Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
ده‌ربه‌ندیخانیه‌كان بۆپشگیری كردنی له‌ داواكاریه‌كانی ئه‌نجومه‌نی …

ده‌ربه‌ندیخانیه‌كان بۆپشگیری كردنی له‌ داواكاریه‌كانی ئه‌نجومه‌نی …

Closed
by April 14, 2011 گشتی


ده‌ربه‌ندیخانیه‌كان بۆپشگیری كردنی له‌ داواكاریه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی و بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی كیشه‌كانی خۆیان له‌بیرده‌كه‌ن
پانۆرامای خۆپێشاندانه‌كانی شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌ماوه‌ی 57 ڕۆژدا
 پێشره‌و حه‌مید

 له‌دوای روداوه‌كانی رۆژی 17 ی فیبرایه‌ر له‌به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو بیرینداری لێكه‌وه‌ته‌وه‌ و ناره‌زایه‌كان زۆبه‌ی شوینه‌كانی سنوری پاریزگای سلیمانیان گرته‌وه‌و گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان بۆناره‌زای ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به‌ به‌كار هینانی توندو تیژی له‌لایه‌ن هیزه‌كانی ناخۆوه‌ بۆپشتگیریكردن له‌ خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی سلێمانی له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردودا چه‌ندین جار رژانه‌سه‌رشه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد.
 
 رۆژی 19ی فیبرایه‌ر  له‌كات ژمیر 2:30 ی خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ زیاتر له‌ 300 گه‌نجی شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ خۆپیشاندانێكی خۆرسكیان رێكخست و به‌دروشمی ئازادی ئازادی بۆماوه‌ی 2 كاتژمیر دریژه‌یان به‌خۆپیشاندانه‌كیاندا و له‌كات ژمیر 9 ی شه‌و سه‌رله‌نوی نزیكه‌ی 150 گه‌نج كۆبونه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ داوای چونه‌ ده‌روه‌ی باره‌گای حیزبه‌كایان ده‌كرد بۆده‌روه‌ی شارو پاشان به‌ره‌و ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆیشتن و به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه‌ نزیك باره‌گای پارتی له‌سه‌ر شه‌قامی 30 م له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ رێگری كران و دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ل پۆلیسدا كه‌بۆئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بیت به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی نزیك نه‌بنه‌وه‌ له‌باره‌گای پارتی رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌رو ناوبازار گۆردراو دوای 1 كات ژمیر به‌رده‌وام بون خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌هیمنی كۆتای هات .

 رۆی 20 فێبرایه‌ر بۆدریژه‌دان به‌ناره‌زایه‌تیه‌كانیان جاریكی تر گه‌نجانی شاری ده‌ره‌بندیخان له‌سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ كۆبونه‌وه‌ به‌دروشمی( ئیری ساحه‌ی ته‌حیره‌ خۆ میسرتان له‌بیره‌ )  درێژه‌یان بۆخۆپیشان دانه‌كانیان داو له‌لایه‌ن هیزه‌ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ چاودێری ده‌كران و هیچ روبه‌روبونه‌وه‌یك روی نه‌دا .
 رۆژی

رۆژی 21 فیبرایه‌ر  له‌ناوه‌راستی بازاری شاره‌كه‌دا له‌كات ژمیر 3:30 ی ئیواره‌ خۆپێشاندانێكی خۆرسكانه‌ به‌ریوه‌چوو كه‌ داوای ئازادی و چه‌سپاندنی داپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌یتی و سیاسیان ده‌كرد و له‌كات ژمیر 4:35 خوله‌ك 10 گه‌نجی شاری كه‌لار كه‌ به‌پێی له‌شاری كه‌لاره‌وه‌ به‌رێكه‌وتبون گه‌یشته‌ ناوشاری ده‌ربه‌ندیخان و له‌لایه‌ن گه‌نجانی خۆپشانده‌روه‌ به‌فۆتافی ئازادی و ئیره‌ ساحه‌ی ته‌حیره‌ خۆمیسرتان له‌بیره‌ درێژه‌یان به‌خۆپیشاندانه‌كه‌یانداو سه‌ره‌رای زۆربونی ژماره‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌شاره‌كه‌دا به‌بی رودانی هیچ كیشه‌یه‌ك له‌نێ,ان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌رانه‌دا خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌كات ژمیر 5:30 كۆتای هات .
هه‌روه‌ها خۆپیشاندانی گه‌نجانی شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌رۆژانی 22 و 25 و 26 و 27 به‌رده‌وامی هه‌بو به‌بی هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ل هێزه‌ ئه‌مینه‌كاندا .
 
 ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی  سه‌رای ئازادی بریاری دا كه‌له‌رۆژی 5 ی ئادار مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌كوردستان رابگه‌یه‌نیت , بۆپشتگیری كردن له‌ داواكاریه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی شاری سلێمانی سه‌رله‌نوی له‌ڕۆژی 5 ی ئادار له‌یادی راپه‌رینی 20 ساڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستان , گه‌نجانی شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌كات ژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵه‌ت و رێكخراویان ئه‌نجامدا له‌ نزیك پاركی ناو بارزاری له‌ته‌نیشت باره‌گای حیزبی شیوعی كوردستان و له‌سه‌رداوای زۆرینه‌ی ئاماده‌بوانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه‌ ئه‌و پاره‌گه‌یان ناونا ” مه‌یدانی هه‌ولویست ” له‌ورۆژه‌دا له‌لایه‌ن نه‌وزاد سابیر یه‌یكَك له‌رێكخه‌رانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ داواكاریه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی خوێنرایه‌وه‌ كه‌ ژماره‌ 26 داواكاری بوو , له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕایی به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی جیاواز له‌لایه‌ن گه‌نجانی خۆپیشانده‌ره‌وه‌ پشتگیری ته‌واوی خاڵ‌كانی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی كراو له‌به‌شێكی خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌كۆمه‌ڵ نوێژی عه‌سه‌ر كراو پاشان مایك ئازاد كرا بۆده‌ربرینی بیروبۆچونه‌كان له‌سه‌ر داواكاریه‌كان و گۆرانگاریه‌كانی كوردستان و خۆپیشاندانی ئه‌ورۆژه‌ به‌ چه‌ندین وتارو خویندنه‌وه‌ی شیعرو پارچه‌ به‌خشان و به‌خشیی گوڵ به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌بی دروستبونی هیچ كیشه‌یه‌ك و روبه‌روبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆتای هات و بریاردرا كه‌ بۆماوه‌ی 2 رۆژ وه‌ك پشتگیری كردنێك بۆ مانگرتنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی و خوپیشانده‌رانی شاری سلێمانی مانگر تن له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان ڕابگه‌ینرێت و رۆژی 6 ی ئادار به‌هه‌مان شێوه‌ی خۆپیشاندان به‌رده‌وامبوو .

