كۆیله‌یه‌تی پیاو له‌پێش چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن دایه
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین…..
له هه‌ر كۆمڵگایه‌ك كه چوساندنه‌وه و كوشتنی ژنانی تیایه ئه‌وه نیشانه‌ی كۆیله‌یه‌تی پیاوه‌كانه، ئازادی ژن و پیاو به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه، هه‌رگیز ناكرێت له كۆمه‌ڵگایه‌ك پیاو ئازاد بێت و ژن چه‌وساوه بێت، زۆر كه‌س پێی وایه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنی تیایه ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌كانی ئازادن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌م كۆمه‌ڵگایانه به هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان پیاوان سزا نادرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه بۆ پیاوانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بكرێت و بزادنرێت كه ئه‌م پیاوانه پێشتر سزا دراون و هه‌ست و بیر و هۆشیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تاكه‌كانی به‌رده‌وام به هه‌ڵسوكه‌وتی توند و تیژی په‌روه‌رده ئه‌كرێن و هه‌ر له منداڵی‌دا فێری دوژمنداریه‌تی و ره‌تكردنه‌وه‌ی بیروباوڕی به‌رانبه‌ر ئه‌كرێن چاوه‌ڕێی چ جۆره ئازادیه‌ك له‌و كۆمه‌ڵگایه ئه‌كرێت ؟؟
كورد ملله‌تێكی به‌رفره‌وان و لێكترازاوه، من هه‌رگیز باوڕم به‌وه نیه كه پێناسه‌یك بتوانێت سه‌رتانسه‌ری كه‌لتوری كوردی له‌ناو خۆیدا كۆبكاته‌وه، ئه‌و جیاوازی و لێكدابڕانه‌ی له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان هه‌یه به هۆی فاكته‌ری جۆراوجۆره‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه جیاوازیه‌كی ته‌واو له داب و نه‌ریتی ئه‌م ناوچانه‌دا به‌رهه‌م بێت، ئێمه هه‌رگیز ناتوانین یه‌ك خوێندنه‌وه بۆ داب و نه‌ریتی كورده‌كان له باكور و باشور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا ناتوانین یه‌ك خوێندنه‌وه بۆ شوێنه له‌یه‌كدابڕاوه‌كانی یه‌ك پارچه‌ش بكه‌ین، بۆیه پێویسته خوێندنه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م ناوچانه به جیا بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش له هه‌موو ئه‌و ناوچه جیاجیایانه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی زۆر رون ئاشكرا و به‌رچاوه كاریگه‌ری بیروباوڕی ئیسڵامه به‌سه‌ر سه‌رتانسه‌ری كوردا، به‌ڵام به رێژه‌ی جیاواز، واته هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان به ئاست و رێژه‌یه‌كی جیاواز له ناوچه‌یه‌كیتر كه‌وتۆته ژێر ئه‌و كاریگه‌ریه، كه‌واته ئیسڵام یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردی له‌یه‌كتر دابڕاندوه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین فاكته‌ریتری سیاسی و كه‌لتوری كه سه‌رچاوه‌ی له ملله‌تانی ده‌وروبه‌ر وه‌رگرتوه، وه‌ك كه‌لتوری توركی و فارسی و عه‌ره‌بی، له كاتێك هه‌ر یه‌ك له‌م كه‌لتورانه‌ش به ئاست و رێژه و تێگه‌یشتنی جیاوازه‌وه له ژێر كاریگه‌ری بیروباوڕی ئیسڵام دان.
