هونه‌رمه‌ندان له نێوان ئاهه‌نگێران و هه‌ڵوێستدا !
مه‌ریوان سه‌فادین….
وه‌ك ئه‌بینین ڕۆژانه ڕژێمی تورکی فاشی کۆنه په‌رست به ئاشکراو به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه له‌شکر کێشیو تۆپ بارانی خاکی کوردستان ئه‌کات بهتایباتی گونده‌کانی کوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌و ناوچانه هه‌ن وه ئه‌گه‌ر هه‌شبن مافی خۆیانه‌و پارێزگاری له‌خاکی خۆیان ئه‌که‌ن به‌هه‌رحاڵ ئه م مه‌سه‌له‌یه سیاسیه‌و ئێمه‌ش هونه‌رمه‌ند دورین له سیاسه‌ته‌وه به‌ڵام من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك و وه‌ك کوردێك له‌گه‌ڵ قسه‌کانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و خۆشيویست کاك نه‌جمه‌دین خوڵامیم وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستیم که ده‌ڵێ با هونه‌رمه‌ندا به هه‌ڵوێست بن له کاتێکا که زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان سه‌رقاڵی گێڕانی ئاهه‌نگه‌کانی جه‌ژنی قوربان‌و سه‌ری ساڵی تازه بون شه‌ڕیان بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کێ زۆرتر ئاهه‌نگ بگرێت‌و به‌شدار بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم کاک نه‌جمه‌دین خۆی یه‌کێك بو له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که به‌شدار بو له یه‌کێك له‌و ئاههنگانهیا مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه ئه‌بێ هونه‌رمه‌ند پێش هه‌موو شت ڕاست گۆ بێت وه له کاتی خۆ‌یا به هه‌ڵوێست بێت نه‌ك کاتێك هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رببڕێت که هه‌موو ئاهه‌نگه‌کانی جه‌ژنی قوربان‌و سهریساڵیش ته‌واو بوون به‌ڵام به‌راستی هونه‌رمه‌ندانی کورد به گشتی نه‌ئه‌بوو له‌م کاته‌یا که چه‌ندین گوند‌و ماڵی کورد ئهڕوخێو ئه‌سوتێ و ئاواره ئه‌بێ هیچ ئاهه‌نگێکیان بگێڕایه زۆر به داخه‌وه که ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه بێ له پێش هه‌موو کوردێکه‌وه به هه‌ڵوێست بین به‌ڵام به هیوام که هونه‌رمه‌ندان یه‌ک تۆز به خۆیاندا بچنه‌وه و ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ئێستای کوردستان به کێشه‌ی خۆیانی بزانن وه هه‌وڵی ئه‌وه نه‌ده‌ن که بۆ چه‌نسه‌د ئیرۆیهك خۆیان له هه‌موو کێشه‌کان بدزنه‌وه.وه له‌کۆتایدا ته‌نها هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لی کورد ئه‌خوازم.