
گه‌نجه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌را…..
گه‌نجه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌را….. شوناسێکی نیشتمانی له‌به‌رامبه‌ر شوناسی حزبیبووندا!!
دڵشاد مه‌جید
dilshad.majeed@gmail.com
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه. له‌وگؤڕانکاریه مه‌زنانه‌ی که له‌ناوچه‌که ڕوویدا، هه‌ر له‌تونسه‌وه بیگره تا میسر‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ن و کوردستان، سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانه هه‌ر ئه‌و توێژه‌ش بووه داینه‌مۆی ئه‌و گۆرانکاریانه. سه‌یرترین وهه‌ستیارترین دیارده، له‌و بزووتنه‌وانه ئه‌وه‌یه، که‌هێزێک ده‌یه‌وێت گۆڕانکاری بکات، به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی شوناسێک و باکگراوندێکی سیاسی وئادیۆلۆجی وڕێکخراوه‌یی و حزبی بێ. مودێلێکی نوێ میتۆدێکی نوێ. خیتابێکی نۆێ، ئاوێته به به‌ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی سه‌رده‌م، گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر پرینسیپی هاوخه‌می هاو هه‌می و بوونی پرسێکی هاوبه‌شی نێوان تاکه‌کان، له‌ده‌ره‌وه‌ی گوێدان، به‌بوون یانه‌بوونی بیڕو‌ڕای جیاواز‌و بوونی شوناسی سیاسی یا ئایدیۆلۆجی یا حزبی یا مه‌زهه‌بی و دینی ئه‌و تاکانه، وه له‌قالڵبدان و کۆکردنه‌وه‌یان له‌چواچیوه‌ی شوناسی هاو نیشتمانی هاو نه‌ته‌وه‌یی وهاو شاریدا. ئه‌م دیارده‌یه مایه‌ی دیراسه‌و لێکۆلینه‌وه‌ییه‌کی قوڵی زانستی کۆمه‌ڵناسی و ئه‌نتروپۆلۆجی نوێێه، چونکه ئه‌م گۆڕانکارایانه، کۆمه‌ڵگای خسته به‌رده‌م پرسیارێکی گرنگ، ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تای سه‌رده‌می پاشه‌کشه‌و نه‌مانی مۆدیلی حزبایه‌تیه؟ یانیش حزبایه‌تی به‌م شێوازه‌ی ئه‌مڕۆی چ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن چ ئه‌وانه‌ی له ئۆپۆزسیۆنن، به‌و‌شێوازو هه‌یکه‌ل و ئادیۆلۆجیایه‌ی ئێستایان له‌سه‌رده‌می خۆیان ناژین و له‌دواوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی تاکه‌کان و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگان؟
چونکه ئه‌وه‌ی سه‌یری ڕووداوه‌کان بکات به‌تایبه‌تی له‌میسرو تونس ده‌رکه‌وت حزبه‌کان له‌دواوه و به‌دوای داخوازیه‌کان و هه‌نگاوه‌کانی خه‌ڵک که‌وتبوو، نه‌وه‌ك خه‌لک به‌دوای حزبه‌کان که‌وتبێ. ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستانیش سه‌ریهه‌ڵداوه‌و کاریشی پێ ده‌کرێ، حزبه‌کانی پۆپۆزیسیۆن به‌دوور له‌ئاشکراکردنی به‌رنامه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆجیان و شوناسیان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و چین و توێژ‌و تاکانه له‌ژێر شوناسه‌کانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و هاوشاری و ڕه‌وای داخوازیه‌کانیان کۆنترۆل بکات.
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاوتۆی هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شێواز‌و مۆدێله نوێیه له‌کاری سیاسی به‌ڕێبه‌رایه‌تی گه‌نجان بۆ وه‌دیهێانی گۆڕانکاری وچاکسازی و دابه‌شکردنی عادیلانه‌ی ده‌سکه‌وت و پله‌کان به‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکه‌ین. وه کوردستانیش به‌نموونه وه‌رده‌گرین، تاراده‌یه‌کێش ده‌توانین له گؤڕانکاریه‌کانی تری میسر‌و تونسیش بگه‌ین. چونکه به‌رای من هاو شێوه‌یه‌ک و لێک نزیکیه‌ک و لێکجوویه‌کی زۆر له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات وسیسته‌می سیاسی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌م نووسینه تایبه‌ت نیه ته‌نیا به‌گه‌نجانی به‌رده‌رکی سه‌را. من لێره ئه‌و گه‌نجانه‌م به‌شێوه‌یه‌کی مه‌جازی به‌کارهێناوه، چونکه خه‌ون وئاواتی گه‌نجانی سلیمانی هه‌مان خه‌ون وئاواتی گه‌نجانی هه‌ولێرو دهۆک و که‌رکوک و خانه‌قینه. هه‌مان خیتاب و هه‌مان دیدو ڕوانینه.