با بزانین بیروباوڕی ئیسڵام تا چ ئاستێك مرۆڤ كۆیله ئه‌كات و تا چ ئاستێك توندوتیژی له ناو مرۆڤدا ئه‌ڕوێنێت، ئیسڵام ئه‌و بیروباوڕه‌یه كه مرۆڤ ملكه‌چی هه‌موو فه‌رمایشته‌كانی ئه‌للا ئه‌كات، بۆ هیچ موسڵمانێك نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ یه‌كێك له‌و فه‌رمایشتانه ره‌تبكاته‌وه، نه به‌كردار نه به‌قسه نه به‌بیركردنه‌وه، وه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته كه هه‌ر له كاتی له‌دایك بوون منداڵه‌كه‌ی به‌ڕێنمایه‌كانی ئیسلام په‌روه‌رده بكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نه‌دات كه ئه‌م منداڵه هیچ سه‌رپێچیه‌كی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی ئیسڵام بكات، له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها ئه‌دات به گه‌وره‌ی ماڵ كه هه‌م باوك و هه‌م مێرده، به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌م پیاوه موسڵمانێكی ته‌واو بێت، واته هه‌موو بیر و هۆش و هه‌سته‌كانیشی كه‌وتبنه ژێر فه‌رمایشته‌كانی ئیسڵام، یان باشتره بڵێین بووبێته كۆیله و ملكه‌ج و سه‌رشۆڕی ئه‌للا و موحه‌مه‌د و شه‌ریعه‌تی ئیسڵام، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ده‌ستپێكردنه بۆ كۆیله‌كردنی تاكی ئیسڵام وه به پله‌ی یه‌كه‌م كۆیله‌كردنی پیاوه وه‌ك به‌رپرسێك له خێزاندا، ئیسڵام وا پیاو په‌روه‌رده ئه‌كات كه ئه‌للا نه‌وه‌ك هه‌ر لێپرسینه‌وه سه‌باره‌ت به كار و كرده‌وه‌كانی خودی پیاو ئه‌كات، به‌لكو لێپرسینه‌وه له پیاو ئه‌كات سه‌باره‌ت به كار و كرده‌وه‌كانی هه‌موو تاكێكی خێزان له ژنه‌كانی و منداڵه‌كانی به كچ و كوڕه‌كانیه‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا وا له باوك یان مێرد ئه‌كات كه به كۆیله‌یه‌تی خۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو خێزاندا.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه له ئیسڵامدا بۆ باوك یان مێرد ئه‌گاته ئاستی كوشتن، یه‌ك له‌و سه‌رچاوانه‌ی زه‌مینه‌ی ته‌واو له‌بار ئه‌ره‌خسێنێ بۆ كوشتنی منداڵ له‌لایه‌ن باوكیه‌وه هه‌ر دوو ئایه‌تی ١٧٨ و ١٧٩ی سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه‌یه :
{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالأُنثَى بِالأُنثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاء إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (178) وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاْ أُولِيْ الأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (179) }
ئێمه‌ش لێره‌دا ئه‌م ئایه‌ت و ئایه‌ته‌كه‌ی دوای ئه‌مه به گوێره‌ی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ژار بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه عه‌ره‌بی نازانن وه‌كو خۆی ئه‌ینووسینه‌وه:
{ ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوڕان! له‌مه‌ڕ ئه‌وانه‌ی كوژراون تۆڵه‌مان بۆ بڕیارداون، رزگار له تۆڵه‌ی رزگار و كۆیله له تۆڵه‌ی كۆیله‌دا و مێوینه له‌بڕی مێوینه، هه‌ر كێش له برای هاودینی خۆی ده‌س له خوێنگری هه‌ڵگرێ ئه‌بێ به‌پێی داب بجوڵێته‌وه و به‌خۆشی خۆی مه‌سه‌ڵه‌ت بكا، ئه‌م بڕیاره له په‌روه‌رنده‌ی ئێوه‌ڕا سووك باریه و به‌زه‌یه ده‌رهه‌ق به ئێوه هه‌ركێ له‌مه خۆ ببورێ به‌شی جه‌زره‌به‌ی به ژانه}
