شۆرش له دنیای بت و دیواره گه‌وره‌كان
له‌مرۆدا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به ساتێكی مێژوویی گرنگدا تێپه‌رده‌بێت. ساتی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆرشی سپی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سیسته‌مانه‌ی تاراده‌یه‌كی زۆر له‌یه‌ك ده‌چن و گۆزه له‌هه‌مان كانی هه‌ڵدێنن. سیسته‌مگه‌لێك كه ئازادییه‌كانی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌خه‌نه لاوه‌و هه‌موو هۆكاره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی خۆیان به‌كارده‌هێنێن.
فراوانبوون و په‌لوپۆهاویشتنی شه‌پۆله‌كه بۆ وڵات و ناوچه‌كانی تر ئه‌وه ده‌رده‌خات ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌یه ته‌نها رووی له بتێك و سه‌رۆكێك نییه، به‌ڵكو رووی له‌مۆدێلێكی ده‌سه‌ڵاتدارییه كه به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر بێ ئیراده‌كردنی مرۆڤ ده‌كات و سامانی گشتی ده‌خاته ژێر ده‌ستی خۆی و یاری به ژیانی تاكه‌كان ده‌كات.گه‌لی كوردیش وه‌ك گه‌لانی تری ناوچه‌كه به‌خۆشحاڵییه‌وه بێ به‌ش نه‌بوو له‌م شه‌پۆله هه‌رچه‌نده قوربانیشی دا ، به‌ڵام گه‌ل ئاگاداره له‌به‌رانبه‌ر چ مۆدێلێكی ده‌سه‌ڵاتدا یاخیبووه.
گه‌لی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له باشوور و رۆژهه‌ڵات و باكوور و رۆژئاوا به‌فۆرمی جیا جیا ئه‌مرۆ خه‌ریكی جوڵه‌و نیشاندانی ئیراده‌ی خۆیه‌تی و هه‌ڵوه‌سته ده‌كات له‌به‌رده‌م ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هاوشێوه‌ی یه‌ك كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر سرینه‌وه‌ی ره‌نگی جیاواز و كۆپیكردنی مرۆڤه‌كان وه كردنیان به‌دارده‌سته بۆ خزمه‌تكردنی خۆیان و كۆشكه‌كانییان.
ئه‌مرۆ له‌باشووری كوردستان دا ده‌بینین خه‌ڵكی دوای چه‌ندین ساڵا حوكمرانی و ده‌سه‌ڵاتداری خۆماڵی یاخی ده‌بن و چیتر بێده‌نگ نابن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتێكی وادا كه به‌هه‌مانشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی تونس و میسر و لیبیا خه‌ریكی دروستكردنی كۆشك و بتی گه‌وره بووه له‌سه‌ر گیان و ژیانی هاوڵاتیان، خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنی زانكۆ و ده‌زگاكان بووه له‌رێگای ده‌ستخستنه‌ناوه‌وه‌ی حزب و رێكخراوه‌كانی حزب بۆ كپكردنی ده‌نگ و ره‌نگی ئازاد، هه‌روه‌ها له‌رێگای هێز و چه‌كی حزبه‌وه حكومه‌تیشی تووشی ئیفلیجی كردووه، به‌راده‌یه‌ك شه‌قام ده‌پرسَیت كامه‌یان حزبه و كامه‌یان حكومه‌ت؟ -بێگومانین كه حكومه‌ت به‌هۆی ئه‌م دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره بێ ئیراده كراوه.
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سلێمانی و قه‌زا و ناوچه‌كانیتریش ئه‌مه‌یان بۆ سه‌لماندین كه له‌گه‌ڵا كام جۆری ده‌سه‌ڵاتدارییدا رووبه‌رووین. ده‌سه‌ڵاتێك له‌به‌رانبه‌ر ناره‌زایی هاوڵاتیان ته‌قه ده‌كات .له‌ئاست رۆژنامه‌نووساندا پێشیلكاری ده‌كات و كه‌ناڵی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌سوتێنێ، ده‌سه‌ڵاتێك له‌رێگای میدیاكانی خۆیه‌وه هێرشده‌كاته سه‌ر شه‌پۆلی ناره‌زایی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر و چالاكوان و مامۆستای ئایینی ده‌سگیر ده‌كات.هه‌موو ئه‌مانه ده‌یسه‌لمێنن ئه‌م جۆره له‌ده‌سه‌ڵات نه‌ك هه‌ر رێ له‌ناره‌زایه‌تیه‌كان ده‌گرێ ، به‌ڵكو به‌نارازیبوونی تاكه‌كان سه‌ری لێ ده‌شێوێ و ترس دایده‌گرێت ، ترسێكی زۆر.
