
كادیره‌كه‌ی لقی 16ی پارتی له شاوێس
ئه‌وه‌ی له كادیره‌كه‌ی لقی (16)ی پارتيم له شاوێس بینی، په‌یامێك بوو كه حزب پێمان ده‌ڵێت. ئه‌م نیشتمانه ته‌نیا نیشتمانی ئه‌وانه تا ئه‌و كاته‌ی قه‌ده‌ری لاچوون و هه‌ڵهاتن و وازهێنان ده‌بێته نسیبی كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان. گه‌ڵاڵه‌بوونی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وانه و ره‌فتاری كادیرێكی حزب به‌و شێوه‌یه‌ی كه بینیم، هه‌مووی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و زمان و جۆری گونجاندنه‌ی حزب لایه‌نگری خۆی پێ په‌روه‌رده كردووه، دیاره په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بڕكردووه، كه خۆیانمان نیشان بده‌ن. چونكه جێگه‌ی تێرامانه شارۆچكه‌یه‌ك به موڵكی پارتی یان ته‌نیا حزبێك دابنرێت.
به‌ڵام هیوادارم مه‌نهه‌جی پارتی به‌وشێوه‌یه نه‌بێ كه ئه‌ندامیكی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، چونكه خه‌ڵكی كوردستان توشی قه‌یرانێك ده‌بێت. له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خراپتر كه‌تێی كه‌وتووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی لایه‌نگری پارتی له‌سه‌رووی لایه‌نگری هه‌موو هێز و حزبه‌كانی تره‌وه‌یه.
وه‌ك مه‌به‌ستم بوو به‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ستپێبكه‌م، كه مه‌به‌ستم له كادیره‌كه‌ی پارتی بوو، له لقی (16)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه كادیری ئه‌و حزبه منی كرده ئامانج و به‌بیانوی ئه‌وه‌ی وێنه‌ی شارۆچكه‌كه‌ی ئه‌وانم گرتووه، كۆڵی نه‌دا تا چالاكییه‌كی بۆ خۆی تۆمار كردوو و منیشی ته‌سلیمی ئاسایش كرد.
دوا نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه (29. 3. 2011) دوای ته‌واوبوونی به‌دواداچوونێكی رۆژنامه‌وانیم له شارۆچكه‌ی شاوێسی سه‌ر به‌قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر. دواتر له دووڕیانی ده‌روازه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن بووم، به‌ڵام دوو كه‌س كه یه‌كێكیان جل و به‌رگی مه‌ده‌نی له‌به‌ردا بوو خۆی به كادیری لقی (16)ی پارتی ناساند ئه‌و كه‌سه‌كه‌ی تریش هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و لقه نه‌بوو به‌ڵام ئاماده نه‌بوو ناو و شوێنی ده‌وامی ئاشكرا بكات.
دوای گقتوگۆیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كه‌سه زۆر هه‌وڵمدا به‌زمانێكی پاراو تێ‌یان بگه‌یه‌نم كه من وێنه‌ی شارۆچكه‌ی شاوێسم گرتووه، چونكه ئه‌و جێیه‌ی من وێنه‌م گرت و ئه‌و كادیره‌ی پارتیش شه‌ڕی به‌ئێمه ده‌فرۆشت رێگای سه‌ره‌كی شاوێس سه‌لاحه‌دین بوو نه‌ك به‌رده‌می لق و ناوچه‌یه‌ك.
به‌هه‌رحاڵ دوای كێشمه‌كێشێك به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو دواتر كادیره‌كه‌ی لقی (16) وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره من و هاوڕێ شۆفێره‌كه‌میان برده باره‌گای لقی پارتی له‌وێشه‌وه پاش كه‌مێكی تر. وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی لقمان لێكردبێته‌وه، نه‌ك سامانی گشتیمان به‌هه‌ده‌ر دابێت، چونكه هه‌رگیز كادیرێكی پارتی ئاماده نییه خه‌ڵكێكی گه‌نده‌ڵ ده‌ستگیر بكا به‌و شێوه‌یه‌ی كه له لقی 16 چه‌كداریان له‌گه‌ڵ ئێمه نارد تا به‌رێوه‌برایه‌تی ئاسایشی شاوێس.
پاش چه‌ند خوله‌كێك مانه‌وه له ئاسایشی ئه‌و شارۆچكه‌یه دواتر كه به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی له شوێنێكی تر هاته‌وه دوای سه‌یركردنی وێنه‌ی كامێراكه‌م، پێی سه‌یر بوو له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه ئێمه‌یان ره‌وانه‌ی ئاسایش كردووه. چونكه ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ی ئاسایش هه‌ڵوێستی كادیری لقه‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی به باش وه‌سف نه‌كرد.
ئێستا گه‌رچی 20 ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ربوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و پارتی به‌تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری ده‌شتی هه‌ولێر و ناحییه‌ی شاوێس كه‌هاو ده‌سته‌خوشكی ناحێیه‌ی مه‌سیف سه‌لاحه‌دینه، ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك بكه‌یت به‌ناو ئه‌و شارۆچكه‌یه هه‌موو وێنه‌كانت بۆ روون ده‌بێته‌وه كه خه‌ڵكی ئێره چۆن ده‌ژین و له‌چ گوزه‌رانێكدان!
ناجێگری باری ده‌رونی خه‌ڵك و ئه‌و ژینگه‌ی كه پارتی بۆ خه‌ڵكی فه‌راهه‌م كردووه. له‌و ناوچه‌یه. كارێكی وایكردووه، كادیریكی لق كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی نا مه‌ده‌نیانه و تێنه‌گه‌یشتن له چه‌مكی گفتوگۆ، له‌سه‌ر دووڕیانی هه‌ولێر سه‌لاحه‌دین هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه ئه‌و حزبه نه‌یتوانیوه لایه‌نگرانی خۆی به‌شێوه‌یه‌ك ئاراسته بكات، چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن.
شوان سدیق
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره (719) رۆژی یه‌ك شه‌ممه (3. 4. 2011)
shwansdiq@yahoo.com