ئیفلیج بوونی ماده‌ی 140 و ئه‌زموونی کوردی چ په‌یامێک ده‌گه‌یه‌نێ؟
به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م…..
سه‌دیق سالح عه‌زیز…..
به بۆنه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردن و کۆتایی هاتنی واده‌ی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری به‌ناو هه‌میشه‌یی عیراق که ده‌کاته ئیفلیج بوونی ئه‌م مادده‌یه، به‌نده ده‌مه‌وێ هه‌ڵسه‌نگاندنێک له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی جێ به‌جێ نه‌کردن و ده‌ستی ده‌ستی پێکردنی ئه‌م مادده ده‌ستووریه و ده‌رس و په‌یامه‌کانی ئه‌م سه‌ره‌نجامه ناخۆشه تێکه‌ڵ به ئه‌زموونی کوردی بکه‌م و پێشکه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێزی بکه‌م، به هیوای ئه‌وه‌ی که توانیبێتم، تیشکێک ئه‌گه‌ر که‌میش بێت بخه‌مه سه‌ر لایه‌نه به‌هێز و لاوازه‌کان، گه‌شاوه‌و تاریکه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کوردی. خۆشحاڵ ده‌بووم که خوێنه‌ری ئازیز به تێبینی و ئیزافه‌کردن یا ڕاست کردنه‌وه‌ی که‌م وکوڕیه‌کانم ئه‌م ووتاره ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.
خۆتان ده‌زانن که ماده‌ی 140، گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی 58 قانونی ئیداره‌ی ده‌وله‌ته بۆ ناو ده‌ستووری به ناو هه‌میشه‌یی عیراق که زۆرینه‌ی � خه‌لکی عیراق له سه‌ره‌تای سالی 2005 وه ده‌نگی بۆ داوه. له دوای ڕوخانی رژێمی به‌عس به هۆی پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق له 9-3-2003 دا، مه‌جلیسی حوکم یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه داڕشت بۆ ئه‌وه‌ی دوابه‌دوای ڕوخانی ڕژێم بۆشایی حوکمرانی له عیراقی پاش سه‌ددام پڕ بکاته‌وه که تیایا به هه‌ولی سه‌رکردایه‌تی کورد مافه سه‌ره‌کیه‌کانی گه‌لی کورد له ماده‌ی 58 ڕه‌نگی دابووه‌وه. ئه‌م ماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ش بوو که سنووری نوێی هه‌رێمی کوردستان له پاش گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کان دیاری بکات. خۆی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور هه‌ر هه‌مان ماده‌ی 58 ه و چوارچێوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی بۆ دانراوه که ده‌بوایه له کۆتایی ساڵی 2007 دا جێ به‌جێ بکرایه و تیایا ناوچه تازه به ناو رزگارکراوه‌کان له‌دوای هه‌ردوو قۆناغی ئاساییکردنه‌وه و سه‌رژمێری که ئاماده‌کاریه بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م ماده‌یه له قۆناغی سێیه‌مدا و له ڕیفراندۆمێکدا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی به ناو فیدرال، ئه‌م ناوچانه‌ش ته‌واوی پارێزگه‌ی که‌رکوک و گه‌لێک له ناوچه‌کانی موسل و دیاله‌ش ده‌گریته‌وه.
خه‌ڵک به هه‌ناسه سواری چاوه‌ڕوانی کۆتایی ئه‌مساڵیان ده‌کرد، ده‌بوایه ماده‌که له کۆتایی ساڵی 2007 جێ به‌جێ بکرێ، گه‌لی کورد ده‌یویست بزانێ ئه‌م وه‌عدو گفته‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد گوایه که‌رکوک قودس و دڵی کوردستانه به کوێ ده‌گا، یان سوور بوونیان که ده‌یانگوت مادامه‌کی ماده‌ی 140 ماده‌یه‌کی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقی فیدراڵه، بۆیه ده‌بێ له واده‌ی خۆیدا جێ به‌جێ بکرێ، ئه‌گه‌ر نا قه‌بووڵ ناکه‌ین و وا ده‌که‌ین و وا ده‌که‌ین به چی ده‌گا! به‌راستی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولامان چ کۆمه‌ڵانی خه‌لک وه چ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به باشی یه‌کتر بناسین.
ئه‌مڕۆ شک نه‌ماوه‌ته‌وه که لایه‌نی عه‌ره‌بی له سه‌رده‌می سه‌ره‌ک وه‌زیران عه‌للاوی و پاشان جه‌عفه‌ری و له دوای ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ی 2005 یش که په‌رله‌مان و حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالیکی لێ هاته کایه‌وه که کوردیش تیایا به‌شداره و ته‌نانه‌ت یه‌کێ له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که مالکی خستویه‌تیه ناو به‌رنامه‌ی کاری خۆیه‌وه جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری به ناو هه‌میشه‌یی بوو و به‌دیار که‌وت که لایه‌نی عه‌ره‌بی به شیعه‌و سونه‌یه‌وه، ده‌ستی ده‌ستیان به ماده‌ی 58 و پاشان به ماده‌ی 140 کردووه، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی په‌کیان خست و حورمه‌تی ده‌نگی � ی خه‌ڵکی عیراقیان نه‌گرت. تا ئێستا هیچ شتێکی ئه‌وتۆ نه‌کراوه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێی بنازێ جگه له هه‌ندێ لێژنه و لێژنه‌کاری و هه‌ندێ چالاکی سنووردار نه‌بێ هیچ چاره‌سه‌رێکی پراکتیکی به‌دیلیش له ئارادا نیه و له جێگاکه‌ی خۆی چه‌قیوه.