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا ئه‌م شه‌پۆله‌ی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی یاخیبوودا گرنگه دروسكردنی وشیارییه‌كی ماناداره ، هه‌رچه‌ند ئه‌م وشیارییه‌ی درێژببێته‌وه ئومێدی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م نارازیبوونه‌ش زیاتره.ئه‌م وشیارییه‌ش ته‌نها له‌خاڵ و گۆشه‌یه‌كدا كۆنابێته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌كۆی واقیعی كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه هه‌یه.له‌مرۆدا ئێمه له ناو شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی هاوڵاتیاندا زۆر رسته و خواستی گرنگ و ریشه‌یی ده‌بینین كه ده‌یانه‌وێ ده‌سكاری سیسته‌می سیاسی و ئابووری و ژیانی تاكه‌كان بكه‌ن.ئه‌مه زۆر گرنگ و ریشه‌یین به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه و خه‌می گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه بوونی ده‌یان و سه‌دان گرفتی تره له پرسی ژن و بوونی ماڵی هاوشێوه‌ی قه‌فه‌س و نائومێدی گه‌نجان و كێشه‌ی كۆی نه‌ته‌وه‌ی كورد له پارچه‌كانیتری كورستان.ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیربێ كه سیسته‌می په‌روه‌رده و خێزانی ئێمه له‌كام باردان ، ژن له‌كوێی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بوونی هه‌یه و له‌كوێشدا زیندانی كراوه و چه‌پۆكی نێرسالاری ژیانی لێكردۆته دۆزه‌خ، وه‌ك چۆن له‌ئیستادا خواستمان هه‌یه و یاخین بۆ ئه‌وه‌ی سامانی خه‌ڵكی هه‌ژار و كۆی كۆمه‌ڵگا له‌ده‌ستی نوخبه‌یه‌ك ده‌ربهێنین كه له‌رێگای ده‌سه‌ڵاتدارییانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه بۆ قایمكردنی خۆیان ، ئاواش ده‌بێ خواستی ئه‌وه‌مان هه‌بێت په‌نجه‌ره‌ی ئابووری به‌عیشقه‌وه له‌ناو خۆماندا مانادارانه بكه‌ینه‌وه، چونكه شۆرش چه‌نده شكاندنی بت و دیواره‌كانه ئه‌وه‌نده‌ش دروسكردنه‌وه‌ی دونیایه‌كی تازه‌یه كه له‌دونیا كۆنه‌كه نه‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و دیواره‌ی ده‌یروخێنین به‌ته‌واوی ماناوه بیروخێنین ، پێویسته له‌زهنماندا هێز و گه‌شه‌پێدانێك بوونی هه‌بَیت رێ بگرێت له‌دروسكردنه‌وه‌ی دیوار و له‌دایكبوونه‌وه‌ی بته‌كان.
دونیای ئێمه و كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌زۆر رووه‌وه به‌كاریگه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناو هه‌ناوی خۆشییه‌وه له‌خوارتر ( ئه‌م خوارتر و سه‌رووتره – زاده‌ی بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و نێرانه‌ن –نێرسالار ) ده‌سه‌ڵاتی باوك و نێره‌كان له‌ماڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌كان به‌سه‌ر مناڵه‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵاتداری به‌رده‌وامی پیاو به‌سه‌ر ژنه‌وه هه‌موویان په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه و كار له‌یه‌ك ده‌كه‌ن ، بۆیه خواستی شكاندنی بتێك ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر بتێكی تر، به‌ڵام ئه‌وكاته ده‌بێته گۆران و ده‌سكاریكردنێكی ریشه‌یی و سه‌رتاپا كه ئێمه هه‌موو ئه‌مانه‌مان به‌كۆی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه به‌یه‌كترییه‌وه له‌به‌ر چاوبن، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سكاریكردن له‌سیسته‌می سیاسی جیاواز نییه له ده‌سكاریكردن له ده‌زگاكانی وه‌ك خێزان و په‌روه‌رده و هی تر..چونكه كاركردن له‌ناو كۆمه‌ڵگادا و خه‌می كۆمه‌ڵگا ده‌مانبه‌ن به‌ره‌و ده‌روازه‌كانی سیاسه‌ت.. گرفتی گه‌وره‌ی حوكمه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌بووه نه‌یتوانیوه كاربكات له‌سه‌ر زانكۆ و قوتابخانه و سیسته‌می په‌روه‌رده ..نه‌ك هه‌ر كاری نه‌كردووه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م شوێنانه ، به‌ڵكو رێگریشی كردوه له سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگ و ره‌نگێگ بۆ خزمه‌تكردن له‌م ئاستانه‌دا، هه‌ر ئه‌مه‌ش له‌م مۆدێلانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریدا نوكته‌یه‌كی وای به‌رهه‌مهێناوه كه هه‌میشه بۆ سه‌ركوتكردن و خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك دووپاتیانكردۆته‌وه ” تۆ په‌یوه‌ندیت چییه به‌سیاسه‌ته‌وه بۆخۆت كاسبی ده‌كه‌یت ، تۆ په‌یوه‌ندیت چییه به سیاسه‌ته‌وه بۆخۆت خه‌ریكی خوێندن به..تۆ په‌یوه‌ندیت…هتد.” ئه‌م رستانه نوكته‌ن كه ئه‌م مۆدێلانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ركوتكردن و به‌لارێدانی خه‌ڵكی به‌رهه‌میان هێناون . وه‌ك ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت شتێك بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیان و كۆمه‌ڵگا و ته‌نها كاری كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیاریكراوبێ.