له‌یادی 23 كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدا له‌مه‌یدانی هه‌ڵوێست له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان  له‌لایه‌ن لاوان و خوێندكارانی هه‌رسێ‌ لایه‌نی ئۆپۆزیسێون و به‌ئاماده‌بونی چه‌ندئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستان  له‌سه‌ر فراكسێونی گۆران و یه‌كگرتوی ئیسلامی  له‌كات ژمێر 2:30 ی خوله‌ك كۆبونه‌وه‌یكی جه‌ماوری به‌ریوه‌ چوو كه‌ جاریچكی تر پشتگیریان له‌داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی كرده‌و به‌خوینده‌وه‌ی چه‌ند وتاریك  به‌بی دروستبونی هیچ كیشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌ كاندا خۆپیشاندانه‌كان كۆتای هات .
رۆژی 2ی 4 ی 2011 بۆپشتگیری كردنی سه‌رجه‌م داوكاریه‌كانی خه‌لكی كوردستان له‌ینێو سه‌نه‌تری شاره‌كه‌دا جارێكی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان و چین و تۆێژه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌وشاره‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان ساوكرد و له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم و هۆتافه‌كانیاندا جه‌ختیان له‌ جێبه‌جیكردنی ئه‌وداواكاریانه‌كردوه‌وه‌ كه‌ پیشتر ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی له‌ 26 خاڵدا ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كردبوو
رۆژی 12 ی 4 ی 2011 له‌مه‌یدانی هه‌ڵوێست بۆپشتگیری كردن له‌نه‌خشه‌ ڕێگای ئه‌نجومه‌نی كاتی ئازادی به‌شێك له‌گه‌نجانی ئه‌وشاره‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان سازكردو چه‌ندین وتارو هۆنراوه‌ بۆپشتگیری كردن خوێندرانه‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌كان تائیستا له‌ماوه‌ی 13 جار خۆپیشانداندا له‌ رۆژی 19 ی ئاداری مانگی رابردوه‌ تائیستا به‌بێ‌ كیشه‌ به‌كۆتا هاتون و هیچ ڕوبه‌رو بونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا ڕویان نه‌داوه‌ ؟ چونكه‌ خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری ئه‌و شاره‌ خاوه‌نی زۆرترین ئه‌زمونی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرێن و ئه‌زمونی تاڵیان له‌گه‌ل هێزه‌كاندا هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2003 كه‌ له‌لایه‌ن گروپی ( ئازاد ) ه‌ وه‌ رێكخرابوو كه‌ هه‌رئه‌وكات داوی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و گۆڕینی شێوازی حكومكردنیان له‌كوردستاندا ده‌كردو داوای ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی موڵكی گشتیان ده‌كرد كه‌ دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ په‌لاماردران و چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركران كه‌یه‌ێك له‌و كه‌سانه‌ ( به‌نده‌ ) بوو كه‌ تاكاتژمێر 11 ی شه‌وی رۆژی ( 16 ی 7 ی 2003 ) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ هاورێكانماندا  ئازاد كراین و یه‌ێكێك له‌ گه‌نجه‌ خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ناوی ( گۆران عه‌لی فه‌ره‌ج ) كه‌وته‌ به‌رلێدانی قورسی هێزه‌ئه‌منیه‌كان و له‌ئاكاندا ده‌ستی ( چه‌پی ) له‌چه‌ند جێگایه‌كه‌وه‌ شكا .
هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی ( 7 ی 8 ی 2006 )  جگه‌له‌وه‌ی زیارت له‌ 2 هه‌زار گه‌نجی ئه‌وشاره‌ به‌شداریان تێداكرد و داوای دادگای كردنی گه‌نده‌ڵكارانینان ده‌كرد, له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان و ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ند گروپێكی بچوكی پۆلیسه‌كانی مه‌یدان و ناوچه‌ی شاره‌زور روبه‌روبونه‌وه‌یكی توند له‌نێ,ان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ئه‌منیه‌كاندا رویان داو چه‌ندێ، كه‌س به‌گولله‌ی هێزه‌كان برینداربون زیاتر له‌ 30 گه‌نجیش ده‌ستگیركران و دواتر بۆماوه‌ی 18 رۆژ له‌زیندانی كانی گۆمه‌ مانه‌وه‌و له‌كاتی ئازاد كردنیاندا خه‌ڵكی ده‌ربندیخان پێشوازیی یه‌كی بێوینه‌یان له‌و ده‌ستگیركراوه‌نه‌ كردو دوارت چه‌ندین سكاڵا له‌دژی كاربه‌ده‌سته‌ئه‌مینه‌كانی ئه‌وشاره‌ تۆماركران و تائیستاش ئه‌و دۆسیێ‌ یه‌ به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و كه‌یش ده‌ستكیرنه‌كراوه‌ له‌ كاربه‌ده‌سته‌ئه‌مینه‌كان , یه‌ێكێك له‌پیشه‌نگانی خۆپیشانده‌ره‌كانی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان له‌سالی 2006 هارێم ( سۆران ساڵح ) بو كه‌به‌داخێكی زۆره‌وه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ له‌به‌رواری ( 31 ی 7 ی 2009 ) ماڵ ئاوی له‌ژیان كرد.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی  باسه‌ سه‌ره‌ڕایی بونی چه‌ندین كیشه‌ی ئیدرای و خزمه‌تگوزاری له‌شاری ده‌ربه‌ندیخاندا له‌ته‌واوی خۆپیشاندانه‌كانی له‌ماوه‌ی نێ,ان 17 ی شوبات تائه‌مرۆمان  , گه‌نجان و جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره‌ هیچ داواكاریه‌كی ناوخۆییان بۆلایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان به‌رزنه‌كردو وه‌ته‌وه‌و پشتگیری كردنی داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادیان به‌پیویست زانیوه‌ تا ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان له‌ پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌ لۆكاڵیه‌كاندا بچوك بكه‌نه‌وه‌ ؟ چونكه‌ هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ به‌شدارببون له‌خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رژه‌وه‌ندی گشتیان پیش هه‌ربه‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كی تر به‌لاوه‌ گرنگتربوه‌ .

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.