ده‌رکه‌وت که ده‌سه‌لاتی کوردی به خۆشییه‌وه به پێشنیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕازی بووه، که ده‌ڵێ ماده‌ی 140 بۆ ماوه‌ی 6 مانگ درێژ ده‌بێته‌وه، به ڕاستی ناچاریشن ماوه‌که درێژ بکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ک چوونی کۆندالیزا ڕایسیش بۆ شاری که‌رکوک په‌یامێکی باشی نه‌گه‌یاند، نوێنه‌رانی کوردیش له به‌غدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کردۆته‌وه. دوا جار په‌رله‌مانی بێخه‌می کوردستانیش هه‌ر وه‌ک جێ به‌جێکه‌رێکی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی هه‌ردوو زلحیزبه‌که ده‌نگیان له سه‌ر درێژ کردنه‌وه‌ی ئه‌م ماده ده‌ستووریه‌دا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ. به‌م جۆره مافه‌کانی گه‌لی کورد بۆ جارێکی تریش که‌وته قوڕگی نه‌هه‌نگه‌وه، هیوایه‌کی ئه‌وتۆ نه‌ماوه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێ ناوه ناوه شه‌ش مانگی تر درێژ بکرێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌ک له ئاسمانا بێته خواره‌وه‌و دنیا سه‌ر له نوێ دابڕێژێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر بواری درێژ کردنه‌وه‌ش نه‌بوایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی که ده‌رس له هه‌ڵه‌کانی وه‌رناگرێ، دیاره زوو ڕابردووی له بیر ده‌چیته‌وه، هیچ پلانێک یا پڕۆژه‌یه‌کی یان ئه‌لته‌ر نه‌تیڤێکی نه‌بووه. چاوه‌ڕوانیش ناکرێ له دوای ئه‌و شه‌ش مانگه‌ش شتێکی ئه‌وتۆ جێ به‌جێ بکرێ که ئاشکرایه دیسان ئه‌م ماده‌یه ده‌ستی ده‌ستی پی ده‌کرێ، وه‌ک جاران به‌ربه‌ستی ده‌خه‌نه پێشی.
شایانی گوتنه ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نیه که بڵێین هیچ نه‌کراوه بۆ که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئه‌م پێشبڕکێیه‌ی پارتی و یه‌کێتی بکه‌ین که ده‌ڵێن قودس و دڵی کوردستان له سه‌ر که‌رکووک، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای که‌رکووک بکه‌ین که چه‌قی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کوردستانه و مافه‌کانمان و بوونمان به‌بێ که‌رکوک مانایه‌ک نابه‌خشێ، له چاو ئه‌و توانا ئابووری و سیاسیه زۆر‌و زه‌به‌نده‌ی له‌به‌رده‌ستیان بووه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێن که که‌مته‌رخه‌میه‌کی ئاشکرا کراوه، خه‌مساردیه‌کی زۆری پێوه دیاره. خۆ ئه‌وه‌ی کراویشه به هه‌نگاوی کیسه‌ڵ به‌ڕێوه چووه و هیچ گرنتیه‌ک نیه هه‌روه‌ک نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئاشکرا له ناو حورمه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕووی نوێنه‌رانی کوردی دادا. بۆیه دوور نیه پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته که‌مه‌ش که به‌ده‌ست هاتووه، له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، له هه‌ڵه‌یه‌کی تردا له ده‌ستی بده‌ین، هه‌روه‌ک یاری په‌یژه‌و ماره‌که، له خانه‌ی یه‌که‌م ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه. پێناچێ که ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ هه‌ڵوێستێکی توند بۆ خاتری جێ به‌جێ کردنی مادده‌ی 140 بنوێنێ به‌رامبه‌ر حکومه‌تی عیراقی یا به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێکیش بنوێنێ ئه‌وه زۆرتر په‌یوه‌ندی به بووجه‌ی هه‌رێم و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانه‌وه هه‌یه واته ئامانجی جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 به پله‌ی دووه‌م هاتووه، چونکه ده‌ستیان لێ شتووه‌و ده‌زانن کار له کار ترازاوه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌وه حاڵین که ئه‌م ماده‌یه جێ به‌جێ ناکرێ، به‌ڵام که به‌شێوه‌یه‌کی دیپلۆماسی له‌ناو خه‌ڵکی باسه‌که به شێوه‌یه‌کی تر باس ده‌که‌ن و ئاشکرای ناکه‌ن ئه‌وه شتێکی تره، به حیسابی خۆیان نایانه‌وێ باری هێمنی تێک بده‌ن و جه‌ماوه‌ر بشڵه‌ژێنن. به‌م جۆره ئاسۆیه‌کی نادیاری پڕ له پرسیار چاوه‌روانی گه‌له‌که‌مان ده‌کات.
ئاشکرایه ده‌سه‌لاتی کوردی قه‌ت نه‌یویستووه دان به‌وه دابنێ که ئه‌م ماده ده‌ستووریه له واده‌ی خۆیدا جێ به‌جێ ناکرێ له‌به‌ر هه‌ستیاری ئه‌م بابه‌ته، هه‌تا دوا ڕۆژه‌کانی واده‌که‌ش هه‌ر مکوڕی خۆیان به واده‌ی جێ به‌جێ کردنه‌که نیشان ده‌دا، به‌راده‌یه‌ک جاری وا هه‌بووه هه‌ر که‌سیک بیگوتبا ئه‌م ماده‌یه له کاتی خۆیدا جێ به‌جێ ناکرێ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه که حه‌تمه‌ن یه‌کێکیان که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردیه، که‌سی وا هه‌بووه ده‌ماری گرژ بووه‌و یه‌کسه‌ر تۆمه‌تی گێره‌شێوێن و ره‌شبینی ده‌خستیته پاڵ، ڕه‌نگه خه‌لکی نه‌فامی واش هه‌بووبێ به تابوری پێنجه‌میشی له قه‌ڵه‌م دابوای! مه‌سه‌لی کوردی ده‌ڵێ مانگا به نهێنی ئاوس ده‌بێ به‌لام به ئاشکرا ده‌زێ! ئه‌م جۆره چه‌واشه‌کاریه، سالانی 1973-1975 م به بیر دێنێته‌وه که وه‌ها به خراپی له خه‌ڵکی پیشمه‌رگه‌و له جه‌ماوه‌ریان گه‌یاندبوو (من باسی ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌که‌م) که شاهه‌نشای ئێران دلسۆزی کورده، که‌سانی نه‌فامی وا هه‌بوو ده‌یگوت شا هه‌روه‌ک بارزانی باوکی کورده! ئه‌گه‌ر بتگوتبا شا باوکی کورد نیه ڕه‌نگ بوو به چاوێکی خراپ سه‌یری بکردبای! زۆر به داخه‌وه کورد دووربین نیه، کورتبینه هه‌تا لێی نه‌قه‌ومێ، زرمه‌ی لێ هه‌ڵنه‌ستێ نازانێ ڕاستی چیه.