ئێمه باسه‌که‌مان سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی کوردیه له‌ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌ی ڕابردوودا. که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن چ تاقمێک و توێژێک و چینێک به‌رێوه‌ده‌برێ، معیارو پێوانه‌کان چین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ناو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات؟ وه چۆنیش پۆلین کراوه‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک و پێوانه‌یه‌ک دامه‌زراوه؟ وه‌تا چه‌ند گه‌نجان جیگایان کراوه‌توه‌و یا جێ به‌نجه‌یان دیاره؟
پیش ئه‌وه‌ی باسی ده‌سه‌ڵات بکه‌ین، پێویسته له‌دوای ڕاپه‌ڕین هێزو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بخه‌ینه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بزانین دوای دامه‌زراندنی ده‌زگاو ئیداره‌ی کوردستان، چ هێزێک ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست؟
ده‌توانین بۆ (4) توێژی سه‌ره‌کی پۆلین و ده‌ست نیشانی بکه‌ین که ئاماده‌بوون پایگه‌کانی به‌ڕێوه‌ردن وئیداره‌و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
1- شۆڕشگێره‌کانی شاخ.
2 – ڕێکخستن و که‌سوکاری شه‌هیدان.
3- ئیداری و فه‌رمانبه‌رو قه‌له‌م به‌ده‌ست و نووسه‌رو رۆشنبیرانی ئیداره‌ی پێش ڕاپه‌رین .
4- خه‌ڵکی ئاسایی که له‌هیچ لایه‌کیان نه‌بوون.
قوناعی یه‌که‌م
له م قۆناغه‌دس ته‌نیا شؤڕشگێره‌کان و پیاوانی کۆنی ئیداره‌و فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی پێش ڕاپه‌رین. سیسته‌می حوکمرانی هه‌رێمه‌که‌یان گرته ده‌ست، شؤڕشگیره‌کان له لوتکه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات، تاقمی کۆنه ئیداره‌کانی پێشووش وه‌ک چاو ساغ و ڕێنیشانده‌ر له‌خواره‌وه. ئه‌وه‌ی لێره مایه‌ی سه‌رنجه له‌و مه‌رحه‌له‌یه به‌شیکی زۆر که‌می ڕێکخسته‌کان و که‌سوکاری شه‌هیدان هاتنه ناو ده‌سه‌ڵات.ئه‌و به‌شه که‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌که‌سه شۆڕشگێره‌کانه‌وه به‌ندبوو. هه‌روه‌ها تاقمێکی تر که‌وتنه ناو ده‌سه‌ڵات ئه‌وانیش خزم و دۆست و هاوسێی وکۆنه‌ڕه‌فیقه‌کانی شۆرشگێره‌کان بوو. باڵا ده‌ستی که‌سانی سه‌ر به‌ئیداره‌ی پێش ڕاپه‌رین (ڕژێمی به‌عس) له‌م قوناغه‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆهۆکاری سه‌حبکردنه‌وه‌ی ئیداراتی هه‌رێم له‌وساته‌وه‌ختدا له‌لایه‌ن ڕژێم، له‌جیاتی مه‌حاسه‌بکردن و لادانیان له پۆسته‌کانیان، به‌خه‌ڵکی دلسۆزو نیشتمان په‌ره‌وه‌ر له‌قه‌ڵه‌م دران، چونکه نه‌یانهێشت ئیداراتی کوردستان توشی شه‌له‌ل بێت. ئه‌م ئاریشه‌یه‌ش بۆ کێماسی و بێ ئه‌زموونی ئیداره‌یی ئه‌وکاته‌ی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌گه‌ڕایه‌وه،که‌وای کرد ئه‌م تاقم و توێژه ئیداریه ببنه ئه‌مری واقع به‌سه‌ر ئیداره‌و دامه‌ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌دوای هه‌ڵبژاردن. به‌ڵام مه‌رجی مانه‌وه‌یان له‌و‌پۆست و شوێنانه، ته‌نیا به‌بوونه حزبی بوونیان پابه‌ندو. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای تیکه‌ڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتی حزب و حکومه‌ت بوو. ئه‌وکه‌سانه‌ش بۆ مانه‌وه‌یان و نواندنی دلسۆزیان، به‌هه‌مان میتۆدی ئیداره‌ی پێش ڕاپه‌رین (سه‌رده‌می به‌عس) مه‌سه‌له‌ی حزبه‌یه‌تیان شۆڕکرده‌وه ناو هه‌موو جومگه‌کانی ئیداره، هه‌ر له فه‌راشه‌وه بگره تا ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کان و وه‌زیران و مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی قوتابخانه‌کان.