ئه‌وه‌ی كه له ئایه‌ته جێگای باسی ئێمه‌یه كه تۆڵه‌ی كوشتنه له بكوژ، ته‌واو دیاره كه تۆڵه‌كه یان به كوشتنه‌وه‌ی بكوژه یان خوێن وه‌رگرتنه یان لێبوردنه، دیاره كه‌سی خاوه‌ن كوژراو له هه‌ر یه‌ك له‌م سێ سزادانه سه‌رپشكه، ئه‌وه وه‌ك مافێك بۆ خاوه‌ن كوژراو له بكوژه‌كه‌ی، باشه كاتێك كه بكوژ باوك بێت ئایا هیچ كه‌سێك هه‌یه له باوك بۆمنداڵه‌كه‌ی نزیكتر بێت تا تۆڵه له باوك بكاته‌وه؟؟؟ داوای كوشتنه‌وه‌ی بكات یان داوای خوێنی بكوژ بكات یان بیبورێت ؟؟ دیاره به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسڵام هیج كه‌سێك له باوك بۆ منداڵه‌كه‌ی نزیكتر نیه و هیچ كه‌س به قه‌د باوك مافی به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یدا نیه، كه‌واته له‌و كاته‌ی كه باوك منداڵه‌كه‌ی ئه‌كوژێت هه‌ر خۆشی خاوه‌ن ماف و خاوه‌ن بڕیاره، به‌مه‌ش باوك له كاتی كوشتنی منداڵه‌كه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسڵام هیچ جۆره سزایه‌كی له‌سه‌ر نیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به‌رده‌وام كه ئه‌ویسترێت كچێك بكوژرێت و هیچ كێشه و گرفتێكی دوای كوشتنه‌كه‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه ئه‌وا هه‌وڵئه‌درێت به‌ده‌ستی باوك بكوژرێت یان ره‌زامه‌ندی باوك بۆ كوشتنی وه‌ربگیرێت، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م كچه ئه‌كوژێت دواجار بڕیاری تۆڵه بۆ باوك ئه‌گه‌ڕێته‌وه له كاتێكیش كه باوك خۆی ره‌زامه‌ندی كوشتنی كچه‌كه‌ی كردبێت ئه‌وا بێگومان لێبوردن له بكوژ ئه‌كات سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی.
له‌لایه‌كیتر ده‌قی ئایه‌ته‌كه به ئاشكرا پێمان ئه‌ڵێت كه تۆڵه‌ی رزگار له رزگار و تۆڵه‌ی كۆیله له كۆیله و تۆڵه‌ی مێینه له مێینه، باشه كاتێك كه باوكێك وه‌ك نێرێك و وه‌ك رزگارێك كچه‌كه‌ی خۆی ئه‌كوژێت چۆن تۆڵه‌ی لێئه‌كرێته‌وه؟؟ به ئاشكرا ئه‌م ئایه‌ته ئه‌ڵێت ئه‌بێت له تۆڵه‌ی مێینه، مێینه بكوژرێته‌وه، كه‌واته كۆمیدیه‌كه ئه‌لێره‌یه كه ئه‌گه‌ر تۆڵه‌ش بسێندرێته‌وه ئه‌وا ئه‌بێت مێینه‌یه‌ك له شوێنی كوژراو بكوژرێته‌وه.
ئه‌م توند و تیژیه‌ی بیروباوڕی ئیسڵام كه بریتیه له كوشتن و بنبڕكردن و نه‌هێشتنی گونه‌هه بچوكه‌كان تا گونه‌هی گه‌وره‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری تێگه‌یشتنه‌كانی ئیسڵام هه‌ن، تاكی ئیسڵام نه‌وه‌ك هه‌ر بۆ كوشتنی ژن هان ئه‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌م بیروباوڕه بۆته هۆی گه‌لێك كوشتاری وا كه له ئاكامی به هه‌زاره‌ها پیاویش كوژراون، ئه‌مه‌ش مێژووێكی ئاشكرا و دیاری هه‌یه كه تا ئه‌مڕۆش جێگای شانازی كه‌سی ئیسڵامه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه،كه كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ژێر كاریگه‌ریه‌كی زۆری ئیسڵام دایه و تا ئاستێكی زۆر ئه‌م بیروباوڕانه‌ی ئیسڵام تێكه‌ڵ به كه‌لتوره‌كه‌ی بووه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌گوێره‌ی زۆری و كه‌می كاریگه‌ریه‌كه‌ی جیاوازی بكه‌وێته نێوان شوێنه جیاوازه‌كانی كوردستان، ئه‌و شوێنانه‌ی كه زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ری ئیسڵام دان دیاردیده‌ی توندوتیژی تیاندا زۆر به‌رچاوتره له چاو شوێنه‌كانیتر، ئه‌م دیاریده‌ی توندوتیژیه‌ش ته‌نها له ژن كوشتن