
به‌رد …. به‌ندی عه‌لی
Closed
.. به‌هاری 2011
ئه‌شێ وه‌ستایه‌کی نه‌ققاڕ
دیواری ماڵێکی ڕه‌ندی پێ هه‌ڵچنێ
هێلانه‌یه‌ک ، که‌هه‌ر تێیدا
گوێت له‌جریوه ئه‌وینێ دوو پاساری
نێر‌و مێ بێ و
زیوه‌زیوی زه‌ڕنه‌قوته تازه تروکاوه‌کانیان
یان هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار
په‌یکه‌ری زاتێکی به‌رزی لێ دروست‌کا
جه‌نگاوه‌رێکی خۆنه‌ویست
شاعیرێکی جوانی په‌رست
هونه‌رمه‌ندێکی به‌هره‌دار
یان داهێنه‌رێکی ناودار
ئه‌شێ مناڵێکی توڕه‌ی کۆڵانێکیش
شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی باره‌گای
حیزبێکی پێ هه‌ڵوه‌رێنێ و
گه‌ڵای دارتوی حه‌زێکی دووره ده‌ستی
پێ پشکێنی
به‌رد له‌هه‌موو ئه‌م تابلۆیانه‌یا جوانه
ته‌نیا له‌و ساته‌یا نه‌بێ
له‌بری شه‌ێتان
گوڵدانی دڵی دوعایه‌ک
دیسان ئه‌کا به‌نیشانه