
ئه‌نفال پرسێكی نه‌ناسراو لای گه‌نجانی دوای شه‌ڕی ناوخۆ
له‌دوای 23 ساڵ له جینوسیادكردنی خه‌ڵكی كوردستان و له‌دوای 19 ساڵ ڕزگاربون له‌چنگی به‌عسیه‌كانی عێراق و حوكمی خۆجێیه‌تی كوردی ده‌كرێ بپرسین ” ئه‌نفال ” چی ڕه‌هه‌ندێكی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌یتی و رامیاری و رۆشنبیری له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌جێهیشتوه وده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌پێناوه‌دا چی كردوه بۆئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌نفال له‌ودۆخه ده‌رونیه ناجیگیریه رزگاربكات ؟ پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستان چی مانا‌و ده‌لاله‌تێكی سیاسی و ئینسانی و میژووی لای نه‌وه‌ی نوێ یان گه‌نجی ئیستا دروستكردوه و گه‌نجانی دوای شه‌ڕه‌ی ناوخۆ ,چۆن له‌ئه‌نفال ده‌گه‌ن و ئه‌نفال چۆن ده‌خوێننه‌وه ؟
ئه‌نفال چی بیره‌وه‌رییه‌كی لای ئه‌م گه‌نجه به‌جێهێشتوه‌و چۆن له‌و ئازاره تێده‌گات كه ئیستاش له نێو جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌تێپه‌ڕبونی كات زیاتر به‌سوێ ده‌بێت ؟ .
ئه‌گه‌ر بیانوی” ئه‌نفال ” كردن لای به‌عسیه‌كان كه به‌هه‌شت قۆناغی جیاواز خستیانه قۆناغی كردارییه‌وه و هه‌شتاودوو هه‌زار مرۆڤیان له‌خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نفال كرد‌و پاشان به‌كۆمه‌ڵ شه‌هیدان كردن ,ئه‌گه‌ر بیانۆكه بۆ پاراساتنی سنوری ده‌وڵه‌تی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بوبیت وه‌ك مرۆڤ كوژه‌كانی به‌عس ئیدعیان بۆده‌كرد , ئایا مه‌غزاو ده‌لاته‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه تاچه‌ند به‌شیوه‌یه‌كی ته‌ندروستانه به‌گه‌نجی كوردی گه‌یشتوه وده‌سه‌لاتی كوردی چۆن ئه‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیستی ڕابردوی شرۆڤه‌كردوه‌و چۆن كۆده‌نگی یه‌كی لای گه‌نجان خولقاندوه به‌وه‌ی كه ئه‌نفالكردن پرۆسه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌و شوڤینسیتایانه‌ی به‌عسیه‌كان بوه بۆسڕینه‌وه ناسنامه‌ی بونی نه‌ته‌وه‌ی كورد ؟
زۆرێك له گه‌نجانی دوای ریكه‌وتنامه‌ی واشنتون و ئاگر بری نیوان پارتی و یه‌كێتی له‌سالی
” 1997 ” تائیستاش له‌و ئازاره تیی ناگه‌ن كه ” ئه‌نفال ” له‌نیو دڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا دروستیان كرد ووه‌و زۆجاریش بێباكانه به‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌دا بازده‌ده‌ن و ئاماده‌ییان نیه له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستان بۆچی و له‌پێناوی چیدا كرا , ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ده‌بو ده‌سه‌لاتی كوردی به‌شیوه‌یه‌كی جدی كاری بۆبكردایه‌و ئه‌نفالكردنی له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆناوچه‌یه‌كی تر به‌رفراوانتربكردابایه‌و وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌وی و كوردستانی بیناساندایه بۆئه‌وه‌ی كوردێك نه‌بایت له‌وه‌ی نه‌زانی ئه‌نفال چیه و ئه‌نفال له‌وه تێپه‌رێنێت كه ته‌نها له‌ساڵ یادی تاوانه‌كه‌دا به‌بیری خه‌ڵك و گه‌نجانی بهێنیته‌وه.
كاتێك قسه‌له‌سه‌ر توره‌بونی گه‌نجێك ده‌كرێ له‌به‌رامبه‌ر ناعه‌داله‌تیه‌كانی ده‌سه‌لاتی كوردیدا هه‌رخودی ئه‌و ده‌سه‌لاته ئه‌وگه‌نجانه به نه‌وه‌گه‌لێكی نابه‌رپرس ده‌ناسێنیت و له‌بیری ده‌چێته‌وه كه خودی ده‌سه‌ڵاته‌كه چه‌ند نابه‌رپرسانه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و چی ئه‌ركێكیی ئه‌خلاقی و ویژدانی له‌سه‌ره به‌رامبه‌ر به‌وپرسه‌و نانساندنی له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیدا, ده‌سه‌لاتی كوردی و ده‌زگاپه‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌وه‌ی كه بۆچی به‌شێكی زۆری گه‌نجان ئه‌نفال ناناسن و بۆچی لی تیناگه‌ن و بۆچی هه‌رباس و خوساتێك له‌سه‌ر ئه‌نفال ڕایان ناگریت و غیابن له‌قسه‌كردن له‌سه‌ری .
ئه‌گه‌ر پرسیارێكی تر رووبه‌ری ئه‌م ده‌سه‌لاته بكه‌ینه‌وه له‌یادی 23 ساله‌ی تاوانی ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستاندا , ئاخۆتائێستا چه‌ند ئه‌نفال چیی دادگای كراون له‌كاتێكا زۆربه‌یان خودی ده‌سه‌ڵات په‌نای داون و ێدوه خانانه‌یان بۆسه‌رف ده‌كات ؟ ئاخۆتائیستا له ڕوفاتی ئه‌و182 هه‌زار ئه‌نفالكراوانه چه‌نیدان ماون تابیان گه‌رێنێته‌وه بۆخاكی نیشتمان جگه‌له‌و چه‌ند روفاته‌نه‌بیت كه گه‌ڕێندرانه‌وه بۆناوه‌چه‌ی بارزان و گه‌رمیان كه ژماره‌یان له هه‌زار ڕوفات تێنه‌ده‌په‌ری ؟ ئایا تائیستا چه‌ند تویژه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی له‌و دامه‌زراوانه‌دا كارده‌كه‌ن كه بۆلێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌نفال ناسی دامه‌زراون؟ ئاخۆ تائێستا دامه‌زراوه‌یه‌كمان به‌و ناوانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر تاسه‌ری كوردستاندا ؟ .
سه‌رنج : ئه‌م وتاره له ژماره ( 51 ) ی رۆژنامه‌ی ( چه‌تر ) بڵاوكراوه‌ته‌وه .