ئه‌م کێماسیه‌ی ئه‌و کاته‌ی حزبه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی شتێکی گرنگی بۆ دووپات کردینه‌وه، ئه‌ویش دابرانی حزبه‌کان بوو له‌خه‌ڵک، چونکه بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌وحزبانه به‌بێ ئه‌رشیف و دیکۆمێت هاتنه خوارێ، نه‌یان ده‌زانی كێ ڕێکخستن بووه و چه‌ند ڕێکخستنیان هه‌یه‌و جۆری ڕێکخسته‌کانیشیان چیه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قوناغه سوود له توانا‌و لێهاتوویان وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها له‌وسه‌رده‌ه‌دا و له‌قوناغه‌کانی تر که‌باسیان لێوه‌ده‌که‌ین، پشتیان به‌خه‌ڵکی ته‌کنۆکرات و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش نه‌به‌ست، بۆدامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌کی خۆجێتی مۆدرێن. به‌ڵکو حزبێکی وه‌ک پارتی تاکه شانه‌یه‌کی ڕێکخستنیشی له‌ناو شاری هه‌ولێر به‌ناوی رێکخستن نه‌بوو، کاتێک هاته‌وه شار پشتی به‌کۆنه ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌یلول و حزم وکه‌سوکاره‌کانی ئه‌و تاقمه به‌ست. هه‌روه‌ها بۆ په‌یداکردنی جه‌ماوه‌ر کۆنه‌مسته‌شارو حزبیه‌کانی حزبی به‌عسی له‌باوه‌ش گرت. به‌واتایه‌کی تر هه‌مان ئیداره‌ی پێش ڕاپه‌ڕین به‌ڵام پۆسته باڵاکان له‌جیاتی ره‌فیق وئه‌ندامه‌کانی( قیاده‌ی قوتری و عزو شعبه‌کان) …هتد، بوونه شۆڕشگێره‌کان. بۆئه‌وه‌ی به‌رچاوتان ڕوون بێت، نموونه‌یه‌کی زیندووی ده‌زگای ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی (ی.ن.ک) دێنمه‌وه،. کاتێک ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ لو 12/1/1992 دامه‌زرا، جگه له سه‌نووسه‌روو جێگره‌که‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینه‌که‌ی، وچه‌ند که‌سێک نه‌بێت که‌به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردێن، سه‌ر به‌ڕێکخستن و خزم که‌سوکاری مه‌سئوله‌کان بوون وه‌ک فه‌رمانبه‌ری کارگێری و تایپ و به‌رده‌ست له‌و ڕۆژنامه‌یه کاریان کرد. نه‌وه‌ک باقی ستافی ڕؤژنامه‌که له مو‌حه‌ررو په‌یامنێرو لێپسراوی لاپه‌ره‌کان، گشتیان قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست وڕۆژنامه‌نووس و ئه‌دیبی ناو ده‌زگاگانی ڕاگه‌یاندنی ڕژێمی به‌عس بوون. به‌ڵکو ئه‌و تاقمه له ساته‌وه‌ختێکدا توانیان شوڕشگێره‌کانیش ده‌رپه‌ڕێنن و بگه‌نه پۆسته‌کانی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌که‌ش.
بوونی منیش له‌ڕۆژنامه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حوکمی کارکردنم له‌ڕێکخستن، که توانیم له‌وڕێگایه‌وه له‌ناو ستافی ڕۆژنامه‌ی( ڕاپه‌رینی) ی سه‌ربه مه‌ڵبه‌ندی (3) و رۆژنامه‌ی مانگرتن کاربکه‌م، ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری ده‌ست به‌کاربوونم له ڕۆژنامه‌ی (ک.ن) وه‌ک په‌یامنێر.
له‌ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتداربوونی خه‌ڵکانی پێش ڕاپه‌رین (سه‌رده‌می ڕژێم) له‌ناو ئیداره‌ی هه‌رێم . چه‌ند ده‌رئه‌نجامێکی خه‌ته‌رناک و ترسناكی لێ که‌وته ناو ئیداره‌که و تا ئه‌مڕۆش ئه‌و ئیداره‌یه‌و کۆمه‌ڵگایه‌که به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
1- رۆتین و گه‌نده‌ڵی و شێوازی سه‌قه‌تی ئیداره وه‌ک و خۆی مایه‌وه، چونکه هه‌ر کۆڕانکاریه‌ک ده‌بووه مایه‌ی لێدانی ئه‌وکه‌سانه.