به داخه‌وه سه‌کردایه‌تی کوردی هه‌موو که‌مو کوری و ساردی هه‌نگاوه‌کان، هه‌ڵه‌کان ده‌گێڕنه‌وه بۆ حکومه‌تی عیراقی، له کاتێکدا خۆیان به‌شێکن له حکومه‌تی عیراقی. ده‌سه‌ڵاتی کوردی فێری ئه‌وه نه‌بووه، که ڕه‌خنه‌ی وه‌ربگرێ یان ڕه‌خنه له خۆی بگرێ. ئه‌م وه‌رنه‌گرتنی ڕه‌خنه‌یه وه‌ها له ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کا ته‌نیا ووشه‌ی خۆشی چه‌ند ماستاوچیه‌ک وه‌ربگرێ و پێی بڕوا بکات، ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش که په‌ستیان ده‌کات فڕیی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر سزای به دواوه نه‌بێت. ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وته وا له ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کا وێنه‌یه‌کی چه‌وتی ده‌ورو به‌ری خۆی و باروودۆخه‌که‌ی له‌لا درووست ببێ، ئینجا هه‌ڵه‌ی جۆراو جۆر ده‌کات و له ناکاو ده‌که‌وێته هه‌ڵدێرێکه‌وه، که ئه‌وکاته چاره‌سه‌ری زه‌حمه‌ت ده‌بێ. ئه‌م که‌لتووره له ناو ناخی سه‌رکرده‌کان چه‌سپیوه و بۆته به‌شێک له ژیانیان، ڕه‌چاوی به خۆداچوونه‌وه و ڕه‌خنه له‌خۆ گرتن له ئاستێکی نزم دایه و تازه به تازه‌ش باوه‌ڕ ناکه‌م به ئاسانی و به په‌له په‌لی چاره‌سه‌ری بکرێ.
بۆ پاڵپشتی ئه‌م ووتاره‌م، ئه‌وه‌ته له چاو پێکه‌وتنێکدا کاک قادر عه‌زیز، سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، نوێنه‌ری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به دواچوونی جێ به‌جێ کردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور که ڕۆژنامه له‌گه‌ڵی سازداوه له ژماره 126 ی 31-12-2007 دا، له وه‌ڵامی پرسیاری به‌رپرسیاریه‌تیدا ده‌ڵێ: (( له جێ به‌جێ نه‌بوونی مادده‌ی 140 دا زۆر هۆکار و کێشه هه‌ن له هه‌مان کاتدا به‌ر پرسیاره‌تیش هه‌یه. خراپ و سه‌قه‌ت داڕشتنی ماده‌که له ڕووی یاساییه‌وه له لایه‌ک و به‌ستنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی قه‌زاو ناحیه‌کان بۆ سه‌ر پاریزگای که‌رکوک به گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌کی فراوانی که‌ربه‌لا که پێشتر خراوه‌ته سه‌ر پارێزگای ئه‌نبار له باشووری عیراق و دوا جار دیار به‌بوونی شێوه‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له سه‌ر ئاستی قه‌زاو ناحیه‌کان به ته‌نها یان ئاستی پارێزگا به گشتی..هتد)) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ(( ئه‌مه له ته‌ک ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ی که حکومه‌تی نووری مالیکی و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان سه‌باره‌ت به جێ به‌جێ نه‌بونی ماده‌که له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا به یه‌که‌وه له ئه‌ستۆی ده‌گرن)) دیسان ده‌ڵێ(( سه‌رکردایه‌تی کوردیش نه پڕۆژه‌یه‌کی بۆ جێ به‌جێ کردنی ماده‌که هه‌بوو، نه به‌شداریه‌کی ئه‌وتۆشی له جێ به‌جێ کردنی به‌شێکی ماده‌که‌دا کرد)) هه‌روه‌ها له پرسیارێکی تردا ئاخۆ کاک قادر چه‌ند به‌رپرسیاره‌تی به‌رده‌که‌وێت ده‌ڵێ(( من ئه‌رکی جێ به‌جێ کردنی ماده‌که‌م له ئه‌ستۆ نه‌بووه، به‌ڵکو ته‌نیا ئه‌رکی به دواداچوون و چاودێری کردنی ماده‌که‌م هه‌بووه. بۆیه جێ به‌جێ نه‌بوونی ماده‌که دوورونزیک په‌یوه‌ندی به منه‌وه نیه، تا له‌و ڕووه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرم. ئه‌گه‌ر کاره‌که‌م وه‌کو خۆم ده‌مویست ئاوا ڕانه‌په‌ڕاندبێت، ئه‌وه هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هیچ جۆره هاوکاریه‌ک نه‌کراوم)) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ(( له ماوه‌ی ساڵ و نیوی ڕابردوودا، هیچ جۆره مووچه‌و نه‌سریه‌یه‌کم له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه. به‌ڵکو ئه‌وه‌ی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانم سه‌رفم کردووه، ته‌نها له بووجه‌ی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بووه)).
