Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
ده‌رچوونی کتێبێک … ئەنفال لە کوردستان – عێراق

ده‌رچوونی کتێبێک … ئەنفال لە کوردستان – عێراق

Closed
by April 16, 2011 کتێبخانە


ئاگادارییه‌ک
به‌ بۆنه‌ی ده‌رچوونی کتێبه‌که‌ی ” ئەزموونە جێندەرییەکان و جینۆساید: دەربازبووانی
ئەنفال لە کوردستان – عێراق”
 له‌ رۆژی شه‌مه‌ 23 ئاپریلی 2011 له‌ کاتژمێری شه‌شی پاش نیوه‌ڕۆ، له‌م ئادریسه‌:

Rivercourt Methodist Church
Kings Street
Hammersmith W6 9JT
Tel: 02087411348

کتێبی ئەزموونە جێندەرییەکانی جینۆساید بە زمانی ئینگلیزیی نووسراوە و لەلایەن دەزگای چاپی (ئاشگەیت)ەوە، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی ئەکادیمیه‌، لە بەریتانیا چاپکراوە. ئەم بەرهەمە دەرئەنجامی پۆست – دکتۆراکەی (چۆمان هەردی)ە لەدووتوێی لێکۆڵینەوەیەکی چوارساڵیدا. لەم سیمینارەدا کورتەیەکی ئەم لێکۆڵینەوەیە پێشکەشدەکرێت و خوازیارانیش دەتوانن کتێبەکە بکڕن ونووسه‌ر له‌ هه‌مان رۆژدا‌ ئیمزایان ده‌کات‌.
ئه‌م کتێبه‌ی دکتۆر چۆمان هه‌ردی به‌رهه‌می چوار ساڵ تێکۆشان و نووسینه‌وه‌یه. تێشکێکی گه‌وره‌ی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌نفاله‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر چاکی له‌ نێوان ڕه‌شه‌ کوژی و جه‌نده‌ر درووستکردوه‌. ده‌رچوونی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌نرخه‌ ئه‌مرۆکه پله‌یه‌کی دی ده‌خاته‌ سه‌ر رشه‌کوژیی رژێمی به‌عسی سه‌دام حوسێن دژ به‌ کورد. گرنگیی ئه‌م کاره‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ی ژینوساید وه‌ک ئه‌زموونی جه‌نده‌ر ده‌هێنێته‌وه‌. ژن به‌ پله‌ی یه‌که‌م قوربانیی ئه‌و دۆخه‌ بوونه‌. دکتۆر چۆمان هه‌ردی به‌ تایبه‌تی ئه‌زموونی ژنه‌ ده‌ربازبووه‌کانی ئه‌نفاله‌کانمان بۆ ده‌خاته‌ پێش چاو.‌ چۆن ڕه‌وتی خۆیان له‌ پاش ئه‌نفاله‌کان گرتۆته‌به‌ر؟ له‌ نێوان ترۆمای ده‌ست درێژکردن بۆسه‌ریان و هه‌ستی شه‌رمه‌زاریی ئه‌و ژنانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵ چی ده‌که‌ن؟ کاتێ به‌ ناڕه‌وایی سه‌ره‌ڕای توند و تیژی رژێمی به‌عسی ده‌رهه‌قیان، سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تی له‌ ناوچونی که‌س و کاریان و به‌دبه‌ختیی چاره‌نووسیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا، کۆمه‌ڵگه‌ی کورد به‌ چ شێوه‌یه‌ک سزایان ده‌دا تا وایان لێده‌که‌ن بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ ژێر بارگرانی ئه‌و دۆزه‌دا بژین.‌
دکتۆر چۆمان هه‌ردی پشت به‌و راستیانه‌ ده‌به‌ستێ که‌ له‌سه‌ر زاری ئه‌و ژنه‌ ده‌ربازبووانه‌ هه‌ڵیگرتۆته‌وه‌. ئه‌مه‌‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ که‌ له‌م کتێبه‌دا ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و چیرۆکانه‌ی چنیوه‌ته‌وه‌، چیرۆکێک دوور له‌ خه‌یاڵ، پڕ له‌ ئازار و توند و تیژی دژ به‌و ژنانه‌ که‌ له‌ یه‌ک ساتدا رابردوو و ئێستا و داهاتوویان ته‌نها به‌ یاده‌وریی ئه‌و رۆژه‌ ڕه‌شانه‌ ده‌چننه‌وه‌، ئه‌مه‌ کتێبێکه‌ حوکمی‌ میژووی مرۆڤایه‌تیش ده‌دا که‌ تێدا ژن به‌ پله‌ی یه‌که‌م قوربانیه.
هه‌ر له‌ باره‌ی ئه‌و کتێبه‌وه‌‌ دکتۆر میرنا گۆلدنبیرگ، لێکۆڵه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ بواری جه‌نده‌ر و هۆلوکۆستدا ده‌ڵێ:”ئه‌زموونه‌کانی جه‌نده‌ر له‌ ژینوسایدا سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده و حیسابێکی توند و تیژی شه‌ری سه‌دام حوسێنه‌ دژ به‌ کورد. ئه‌مه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی‌ قووڵ و به‌ پێزی دکتۆر چۆمان هه‌ردیه که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی خۆراگرانه‌ و وبه‌ روونی بابه‌ته‌که‌ی ‌خستۆته پێش چاومان و پشتی‌ به‌ راستی ئه‌و به‌ڵگانه‌وه‌ به‌ستیوه‌ که‌ ده‌ربازبوه‌کان ده‌یگێرنه‌وه‌. ئه‌م کتێبه‌‌ خوێندنه‌وه‌یه‌که‌ی زۆر گرنگه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی بایه‌خ به‌ جه‌نده‌ر و ژینوساید ده‌ده‌ن.‌‌‌‌‌”
هه‌ر له‌ باره‌ی ئه‌و کتێبه‌وه‌،‌ پرۆفیسۆر سه‌لمه لیدسدۆرف، له‌ دانیشگای ئه‌مستردام، نووسه‌ر و تایبه‌تمه‌ندی بواری ده‌نگی ژنانی سرێبرێنیزا لە بۆسنە‌، ده‌ڵێ: ” له‌ نێوان جیهانی ده‌ره‌وه‌ و کۆمه‌ڵه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا که‌ ده‌ستبه‌رداریان بوون‌، یاده‌وه‌ریی ئه‌و ژنانه‌ هاوارێکی سامناکی وێرانه‌یه‌. ئه‌مه‌ کتێبێکه‌ له‌سه‌ر ئازار و کوشتار و کرداری ناڕه‌وا و ترسناک، له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی که‌سانی دیکه‌ بده‌ن. ئێمه‌ که‌ گوێ له‌م چیرۆکانه‌ ده‌گرین‌ و ده‌خوێنینه‌وه‌، نه‌ک ته‌نها زۆر هه‌یه‌ که‌ له‌وانه‌وه‌ فێری بین، به‌ڵکوو ده‌بێ زوو به‌ده‌م پێداویستیه‌ هه‌نووکه‌یه‌کانیانه‌وه‌ بچین. ”      ‌

به‌یان سه‌لمان
پاریس

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.