2- تیکه‌ڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی حزب به‌ده‌سه‌ڵاتی ئیداری، حزبیبوون پێوانه‌و پێوه‌ر بوو، نه‌وه‌ک لیهاتووی دڵسۆزی وتوانا.
3- ئه‌م تاقمه بوونه هۆکارو مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی که‌سانی به‌هێز و ته‌که‌تول له‌ناو حزبه‌کان، چونکه له‌ئه‌نجامی وڵائی بۆ که‌سێکی به‌هێز، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی و مانه‌وه‌ی. ته‌نیا کار‌و ئیشه‌کانی ئه‌وکه‌سه‌ی ڕاده‌په‌ڕاندن، دیسانه‌وه لێره مه‌حسوبیه‌ت و حزبایه‌تی زیاتر چه‌سپا. له‌به‌رامبه‌ریش چاو له‌گه‌نده‌ڵی و دزی و ڕاوڕووتی ئه‌وکه‌سانه ده‌پۆشرا.
4- هه‌رئه‌مه‌ش وایکرد که‌ئیداره‌ی کوردستان بگاته بن به‌ست، و شه‌ڕی ناوخۆ به‌دوای خۆی دابێنێ و له‌ئه‌نجامی په‌یره‌وکردنی سیسته‌می په‌نجا به په‌نجای حزبایه‌تی، ئیداره‌که‌ش کرایه دووله‌ت ودووبه‌ش.
5- هه‌روه‌ها به‌حوکمی ده‌سه‌ڵاتی که‌سانی پێش ڕاپه‌رین، به‌سه‌ر کایه‌کانی ڕؤشنبیری و چاپه‌مه‌نی، هیچ هزو ڕێبارا مه‌دره‌سه‌یه‌کی فکری ئه‌ده‌بی فه‌لسه‌فی سه‌ریهه‌ڵنه‌دا. که‌چی له‌ساڵانی حه‌فتا دوای سه‌رهه‌ڵدانی چاپه‌مه‌نی و ڕۆژنامه‌ی کوردی چه‌ندین ڕێبازی فیکری و ئه‌ده‌بی سه‌ریهه‌ڵدا، بۆنموونه کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران، وه‌ک هێزیکی ئادیۆلۆجی نوێ دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی خێل و لادێ، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ده‌بیش،ڕێبازی (ڕوانگه) هه‌ره نموونه‌ی زیندبوونی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون .
6- له‌م قوناعه نه‌ک خه‌ڵکانی سه‌ر به‌رێکخستن و که‌سوکاری شه‌هیده‌کان جێگایان له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه نه‌بووه، به‌ڵکو خه‌ڵکی ئاسایی له‌ده‌وه‌ره‌ی معیاره‌کانی، (حزبی بوون، نزیکی و خزمایه‌تی له‌شوڕشگێره‌کان، توانایی ئیداری پێش ڕاپه‌رین) نه‌یانتوانی بگه‌نه ناو ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه‌ش تاکه شوناس که‌خاوه‌نی بوون ته‌نیا کوردبوونیان و هاوڵاتی بوونیان له‌کوردستان بوو. ئه‌م معیاره‌ش له‌وساته وه‌خته‌ی به‌حزبیکردنی کۆمه‌ڵگا نه‌ده‌خوێندرانه‌وه.
قوناعی دووه‌م
قوناغی دووه‌م له ساته وه‌ختی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ست پێ ده‌کات، تا ڕووخانی رژێمی به‌عس له‌ساڵی 2003 کۆتایی پێ دێت. له‌م قوناغه سه‌رجه‌م به‌ها شۆڕشگێری وحزبی و نیشتمانی و سۆمبوڵه‌کانی وه‌ك شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌و زێندانی سیاسی و کوردایه‌تی و خیانه‌ت و خۆفرۆشی تێکشکێندران و ناوزه‌ڕکران و سه‌راوگێرکرانه‌وه. ئه‌مه بووه سه‌ره‌تای پرسیار‌و گۆمان له‌لای خه‌ڵکی کوردستان، که‌گشت ئه‌و سومبوڵ به‌هایانه وه‌همێک بوون، ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌کردن و به‌شداری پێنه‌کردنی خه‌ڵک له‌ده‌سه‌ڵات و بڕیاری سیاسی