به‌نده ده‌توانم بڵێم جێ به‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140 و ئه‌زمونی کوردی ئه‌م چه‌ند په‌یام و
ده‌رسه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێ، که پێویسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی به هه‌ندی هه‌ڵبگرێ:
1- ئه‌وه ئاشکرا بوو که ماده‌ی 140 چه‌کێکی دوو سه‌ره‌یه بۆ قازانجی گه‌لی کورد‌و له هه‌ندێ شوێن به زه‌ره‌ری گه‌لی کوردیشه له هه‌مان کاتدا. ئه‌م ماده‌یه هه‌تا به‌م دواییه‌ش وامان ده‌زانی که مادده‌یه‌کی تایبه‌ت به‌کورده، که‌س نه‌یده‌زانی که بۆ هه‌موو خه‌لکی عیراقه. ئه‌م ماده‌یه به شێوه‌یه‌ک داڕیژراوه که له دوا جاردا کێی به هێزتر بێ گره‌وه‌که ده‌باته‌وه. لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانیش، به حوکمی ئه‌زمونی زۆریان ده‌زانن که گره‌وی هێز له دواڕۆژ به قازانجی ئه‌وانه بۆیه بۆ هه‌ندێ قسه‌ی خۆشی ناو ده‌ستوور که به شێوه‌یه‌کی کاتی به قازانجی کورده، ئێسکی خۆیان قوڕس ناکه‌ن، خۆیان خراپ ناکه‌ن، ئه‌وان له ئێمه باشتر ده‌زانن که کورد دۆستی نیه. ئه‌وان شاره‌زاترن که له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ڕێککه‌وتن و ده‌ستوور هه‌مووی هه‌ر مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌زن دواڕۆژ له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه. ئه‌م ماده‌یه‌ی ده‌ستووری به‌ناو هه‌میشه‌یی عیراق گوایه جه‌وهه‌ری داواکاریه‌کانی گه‌لی کوردی تێدا کۆبۆته‌وه، ڕاسته ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ کرابا، ده‌سکه‌و‌تێکی گه‌وره بوو بۆ گه‌لی کورد، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م ماده‌یه که‌لین و که‌له‌به‌ری گه‌وره‌شی تیایه، واته سه‌رکردایه‌تی جوولانه‌وه‌ی کوردی چه‌ند هه‌وڵیان داوه و به حیساب زیره‌کی و توانای خۆیان به کارهێناوه بۆ دارشتنی ماده‌ی 140 به‌لام لایه‌نی عه‌ره‌بیش هه‌روه‌تر. جارێ من باسی ئه‌وه ناکه‌م که سه‌ره‌تا ده‌سه‌لاتی کوردی نه‌ده‌بوایه ڕیفراندۆم له‌سه‌ر خاکی خۆمان بکه‌ن. ده‌توانم بڵێم که سه‌کردایه‌تی کوردی دوور بین نه‌بووینه، لێزان نه‌بووینه، بۆ نموونه مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانیان به هی هه‌موو عیراق به‌ستاوه‌ته‌وه که‌چی هه‌تا به‌م دواییه‌ش ئه‌م هه‌قیقه‌ته شاراوه بوو. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌م ماده‌یه چه‌شه‌یه‌کی زۆری دا به‌و عه‌ره‌بانه‌ی که له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی له که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر ڕایان کردبوو، جا له ترسان بووبێ یا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک گه‌ڕابوونه‌وه باشووری عیراق، که سه‌رله نوێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه ته‌عریبکراوه‌کانی خۆیان. دیاره زۆریان نیازی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر نه‌بوو بۆ شوێنه ته‌عریبکراوه‌کان، که‌چی له خۆشی پاره‌و ملک هه‌موویان گه‌ڕانه‌وه‌و شه‌رعیه‌ت درا به نیشته جێبوونیان له که‌رکوک، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ی 140 ئه‌م چه‌شه‌یه‌ی تیا نه‌بوایه قه‌ت نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه. لێره‌دا دووربینی لایه‌نی عه‌ره‌بی ده‌رده‌که‌وێ له هه‌لسه‌نگاندنی ئه‌م ماده‌یه‌دا. بۆ نموونه مالیکی پاره‌ی 20 ملیۆن دیناری عیراقی بۆ قه‌ره‌بووی هاورده‌کان دانابوو، تا ئه‌و کاته‌ی که زانی عه‌ره‌بێکی زۆر ناوی خۆی تۆمار کردووه بگه‌رێنه‌وه له خۆشی قه‌ره‌بووکردنه‌وه، مالیکی به‌په‌له پاره‌که‌ی که‌م کرده‌وه بۆ 10 ملیۆن! به‌م جۆره زۆربه‌یان په‌شیمان بوونه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه! بۆیه هه‌قمه بڵێم مادده‌ی 140 چه‌کێکی دووسه‌ره‌یه.
2- سه‌لمیندارا که سه‌رکردایه‌تی کوردی پاشی ئه‌وه‌نده ئه‌زموونه‌ی دوای ڕاپه‌رینیش، هه‌تا له پاشی ڕوخانی ڕژێمیش له سالی 2003 دا له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه مێژوویه دا نه‌بوونه، هه‌ڵه‌ی زۆریان کردووه، له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌مریکیه‌کان، له دایه‌لۆک له‌گه‌ل حکومه‌تی عیراق و لایه‌نی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوێستیان دوای ڕووخانی ڕژێم بۆ چه‌سپاندنی حه‌مرین وه‌ک ئه‌مرێکی واقع به سنووری هه‌رێمی کوردستان، پاشان له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور که چاره‌نووسی ناوچه‌کانی کوردستانیان خسته یانسیبێکه‌وه، به‌وه‌ی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر خاکی خۆمان بکه‌ین و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌نجامه‌که‌یه‌تی!
