جه‌ده‌لی زانست و شۆڕش …. نووسینی: هشام غه‌سیب
زیاده‌ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین دڵی مارکسیه‌ت، به‌رنامه و دیدگا و ته‌ماهیی، هه‌می که‌وتوه‌ته ناو هه‌ر چوار به‌رگه‌که‌ی په‌رتوکه به‌ناو بانگه‌که‌ی “سه‌رمایه”وه. بێگومان، ئه‌مه پایه‌ی په‌رتوکه‌کانی تری که‌مناکاته‌وه: فه‌لسه‌فه‌ی پێشوو، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت، ده‌ستنوسه ئابوریه ته‌واونه‌بوه‌کان. به‌ڵام گرنگیه‌کانیان ده‌که‌وێته ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی به په‌رتوکی “سه‌رمایه”وه هه‌یه‌یانه. ئه‌و په‌رتوکانه‌ش وه‌ک ده‌ستپێک و کلیل و هاوپێچه‌کانی ئه‌م په‌رتوکه ته‌وه‌رییه وایه.
“سه‌رمایه” په‌رتوکێکی ئابوریه، به‌ڵام په‌رتوکێکی ئابوری نائاسایی و ناسه‌متیه. له کرۆکیدا هه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیه به‌باشترین شێوه و کامڵی، شێوه‌یه‌کیشه له ورده‌کاریه‌کانی ناوه‌ڕۆکی ماوه‌ی نوێ له مێژووی به‌شه‌ریه‌ت، دواجاریش ورده‌کاری له فره توانایی شاراوه‌یی مێژووی نوێی به‌شه‌ریه‌ت. شێوه‌یه‌که له پڕۆژه‌ی مارکسیه‌ت، پڕۆژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و هێزه شاراوه‌که‌ی مرۆڤ. په‌رتوکێکی زانستی قایمه، نه‌یارانی پێش دۆسته‌کانی دانیانناوه به توندوتۆڵی ئه‌م په‌رتوکه‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوور نیه له پوخته‌یی هونه‌ریی و وشکییه‌وه، که زۆرێک له په‌رتوکه زانستیه‌کان هه‌ڵگری هه‌مان نیشانه و خه‌سڵه‌تن. په‌رتوکێکی هونه‌ریی چاپوکه به ئاستێک که بووه به په‌رتوکێکی زانستیی قایم؛ هونه‌ره‌یه به پێکهاته هاوسه‌نگی و هاوئاهانگیه‌که‌ی و میتۆده ڕه‌خنه‌یی و کاریگه‌رییه‌که‌ی. له‌به‌رئه‌وه هه‌می، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رتوکێکی ئابوریی”تایبه‌تمه‌نده”، پێگه‌یه‌کی پێشکه‌وتووی گرتوه له مێژوویی بیری فه‌لسه‌فیدا، جگه له گرنگیه سیاسیی و شۆڕشگێڕیی و سۆسیۆلۆگیه‌که‌ی. ئێمه، ڕیزبه‌ندی ده‌که‌ین له دوتوێی ئه‌م زنجیره ئارتیکلانه‌دا که ئامانجی ڕه‌خنه‌گرتنه له عه‌قڵی رۆژئاوایی، ئه‌مه‌ده‌که‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی که پێده‌زانین که ته‌وه‌ریی بوونی ئه‌م په‌رتوکه به‌گرنگ ده‌زانین له ناساندن و ڕه‌خنه‌گرتن له و عه‌قڵه‌ی که هه‌ژمونی هه‌یه به‌سه‌ر جیهاندا.
هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ره‌وان وا گومان ده‌که‌ن که “سه‌رمایه” ڕخنه‌یه‌کی ئابوریی سیاسیی کلاسیکیه. هه‌ندێکیش وایده‌خوێننه‌وه که په‌ره‌سه‌ندنێکی ڕه‌خنه‌ییه بۆ ئه‌و زانسته. هه‌ندێکی تریش بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن که مارکس به یه‌كێک له مه‌زنه‌کانی ئابوری سیاسی کلاسیکی داده‌نێن. مه‌به‌ستمان له ئابوری سیاسی کلاسیکی ئه‌و که‌له‌پوره لێتوێژینه‌وه‌یه‌یه که ئامرازگه‌لێکی سه‌رمایه‌ی ڕۆژئاوایی گه‌شه‌سه‌ندوه. که له وليم بیتی وه ده‌ستیپێکرد له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مدا، له‌سه‌ر ده‌ستی فزیوقراتیین دا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا چڕبوه‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستی ئادم سمیث و دیدیفید ریکاردوی به‌ریتانیدا گه‌یشته لوتکه، ده‌ستیشیکرد به ڕوخان و وێرانبوون له‌سه‌ر ده‌ستی جۆن ستیوارت مل ـ ی به‌ریتانی له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا.