به‌کارده‌هێنرا و له‌و ڕێگایه‌وه پۆلینی وه‌ڵائی خه‌ڵکیان پێده‌کرد بۆئه‌وه‌ی ناچاریان بکه‌ن ده‌بێت خۆیان به‌لایه‌کدا بشکێننه‌وه، ئه‌گینا له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوکێشه‌که ده‌بن. ئه‌و به‌هاو سومبوڵانه‌ش به‌وه تیکشکێنداران و شێواندران، کاتێک جاش و مسته‌شارو مه‌فره‌زه خاسه‌کان و ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌دانی سه‌ربازو پۆلیس و جاسوس و پیاوانی سه‌ر به‌مه‌خابه‌راتی ڕژێمی پێشووی به‌عس. تێکه‌ڵ به‌هێزی پێشمه‌رگه‌کران بۆ به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕی ناوخۆ. له‌وێوه‌ش کوژران و زیندانی کردنی ئه‌وکه‌سانه له‌لایه‌ن دووحزبی شه‌ڕکه‌ر. به‌شه‌هیدو زیندانی سیاسی و پێشمه‌رگه هه‌ژمار کران. هه‌روه‌ها له‌ژێر په‌رده‌ی وه‌ڵائی حزبی و ئه‌ندام بوون له‌یه‌کێک له‌وحزبانه، به‌هه‌مان شێوازی به‌عس خه‌ڵک زیندانی و شوێن بزرو ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌درا، به‌ڵکو گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ماڵی تاڵان بکرێت و خاوخێزان و که‌سوکاریشی شاربه‌ده‌ربکرێن. لێره‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو خه‌ڵکی شاره‌کان به‌حوکمی که‌وتنیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبێک. سزای جه‌ماعی ده‌دران، وه‌ک به‌کارهێنانی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆرستی تۆپبارانکردن وبه‌کارهێنانی ئابلۆقه‌ی ئابووری. له‌وساته‌وه‌ختدا خه‌ته‌سوره‌کانی خیانه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و په‌لکێش کردن و ڕاکێشانی ده‌ستی دووژمن، لێدانی بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان، به‌کارێکی شه‌رعی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ژمێردرا. هیچ مانایه‌کی بۆ به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان و پێناسه‌کردنی خیانه‌ت نه‌هێشته‌وه. هه‌موو حه‌رامه‌کان و خه‌ته سوره‌کان حه‌ڵال وسه‌وزکران. له‌م قوناغه‌ش ئه‌مجاره‌یان له‌پال معیاری حزبی بوون و شۆڕشگیری پێوانه‌و معیارو شوناسی تر له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵک قیت کراوه‌یه، ئه‌ویش( ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵم نه‌بیت دوژمنمی) هه‌روه‌ها معیاری ڕێژه‌و ڕاده‌ی قوربانی دان و ته‌زحیه و ئازایه‌تی و ترسنۆکی وکۆچنه‌کردنیش، نه‌ک له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی ئاسایی به‌ڵکوله‌به‌رده‌م حزبیه‌کانیش قوتکرایه‌وه. لێره‌وه حه‌قیقه‌تی وه‌همی ئه‌زموونی ساوا‌و دووژمنه‌کانی ئه‌ودیوی سنوور‌و، ترسی داگیرکه‌ران بۆخه‌ڵکی کوردستان ئاشکرابوو. هه‌روه‌ها زه‌یفی ودروویی دروشمه‌کانی کوردایه‌تیش ده‌رکه‌وتن کاتێک دووژمن ده‌بێته هاوپه‌یمان و فریادسه‌ر وهانیشتمانیش ده‌بێته دوژمن، خیانه‌ت ده‌بێته مایه‌ی شانازی و دلسۆزیی و نیشتمان په‌روه‌ریش ده‌بێته خیانه‌ت.