ده‌سه‌لاتی کوردی که گیرۆده‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه وه‌ک زاڵبوونی بۆچوونی ته‌سکی حیزبایه‌تی هه‌ر دوو زلحیزبه‌که له هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تدا، لاوازی دیموکراسی، به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕا و مه‌سه‌له‌ی سه‌رکرده فایلداره‌کان و فه‌رامۆش کردنی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و کێشه‌يی نیشته‌جێ بوون، دابین نه‌کردنی خزمه‌ت گوزاریه سه‌ره‌کیه‌کانی وه کاره‌با و ئاوی پاک و سووته‌مه‌نی، خراپ به‌ڕیوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستان که دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بێ سنوور و کوشتنی ژنان و پیشێل کردنی مافی مرۆڤ و کۆچ کردنی لاوان و سه‌رده‌مێک په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵند ه و په‌تای کولێرا..هتد به‌ربڵاون. له سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا وا دیاره ده‌سه‌ڵاتی کوردی به ته‌واوی ئاو‌و هه‌وای سازگاریان بۆ سازش و پاشه‌کشه خولقاندووه ئه‌گه‌رنا بۆچی به‌م بووجه زه‌به‌لاحه‌وه خه‌مێکی ئه‌تۆیان له‌م هه‌موو نه‌خۆشیه نه‌خواردووه و ناخۆن، که کاتێکی زۆریان له‌به‌رده‌ست بووه؟ هه‌موو شتێکیان به ته‌مای قه‌زاو قه‌ده‌ر به جێ هێشتووه، هه‌تا مادده‌ی 58 و پاشان مادده‌ی 140 به‌م ڕۆژه گه‌یشت. من دڵنیام دیسان وه‌کو جاران ده‌مان خافڵێننه‌وه به گفتێک یا واده‌یه‌کی ناڕاستی تر. ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مه‌سئولیه‌تی سه‌رکردایه‌تی کردنی خه‌ڵک ئه‌و‌ها ئاسان بێ وه‌ک ئه‌وانه ده‌یکه‌ن، ئه‌وه به‌بێ شک هه‌ر که‌سێکی ئاست نزمیش ده‌توانێ سه‌رکرده بێ یا ڕابه‌ر بێ، چونکه له‌وه ئاسانتر نیه بڵێی چی ده‌بێ با ببێ. خه‌لک چی به‌سه‌ر دێ ئه‌وه موشکیله‌ی خۆیه‌تی. بۆیه داوای به‌نده ئه‌وه‌یه که سه‌کردایه‌تی کوردی به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی ساڵی 2007 وهاتنی ساڵی نوێی 2008 ه‌وه پێویستیشه به جددی به خۆیان و بیرکردنه‌وه‌کانیان دا بچنه‌وه، ده‌رس له هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو وه‌ربگرن، گوێ له داواکاری و ڕه‌خنه‌کانی خه‌ڵک بگرن و هه‌ر ئه‌وانن کوڕی ڕۆژانی ته‌نگانه‌ن. ده‌با هه‌ڵوێستی کشانه‌وه له حکومه‌تی مالیکی یه‌کێ له هه‌ڵوێسته‌کان بێ، بۆ نموونه. ئه‌گه‌ر بکرێ هه‌ر حکومه‌ته‌که هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه. ئه‌م ماده‌یه‌ی ده‌ستوور ڕه‌چاو بکه‌ن که ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان پابه‌ند نه‌بن به‌م ده‌ستووره، یه‌کێتی خاکی عیراق قودسیه‌تی نیه.
3- بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی لایه‌نی عه‌ره‌بی و حکومه‌تی به‌غدا هیچ گۆڕانێکی ڕیشه‌یی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه له تێڕوانینی به‌رامبه‌ر به کێشه‌ی گه‌لی کوردستان، ئه‌و نه‌رمیه‌ی هه‌شه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی کورد، ئه‌و دان پیانانه‌ی هه‌شه به هه‌ندێ له مافه‌کانمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ڕژێمه‌که‌ی سه‌ددام ڕووخاوه و له‌به‌ر نه‌بوونی داره‌و ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تێکه که ئاتاری له‌سه‌ر پاتاری نه‌ماوه، له‌به‌ر هه‌بوونی ئه‌مه‌ریکا و لاوازی لایه‌نی عه‌ره‌بیه، هه‌روه‌ها ئه‌لبه‌ته له‌به‌ر ئاماده‌یی و هه‌بوونی گه‌لی کورده له مه‌یدانه‌که‌دا. ده‌بێ ئه‌و هه‌قیقه‌ته بزانرێ که لایه‌نی عه‌ره‌بی و به‌غدا پێ به پێی به هێز بوونه‌وه‌یان زۆرتر مافه‌کانمان پێشێل ده‌که‌ن و گوشارمان ده‌خه‌نه سه‌ر. ئه‌وه نیه وه‌زعی ناوه‌راستی عیراق تۆزێ ئارام بۆته‌وه، له لایه‌ک مالیکی ده‌ڵێ فیدرالی بۆ ئه‌مڕۆ ده‌بێته هۆی دابه‌شکردنی عیراق بۆیه نابێ جێ به‌جێ بکرێ، هه‌روه‌ها حوسێن شارستانی ئینکاری گریبه‌سته نه‌وتیه‌کانمان ده‌کات و له لایه‌کی تره‌وه ماده‌ی 140 یان ئیفلیج کرد، ئێستاش وا خه‌ریکن ڕیککه‌وتنه کۆنه‌کانی به‌غدا له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ئێران نوێ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه نیه حکومه مالیکی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ تورکیا مۆر کردووه له کاتێکدا ئێمه هاوپه‌یمانی ئه‌وانین له حوکمدا، سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش کوردن! ئه‌وه نیه ده‌یانه‌وێ ڕێککه‌وتنی 1975 شوومی جه‌زایر جارێکی تر نوێ بکه‌نه‌وه، که جوولانه‌وه‌ی کوردی تووشی هه‌ره‌س و نسکۆ کرد! حوکمه‌ت به ناو هی خۆمانه وپیلانیش له دژی ئێمه، به‌به‌رچاومان دا گوڕڕه‌ی دێ، به ئاسانی تێی ده‌په‌ڕێنن! هه‌ر بۆیه لایه‌نی عه‌ره‌بی وه‌ستایانه سیاسه‌تی وه‌خت به‌سه‌ر بردنیان گرتۆته به‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به قازانجیانه و دیاره بۆ ئه‌وان تاکتێکێکی زیره‌کانه‌یه تا دۆست په‌یدا ده‌که‌نه‌وه، خۆیان رێک و به‌هێز ده‌که‌نه‌وه. بۆ ئێمه‌ی کوردیش پاشه‌کشه‌یه، داله‌نگاندنی به‌ره به‌ره‌یه، دۆست له‌ده‌ستدانه، به‌ره‌و لاوازبوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه. که‌وایه لایه‌نی عه‌ره‌بی که ئه‌م ده‌ستی به ده‌ستیه به ماده‌ی 58 و ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور ده‌کا، به‌ربه‌ستی ده‌خاته به‌رده‌م، دیاره ئه‌م شه‌ش مانگی درێژ کردنه‌وه‌ش هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌سته. ئه‌م شه‌ش مانگه‌ش هه‌روه‌ک وه‌ختی زائیعی تیمه‌کانی تۆپی پێ وایه که ماوه‌ی دیاریکراوی یاریه‌که کۆتایی دێت که‌مه کاتێکی ئیزافی هه‌یه که هیوایه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر بینا ناکرێ. بۆ به‌غدای عه‌ره‌بی ئه‌م درێژ کردنه‌وه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که سوود له توخمی کات وه‌ربگرن ئاشکرایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه، کوردیش تازه چاره‌ی نیه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌م زه‌مه‌نه بڕوات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که چۆن ئه‌م شه‌ش مانگه به کار ده‌هێنی، ده‌نا ته‌جره‌به‌کانی ئه‌م دواییه سه‌لماندی که بۆچوونی عه‌ره‌بی نه‌گۆڕاوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد. سه‌دام ڕۆیی به‌ڵام به ده‌یان سه‌ددامی وه‌ک سالح موتله‌ق و دلێمی و حارس ئه‌لزاڕی له‌دوای خۆی په‌روه‌رده کردووه، سه‌دام نه‌ماوه به‌ڵام بیر‌و باوه‌ڕه شۆڤینیسته‌که‌ی له‌ناو عه‌ره‌بدا، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی داکوتاوه و له بووژانه‌وه دایه.
ده‌توانم لێکچوونێکی زۆر ببینم له نێوان په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر له 1920 که مافه‌کانی کوردی تا راده‌ی سه‌ربه‌خۆیی سه‌لمێندرا بوو، هه‌روه‌ها ماده‌ی 140ی ئه‌مڕۆ دوای داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور له سالی 2005 که فیدرالیه‌تی تیا سه‌لمێندرا و تا ڕاده‌یه‌کیش به‌یانی 11ی ئازاری 1970 ش هه‌ر به هه‌مان شێوه. هه‌له‌کان هه‌ر هه‌مان هه‌له‌ن، هه‌ڵسوکه‌وتی کورد زۆر نه‌گۆڕاوه.
ده‌وله‌تی عوسمانی به دۆڕانی له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و شکستێکی گه‌وره‌ی هێنا. بۆیه له ناچاری و بێهێزی په‌یمانی سیڤه‌ری له ساڵی 1920دا مۆر کرد، له‌م په‌یمانه‌دا دان به مافه‌کانی گه‌لی کوردی دانراوه تاوه‌کو ڕادده‌ی سه‌ربه‌خۆیش. ئێمه‌ی کورد به‌هۆی که‌می هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و به هۆی نه‌زانیمان، که‌مالیسته‌کان توانیان بۆ ماوه‌یه‌ک به ناوی ئایینی ئیسلام له خشته‌مان ببه‌ن و به‌کارمان بێنن له دژی یۆنانیه‌کان له لایه‌ک، هه‌روه‌ها تورکه‌کان ده‌یانویست په‌یوه‌ندی نێوان جوڵانه‌وه‌ی کوردی به سه‌رۆکایه‌تی شێخی نه‌مر له‌دژی ئینگلیزه‌کان به کار بێنن له لایه‌کی تره‌وه نه‌وه‌ک ئه‌م دوو جووڵانه‌وه‌یه هاوکاری یه‌ک بکه‌ن، ئه‌و کاته تورکیای ئه‌مڕۆ ئه‌سله‌ن ناوی له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشا نه‌ده‌بوو، که‌مالیسته‌کان ژێرکه‌وتوو ده‌بوون. هه‌موو هه‌وڵی تورکان بۆ ئه‌وه بووه که جوولانه‌وه‌ی کوردی به شه‌ڕی لاوه‌کی خه‌ریک بکه‌ن، به گفتی درۆ هه‌ڵمان خه‌له‌تێنن تا ئه‌و کاته‌ی خۆیان ڕاست ده‌که‌نه‌وه له‌م شپڕزه‌یی و له ژێرکه‌وتنه‌ی که تێی که‌وتوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورک به ئه‌سل خه‌ڵکی ناوچه‌که نه‌بوون وه‌ک که‌مینه‌یه‌ک ده‌هاتنه به‌رچاو له دوای شکسته‌که. ئه‌وه‌بوو پاش به‌هێز بوونه‌وه‌ی تورکان ، که ده‌ستیان سه‌نده‌وه، په‌یمانی سیڤه‌ریان له گۆرنا که مافه‌کانی کوردی تیایا سه‌لمێندرا بوو، په‌یمانی شوومی لۆزانیان له ساڵی 1923 مۆر کرد له‌گه‌ڵ براوه‌کانی شه‌ڕی جهانی یه‌که‌م که مافه‌کانی گه‌لی کورد به ته‌واوی فه‌رامۆش کرابوو!!
