ئه..ن.. ف.. ا..ل ….. كوردۆشوانی
له‌به‌ر تیشكی
ده‌قێكی پیرۆزی ئاسمان !
پارچه‌یه‌ك له‌وڵاتی كورد
“ئه‌نفال”كرا.
ئافره‌ت و پیاو .. په‌ككه‌وته و لاو
منداڵی چاوگه‌شی ساوا
پێكه‌وه له‌سه‌حرای لمستان
له‌مه‌یدانی…
شه‌ڕی دژوار و خوێناوی
خه‌لیفه‌كان..!
له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا
له‌ژێر خاكێك
ئه‌وان به‌بۆنه‌ی نامۆ بوون
بۆ ئه‌به‌دی حه‌شاردران ؟!!
له‌و كاته‌وه تا هه‌نووكه
به‌ده‌یان جار..
وڵاتانی عه‌ره‌ب زمان
جیهانی به‌ناو “موسوڵمان”
كۆده‌بنه‌وه…
زۆر ئه‌ڵێن و زۆر ئه‌ڕێسن
له‌سه‌ر ره‌وشی گوزه‌رانی
هاو ئاینینیان !
لێ مخابن
یه‌ك وشه‌یه‌كیان نه‌دركان…
بۆ ئه‌و كیژه پاكیزانهی
وڵاتێ له خۆیان فرۆشتی
بهبرایهكی هاودینی
ئه‌ویش كردیانی به ئامراز
بۆ په‌یداكردنی دراو
له‌نێو باڕ و مه‌یخانه‌كان !!
بێ ئاكار بوون
بێ ئابڕوو بوون
هیچیان نه‌وت ؟!
بۆ ئه‌و مه‌رگه ساته شوومه‌ی
سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌ب و
سوپایه‌كی به‌ناو ئیسلام
كوردیان خه‌ڵتانی خوێن كرد و
گڕیان به‌ردا له كوردستان !
ته‌نیا خاك و چیا نه‌بێ
ته‌نیا قورئانی سه‌ر ره‌فه‌ی
مزگه‌وته رووخاوه‌كان نه‌بێ
هه‌مووشتیان برد به‌تاڵان
هه‌موو ….
شتیان ……
برد…
به..
تاڵان…