Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
له‌ شاری بێرمینگهام یادی ئه‌نفال ده‌کرێته‌وه

له‌ شاری بێرمینگهام یادی ئه‌نفال ده‌کرێته‌وه

Closed
by April 12, 2011 جینۆساید

 

کۆمیته‌ی به‌ریتانیا چاودێری کوردۆساید_چاك: له‌ شاری بێرمینگهام یادی ئه‌نفال ده‌کاته‌وه

‌گه‌رچی ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ مێژووی کۆمه‌ڵ کوژی کوردانی باشووری کوردستان و به‌ناوی ئه‌نفال دوور ده‌که‌وینه‌وه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی دووری کاته‌که‌ی برینه‌کانیان زیاتر له‌ دڵماندا قوڵتر ده‌بنه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و ئامانجه‌ی که‌وا ڕێکخراوه‌که‌مانی له‌ پێناودا دروست بووه‌ هێشتا به‌ ته‌واوه‌تی نه‌هاتوونه‌ته‌ دی، به‌به‌رچاو خه‌ڵکی و به‌ خۆ هه‌ڵکێشانیشه‌وه‌ هه‌ندێك جار تاوانبارانی کۆمه‌ڵ کوژی ده‌گه‌ڕێن و ده‌سته‌ڵاتدارانیش په‌نایان ده‌ده‌ن ! هه‌ربۆیه‌ بۆ ئه‌مجاره‌ له‌ژێر دروشمی به‌ دادگای کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال چاودێری کوردۆساید_چاك هه‌ڵ ده‌ستێك به‌ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیه‌ له‌ شاری بێرمینگهام_به‌ریتانیا.
شایانی باسه‌ کۆڕه‌که‌ گشتیه‌و کراوه‌یه‌، هاتن بۆ هه‌موانه‌ له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
10 Holyhead Road
Handsworth
Birmingham
B21 0LT
ڕۆژی شه‌ممه‌ 16/04/2011 کاتژمێر 02:00ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ 04:00‌
جێگای تایبه‌ت بۆ خێزانه‌ به‌ڕێزه‌کان ئاماده‌کراوه‌، له‌گه‌ڵ بۆشای زۆر بۆ وه‌ستانی ئوتومبێله‌کان به‌بێ به‌رانبه‌ر.
تێبینی/ جێگای وه‌ستانی ئوتومبێل و ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ دیوی پشته‌وه‌یه‌ی بیناکه‌یه‌وه‌.
بۆ زیاتر زانیاری ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ ژمارانه‌وه‌‌:
07516098335
07719486669
07729489876

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.