له مفاوه‌زاتی ساڵانی1970- 1974 یش که به‌یانی 11 ئازاری درابوو، هه‌ر به هه‌مان شێوه ڕژێمی به‌عس له‌به‌ر لاوازی خۆی دانی به هه‌ندێ له مافه‌کانی گه‌لی کورد دانا، به‌ڵام پێ به پێی به هێز بوونه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس، پیلان و گیروگرفتی بۆ جێ به‌جێ نه‌کردنی به‌یانه‌که درووست ده‌کرد و ئه‌مریکاو ئێرانیش له‌ولاوه هانی خوالێخۆشبوو بارزانیان ده‌دا که مل بۆ هیچ به‌لێنێکی به‌عس نه‌دا، چونکه ئه‌وان گوایه به چه‌ک و به پاره تا سه‌ر یارمه‌تی جوولانه‌وه‌ی کوردی ده‌ده‌ن! که‌چی دوایی شا و ئه‌مریکا پیلانیان لێ گێڕا‌و له ناویان برد. تا ئه‌و کاته‌ی به‌عس به هۆی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شوعیه‌کان که به‌ره‌یه‌کیان له سالی 1973 پێک هێنابوو و سۆڤیه‌تی ئه‌وسا خۆی به هێز کرده‌وه ئینجا که‌وته ده‌رپه‌ڕاندنی ئێمه له شاره‌کان و که‌وته هێڕش کردنی سه‌ربازی. خۆشمان ده‌زانین که ئه‌نجامی شه‌ڕه‌که به رێککه‌وتنه شومه‌که‌ی جه‌زایری6-3 1975 گه‌یشت که عیراق ته‌نازولی له به‌شێکی خاکی کوردستان و ئاوی شه‌ت ئه‌لعه‌ره‌ب کرد بۆ ئێرانی شا، له به‌رامبه‌ردا شۆڕشی کوردی به ته‌واوی کۆتایی پێ بهێنرێ، هه‌ره‌سی پێ بهێنرێ، نه‌وه‌ی ڕابردوو هه‌موو ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی هێشتا چاک له بیره.
له مفاوه‌زاته‌که‌ی ساڵی 1983-1984 یش، ڕژێمی به‌عس به هۆی گیرۆده‌بوونی شه‌ڕی ماڵوێرانی له‌گه‌ڵ ئیرانی خومه‌ینیدا، تووشی پاشه‌کشه ببوو، مه‌ترسی له‌ناوچون و ڕوخانیان له ئارادا بوو، هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له جه‌بهه‌کانی کوردستان چیدی نه‌توانێ هێڕش بکا، خۆیشی له جه‌بهه‌ی لاوازی به‌سره و عه‌ماره به هێز بکاته‌وه، پێویستی به‌م مفاوه‌زاته هه‌بوو، به‌ڵام که وه‌عدی له ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و ووڵاتانی عه‌ره‌بی پێ‌درابوو ئیدی ناهێڵن ڕژێمه‌که‌ی جه‌نابی سه‌دامی دیکتاتۆر بکه‌وێ،چونکه ڕۆژئاوا مه‌به‌ستی بوو ڕێگه بگرێ له په‌ره‌سه‌ندن و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی، بۆیه به‌عس داواکاری و مافه‌کانی ئێمه‌ی خسته لاوه‌و دیسان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس ده‌ستی پێکرده‌وه له ساڵی 1985 دا.
4- جێ به‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140 جارێکی تر سه‌لماندیه‌وه که ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر لاوازیش بێت ده‌توانێ گه‌لی کورد بخافڵێنێ بۆ ئه‌وه‌ی سوود له کات وه‌رگرێ، چونکه ئاستی دیپلۆماسیه‌تی کورد نزمه، سه‌ره‌تا لانی که‌م هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که سوود له‌م ده‌و‌ڵه‌تانه وه‌رگرێ بۆ دژایه‌تی کردن و گوشار خستنه سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی کوردی بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه به داواکانی بکات، هه‌وڵی بۆ کۆبوونه‌وه چوار قۆلیه به‌رده‌وامه‌کان هه‌ر مه‌پرسه که به به‌ربووکی تورکیا ده‌کرێ له نێوان تورکیا‌و عیراق و سوریا‌و ئێران دا جارێکیان له شرم ئه‌لشیخ و جارێکیان له ئه‌سته‌مبۆل و جارێکیان له تاران. ئه‌و کۆبوونه‌وه ده‌وریانه حه‌تمه‌ن خاڵێکی سه‌ره‌کیان هه‌ر بۆ چۆنیه‌تی دژایه‌تی جوولانه‌وه‌ی کوردیه. که‌وایه ڕوخانی ڕژێم و دانانی مافه‌کانی کورد له ده‌ستوری هه‌میشه‌ییش بۆ دوژمنان هه‌ر به تاکتیکێک حیساب ده‌کرێ، هه‌قمه بڵێم ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ده‌ورو به‌ر زۆر شاره‌زاترن له‌م جۆره تاکتیکانه، چونکه مێژوویه‌کی پڕ له ئه‌زموونی درۆ و ده‌له‌سه‌ی ڕێککه‌وتنه‌کانیان هه‌یه. ئه‌وانه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش باسی مافه‌کانی گه‌لی کورد بکه‌ن، دڵمان خۆش بکه‌ن، پاشان دێنه‌وه دۆخی جارانی خۆیان بۆ دژایه‌تی جولانه‌وی کوردی که فرچکیان پێوه گرتووه. وه‌ک ده‌ڵێن( عادت حلیمه الی عادتها القدیمه).
