
له ئاوه سه‌وزه‌كانی هاویندا
من ته‌نیاتر له گه‌ڵای دره‌ختێ
بهبارگهی شادیه كۆچكردووهكانم
به‌سه‌ر ئاوه سه‌وزه‌كانی هاویندا
هه‌تا سه‌ر زه‌مینی مه‌رگ
هه‌تا كه‌ناری خه‌مه‌كانی پاییز دهكشێین
له‌ئاوه سه‌وزه‌كانی هاویندا
خۆمم به‌سێبه‌ر سپارد
به‌سێبه‌ری بێبایه‌خی ئه‌وین
سێبه‌ری ئاوابونی خۆشبه‌ختی و
سیبه‌ری بێبه‌هایی
شه‌وان كاتێ شنه‌یه‌كی سه‌ر لێشێواو
به ئاسمانی كۆڵانێكی په‌رۆشدا هه‌ڵده‌كات
شه‌وان كاتێ ته‌م و مژی خوێناوی
ده‌خزێته كۆڵانی شینی ده‌ماره‌كانه‌وه
شه‌وانه كه ته‌نیاین
بهههڵهشهكانی ڕۆحمانه‌وه
ته‌نیا له‌ترپه‌ی دڵه‌كانه‌وه
(هه‌ستی هه‌بون، هه‌بونێكی نه‌خۆش)
لێده‌دات…
ئه‌وانه‌ی له‌هێڵی هه‌ڵدێرانیان
شه‌وێكی بێده‌نگی كوێستانه‌كانیان
له نزای تاڵ لێو ڕێژكرد:
(نهێنیه‌ك له چاوه ڕوانی دهربهندهكاندا هه‌یه)
ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر لوتكه‌ی كێوه‌كان
له‌سه‌ر گاشه‌به‌رده‌كان هه‌ڵكه‌ندبوو
هێوریی ده‌سته به‌تاڵه‌كان
له دڵه‌ڕاوكێی ده‌سته پڕهكاندانیه
(بێده‌نگی وێرانه‌كان جوانه)
ژنێك له ئاوه‌كاندا ئه‌و گۆرانیه‌ی ده‌چڕی…
له ئاوه سه‌وزه‌كانی هاویندا
ده‌ڵێی له وێرانان ده‌ژی
ئێمه ته‌نیا به هه‌ناسه‌كانمان یه‌كتر ئالوده ده‌كه‌ین
هۆگری باوه‌ڕی خۆشبه‌ختین
له‌ده‌نگی با ده‌ترسین
بهدزهكردنی سێبه‌ره‌كانی گومان
بۆ نێو باغی ماچه‌كانمان كاڵ ده‌بینه‌وه…
ئێمه له‌هه‌ر میوانداریهكی كۆشكی نوردا
ترسی كاول بونمان هه‌یه
ئیستا تۆلێره‌ی
له‌كۆڵانه‌كانی كازیوه‌دا،
وهكوبۆنی عهقاقیا
له‌سه‌ر سینگما قورسی
له‌ناو دهستهكانما داغی
لهنێوخهرمانی قژمدا مه‌ستی
تۆئێستا لێره‌دای
سوتاوی …..
مه‌ستی…
ئیستا تۆلێره‌ی
شتێ من ده‌یبینم
شتێ بهربڵاوو ئه‌نگوسته‌چاو
شتێ ته‌ماوی
وه‌ك دووره ده‌ستی ڕۆژ
له‌سه‌ر گلێنه نیگهرانهكانم
دهسوریتهوهو په‌خش ئه‌بێ
له‌وه‌ده‌چێ له‌دارم بكه‌نه‌وه و
لهكانیاوم جیاكه‌نه‌وه
وه‌ك ده‌رگا
به‌ڕووی ساته‌كانی داهاتوا دامبخهن
تا جارێكی‌تر نه‌بینمه‌وه
ئێمه نهشئهمان له‌سه‌ر زه‌مین بێ هه‌رزه‌یه
به‌سه‌ر زه‌وی دابارینمان وێران بونه
ئێمه(هیچ)مان به‌سه‌ر
ڕێگاكاندا بینی
به ئه‌سپه زه‌رده باڵدارهكهیهوه
وه‌ك شا ڕێگای ده‌بڕی
ئه‌فسوس كه ئێمه به‌خته‌وه‌رو ئارامین
ئه‌فسوس په‌رۆش و بێده‌نگین،
دڵخۆشین چون ئه‌ویندارین،
ئه‌فسوس كه نهفرهتلێكراوین،
دڵته‌نگین،
چون ئه‌وین خۆی نه‌فره‌ته