
ناڕه‌زایه‌تی و ئاسته‌كانی
شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كان به‌جیاوازی سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگا و قۆناغ و هۆكار و زه‌مینه‌ی به‌رپابوونیانه‌وه، هه‌موویان له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی خه‌ڵكه‌وه له دایك ده‌بن. ئه‌م ماوه‌یه دنیا شاهیدی چه‌ندین شۆڕشی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانه له خۆراوای باكوری ئه‌فریقاوه بۆ ئه‌وپه‌ڕی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و تا ده‌گات به وڵاتی چین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌شێت ڕووداو یان زنجیره ڕووداو، به‌دوای خۆیدا ڕووداو یان زنجیره ڕووداوی گه‌وره‌تر بهێنێت به‌ڵام ده‌كرێت هیچیش به‌دوای خۆیدا نه‌هێنێت. به بڕوای من كاتێك ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی خه‌ڵك به ئاشكرا خۆی مانیفێست ده‌كات ته‌نها له‌وه‌وه نیه كه ڕووداوێك یان چه‌ند ڕووداوێك له ئارادایه، به‌ڵكو به‌نه‌فره‌ت كردنی ڕابردووه به ده‌نگی به‌رز، قبولِ نه‌كردنی جه‌ور و سته‌می هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زیاتره له ئێستادا وه هه‌روه‌ها ترسێكی گه‌وره‌شه له ئاینده‌یه‌كی تاریكتر، تاریكتر هه‌م له ئێستا و هه‌م له ڕابردووش.
له كوردستان.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا تا ڕادده‌یه‌كی زۆر ده‌توانین بڵێین ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه فراوانه له ده‌نگی ناڕازی نوخبه‌ی ئازاد و نوێخوازی نوسه‌ر و ڕۆشنبیر, میدیاكار و خه‌ڵكانی ئازادیخواز، خوێندكاران و بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌نجانه‌وه له‌دایك ده‌بێت و دواتر هێز و لایه‌نی سیاسی و توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز به‌دوای خۆیدا ڕاده‌كێشێت.
ئه‌م ناره‌ِزایه‌تیه به‌ره‌و ڕووی مێژوو و ڕابردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی له بیست ساڵی حوكمڕانی دوای ڕاپه‌ڕین له كوردستان مێژوویه‌كی ناشیرین له لایه‌ن گروپێكی بچوكی سه‌ره‌وه‌ی حزب و بنه‌مالِه‌وه به‌رهه‌م دێت و كارایی و چالاكی تاك و گروپه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا ڕێگه‌ی لێده‌گیرێت له ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی مێژوویه‌كی ڕاسته‌قینه كه ده‌ربڕی توانا و ئیراده‌ی هه‌مووان بێت. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ده‌نگهه‌ڵبڕینه له دژی ئێستاشه، ئێستایه‌ك كه خاڵی كراوه‌ته‌وه له ئێستایه‌كی ڕاسته‌قینه و له خودی خۆی و پڕكراوه له شانازی و سه‌روه‌ری به ڕابردووه‌وه‌و به‌مه‌ش بێنرخكردنی هێز و وزه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و هه‌م سوككردنی ئه‌وانه‌ش كه له ئێستا و ئه‌مڕۆدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها فووتێكردن و قه‌به‌كردنی كه‌سانی ناو بازنه‌یه‌كی ته‌سكی سه‌ره‌وه‌ی حزب و بنه‌ماڵه له‌سه‌ر حسابی بێبایه‌ختركردن و بچوكتركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تاك و گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگا. هاوكات ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه ترسێكی گه‌وره‌شه له داهاتوو، داهاتوویه‌كی تاریكتر و داخراوتر و پڕتر له سته‌م كه له ڕاگه‌یاندنی ئاشكرا و نا ئاشكرا و كاركردنی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی كوردستان (به تایبه‌تی پارتی كه هێزی سه‌ره‌كی بڕیار به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارێتیه) به ڕوونی ده‌بینرێت.
ناڕه‌زایه‌تی به‌ره‌و ڕووی چی و كێ؟
له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسی و ئابووری و ئیداری.