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تورکیا گوایه هێڕشێکی سنووردار ده‌کاته ناوچه سنووریه‌کانی کێوی قه‌ندیل و خواکورک به فڕۆکه و به له‌شکر که ده‌مێکه هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه ده‌کا، ده‌بێ ئه‌وه بزانین که له ئه‌نجامی ئه‌و رێککه‌وتنه بووه که مالیکی له‌گه‌ڵ تورکیا مۆرکراوه ئه‌مریکاش به هۆی گڵۆپی سه‌وزی خۆی پشتگیری کردووه. بۆیه من ده‌ڵێم ئه‌و له‌شکره‌کێشیه و ئه‌و هێڕشه به ناو سنووردارانه‌ی تورکیا بۆ ناوچه‌کانی کێوی قه‌ندیل وه‌ک چه‌کوشێکی ئاماده له دژی هه‌ر نیاز‌و جوولانه‌وه‌یه‌کی کوردیه چ له به‌شی تورکیا و چ له‌به‌شی باشوری کوردستان، که شکی فراوانبوون، یا شکی دروستبوونی کیانێکی لێ بکرێ. هاوکاتی ئه‌م هێڕشه له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 و کێشه‌ی که‌رکوک و هاتنی کۆندۆلیسا رایس و دابه‌زینی له شاری که‌رکوک، هه‌ر هه‌مان په‌یامی گوشاری تورکیای له دژی جووڵانه‌وه‌ی کوردی گه‌یاند. بۆیه هیچ دوور نیه له دوای ئه‌م زستانه، واته به‌هاری داهاتوو که باس وخواسی ماده‌ی 140 دیسان گه‌رمی به‌خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌مجاره‌یان تورکیا هێڕشێکی به‌ربلاو بکاته سه‌ر قوولایی هه‌رێمی کوردستان و ته‌جره‌به‌که‌مان به یه‌کجاری تووشی پاشه‌کشه بکات. ئه‌مجاره‌یان هه‌ره‌سێکی ترمان توش ده‌بێ که ڕه‌نگه ماوه‌یه‌کی درێژی بوێ هه‌لسینه‌وه، به تایبه‌تی وا به دیارکه‌وت دنیای ده‌ورو به‌رو دنیای ده‌ره‌وه هیچ هه‌ڵوێستێکی جددیان نیه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێڕشه به حیساب سنوورداره، ڕاگه‌یاندنه‌کانی دنیا به شێوه‌یه‌کی لاوه‌کی باسی ده‌که‌ن. دیاره هه‌مان به‌هاری ساڵی 1991 نیه به‌ڵام هه‌مان هه‌واره. ئاخۆ ده‌سه‌لاتی کوردی ئاماده‌یی بۆ ئه‌گه‌ری هێڕشی به‌رفراوان وه‌رگرتووه؟ یان چی ده‌کا له کاتی هێڕشێکی له‌م جۆره‌ی تورکیادا؟
5- سه‌لمێندرا که عه‌ره‌ب چ شیعه‌و چ سوننه به هه‌مان ئاست له دژی داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردن، به‌ڵام هه‌رچی شیعه‌یه زۆرتر له سوننه دیماگۆگی و فێلباز تره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاره ده‌سه‌ڵاتیان ده‌که‌ویته ده‌ست، به‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه دان به مافه‌کانمان داده‌نی و له ژێره‌وه‌ش پیلانمان له‌دژ ده‌گێڕێ، هه‌روه‌ک ئه‌م رێککه‌تنه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و پاشان مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا کردیان له دژی جولانه‌وه‌ی کورد به گشتی و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی. ته‌گه‌ره و کۆسپ خستنه به‌رده‌م ماده‌ی 140 یش هه‌ر مه‌پرسه. شیعه ده‌رفه‌تی هه‌بێ جوولانه‌وه‌ی کوردی به دژی شۆڕشی ئیسلامی و دین له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا واته له سوننه‌کان که‌مترمان پێناکه‌ن. خۆ ئه‌وانیش وه‌ک مه‌زهه‌بی شیعه بیروباوه‌ڕیان نزیکه له شیعه‌ی ئێران. ئایا ده‌وڵه‌تی ئێران چی خراپێ به جوولانه‌وه‌ی کوردی نه‌کردووه له ڕۆژهه‌لات، به کوشتن و بڕین و به سووتاندنی دێهاته‌کانمان و تا ده‌گاته پیلانی کوشتنی قاسملۆو شه‌ڕه‌فکه‌ندی!
ڕیککه‌وتنی چوار قۆلی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌گه‌ل مه‌جلیسی ئه‌علاو له‌گه‌ل ده‌عوه‌ی مالیکی، وه ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی به‌م دواییه‌ش له‌گه‌ڵ تاریق الهاشمی حیزبی ئیسلامی عیراقی، که ناوی ده‌به‌ن به ڕێککه‌وتنی میانڕه‌وه‌کان، ناتوانێ له گه‌وره‌یی پیلان و له قه‌باره‌ی ئێش و ئازاری گه‌لی کورد که‌م بکاته‌وه. خۆ ئێمه رێککه‌تنمان له‌گه‌ل مالیکی و لیستی ئیئتیلاف هه‌بوو که‌چی هه‌ر ئه‌و مالکیه و لیستی ئیئتیلاف پیلانیان لێمان گێڕا‌و به رێککه‌وتنه شوومه‌که‌یان له‌گه‌ل تورکیادا وه‌هایان کرد که تورکیایه‌ک له خوای ده‌ویست، به‌رق ئاسا هێڕش بکاته سه‌ر قه‌ندیلی کوردستان! هه‌ر ئه‌م تاریق الهاشمیه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانای زۆرتر هه‌بێ، هه‌ر هه‌مان پیلان له دژی کورد ده‌کات، جارێ له ئێستاوه، له به‌رده‌م پیرۆزیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه بێ شه‌رمانه گوتی سولتان هاشم ته‌نیا ئه‌وامری سه‌روتری جێ به‌جێ کردووه، بی گوناهه و هه‌قی ئیعدامی نیه!! هه‌تا ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی کوردیش گرت که چۆن تا ئێستا هیچ بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌کراوه! ده فه‌رموو ئه‌م هاشمیه چاوه‌ڕوانی چی لێ ده‌کرێ!
ماویه‌تی