خۆی نادۆزێته‌وه به‌ڵكو له گه‌لێك بواریتردا ئه‌یبینین وه‌ك شه‌ڕی نێوان خێل و تیره‌كان تا ئه‌گاته شه‌ڕی میرنیشینه‌كان و كوشتن و بڕینی پیاوه‌كان و ده‌س به‌سه‌رداگرتنی یه‌كتر و له سه‌رده‌می نوێشدا ئه‌م شه‌ڕانه زۆر به به‌رفره‌وانی گواستراوه‌ته‌وه نێوان حیزبه‌كان و گروپ و ره‌وته سیاسیه‌كان، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ناو خه‌لكی ساده و ساویلكه زۆر به‌رچاوه كه ئه‌بینین چۆن له‌سه‌ر گه‌مه‌ی و یاری منداڵان گه‌لێك جار گه‌وره‌كان ئه‌كه‌ونه گیانی یه‌كتر و به دار و به‌رد له‌شی یه‌كتر ئه‌شكێن و برینداری یه‌كتر ئه‌كه‌ن، یان گه‌لێك جار له‌سه‌ر دارێك یان به‌ردێك كه سنووری ره‌ز و باخچه‌كانیان دیاری ئه‌كات پیاوان له‌یه‌كتریان كوشتوه، كاتێكش كه ئه‌م توندوتیژیه رواندنه له ناو تاكدا هه‌بێت بێگومان ژن كوشتنیشی لێئه‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ی دوای ئه‌م ئایه‌ته سه‌رچاوه‌یه بۆ رواندن و چاندنی تۆوی توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ناو كه‌سه‌كاندا وه‌ك له‌سه‌ره‌وه به‌ڵێنماندا ده‌قی ئایه‌ته‌كه به‌پێی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ژار بۆ خوێنه‌ر ئه‌نووسینه‌وه: { وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاْ أُولِيْ الأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (179)}
{ ئه‌ی خاوه‌ن دڵانی وشیار ! ژیانوو به تۆڵه‌وه به‌نده، به‌شكوو خۆتان بپارێزن}
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای باس و جێگای داخه، كه تا ئێستا له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا كارێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بیروباوڕه كه بۆته مایه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی توندوتیژ و دروستكردنی عه‌قلیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ناو تاكی كورددا، له‌مه‌ش داخدارتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان له هه‌رێمی كوردستانی باشور ئه‌یه‌وێت بنه‌ماكانی یاسای كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسڵام بێت.
له كۆتایدا ئه‌پرسم له‌كوێن رۆشه‌نبیر و ئازادیخواز و پێشكه‌وتوخوازانی كورد ؟؟ ئه‌یانه‌وێت به چ جۆرێك كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش ببه‌ن ؟؟ به له‌یه‌كتر ترازاندنی ژن و پیاو ؟؟ به‌وه‌ی كه رێكخراوی تایبه‌ت به‌ژنان دابمه‌زرێنن و پیاوان خۆیان له‌م به‌رپرسیه بدزنه‌وه و بیكه‌ن به كێشه‌ی ژن ؟؟ من لێره‌وه دووباره‌ی ئه‌كه‌مه‌وه كه چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان مانای كۆیله‌تی پیاوانه
Handren88@hotmail.com
بۆیه تاكه رێگاجاره خه‌باتی هاوبه‌شی ژنان و پیاوانه به‌یه‌كه‌وه له پێناو ئازدی تاك و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی مرۆڤ ( به ژن و به پاو)، ئه‌مه‌ش ته‌نها به ململانه‌یه‌كی رۆشه‌نبیریانه ئه‌كرێت له به‌رانبه‌ر بیروباوڕی كۆنه‌په‌رست و چه‌قبه‌ستوو و دواكه‌وتوو، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵتر و به‌رفره‌وانتری هه‌موو ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی هه‌یه، تا بتوانین له ریگای بواره جیاجیاكانی نووسین و كاره هونه‌ریه جۆراوجۆره‌كان خه‌لكی خه‌وتووی كوردستان به ئاگا بێنین.
٧ی ٣ی ٢٠٠٨