فره‌یی روناكبیریی له كه‌ركوك
فره‌یی روناكبیریی له كه‌ركوك
پڕبوونێك یه‌كسانه به به‌تاڵی !
لێره .. له كه‌ركوك : كه‌سانێك هه‌ن گه‌ر بۆیان بلوێ ، نه‌ك هه‌ر ئاینده له‌بار ده‌به‌ن ، به‌ڵكو به‌به‌رچاوی نوقاوی منداڵێكی تیرۆر كراوه‌وه ، زلله له رووناكی ده‌وه‌شێنن و پێڵوی سپێده ، هه‌موو سپێده‌كان كوێر ده‌كه‌نه‌وه . ئه‌و كه‌سانه نه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وت و دۆستی تاریكی و خزمی ناشیرینین ! گوێ له مۆسیقا ناگرن و نه‌یاری كلكی تاوس و دوژمنی ئه‌و مێروولانهشن كه دوای خۆش كردنه‌وه‌ی باران ده‌رده‌كه‌ون ! چاویان به بینینی چۆله‌كه‌یه‌ك هه‌ڵنایێ حه‌ز له دار هه‌نجیرێك بكات ! دڵیان هێلانه‌یه‌كی پووش وشكی خراپه‌یه ، خه‌ونی گه‌وره‌یان ته‌ئجیل كردنی ژیانه . شیعر له ئاست ئه‌و هه‌موو كۆسته‌دا چی بكات ؟ كیمیای شیعر هاوكێشه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندنی خوێن نییه ! هاوكێشه‌ی كه‌ركوكیش زۆر له هاوكێشه‌ی بیابان ده‌چێت : تا چاو بڕ ده‌كا لم و بۆشاییه ! لێره‌وه شیعر ده‌كرێت به ته‌لبه‌ندێك پارچه جامانه‌یه‌كی سوتاوی پێوه ده‌شنێته‌وه ! هه‌موو چیرۆكی دنیا وه‌سفی ساوایه‌كی پێناكرێت كاتێك نارنجۆكی لێده‌كه‌ن به مه‌مك ! له كه‌ركوكدا : له نێوانی ده‌می ساوایه‌ك و مه‌مكی دایكێك مردن هه‌یه . له نێوان قه‌ڵه‌می رۆژنامه‌نووسێك و راستیدا خوێن هه‌یه . له نێوانی وته‌ی مامۆستایه‌ك و گوێی قوتابیهكدا مێژووی ترس هه‌یه .له نێوان ئه‌ده‌ب و جوانیدا دیوار هه‌یه . له كه‌ركوكدا : هه‌موو دایكه‌كان دڵنیان منداڵه‌كانیان له كۆڵاندا به پایسكلی سێ تایه یاری له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌كه‌ن ! منداڵه‌كانیش دڵنیان له‌وه‌ی رێی تێده‌چێت ئه‌و كیلۆ پرته‌قاڵه‌ی ده‌ستی باوكیان خوێناوی بكرێت و ببێته سێوه لاسووره . له كه‌ركوكدا : مه‌رگ ، له سووری برنجه سووره‌ش دایه . مه‌رگ وه‌كو گوڵه‌به‌ڕۆژه به شوێن هه‌تاوی سه‌ر ئاڵای كوردان ده‌سووڕێته‌وه . ته‌نیا له كه‌ركوك ، ژنه‌كان له په‌راسووی پیاوه‌وه خه‌ڵق نه‌كراون ، به‌ڵكو له په‌راسووی گریان . ته‌نیا له كه‌ركوك ، منداڵه‌كان گرنگ نییه به نۆ مانگی له دایك بن ، به‌ڵكو نۆ مانگ بژین . ته‌نیا له كه‌ركوك ، پیاوه‌كان به‌س نییه پیاو بن ، به‌ڵكو قه‌قنه‌س و له خۆڵه‌مێشدا زیندوو ببنه‌وه . ئه‌و هه‌موو بۆشاییه به سه‌رابیش پڕ ناكرێته‌وه ! ئه‌و هه‌موو لافیته ره‌شه به‌شی گیرانی دوو خۆر ده‌كات ! ئومێدمان به جوانییه‌كانی شیعر و مۆسیقا هه‌یه كه‌ركوك له ململانێی زمانه جیاوازه‌كان ده‌رباز بكات . ئومێدمان به په‌نده‌كانی رۆمان هه‌یه جۆگه‌له‌ی رووداوه ناخۆشه‌كان بباته‌وه سه‌ر ئاوی ئاسووده‌یی . ده‌كرا كه‌ركوك چه‌ترێك با ، جێی سه‌ری هه‌مووانی بكردبا ، كه‌چی ئێستا چه‌ترێكی شكاوه و كه‌ركوكیه‌كان به ته‌نیا و به‌بێ دڵنه‌وایی له‌به‌ر بارانی ئاگردا وه‌ستاون و هه‌یانه و نییانه : خه‌ون ( كه له‌به‌رائه‌ت و نه‌به‌ردی خۆیان ، ناوی نانێن وههم ) .