ئه‌م به‌په‌راوێزخستنه‌ی سیاسه‌ت و دابرینی له‌ژیانی تاكه‌كان یه‌كێكه له پلانه‌كانی ئه‌م مۆدێله له‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌م مۆدێله ته‌نها ناو له‌وه ده‌نێت سیاسه‌ت كه‌خۆی خه‌ریكیه‌تی و كارده‌كات له‌سه‌ر له‌یه‌ك ترازاندنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.ئه‌مه‌ش واده‌كات بڵێین قوربانی گه‌وره‌ی ژێر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه خوودی سیاسه‌ت خۆیه‌تی، ئه‌وانه‌ش كه ناو له‌خۆیان ده‌نێن سیاسی ئه‌وانه‌ن كه خه‌ڵك ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له‌سیاسه‌ت نزیك نه‌بنه‌وه!
یه‌كێكی تر له‌و خواستانه‌ی كه‌پێویسته ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی باشوور له‌گه‌ڵیدا رێبكات بینینی گرفت و دۆزی كورده له پارچه‌كانی تری كوردستان،چونكه پرسی گه‌لی كورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه و په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌یه‌كه‌وه.ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌باشوور رووده‌دات، ئه‌م نائومێدییه بۆ دروسكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه‌ی كورد له‌باكوور كه گه‌ل له‌وێدا له‌ژێر فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی توركی خه‌ریكی خۆرێكخستن و ئازادكردنی زمان و ده‌نگی كوردییه-هه‌روه‌ها ئه‌مانیش په‌یوه‌ستن به یاخیبوونی ئازادیخوازانی كورد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئیران كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی زییندانه‌كان و له‌سێداره‌دانیشدا هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ده‌رخستنی بوونێكی تر و ره‌نگێكی تر كه‌بوون و ڕه‌نگی كورده، واته هه‌موو به‌ش و لایه‌كان په‌یوه‌ستن به‌یه‌ك و یه‌كتر ته‌واوده‌كه‌ن.
كورد له‌دنیای بت و دیواره گه‌وره‌كاندا پێویستی به له‌به‌رچاوگرتنی كۆی كۆمه‌ڵگایه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری –حكومه‌ت ، خێزان ، په‌روه‌رده ، پرسی ژن و …هتد..ئه‌م یاخیبوون و شۆرشه‌ش به دروسكردنه‌وه له‌م ئاستانه‌دا به‌رده‌وامده‌بێت و خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه چه‌نده خواستی شكاندنی بته‌كانمان هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش هه‌وڵبده‌ین بۆ دروسنه‌كردنه‌وه‌ی بته‌كان، چه‌نده له‌گه‌ڵ روخانی دیواره‌كانداین ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ فراوانكردنی گفتوگۆ و له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی تاكه‌كاندابین، له‌رێگای بنیاتنانه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی تری خێزان و به‌یه‌كه‌وه‌بوون و جۆرێكی تری ژیان له‌نێوان ره‌گه‌زه‌كاندا.هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات ئه‌م شه‌پۆله‌ی ئه‌مرۆ ناوچه‌كه و كوردستانیشی گرتۆته فراوانتربێ و كاریگه‌ری گه‌وره و تایبه‌تی هه‌بێت به‌سه‌ر ژیانی ئێمه‌وه، كاریگه‌رییه‌ك كه شۆرش گه‌شه‌ی پێده‌دا له‌دنیای بت و دیواره گه‌وره‌كان دا.