قوناغی سێیه‌م
ئه‌م قوناغه‌ش به ئیتفاقی ستراتیجی و بودجه‌ی زه‌به‌لاح و ناوچه دابراوه‌کان ده‌ست پێ ده‌کات به خۆپشاندانی به‌ر ده‌رکی سه‌را کۆتایی دێت. گرنگترین دیارده‌ی ئه‌م قوناغه،
1- دیسانه‌وه دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات بوو به‌هه‌مان شێوازی قوناغی یه‌که‌م به سیسته‌می په‌نجا په‌نجا، جیاوایه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئه‌م دوو حزبه بوونه‌ته یه‌ک و ئه‌مجاره پێکه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌کانیان دابه‌ش کردووه. به‌واتایه‌کی تر بۆ خه‌ڵکی کوردستان دووپات بۆوه، که‌شه‌ڕی براکوژی و به‌کوشتدانی هه‌زاران گه‌نجی کوردستان، ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهات و سه‌روه‌و سامانی کوردستان بوو. ئه‌رۆش هه‌ردوولا گه‌یشتنه قه‌ناعه‌ت، هیچ لایه‌کیان ناتوانێ به‌ته‌نیا ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی که له‌به‌غداوه دێت بیخوات، بۆیه به‌ئیتفاقی ستراتیجی دابه‌شی ده‌که‌ن. هه‌رکه‌سێکیش داوای به‌ش بکات و سه‌رئێشه‌یان بۆ دروست بکات، به‌دوژمن و تێکده‌ر له‌قه‌ڵمی ده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌که هه‌مان بارودۆخ و سیناریوه، هه‌موو کاتێک ئه‌گه‌ڕی شه‌ڕی براکوژی له‌ئارادایه، به‌ڵکو به‌ره‌ئی من ئێستا له‌قۆناغی شه‌ڕی براکوژی داین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا ئێمه‌ی وا هێشتۆوه، که‌به‌فعلی شه‌ری جه‌بهه‌وی و چه‌ک زه‌به‌لاح له‌مه‌یدانه‌که نابین. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ڵکی ناڕازی هێزێکی چه‌کدار نینه، ئه‌گینا له‌مێژ بوو خۆمان له‌به‌رده‌م شه‌رێکی تری براکوژیدا ده‌دیته‌وه. نه‌وه‌ك هه‌موو ده‌ر‌هاویشته‌کان و پێشهاته‌کان و ڕووداو جوڵه‌کان، هه‌ر له‌داگیرکردن و سوتاندنی باره‌گاکان و ڕاوه‌دونان و ده‌رکردن و هه‌ڕه‌شه‌و چاو لێسورکردنه‌وه‌و جموجۆله سه‌ربازی و هێرشی ڕاگه‌یاندن و ته‌قه‌کردن له‌خه‌ڵک ، هه‌ما سیناریۆی شه‌ڕ ناوخۆی قوناغی یه‌که‌مه.
2- له‌م قوناغه به‌هۆی ئه‌و بودجه زه‌به‌ڵاحه‌کر ی له به‌غداوه دێت و هه‌روه‌ها دزین و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی له‌کوردستان ده‌سکه‌وێت و ئه‌و داهاته‌ی له‌ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌سده‌که‌وێت، ولات بۆته پڕۆژه‌و حزبه‌کانیش بوونه‌ته کۆمپانیان و ئه‌و کۆمپانیایه‌نه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێکی گه‌وره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و به‌ده‌زگایه‌کی ئیداری و ئیعلامی زه‌به‌لاحیش، به‌ڕیوه‌ده‌جێت و دابه‌ش ده‌کرێ و دیزه‌به‌رخود ده‌کرێت.
3- هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج ڕاکێشان بێت له‌و قوناغه، به‌هۆی نه‌مانی ڕژێمی به‌عس و مه‌ترسی له‌ناوچونی ئه‌و دۆخه، به‌حوکمی بوونی داهات و پاره‌یه‌کی زۆر، کورو که‌سوکاری لێپسراوه باڵاکانی ئه‌و دووحزبه به‌شێوه‌یه‌کی دیار‌و زه‌ق هاتونه‌ته ناو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه، هه‌مووکه‌سێک به‌ئاسانی له‌م قوناغه‌دا نه‌توانێ بێته ناو ئه‌و جومگانه‌ی ده‌سه‌ڵات که سه‌رچاوه‌ی داهاتن، ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بێت له‌دلسۆزی ته‌واوی سه‌ربه‌ته‌که‌توله‌که‌ی که‌سی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵکو هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌وسه‌رچاوه‌ی داهاتانه، بۆته مایه‌ی ململانێ و ناکۆکی له‌نێوان سه‌رۆکی ته‌که‌توله‌کان (وه‌به‌رهێنه‌ره سیاسیه‌کان) .
4- له‌م قوناغه نه‌ک گه‌نجان و خه‌ڵکانی ئاحزبی، به‌ڵکو توێژێکی گه‌وره‌ی سه‌ر به‌چینی ناوه‌ند، له ئه‌ندازیاران و به‌ڵێنده‌ران و خاوه‌ن کۆمپانیا بیناسازه بچوکه‌کانی ناوخۆش، بیبه‌ش کراون و ڕێگای کار‌و پیشه‌یان لێگیراوه. پڕۆژه‌کان به‌ناوی وه‌به‌رهێنه‌ری ده‌ره‌وه ده‌درێته کۆمپانیاکانی تورکی و ئێرانی و عه‌ره‌ب. ئه‌مه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی تێجوونی پاره‌ی خه‌مڵێندراوی پڕۆژه‌کانه.
5- هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌ووردیی سه‌یری چومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات بکه‌ین، له‌ناو حزب و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگاکانی تری به‌غدا ، کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی گه‌نج، هاوشانی ئه‌و گه‌نجانه ئاسایانه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ر‌جووی زانکۆکان، هاتونه‌ته ناوده‌سه‌ڵات، که‌تادوێنێ به‌منداڵانی له‌قوتابخانه‌و کۆڵان و زانکۆکان هاوڕێ بوون، ته‌نیا پێوانه‌و معیار. بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات. بوونی په‌یوه‌ندی که‌سایه‌تی و خزمایه‌تی و ته‌که‌تولبازیه به ده‌سه‌ڵاتداران و که‌سانی پایه‌به‌رزی ناوحزب و حکومه‌ت.
6- جگه له‌وه حزب و حکومه‌ت ئه‌ندامه‌کانی خۆی، که‌له‌ناو ده‌زگاکاندا کارده‌که‌ن. بۆ زیاتر پابه‌ندوونیان و چاوپۆشی کردن له گه‌نده‌ڵیه‌کانیان، له‌هه‌موو بوارێک‌دا کار ئاسانیان بۆ ده‌کرێ. له مه‌سه‌له‌ی ژنهێنان. سه‌فه‌رکردن بۆ ئه‌وروپاو ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر، کرێی خانوو، چه‌ندین شێوازی یارمه‌تی دان و ده‌ستگرتن. هه‌روه‌ها سه‌فه‌ری به‌رده‌وامی که‌س وکاری لێپسراوان، و بوونی ژیانێکی پڕ له‌ڕه‌فاهیه‌ت، هه‌ر له ئۆتپمبێل و خانوو، ئه‌مه‌س هۆکارێکی تره که گه‌نجان له‌به‌رده‌کی سه‌را کۆبکاته‌وه.
7- جیاکردنه‌وه‌ی منداڵ و گه‌نجی که‌سوکاری لێپسراوان و خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ندن و کادیرانی حزب و وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌ڕیوه‌به‌ره‌گشتیه‌کان. له‌منداڵی خه‌ڵکی ئاسایی، به‌کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و زانکۆی تایبه‌ت و پارک و نادی تایبه‌ت. پشت گۆخستنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و شوێنه‌گشتیه‌کاند، که‌لێنێکی زۆر گه‌وره‌و جیاوازی خستۆته ناو کۆمه‌ڵگا و سووکردنه‌وه‌و تووره‌یی وبێزاری گه‌نجانی زیاترکردووه.
8- هه‌ڵه‌یه‌کی تری هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م دووحزبه، به‌خشینی ئیمتیازاتی بێ شوماره بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتن، وه‌بۆئه‌وانه‌ی که‌تازه‌ش دێنه ناو ده‌سه‌ڵات. کاتێک یه‌کێک ده‌بێته وه‌زیر، ئه‌ندام په‌رله‌مان، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی، یه‌کسه‌ر مووچه‌یه‌کی زه‌به‌لاح و ئۆتۆمبیلێکی دوامۆدیل و خانوو و پاسه‌وان و ده‌یان شتی تر به‌ناوی نه‌سریه‌و هتد.. له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆیان ده‌بڕێنێته‌وه‌و دابینی ده‌کات. ئه‌م میتۆدی بیرکردنه‌وه‌یه، چه‌ندین شت به‌خۆ ده‌گرێ. له‌لایه‌ک پایه‌به‌رزی و قودسیه‌تی ده‌سه‌ڵات پیشانی خه‌ڵک ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌خه‌ڵکیش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی (ئۆکه‌ی ئێمه) وه‌ربگرێ، به‌مه‌رجێ له‌خزمه‌ت و ملکه‌چی هێزی ده‌سه‌ڵات بێت، ژیانی بۆ هه‌تاهه‌تایی مسۆگه‌ر ده‌کرێت. به‌ڵام نازانن به‌هۆی ئه‌م کرده‌وانه، له‌ناعه‌داله‌تی وجیاوازی گه‌وره‌ی دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات له‌نێوان تاکه‌کاندا، ده‌بێته مایه‌ی زیاتر توره‌بوون و ناڕه‌زایی خه‌ڵکی ئاسایی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و جیاوازیه جۆرێک له (قینی جینایه‌تی- حقد الطبقی) نێو هاونیشتمانیان و جڤاتی کوردی دروست ده‌کات. لێره‌وه سه‌ره‌تای لێکترازان و دابڕان له‌نێوان شه‌قام و ده‌سه‌ڵات سه‌رهه‌ڵده‌دات. چونکه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه ته‌نیا له‌ڕژێمه دیکتاتۆرو داگیرکه‌ره‌کاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێ. کاتێک یه‌کێک به‌ره‌ی میلله‌ت جێده‌هێڵێت و ده‌بێته دووژمنی میله‌ته‌که‌ی خۆی!!
