هاوڕێکه‌م وتی ئه‌و ڕۆژه‌ی که خوام ناسی
هاوتا….
هاوڕێکه‌م وتی
ئه‌و ڕۆژه‌ی که خوام ناسی
نیگاکانم له‌ناو جامێکی ئهفسوونایدا
ڕۆچوون و
ڕوخساری جوانیهکانیشم
له ژێر ڕووپۆشێکی سپی‌تر له تارا
ئه‌و ڕۆژه‌ی که خوام ناسی
شه‌وان به‌دیار ئاهه‌کانی تارمایی و
رۆژه‌کانیش له ژێر سێبه‌ری
په‌له هه‌وره باراناویه‌کاندا
هه‌موو خه‌یاڵه‌کانم
به‌ته‌نها بۆ خوا بوون
ئه‌و له‌ناو هه‌سته‌کانمدا
خۆشتر له
ئاوێزانبوونی دوو لێو
له ماچێک و
له دڵیشمه‌وه
نزیکتر له سه‌رگۆنای مه‌مکه‌کانم بوو
هاورێکم وتی
له‌ناو تارای سپی خواپه‌رستیدا
خۆم وه‌ک بووکی خوا ئه‌بینی
پێم وابوو فریشتهیهکهم و
له سواری بوراقێکدا
بۆ دیداری حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌ڕم و
له‌وێ داود و موحه‌مه‌د
مه‌ی له جامی زیودا
بۆ خۆشهاتنم ده‌گێرن
خه‌یاڵه‌کانم
بۆ دوورترین قوڵایی ئاسمان ده‌رۆشتن
له ده‌رگای به‌هه‌شتم ده‌دا
له‌وێ
له ژێر سێبه‌ری دار سیوهکاندا
پرچم وه‌نه‌وشه‌یی و
پێکانم له جۆگه‌ی شیردا سپی و
لێوه‌کانم له ناو ڕۆحی شه‌رابدا مۆر هه‌ڵگه‌ڕابوون
له‌وێ
حه‌زرتی ئه‌یوب ده‌هات
له‌ناو شه‌پۆلی ده‌ریاچه په‌مه‌یه‌کاندا
ده‌یشۆردم و
موحه‌مه‌د به ئارامی له گه‌لای گوڵه له‌لای
ده‌پێچامه‌وه و
داود پرچه‌کانمی به په‌نجه‌ی ئه‌رخه‌وان ده‌هۆنیه‌وه
به‌ده‌م هه‌نسکه‌وه
هاورێکه‌م وتی
ئه‌م به‌یانیه خوام باشتر ناسی
ئاخر توڕه‌تر له گه‌رده‌لول هات و
له‌به‌ر ده‌رگاکه‌مدا
به چه‌پۆکه گه‌وره‌کانی
هه‌موو ماڵه گوڵینهکهمی تێکدا
به‌ده‌نگه به‌رزه‌کانی هاواری کردهکرد و
پێی‌ووتم
ئاه… تۆ منت شه‌رمه‌زارکرد
له‌به‌رده‌م پێخه‌مبه‌ره میهرهبانهکانمدا
پێی‌ووتم
ئاخر که‌تۆ مێینه بوویت
بۆ
ئه‌وان
به نێرینه‌یه‌کی ناسکت تێگه‌شتبوون
ئه‌م به‌یانیه خوام باشتر ناسی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێ بووم نه‌فره‌تی لێکردم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێرینه نه‌بووم
به‌هه‌شتی لێسه‌ندم
هاورێکه‌م
پێش ئه‌وه‌ی هیچیترم پێبڵێت
له قاقای پێکه‌نینی منا
به‌ته‌واوی بێ‌دار بوویه‌وه
چاوه خهواڵیهکانی که‌مێک ههلگلوفت و
به گومانه‌وه نیگاکانی
به خیرای به‌سه‌ر گیانی رووتی نێرینهیمدا
گێرا
به‌ئارمی سه‌ری خسته‌وه سه‌ر سنگم و
چرپانی به گوێم‌دا
وتی
"ئه‌م جاره له باوه‌شی خۆرا ده‌خه‌ووم"