جه‌عفه‌ر په‌ناهی …. سیروان ره‌حیم
جه‌عفه‌ر په‌ناهی
ده‌رهێنه‌رێك له ئه‌وروپا رێزی لێده‌گرن و له ئێران ده‌یخه‌نه زیندانه‌وه
جه‌عفه‌ر په‌ناهی (1960) ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌ما و فیلمسازێكی ناوداری ئێرانییه. ئه‌و به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئازربایجانییه. ناوبراو له پای ئه‌وه‌ی فیلمسازێكی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه رژێمی مه‌لایان نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئازاری بده‌ن. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره، ئه‌مساڵ (فبرایه‌ری2011) له فێستیڤاڵی به نێوبانگی فیلمی به‌رلیناله، له پایته‌ختی ئه‌ڵه‌مانیا به‌رلین، ئه‌ندامی ژووری بوو (لێژنه‌ی دادوه‌ری، یان هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌ڵات به‌خشین)، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بتوانێـت ئاماده بێت. جه‌عفه‌ر په‌ناهی یه‌كه‌مین فیلمی (سه‌ره برینداره‌كان) له ساڵی 1988دا به‌رهه‌م هێناوه.. ساڵی 1995 له فێستیڤاڵی فیلمی كان-فه‌ره‌نسا، خه‌ڵاتی كامێرای زێڕینی بۆ فیلمی (باڵۆنی سپی) وه‌ده‌ست خستووه. پاشان له ساڵی 1997دا به فیلمی (ئاوێنه) خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی لۆكارنۆ (سویسرا)ی برده‌وه. په‌ناهی له وه‌ده‌ستخستنی خه‌ڵاته‌كان به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام گرنگترین خه‌ڵات كه ئه‌وی ناساند، ناسین له رووبه‌ری فیلمسازی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، وه‌ده‌ستهێنانی شێری زێڕین بوو له ساڵی 2000 دا له فێستیڤاڵی ڤێنیسیا. خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ فیلمی (بازنه) پێبه‌خشرا.
فیلمی بازنه له ئه‌وروپا خه‌ڵاتی وه‌رگرت، به‌ڵام له ئێران قه‌ده‌غه كرا و مه‌لاكانی ئه‌و وه‌ڵاته نه‌یهێشت له سینه‌ماكاندا پێشان بدرێت. ساڵی 2006 له به‌رلین، له فێستیڤاڵی بهرلینالهدا خه‌ڵاتی ورچی زیوینی بۆ فیلمی (ئۆف ساید) پێ بهحشرا. له شه‌سته‌مین فێستیڤاڵی بهرلینالهدا، ساڵی پار، ده‌بوو جه‌عفه‌ر په‌ناهی ئاماده‌بێت. ده‌بوو به‌شداری گفتوگۆیه‌ك بكات سه‌باره‌ت به “سینه‌مای ئێران، ئێستا و داهاتووی”، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رێگه‌یان نه‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌نده سه‌فه‌ر بكات. دیاره جگه له كاره‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كه بۆ جوانی و بۆ یه‌كسانی و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ به‌رهه‌می ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009ی ئێران‌دا ده‌نگی به ئۆپۆزیسیۆن داوه، بۆیه په‌ناهی كه‌سێكه له لایه‌ن مه‌لا ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ناخۆشه‌ویست. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و دژایه‌تی كردنه‌ی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان له لایه‌ن چه‌وسێنه‌رانه‌وه ئاشكرایه. یان ده‌بێـت هه‌مووان ببن به ئامێری ژه‌نین بۆ سیاسه‌ته‌كانیان، یاخود رێی كاركردنیان لێ ده‌گرن و ئازاریان ده‌ده‌ن. دیاره رژێمی چه‌وسێنه‌ری ئه‌و مه‌لایانه به ئاسانی واز له كه‌سێكی وه‌ها ناهێنن. رۆژی 1.3.2010 له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، په‌ناهی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و به‌ره‌و زیندانی ئه‌ڤینی ده‌به‌ن. بێ دادگایكردن ده‌یخه‌نه زیندانی ترسناكی ئه‌ڤینه‌وه. سێ مانگ له‌و زیندانه تاریكه گلی ده‌ده‌نه‌وه. پاشان جه‌عفه‌ر په‌ناهی له پای مافی خۆیدا مان ده‌گرێت و داوای پارێزه‌ر ده‌كات، پارێزه‌رێك خۆی مه‌به‌ستێتی. له زیندانی كردنی په‌ناهی دا فیلمسازانی نێوداری وه‌كو:
ده‌رهێنه‌ر و سینارێۆنووسی ئه‌مه‌ریكایی میخائێل مۆر (1954)، ده‌رهێنه‌ر، سینارێنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكایی ستێفه‌ن سپیلبێرگ (1946)، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی رۆبێرت رێدفۆرد (1936) و ده‌رهێنه‌ر و سینارێۆنووسی ئێرانی عه‌باس كیارۆسته‌می (1940) چالاكانه له هه‌وڵی ئازادكردنی جه‌عفه‌ر په‌ناهیدا بوون. پاشان له 25.5.2010 به كه‌فاله‌تی دوو سه‌د هه‌زار دۆلار ئازاد كرا تا ده‌ستپێكردنی دۆزه‌كه له دادگا.