به‌ڵام تێڕوانینێکی قوڵ بۆ ئه‌م په‌رتوکه ڕه‌خنه‌یه‌کی ئابوری سیاسی کلاسیکی نیه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێکه له ده‌ستگا تێگه‌یشتنه‌که‌ی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه. (واته پێش ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕه‌خنه‌یه‌کی روت بۆ ئابوری سیاسی کلاسیکی ته‌ماشایبه‌که‌ین، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که ئه‌م په‌رتوکه ده‌ستگایه‌کی تێگه‌یشتنه”سیسته‌مێکه، عه‌قڵێتێکه” بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له ئابوری سیاسی کلاسیکی… وه‌رگێر).
ئه‌و ئه‌نجامه ره‌خنه‌ییه بوو که مارکسیه‌ت ئاراسته‌ی ئابوری سیاسی کلاسیکی کرد له”ده‌ستنوسه‌کانی پاریس ساڵی 1844″ ، وه په‌رتوکی”بوئس الفلسفة” (1847)، وه” ده‌ستنوسه‌کانی غرۆندرینسا ساڵی 1857 ـ 1859. ئه‌مه په‌رسه‌ندنی ڕه‌خنه‌که نه‌بوو بۆ ئه‌و که‌له‌پوره، به‌ڵکو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی جه‌ده‌لی و تێپه‌ڕاندنی بوو. گواستنه‌وه‌یه‌ک بوو له ئابوری سیاسی کلاسیکیه‌وه بۆ که‌له‌پورێکی نوێ، که‌له‌پوری ماتریالی مێژوویی، یان زانستی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. بۆیه، مارکس دوا مه‌زنه‌کانی ئابوری سیاسی کلاسیک نه‌بوو، به‌ڵکو یه‌که‌م مه‌زنی که‌له‌پوری مه‌تریالی مێژوویی بوو. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ش، ئیمه ده‌ڵێین “سه‌رمایه” ڕخنه‌یه‌کی ئابوری سیاسی کلاسیکی نه‌بوو، به‌ڵکو ڕه‌خنه‌یه‌ک بوو له‌و بابه‌ته زانستیه، یان له واقیعی سه‌رمایه‌داری و شیوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی مێژووی بوو له‌و شێوه‌یه ئامانجی په‌خشکردنی ئه‌نجامه‌که‌ی بوو، یان پشکنینی ئامرازه‌کانی، پارادۆکسیه‌کانی، یه‌کێتیه جه‌ده‌لیه‌که‌ی، هه‌ڵگریی ئامرازه نامۆییه‌کان، مێژووه‌که‌ی، وه ناچاریی له فه‌وتانی و ئه‌و توانسته‌ی که هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ره‌و سیسته‌مێکی به‌رهه‌مهێنانی باڵا(کۆمۆنیزمی). له‌به‌ر ئه‌وه فراوانتر بوو له‌وه‌ی ته‌نیا ڕه‌خنه‌یه‌کی ئابوری سیاسی کلاسیکی بێت. بێگومان جێگه‌و هه‌ڵگری ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌یه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گره له‌و زانسته بۆرژوازییه له ڕاستای ڕه‌خنه له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و واقیعی سه‌رمایه‌داریدا؛ یان په‌خشکردنی پارادۆکسیه ناوکیه‌کانی ئه‌و شێوازه له‌به‌رهه‌مهێنان، سنوره مێژووییه‌که‌ی، ئه‌و کۆتوبه‌ندانه‌ی دایده‌نێت له‌سه‌ر هێزی به‌رهه‌مهێنان و تواناکانی مرۆڤ و خه‌ون و ئاره‌زوه‌کانی، په‌خشکردنی ناوه‌ڕۆکه بێسه‌روبه‌رییه‌که‌ی و پێکهاته سیسته‌ما‌تیکیه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی که تیادا مرۆڤه‌کان توانا و کارامه‌یی خۆی ونده‌کات له ڕاگرتنی جیهان و زاڵبوون به‌سه‌ر هێزه‌کانیدا. به‌م مانایه‌ش، له په‌رتوکێکی ئابوری شکڵی و پێشه‌کیه‌کی جیهانی ئه‌کادیمی زیاتر و دورتره، نزیکتره له‌وه‌ی زانستێکی شۆڕشگێڕ و فه‌لسه‌فه‌که‌ی بێت. به‌ڵکو ده‌توانین بڵێن دامه‌زرێنه‌ری زانستی شۆڕشی سۆسیالیستیه. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی فۆرمی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایده‌ری زه‌قکردوه‌ته‌وه، ناچاریی دواییهێنانیشی سه‌لماندوه ، ئامرازه‌کانی به‌کاربردنی چینایه‌تی و نامۆییه‌کانی، توانسته‌کانی تێپه‌ڕاندنی، سروشتی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه له‌باره‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و توانسته شۆڕشگێرانه‌یه. که‌واته، ئه‌وه‌ی که له گۆشه‌ی ئابوری هونه‌رێکی ته‌سکه‌وه تێیده‌ڕوانێت ناتوانێت هه‌ست به مانای ئه‌و ستراکتوره بڵنده بکات، واسه‌یری زۆرێک له چه‌مکه‌کانی ده‌کات که زیاده‌یه و پیویست به بوونیان ناکات.