نوخبه‌ی ئازاد و نوێخوازی نوسه‌ران، میدیاكارانی سه‌ربه‌خۆ، ڕێژه‌یه‌كی كه‌م و بچوكی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و چالاكوانانی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ خوێندكاران و گه‌نجان (ئه‌وانه‌ی كه ناوده‌برێن به نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌رین یان نه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیا) ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به به‌رزی دا به گوێی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌مه ده‌نگهه‌ڵبڕینه له به‌رامبه‌ر كه‌میی و خراپی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕتیه‌كانی وه‌ك ئاو،كاره‌با و ڕێگاوبان و هه‌روه‌ها خراپی و
ناهاوچه‌رخی سیسته‌می په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ كه‌می موچه و داهات و نزمی ئاستی گوزه‌ران و بژێوی خه‌ڵك. ئه‌م هاواره به‌هێزه له دژی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداریی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵاته، له دژی كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتی دارایی و ئابوریه له ده‌ستی چه‌ندسه‌رمایه‌دارێكی نزیك له به‌رپرسان و چه‌ند كه‌سێكی زۆر كه‌می ناو حزب و بنه‌ماڵه، له دژی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كاره بۆ له‌شكرێكی گه‌وره له‌ده‌رچوانی ئاماده‌یی و په‌یمانگا و زانكۆ و نه‌بوونی بیمه‌ی بێكاریه. ناڕازیبوونه له دژی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
حزب بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان و كردنی كایه‌ی سه‌ربازی به هێزی چه‌كداری حزبی و هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی پاوانخوازانه‌ی حزبه بۆ كۆمه‌ڵگا و به پاسه‌وانكردنی حزبیش بۆ سكرتێر و سه‌رۆك. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته كۆن و خێڵه‌كی و په‌تریاركیه‌یه كه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه حزبه سیاسیه‌كان و به تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی (تایبه‌تتریش پارتی) سیاسه‌ت و ئیداره و ئابوری و كۆمه‌ڵگای پێ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ناڕه‌زایه‌تیه له دژی ئه‌و ئیمپراتۆرێتیه ئیعلامیه‌ی كه جگه له ته‌قدیس و ته‌عزیمی سه‌رۆك هیچ كارێكی دی ناكات.
به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه به لۆژیكی عه‌شیره‌تگه‌رایی،وڵات وه‌ك دیوه‌خان و كۆمه‌ڵگا وه‌ك مێگه‌ل و سه‌رۆك وه‌ك كائینێكی بانمرۆیی ته‌ماشا و مامه‌ڵه ده‌كات. ئه‌مه ده‌نگهه‌ڵبڕینه له به‌رامبه‌ر ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی و سنوورداركردنی
زیاتری چالاكی ڕێكخراوه‌یی سه‌ربه‌خۆ. وتنی نه‌خێره به‌ده‌نگی به‌رز له دژی به‌رده‌وام كێشانی هێڵی سوری زیاتر له بواری چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندندا، پتركردنی تابۆ و قه‌ده‌غه‌كانه، فراوانتركردنی ڕوبه‌ری پیرۆزیه‌كان و پانتایی حه‌رامه‌كانه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ هه‌ر كرانه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زیاتر كۆنسێرڤه‌تیڤ بۆته‌وه و بۆ لاوازكردنی ده‌نگه نوێ و ئازاده‌كان توندتر له‌گه‌ڵ هێزه كۆن و ته‌قلیدیه‌كاندا ده‌ستی تێكه‌ڵاو كردووه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌وام ترسێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له فراوانتربوونی مه‌وداكانی ئازادی و كرانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌قڵی و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگای ئێمه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌میشه له فۆبیایه‌كی قووڵدا بووه له به‌رامبه‌ر ئازادی و جیاوازی ڕیشه‌یی سیاسی و میدیایی و فه‌رهه‌نگی. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه به دیموكراسیه‌تێكی شكڵی و ئازادیه‌كی ڕووكه‌ش هه‌م كۆمه‌ڵگای كوردی و دنیای ده‌ره‌وه‌ش قه‌ناعه‌ت پێبكات و هه‌م پایه‌كانی هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا جێگیر و پته‌و بكات چونكه هه‌میشه دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌قینه و ئازادی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره زانیوه له‌سه‌ر خۆی.
له‌سه‌ر ئاستی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری.