9- گه‌وره‌ترین فرسه‌تی مێژوویمان هاته پێش، کاتێک ناوچه دابڕواکانی که‌رکوک و شێخان و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و مه‌خورمان که‌وته‌وه ده‌ست. به‌ڵام دیسانه‌وه به‌سیاسه‌تی چه‌وتی حزبایه‌تی به‌عه‌قڵیه‌تی پاوان و ده‌سکه‌وتی مادی، نه‌ك خه‌ڵکی نه‌ته‌واکانی تری وه‌ك عه‌ره‌ب و تورکمانتان لێکردینه دوژمن، به‌ڵکو خه‌ڵکی کوردی ئه‌و ناوچه‌نه‌شتان بێ ئومێد کرد‌و پارچه پارچه‌تان کردن و تف و نه‌عله‌ت له‌کوردبوونی خۆشیان بکه‌ن.
هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی حزب ئه‌وه‌مان بۆ دووپات ده‌کاته‌و پێمان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئیوه‌ش حزبی بن و کار بۆحزب بکه‌ن و به‌حزب و سه‌رکرده‌کان هه‌ڵبده‌ن و شوڕشگێری وگه‌وره‌یی ئه‌وان بسه‌لمێن، خۆتان به‌بچوک و کویله‌ی حزبه‌کان بزانن، ئێوه‌ش ده‌توانن به‌شتان له‌و کێکه گه‌وره‌یه هه‌بێت…
به‌ڵام گه‌نجانه‌کانی ئه‌مڕۆ هی دوێنێ نین، ئه‌مرۆ بڕوانامه‌و زانست، ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و ئامرازی په‌یوه‌ندی و زانیاری لایه، خاوه‌نی شوناسێکن که‌ئه‌ویش کوردبوونه، نه‌وه‌ک حزبی و شوناسی خزمایه‌تی شوڕشگێره‌کان، خاوه‌نی یه‌ک ئاڵای ڕه‌نگاو ڕه‌نگن، نه‌ك ئاڵایه‌کی یه‌ک ره‌نگی، خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆیانن و کوڕی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش و ڕاستگۆ‌و هاونیشتمانی پاک و ده‌ستپاکن، نه‌وه‌ک کوڕی لێپسراوی دزو درۆزنی سیاسی و فێڵکه‌ر له برا شه‌هیده‌کانی سه‌نگه‌ری،و خواردنی به‌شه مووچه‌و ئیمتیازاتی شه‌هیدان و پاره‌ی پرۆژه دزراوه‌کانی شار‌و شاوجکه‌کانی ئه‌نفالکراوان و پاره‌ی بێوه‌ژنانی ڕه‌ش پۆش. گه‌نجانی به‌رده‌کی سه‌راو گه‌نجانی قه‌ڵاو مناره و دهۆک وزاخۆی پردی ده‌لال و که‌رکوکی دزراو فرۆشاو سۆران و خانه‌قین و باڵه‌کایه‌تی و گه‌رمیان و پشده‌ر هوشیار بوونه. ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو ڕۆژی زیاتر له‌دروشم و کار‌و کردوه‌و مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانتان گه‌یشتون، سه‌رده‌می مل له‌ژێر گڵ و ترسی ئه‌زموونی ساوا به‌سه‌رچوو. ئیوه هیواو ئاواتی نیشتمانی گه‌وره‌و ده‌وڵه‌تمان به‌خه‌ون ده‌زانن، به‌ش بۆئه‌وه‌ی سامانی ژێر زه‌ویی نه‌وه‌کانی داهاتووشمان ده‌ربێنن و بدزن، و به‌هه‌رزانترین شێوه بیفرۆشن، تا ژیانی ئه‌به‌دی بؤ خۆتان و منداڵه‌کانتان دابین بکه‌ن. ده‌زانین بۆ ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه؟ بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تی به‌دزینی گشت سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌ماویمان بده‌ن.
ئێوه به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان بوونه و یاده‌وه‌ریه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تکانیشمانتان زه‌وت کرد‌و به‌ئاڵای زه‌ردو سه‌وز لێمانتان داگیرکرد. ئه‌مه عه‌قیله‌ت و ختاب و وه‌ڵامی ئیووه‌یه بۆ هاونیشتمانی بوون و داواکردنمان له به‌شه داهاتی دزراوی ئێمه، ڕه‌فتاری ئێوه گوله بارانکردن و تۆقاندن و چاولێسورکردنه‌وه‌و به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی و گێره‌شێون ناساندنمانه، له‌به‌رامبه‌ر داکۆکیمان بۆ عه‌داله‌ت و پاراستنی که‌رامه‌تی ئێمه و میلله‌ته‌که‌مان؟
بۆیه ئه‌مڕۆ گه‌نجان ولاوان له‌به‌رده‌کی سه‌ران…