“سه‌رمایه” له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا له دایکانی که‌له‌پوری زانستی هاوبه‌شیده‌کات له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌رکه‌وتوه‌کان له شاراوه‌کان له‌لایه‌ک؛ له‌لایه‌کیتر جیاکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆک له ڕووکه‌شه نمایشکراوه‌کان. هه‌وڵیداوه بگاته یاسا ناوکیه‌کان له پێناوی ڕاڤه‌کردنی ده‌رکه‌وتوه‌کان و ئه‌و پێگه‌یشتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی که له‌ناوکه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه. ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م جیاوازیانه له نێوان ناوه‌ڕۆک و ڕووکه‌شدا له‌و ده‌رکه‌وته‌یه‌یی که ده‌خوازرێت لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ربکرێت. به ده‌ربڕینێکی تر، هه‌وڵێکه بۆ دیاریکردنی ئه‌وه‌ی ناویده‌به‌م به “قوچه‌ک” ئانتۆلۆگی(الوجودي) ـ anthology ـ الهرم الأنطولوجي، له‌و کێڵگه‌ییه‌ی که ده‌خوازرێت لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ربکرێت، دیاریکردنی پله مه‌تریالیه‌کانی ئاسته‌کانی ئه‌م کێڵگه‌یه و کاراییه هۆکارییه‌کانی و په‌یوه‌ندیه ئاڵۆز و تێکچڕاوه‌که‌ی ناو خۆی. مارکس، ئه‌وه‌ی دۆزیه‌وه که یه‌که‌مێتی ئانتۆلۆگی بوونی(ألوجودیة) بۆ تێگه‌یشن له کۆمه‌ڵگا و مێژوو به‌شێکه له کاری کۆمه‌ڵایه‌تی. که‌واته دۆزیه‌وه که مرۆڤ کۆی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه میراتگر و بۆماوه‌کانه، مێژووش دروستکه‌ری ده‌ستی مرۆڤه‌کان خۆیه‌تی له ڕێڕه‌وی دروستکردنی ژینگه سروشتیه‌که‌یدا به‌پێی پێویستیه‌کانی ژیانی و ئاره‌زوه‌کان و خه‌ونه‌کانی وئامانجه‌کانی. کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌ت ئه‌و کۆمه‌ڵه چالاکی و چاپوکی و کار و کرده‌وه گۆڕاوانه‌یه که له‌نێوانیاندا په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی میراتگریی و بۆماوه‌کان و چێنراوه‌کان له ژینگه سروشتیه‌که‌یاندا دروستبووه. ئه‌م په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش ده‌چنه ناوه‌خنی دروستبوونی ئه‌و کارایی و چاپوکی و چالاکیانه‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و چاپوکیانه به‌گشتی ده‌چێته نێوه‌ندی گۆڕانی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه. ئه‌وه‌یه بنچینه‌ی ئانتۆلۆگی بۆ ده‌رکه‌وته مێژوویه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان لای مارکس. له‌به‌ر ئه‌ه‌و، مارکس ناچاربوو لێکۆڵینه‌وه بکات له ستراکتوری کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له نموونه و بزوتنه‌وه و مێژووی ناوه‌نده سه‌رمایه‌داریه‌کاندا، دواجاریش پیشاندانی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهاتنی ده‌رکه‌وته‌کان و گۆڕینی شاراوه‌کان(ناوکیه‌کان) بۆ ده‌رکه‌وته‌کان( گۆڕینی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له په‌یوه‌ندیه به‌رهه‌میه سه‌رمایه‌داریه‌کاندا بۆ شته‌کان، ماڵ، سه‌رمایه، گۆڕینی بۆ به‌هاکان بۆ نرخ، گۆڕینی زیاده‌ی نرخه‌کان و زیاده‌ی کار بۆ قازانج و که‌ڵک و سه‌روه‌ت) . مه‌به‌ستمان له ناوک(شاراوه‌کان) جیهانێکی نامه‌تریالی نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی تێڕوانینه زانستیه‌کان، که به‌ته‌نیا به عه‌قڵ و دیدگایی سۆفیانه ئاماژه‌ی پێبکرێت، وه‌ک بیرکردنه‌وه‌کانی (ئفلاتون و غه‌زالی) به‌نموونه. نا! ده‌رکه‌وته‌کان به شێوه‌ی ده‌رکه‌وتن و بینینیان، به هه‌ست و لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌زمونگه‌رایی و تێڕامان ده‌توانین ئاماژه‌یان پێبکه‌ین. ناوک و نادیاره‌کان به‌ومانایه‌یی بنچینه و به‌رهه‌مهێنی ده‌رکه‌وته‌کانن. بۆیه مارکس تێگه‌یشتنی بۆ ناوک و نادیاره‌کان تێگه‌یشتن و تێڕوانینێکی رووتی فه‌لسه‌فه‌ی و لۆژیکی نه‌بوو، نه له‌شکڵدا و نه جه‌ده‌لیانه، به‌ڵکو به‌شیکاریی به‌رنامه‌یی تیوریی بۆ واقیعی مێژووی و ڕووداوه‌کانی. پڕۆژه‌که‌ی مارکس وه‌ک چڕبوه‌ته‌وه له “سه‌رمایه”دا، پڕۆژه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی لۆژیکی ئامانجگیر بۆ ناسینی ناوه‌خنی عه‌قڵێکی لۆژیکی و ده‌رخستنی هه‌ڵقوڵاویه‌کانی به تێپه‌ربوونی به مێژوویه‌کی عه‌قڵی لۆژیکیدا نه‌بوو، به‌ڵکو پڕۆژه‌یه‌کی زانستی بوو به ئامانجی دیاریکردنی قوچه‌که ئه‌نتۆلۆگیه‌که(الهرم الأنطولوجی) له مێژوویی کۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ها بۆ دروستکردنی وێنایه‌کی زانستی ماتریالی مێژوویی بۆ ناوک(نادیاره‌کان)(کاری کۆمه‌ڵایه‌تی) به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی ئه‌زموگه‌ریانه‌ی شیکاریانه، دواجاریش بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵقوڵانی ده‌رکه‌وته‌کان ڕووبه‌ری کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ماتریالی له دڵی ئه‌و ناوکه‌وه(نادیاره‌وه).
له نێوان دۆزینه‌وه گه‌وه‌ره‌کاندا، که مارکس پێی گه‌یشت به هۆی ئه‌م به‌رنامه ماتریالیه جه‌ده‌لیه مێژووییه‌وه، یاسای به‌ها(نرخ) بوو. که بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی میسری ـ سه‌میر ئه‌مین ـ ده‌رباره‌ی ئه‌م یاسایه، له په‌رتوکه‌که‌یدا به‌ناوی ” یاسای به‌ها و ماتریالی مێژوویی”دا ده‌ڵێت: ” پوخته‌ی یاسای به‌ها چیه؟
به‌رهه‌مه‌کان، کاتێک ده‌بن به شت، ده‌بنه خاوه‌ن به‌ها(نرخ)؛ ئه‌م به‌هایه‌ش(نرخه‌ش) شایه‌نی پێوانه‌یه؛ پێوه‌ری پێوانه‌که‌شی ئه‌و هه‌نده کاره پێویسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه که جێبه‌جێده‌کرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی؛ له دوایشدا، ئه‌و هه‌نده کۆی هه‌نده‌کانی کاره، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ(گوازراوه)، که ده‌چێته پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه”. ئه‌م یاسایه ته‌وه‌ری “سه‌رمایه” دروستده‌کات و ئه‌و ئامڕازه سه‌ره‌کییه‌یه که بۆ ڕاڤه‌کردنی ده‌رکه‌وته ئابوریه‌کان و یه‌کگرتنیان به‌کار ده‌برێت.
دۆزینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌تری “سه‌رمایه” دۆزینه‌وه‌ی ئامرازه‌کانی به‌کاربردنه له فۆرمی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا، که ململانێ چینایه‌تیه‌که‌ی تیا شاردراوه‌ته‌وه. جیاوازی نێوان سه‌رمایه‌داریی و شیوه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له پێش سه‌رمایه‌داریدا له‌م ڕووه‌وه ئاشکرایی پرۆسه‌ی به‌کاربردن بوو له سیسته‌مه کۆنه‌کان و درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه بۆ سه‌رمایه‌داریی، ئه‌مه‌ش به‌دواداگه‌ڕانێکی زانستیانه‌و جه‌ده‌لیانه‌ی پێوستبوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئامرازه‌کانی به‌کاربردن له سه‌رمایه‌داریدا. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌و ئامرازانه ده‌شارێته‌وه به دیمه‌نه دره‌وشه‌داره فێڵبازه‌کانی له پڕۆسه‌ی یه‌کسانی و ماف و به‌های یه‌کسانیبوون، هه‌ستێک ده‌به‌خشێت که هه‌موو لایه‌ک له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا وه‌ک یه‌ک مافی خۆی وه‌رده‌گرێت، وای پیشان ده‌دات که ئه‌م په‌یوه‌ندیه، په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌ره‌وزیی چه‌سپاوه بۆ قازانجی هه‌موو لایه‌ک، ئه‌مه په‌یوه‌ندیه‌کی پارادۆکسی و جیاواز نیه. مارکس توانی واقیعی سه‌رمایه‌داریی رووتکاته‌وه و پیشانیبدات که په‌یوه‌ندی نێوان کار و سه‌رمایه په‌یوه‌ندیه‌کی به‌کاربردن و جیاواز و نایه‌کسانه، چینی سه‌رمایه‌داری که‌متر له چینی ده‌ره‌به‌گایه‌تی چه‌وسانه‌وه و به‌کاربردنی کاری نیه، که چینی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر چینی ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌وه دروست بووه. بۆرژوازیه‌ت ده‌بێت به خاوه‌نی زیاده‌ی کار، به‌واتایه‌کی تر هه‌وڵه‌کانی کرێکار ده‌دزێت، هه‌روه‌ک چۆن ده‌ره‌به‌گه‌کان زیاده‌ی کاری جوتیارانیان ده‌دزی، و هه‌وله‌کانیان ده‌زین بۆ خۆیان. جیاوازیه‌که له میتۆد و ئامرازه‌کاندایه. ده‌ره‌به‌گه‌کان به ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی جوتیاره‌کانیان ده‌مژی، (به هێزی سیاسی و سه‌ربازیی و هێزی بڕوایی). به‌ڵام سه‌رمایه، کرێکار ده‌چه‌و‌سێنێته‌وه به میتۆدێکی ئابوریی به‌رده‌وام له پشتی ڕووکه‌شێکی لیبراڵیانه‌ی درۆزنانه‌وه. ئامرازی سه‌رکه‌ی مارکس بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م دۆزینه‌وه گه‌وره‌یه جیاکردنه‌وه‌یه‌کی وردی نێوان کرێکار و قودره‌تی کار بوو. سه‌رمایه‌داریی قودره‌تی کاری گۆڕی بۆ شت(سلعة) که هی کرێکاره و له بازاڕدا نمایشی ده‌کات بۆ فرۆشتن. سه‌رمایه‌داریش ئه‌مه قبوڵده‌کات چوونکه ده‌توانێت هه‌ڵیسوڕێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامرازی به‌رهه‌مهێنانی له‌دستدایه، ئه‌م قبوڵکردنه‌ش له پێناوی له‌دایکبوونی به‌ها(نرخ) ه به حه‌مکه‌یه‌ک(کمیات) زیاتر له به‌ها(نرخ)ی قودره‌تی کاره فرۆشراوه‌که. به‌ڵام کاره‌که وا پیشانده‌درێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌دار جارێکی‌تر ده‌یفرۆشێت له بازاردا ته‌نیا کاری خۆیه‌تی، نه‌ک قوده‌رتی کاره‌که( ئه‌و قودره‌ته‌ی که کرێکار ناچار بووه بیفرۆشێت له بازاردا به سه‌رمایه‌دار)، ڕاسته‌قینه‌یی مه‌سله‌که، ئه‌وه‌یه که کار به‌ها(نرخ)ێکی زیاتر ده‌به‌خشێت به قودره‌تی کار که سه‌رمایه‌دار ده‌یکڕێت. جیاوازی نێوان هه‌ردوو به‌هاکه(نرخه‌که) زیاده‌ی به‌هایه، یان زیاده‌ی کاره، که سه‌رمایه‌دار خاوه‌نێتی وه‌ک ئه‌وه‌ی که مافێکی سروشتی ئه‌وبێت، به‌ڵام بناغه‌ی ئه‌م خاوه‌نێتیه به‌کاربردن و چه‌وسانه‌وه و داگیرکردنی تایبه‌تی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مێنان و مه‌رجه‌کانیه‌تی.
سه‌رچاوه: حوار مته‌مدن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=252408