ئه‌و فره‌یی ده‌نگ و ره‌نگه‌ی له كه‌ركوكدا هه‌یه و خۆی له بوونی توركمان و عه‌ره‌ب و كورددا ده‌بینێته‌وه ، له بری ئه‌وه‌ی خاڵی به‌هێزی كه‌ركوك بێت ، به‌داخه‌وه بۆته خاڵی لاوازی ئه‌و شاره . ئه‌م لاوازییه‌ش بۆ هۆكارێكی ساده ده‌گێڕمه‌وه كه خۆی له نه‌بوونی رۆڵی روناكبیری و روناكبیرانی ئه‌م سێ نه‌ته‌وه‌یه ده‌بینێته‌وه ، خه‌ڵكی كه‌ركوك ته‌نیا له چاوی حزبه‌كان و سیاسیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیانه‌وه یه‌كتر ده‌خوێننه‌وه ، سه‌یریش له‌وه‌دایه توركمان و عه‌ره‌ب و كورد له یه‌ك گه‌ڕه‌كدا و له ته‌ك یه‌كدا ده‌ژین و له‌یه‌ك سه‌رتاشخانه قژیان چاك ده‌كه‌ن و لای یه‌ك به‌قاڵ په‌تاته ده‌كڕن و له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا ده‌نگیان ده‌چێته ناو یه‌ك سندووقه‌وه ، كه‌چی شه‌وان له‌ڕێی ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانیانه‌ی له هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌وه په‌خش ده‌كرێن یه‌كتر ده‌خوێننه‌وه و یه‌كتر ده‌بینن و پێناسه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن ! بۆچی كورده‌كان له چاوی گۆرانییه‌كانی هابه‌وه توركمانه‌كان نابینن ؟ بۆچی توركمانه‌كان له چاوی عه‌لی مه‌ردانه‌وه كورده‌كان نابینن ؟ هه‌موو فیكرێك جا نه‌ته‌وه‌یی بێت یان نێونه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌گه‌ر یه‌كسان نه‌بێت به ئازادی و مرۆڤدۆستی ، فیكرێكی چه‌واشه‌كار و شۆڤینیانه‌یه . به داخه‌وه‌ش ئه‌و فیكره‌ی له كه‌ركوكدا پیاده ده‌كرێت ئاوێته بوونی چه‌مكه‌كانی په‌یوه‌ست به حزب و روناكبیرییه ، حزب و روناكبیری هه‌رچه‌نده له رووكه‌شدا ده‌سله‌ملانێی یه‌كتربن ، به‌ڵام له راستیدا پێچه‌وانه‌ی یه‌كدی كار ده‌كه‌ن ، حزب ده‌یه‌وێت هه‌موو ره‌نگه‌كان ، هه‌موو ده‌نگه‌كان ببنه یه‌ك و هه‌ر خۆیشی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌نگ و ره‌نگه بكات ، حزب لای خۆمان به هه‌ر هه‌نجه‌ت و له ژێر هه‌ر ناونیشانێك چه‌نده پیرۆز و به به‌هاش بێنه به‌رچاو ، هه‌ر مه‌به‌ستی درووستكردنی ره‌عیه‌تی هه‌یه ، به‌ڵام به مه‌رجێك له ده‌ره‌نجامدا خۆی شوانی ئه‌و ره‌عیه‌ته بێت ، به پێچه‌وانه‌ی روناكبیری كه ده‌ره‌نجامی هه‌موو كایه‌كانی ئه‌وه‌یه كوتله‌ی یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ره‌نگی بشكێنێت و فره ده‌نگی و فره ره‌نگی بێنێته كایه‌وه ، له ئه‌نجامی به‌ریه‌ك كه‌وتنی ئه‌و ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازانه‌ش پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن دروست ده‌بێت . بوونی كلتووری جیاوازی سێ نه‌ته‌وه ده‌بوایه كه‌ركوك له هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق جوانتر بكات ، بوونی ئه‌ده‌بیاتی جیاوازی سێ نه‌ته‌وه ده‌بوایه وا له كه‌ركوك بكات گره‌وی داهێنان و تازه‌گه‌ری له هه‌ولێر و سلێمانی بباته‌وه ، بوونی مۆسیقا و گۆرانیی سێ نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ده‌بوایه گوێی كهركوییهكان له چه‌قبه‌ستوویی نه‌ته‌وه‌یی پاك بكاته‌وه ، به‌ڵام كامه ئه‌دیبی كورد ئاگای له ئه‌ده‌بیاتی توركمانی و عه‌ره‌بیی كه‌ركوك هه‌یه ؟ ، كامه ئه‌دیبی توركمان یان عه‌ره‌ب ئاگای له ئه‌ده‌بیاتی كوردی هه‌یه ؟ هه‌موو توركمان و عه‌ره‌بی كه‌ركوك له ڕێی میدیای ره‌سمی پارتی و یه‌كێتی یه‌وه سه‌یری برا كورده هاوشارییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ! كه ئه‌و دوو پارته یه‌كه‌م یه‌كسان نین به هه‌موو گه‌لی كورد ، دووه‌م لایه‌كی سیاسه‌تن و له زۆربه‌ی تهرحهكانیاندا ره‌چاوی لایه روناكبیری و ژیارییه‌كان ناكه‌ن ، له‌وبه‌ریشه‌وه هه‌موو كورده‌كان له ڕێی جه‌بهه‌ی توركمانییه‌وه سه‌یری برا توركانه هاوشارییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ، جه‌بهه‌ی توركمانیش یه‌كسان نییه به هه‌موو گه‌لی توركمان و تهرحهكانیشیان سیاسین و په‌یوه‌ندی به لایه روناكبیری و ژیارییهكانهوه نییه ، تێكڕای خه‌ڵكی ساده‌ی كه‌ركوك به روناكبیرهكانیشهوه هێشتا گره‌و له‌سه‌ر بوونی هه‌ق ده‌كه‌ن ، ئه‌م گره‌وه رۆمانسییهش وایكردووه باوه‌ڕ به‌وه نه‌كه‌ن كه هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به میدیاكانیشیانهوه هه‌ق به‌ڕێوه‌ی نابات ، به‌ڵكو هێز به‌ڕێوه‌ی ده‌بات . به‌ڵێ كه‌ركوك پێویستی به هێزه ، به‌ڵام ئه‌و هێزه نا كه كوێری و نه‌بینینی ئه‌وی دیكه به‌رهه‌م دێنێت ، به‌ڵكو هێزی ئیراده‌ی ئازادبوون و كرانه‌وه به رووی ئازادی به‌رامبه‌ردا . بۆچی ئه‌و پڕییهی كه‌ركوك كه پێویسته جێی شانازی بێت ، یه‌كسان بووه به به‌تاڵی و بۆته مایه‌ی نه‌نگی و ئاشووبه ؟ بۆچی ده‌بێت دوو دراوسێ كه چیخێكیان بهینه ، له ڕێی سێتهلایتهكاتی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌وه یه‌كتر بناسن ؟ بیری نه‌ته‌وه‌یی كه له‌سه‌ر حسێبی مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی بووبێت له مێژووی نزیك و دوور دا ته‌نیا ماڵوێرانی به دواوه بووه ، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه فه‌رهه‌نگ و نه‌ژادی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی له‌خۆگرتبێت ، بیری نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوێك له‌ولاتری بیری هۆزگه‌ری و عهشیرهتگهرییهوهیه ، ئه‌گه‌ر كوردایه‌تی یه‌كسان نه‌بێت به ئازادی و كرانه‌وه به رووی ئه‌وی دیكه‌دا ، هیچ مانایه‌كی نییه و نه‌بوونی باشتره . خۆ ده‌كرێت روناكبیری و روناكبیرانی هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ی كه‌ركوك ئه‌و كه‌لێنه پڕ بكه‌نه‌وه كه حزبه‌كان و سیاسیه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به شوان بوونی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه درووستیان كردووه ، خۆ ده‌كرێت ساڵانه چه‌ندین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی هاوبه‌ش له‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه ساز بكرێت و هه‌مووان به خه‌م و خه‌ونی شاره‌كه‌یاندا هه‌ڵبڵێن ، سه‌یره له كه‌ركوكدا ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له رووی روناكبیرییهوه له ئێستا پێشكه‌وتووتر بێت ، تازه‌گه‌ری شیعر و ئه‌ده‌بیات و شانۆ و شێوه‌كاری له عێراقدا له‌سه‌ر ده‌ستی كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك هاته‌كایه‌وه و مێژووی شاره‌كه‌ش شایه‌تی بۆ سه‌رگۆن پۆڵس و جه‌لیل قه‌یسی و فازڵ عه‌زاوی و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت وبهدیع باباجان ده‌دات . هه‌میشه سه‌به‌ته‌یه‌ك میوه‌ی ههمهجۆر جوانتره له تاقه میوه‌یه‌ك ، هه‌میشه تابلۆیه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ جوانتره له ره‌سمێكی ره‌ش و سپی ، ده‌بێت روناكبیری و روناكبیرانی كه‌ركوك كار بۆ ده‌رخستنی جوانییه‌كانی ئه‌و فره‌ییه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن و به حزب و سیاسیه‌كانی كورد و توركمان عه‌ره‌ب بڵێن : كه‌ركوك تابلۆیه و ره‌سمی شه‌مسی نییه .
ته‌ڵعه‌ت تاهیر