من وایده‌بینم هه‌ڵه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌پۆله به‌رفراوانه‌ی ناره‌ِزایه‌تی ته‌نها بۆ ئاستی سیاسی و ئابوری و سته‌م و هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتداران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه كورت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌م شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه ئاستی دیكه‌ی هه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناگرێته‌وه، ئه‌وانیش ئاسته مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریه‌كانن.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا مه‌ساحه‌یه‌كی فراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ریحه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌ڵك هه‌یه به‌و ڕێكخستنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئێستا و ئه‌و فۆڕمه ته‌قلیدیانه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان تاكه كه‌سه‌كان له‌لایه‌ك و تاك و كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌كیتر ناكۆكن، به‌و به‌ها و نۆڕمه كۆنانه بۆ ئازادیه شه‌خسیه‌كان و به‌و پێوه‌ره باوانه بۆ ژیانی ئاسایی ئینسان ناته‌بان. به‌زانینی ئه‌وه‌ی كه گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی كلتوری و كرانه‌وه‌ی مۆڕاڵی گشتی پڕۆسه‌گه‌لێكی هێواش و له‌سه‌رخۆ و درێژخایه‌نن به‌ڵام له كاتێكدا ناڕه‌زایه‌تیه‌كی فراوان و هه‌مه‌لایه‌نه خۆی نمایش ده‌كات و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی كه شۆڕش بریتیه له جێهێشتنی سیستمی كۆن و دابڕانێكی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه له دنیای پێشتر، واته شۆڕش ئه‌و ساته‌یه كه هۆشیاری ده‌سته‌جه‌معی ده‌چێته ئاستێكی سه‌رووتری هوشیاری ساده و ئاسایی هه‌ر ساتێكیتر، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به ته‌نها ده‌ستكاریكردنی پێكهاته‌ی حوكمڕانی و هه‌نده‌سه‌ی سیاسی و ئیداری، چاوه‌ڕوانی و هۆشیاری و تموحی ده‌سته‌جه‌معی تێر و ڕازی نه‌كات به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه پێویستی به ده‌ستكاریكردن و گۆڕانكاری جدی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری هه‌یه. هه‌ربۆیه شۆڕش به‌مانای ده‌ستكاریكردنی ڕیشه‌یی و گۆڕانكاری جدی و قووڵ دێت له نۆڕم و به‌هاكاندا له‌سه‌ر ئاستی ژیانی شه‌خسی ئینسانه‌كان و مۆڕاڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ره كلتوریه‌كان و له مامه‌ڵه كردن‌دا له‌گه‌ڵ توانا و ئیراده‌ی تاكه‌كان له هه‌ڵبژاردنه تایبه‌تیه‌كانی خۆیاندا.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ ئازادی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌زای گشتیدا وه دواتریش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان و ماف و به‌شداری و ئازادیه‌كانیان و ڕێز و كه‌رامه‌تی مرۆڤ وه‌ك تاكێكی خاوه‌ن بڕیار و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێت دین به‌كارنه‌هێنرێت بۆ دژایه‌تی ئازادی و
بزوێنه‌ری هه‌ست و سۆزی به‌شێكی كۆمه‌ڵگا له لایه‌ن هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی موحافیزكار و لایه‌نی سیاسی دینیه‌وه. بۆیه ئه‌مه واده‌كات ناڕه‌زایه‌تی به‌ره‌وڕووی ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه پارێزكار و لایه‌نه سیاسیه دینیه‌ش به‌رزبكرێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دین سه‌رله‌به‌ری فه‌زای گشتی و په‌یوه‌ندی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی داگیربكات. هه‌ر له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ماف و ئازادی و به‌شداری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئافره‌ت و رێز و كه‌رامه‌تی ئینسان وه‌ك تاكێكی ئازادی خاوه‌ن بڕیار و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌ی قووڵ و جدی ئاڕاسته‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌شیره‌تی و عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی و قودره‌ت و ده‌سه‌ڵاتی په‌تریاركیانه‌ی خێزان بكرێت.
ئێستا تێده‌گه‌ین كه ده‌بێت دیوه ناڕاسته‌وخۆكه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و شۆڕش ڕوو له مۆڕاڵی گشتی و ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ر و به‌ها و نۆڕمه ده‌سته‌جه‌معیه‌كان بێت.
shadman.ahmad77@yahoo.com
مارسی 2011
سوید.
ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی