له‌ت له‌ت بوونی ڕێکخراوی چاک له به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه؟؟؟
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د….
گه‌وره‌ترین کێشه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که سوود وه‌رناگرێت له هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروست بوونی ڕێکخراوی چاک بوو به ئاوات و ئومێدی هه‌زاران کوردی زۆڵم لێکراوی هه موو پارچه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه به تایبه‌ت ئه‌وروپا، به هه‌وڵی نیشتیمان په‌روه‌ران ڕۆشمبیرو که‌سانی شیاو دڵسۆز موژده‌ی شادومانی به‌خشیه هازاران دایکی جگه‌ر سووتاو ڕۆڵه‌ی ئه‌نفال کراوه‌کان و که‌س و کاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌دان گوندی خاپۆر کراو، ئه‌م ڕێکخراوه له ماوه‌یه‌کی زۆر کورتا توانی موژده‌ی تۆڵه‌ی هه‌زاران شه‌هید بسینێت، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌و چالاکی به‌رده‌وامی خۆبه‌خشان و دڵسۆزان و ماندوو بوانی چاک ئه‌و هیوایه زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌بوو له دڵی هه‌موو تاکێکی کورد ڕۆژ به ڕۆژ جاشه‌کانی به‌عس و دوژمنی گه‌له‌که‌مان هه‌ستیان به سه‌ر شۆڕی و شکست ئه‌کرد له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی چاک، هه‌تا گه‌شتبووه ئه ڕاده‌یه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک یان کۆمه‌ڵیک زۆڵمیان لێکرایه له هه‌رێمی کوردستان چاک پشتگیری ئه‌کرد توانی بوو په‌ستانیکی توند بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی چونکه چاک بوو به ده‌نگی زۆر به‌ی په‌نابه‌ر و ڕوناکبیره‌کانی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، ئه‌مانه‌ی که باسم کرد به‌س بوو بۆ به دی هێنانی ئه‌و خه‌ونه به‌رده‌وامه‌ی که له دڵی هه‌موو تاکێکی کوردا دروست بوو بوو. به‌لام زۆر به داخه‌وه چاک بوو به خراپ له‌م ئاخرو ئخوره‌دا توانی دلی دوژمنانی گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان خۆش بکات به له‌ت له‌ت بوونی به‌تایبه‌تی له‌م بار‌و دۆخه ناله‌باره‌ی هه‌رێمی کوردستان که ئێمه ئێستا له هه‌موو شتێک زیاتر پێویستمان به ڕێکخستنی ڕیزه‌کانی کورد هه‌یه، جێی سه‌رسوڕمانه چاک ڕه‌خنه‌ی له دوو ئیداره‌یی پارتی و یه‌کێتی ئه‌گرت ئێستا ئه‌وان ته‌بان، که‌چی ئه‌م ڕێکخراوه له‌ت بووه. ئه‌ی خودا بۆ ده‌بێت چاره‌نوسی کورد هه‌ر جودایی بێت. ئه‌فسوس له‌م کوتایه‌دا له پاش شه‌ش ساڵ کۆشش ئه‌نجامه‌که‌ی جیابونه‌وه بێت به‌داخه‌وه که واده‌ڵێم چاک ڕێزی له ئێسک و پروسکی 182000 ئه‌نفالی کورد نه‌گرت له پێناوی کورسی و پاره‌و پول و ده‌سه‌ڵات و ناو ناوبانگ. به مافی خۆمی ئه‌زانم که بڵێم ئێستا چاک گه‌نده‌ڵه چونکه کاره‌کانی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت. دابه‌ش بوونی ڕێکخراوی چاک له به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه؟؟؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره بوو که خاڵه حه‌مه‌ی نیشتیمان په‌روه‌رو شاعیر کردی له به‌رپرسانی چاک به هه‌موویانه‌وه وه‌ڵامیان پێنه‌بوو که عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د و پارپرسانی زۆر به‌ی کۆمیته‌کانی چاک و جه‌ماعه‌تی ڕیفۆرمیش ئاماده‌ی بوون له‌شه‌رما نه‌یان ده‌زانی چی بڵێن. به‌پێی وته‌ی یه‌کیک له ئه‌ندامه‌کانی ده‌لێت جیاوازیه‌که له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه. به‌ڵام یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی ده‌ڵێت کێشه‌ی شه‌خسیه وته‌ی علی مه‌حمود. من ئێستا زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی وا نه‌بووم!!!! لێره‌دا ده‌وه‌ستم چونکه ئه‌مه ووته‌ی گه‌نجێک بێت ئه‌خۆ ده‌بێت ماڵه ئه‌نفال کراوه‌کانی گه‌رمیان و به‌رزان هه‌ڵه‌بجه بڵێن چی. من ده‌مه‌وێت بڵێم ئاساییه هه‌تا ئێستاش چاره‌سه‌ر هه‌یه با کێشه‌که له‌مه گه‌وره‌تر نه‌بێت خۆ دوو براش له ماڵێکدا شه‌ڕیان ئه‌بێت وه ده‌س ئه‌که‌نه‌وه ملی یه‌کتریش ئێستاش نه‌چوه بچێت با ئه‌و کێشانه‌ی که هه‌یه بخرێته لا و بیکه‌ن به خاتری گۆڕی ئه‌و هه‌مووه شه‌هیده‌ی ڕێگه‌ی کوردوستان ماڵه‌کانتان بکه‌نه‌وه به یه‌ک هه‌ر با خاتری سنوره‌کانی کوردوستان بێت که به‌م زستانه چه‌ندین گووند تۆپ باران ئه‌کرێت و چه‌ندین خێزان ئاواره بوون ئێستا ئه‌وان پێویستان به ده‌نگی یه‌کگرتووی ئێوه هه‌یه. سه‌ری ساڵی تازه بکه‌نه په‌ڕه‌یه‌کی نوێ بۆ ڕێکخراوی چاک کارکردن هه‌تا سه‌رکه‌وتن .. به‌ڵێن بێت که به‌و ڕه‌ح ئه‌وه‌تان کرد منیش وه‌کو خۆبه‌خشێک به دڵ له‌گه‌ڵتان کار بکه‌م بۆ هه‌موو کاریک له پێناوی کوردستان.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوبه‌ری چراکانی تاراوگه
به‌ریتانیا
03.01.2008