به‌رلین پایته‌ختی وه‌ڵاتێكی دیمۆكرات و ناوه‌ندێكی گرنگی كولتوری و هونه‌ری به‌و چه‌شنه رێز له ده‌رهێنه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی ده‌گرێت، خه‌ڵاتی ده‌كات و زه‌مینه‌ی باشتری بۆ ساز ده‌كات تا به‌رده‌وام بێت. له به‌رلین و له فێستیڤاڵێكی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم‌دا به‌و جۆره نرخ بۆ كاری ده‌رهێنه‌ر په‌ناهی داده‌ندرێت، كه‌چی له ئێران ئه‌م به‌هره‌یه ئازار ده‌درێت و ئه‌م وزه جوانه ده‌خرێته زیندانه‌وه. بڕیاری دادگا له رۆژی 20.12.2010 دژ به جه‌عفه‌ر په‌ناهی به‌م جۆره‌یه:
په‌ناهی به شه‌ش ساڵ زیندانی كردن سزا ده‌درێـت، به گوێره‌ی بڕیاره‌كه ده‌بێـت ناوبراو ئه‌و ماوه‌یه له زیندان به‌سه‌ر به‌رێت. هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ (20 ساڵ) كاری لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت. له چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایه‌دا، نا‌بێـت ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ میدیاكاندا چاوپێكه‌وتنیش ساز بكات، هه‌روه‌ها رێی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌یشی لێ گیراوه. به پێی لێدوانی پارێزه‌ره‌كه‌ی بێت، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌دا په‌ناهی سزا دراوه، چونكه پروپاگه‌نده‌ی له دژی سیسته‌مه‌كه كردووه، ده‌بێت بچێته زیندانه‌وه. ئه‌و فیلمی سه‌پاره‌ت به هه‌ڵبژاردن و خۆپێشاندانه‌كان ساز كردووه و بڵاوی كردۆته‌وه.
له شه‌ست و یه‌كه‌مین فێستڤاڵی بهرلینالهدا، (فبرایه‌ری2011) ده‌بوو جه‌عفه‌ر په‌ناهی ئاماده‌بێت. ئه‌و ئه‌ندامی ژووری بوو (لێژنه‌ی دادوه‌ری، یان هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌ڵات به‌خشین)، به‌ڵام رژێمی ئیسلامی ئێران نه‌یانهێشت ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌رچێته ده‌ره‌وه و سه‌فه‌ر بكات. كورسییه‌كه‌ی په‌ناهی له‌و فێستیڤاڵه‌دا به چۆڵی مایه‌وه و ته‌نها ناوه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه بوو. به‌ڵام هه‌موو فێستیڤاڵه‌كه پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م شه‌ڕڤانی ئازادییه ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵێ به‌شی ئه‌و جه‌ژنه گه‌وره‌یه‌ی سینه‌مادا فیلمی ئه‌ویان پێشان ده‌دا. به‌و شێوه‌یه‌یش رژێمی ئێرانی دیكتاتۆر ریسوا ده‌كرا.
هه‌ر هه‌مان كات بۆ پشتگیری له جه‌عفه‌ر په‌ناهی رۆژنامه‌ی به نێوبانگی (تاگس تزیاتونگ) رۆژی 11.2.2011 به ره‌نگی سه‌وز ده‌رچوو، وه‌كو ئاماژه بۆ ره‌نگی ناڕه‌زایی و دژبه‌ر له ئێران.
با هه‌ندێك رامێنین و بیرسین، ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه له كام جه‌نگه‌ڵی دووره‌وه رێ‌یان كه‌وتۆته سه‌ر زه‌وی و به‌و شێوه ترسناكه گه‌مه به چاره‌نووس و به ئاوه‌زی مرۆڤ ده‌كه‌ن؟
21.3.2011