
کۆتایی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم
به‌ڕاشکاوی :
کۆتایی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم
( داڕمانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕه‌ستدا ، کوردستان خاکێک له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو )
به‌رزان فه‌ره‌ج
له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 و ئه وڕووداوانه‌ی دواتر که تێیدا ئه‌زمونێکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به خودنمایش کردن و خود بنیاتنان له سه‌ر شێوازه پێکهاته‌ییه‌کانی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی نوێ له‌دایک بوو، واته سیستمێک له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگه‌ری ده‌نگدانی گشتیه‌وه‌و چه‌سپاندنی پێگه‌کانی ده‌سه‌ڵات به ئامرازه‌کانی مۆێرنیته‌و ده‌وڵه‌تی نوێ له‌سه‌ر دووده‌سگای سه‌ره‌کی ، په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی ، له‌و ساته‌وه‌ی ئه‌م شێوازه ده‌سه‌ڵاته له خودنمایش کردندا بووه بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌کو ئه‌زمونێکی نوێی حوکم وله هه‌مان کاتیش‌دا ئابڵوقه دراو به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی و له‌وه‌ش سه‌ختتر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ڕێگره ناوخۆییانه‌ی ناو هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له خودی ئه‌و هێزانه‌وه‌ی نمایشی ئه‌و مۆدێرنیته‌یان ئه‌کرد وهه‌ر خۆیان ئاسته‌نگ بوون له به‌رده‌م خودمناییش کردنی دروستانه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه وه‌کو به‌شیک له مودێرنیته‌و به‌شێک له مێژژوی دنیا‌و ده‌وڵه‌تی نوێ به هه‌موو چه‌مک و ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه ، من که‌سێک بووم له‌وانه‌ی که ڕۆژانی ئه‌و ئه‌زموونه ژیام و که‌سێک بووم له‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه به‌ده‌ر له خوێندنه‌وه‌و پێناسه‌کانی ده‌ره‌وه یان ئه‌وی دی بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌و ئه‌و سیناریۆ داڕیژراوا‌نه‌ی به‌شێک له پێکهێنانی سروشتی و دروستی ئه‌زمونه‌که‌یان شێواند له داڕشتنی مێژوویه‌کی دی به‌ته‌نیشیته‌وه‌و به په‌لکێش کردنی له ناو ڕووداو‌و مێژووی دی‌دا ، خودی خۆم له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵم داوه خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوردیانه بۆ ئه‌و ئه‌زمونه بکه‌م له ناو سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و مێژووی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و ناوچه‌یی و جوگرافیه‌کانی و به پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی پێشوویی و خوێندنه‌وه‌ی سایکۆلۆجیای مرۆڤی کوردی و ئه‌و هێزکۆمه‌ڵاتیانه‌ی یاخود ووردتر ئه‌و حیزبه سیاسیانه‌ی به پاشخان و سه‌رمایه‌و که‌لتوری دیه‌وه له فۆرمی حیزب‌دا خۆیان ڕێکخستبوو وه چالاک و داڕێژه‌رو دروستکه‌ری ئه‌و ڕووداوانه بوون . هه‌وڵم داوه له‌نێو ئه‌و پێکهاته‌و ململانێ وهاوکێشه ئاڵۆزانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له پێناسه‌یه‌کی ئه‌و قۆناغه بگه‌ڕێم و ئاسته‌کانی جوڵه‌یی و په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانی بدۆزمه‌وه‌و تێڕوانینێکم بۆ ئایینده‌ی هه‌بێت . له پاڵ دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ساته وه‌خته مێژوویه‌و پێکهاته ناوخۆ‌و چالاکه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ئه‌و پرسیاره بکه‌م که ئایا ئێمه ، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه وه‌کو کورد به‌ره‌و کوێ ئه‌چین ؟ چ شتێک له ئاسۆدا چاوه‌ڕوانمان ئه‌کات ؟ وه چۆن و به چ شووناسێکه‌وه پێ ئه‌نێینه ناو ئه‌و مێژوه‌وه ؟ من له زنجیره ووتارێکی دوور‌و درێژدا له سه‌ره‌تاکانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، په‌رله‌مان ، خێڵ ، حیزب ، پیكهاته ئاڵۆزه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و ئاست و جوڵه‌ی ستراتیژیان له داهاتوودا ، شوناس و پیکهاته‌ی ئه‌مان له پاڵ ته‌قه‌لای پێکهێنانی شوناسی کوردی و گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتمانی یان ته‌نانه‌ت ناوچه‌ییشدا هه‌وڵێکی بچوکم هه‌بووه بۆ گه‌یشتن به ده‌ره‌ئه‌نجام و لێکدانه‌وه‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک هاوتای ئه‌و ساته وه‌خته که تیایدا پێشبینی یه‌کی خه‌مناکی شه‌ڕی براکان و خوێناوی کردنی یه‌کدیم کردبوو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی کوردستانێکی له بنه‌ڕه‌تدا دابه‌شکراوو په‌رت و پێناسه کراو له زهنیه‌تی خێل و ناوچه‌دا پێش ئه‌وه‌ی خۆمان ته‌نها ته‌سلیمی ئه‌و بیناووه مێژووییه‌و ساته ناعه‌داله‌تیانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه ببین که ئه‌م خا‌ک و کورده لێکدابراوه‌ی له نێوان سنووره‌کاندا دابه‌ش کرد . بێگومان ئێستا ئێمه که له هه‌مان ئه‌زموندا ئه‌ژین و درێژکراوه‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردن و سه‌رهه‌ڵدانیه‌تی له سه‌ره‌تای 1991وه به هه‌مان کاراکته‌رو ئه‌و هێزانه‌ی تیایدا چالاک و بڕیار ده‌ر بوون و ئێستاش بڕیار ده‌رن ، وه که کۆمه‌ڵێک ڕووداوی نوێ هاتۆته پێشه‌وه به تایبه‌تی که زیاد له چه‌ند ساڵێکه خودی ئه‌زموونه‌که‌و پێکهاته ناوخۆکانی نه‌ک هۆکارو کاریگه‌ره ده‌ره‌کیه‌کانی بوونه‌ته بابه‌تی پرسیار له نێوان شه‌رعیه‌ت و ناشه‌رعیه‌تدا و له نێوان پاراستنی وه‌کو خه‌ون و خواستێکی کوردیانه‌و هێشتنه‌وه‌ی وه‌کو مێژوویه‌کی چه‌سپاوو پیرۆز وه یان گۆرین و هه‌ڵته‌کاندنی ڕیشه‌یی و خولقاندنی مێژوویه‌کی نوێ ، ئه‌مه و به‌تایبه‌تی سه‌ر‌هه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کو هێزێکی دی له ناو پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ئه‌گه‌رچی له ناو به‌شێک له هه‌مان پێکهاته‌و که‌لتوری هێزه چالاکه‌کانی پێشووشدا له دایک ببوبێت ، وه له لایه‌کی دیه‌وه له دوای ڕووداوه‌کانی تونس و میسر و ئه‌و دوو شۆڕشه‌ی که مێژوویه‌کی نوێیان خوڵقاند‌و کارلێکه‌ریه‌کانی له داهاتوودا به‌رده‌وام ئه‌بێت ، وه دوای به‌یان نامه‌که‌ی گۆڕان به خواستی ده‌سکاری کردنی ئه‌م شێوازه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، بێگومان که‌س ناتوانێت بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرێت و خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نه‌بێت به تایبه‌تی که من له‌سه‌ره‌تاوه به‌شدار بووم له خوێندنه‌وه‌ی گۆڕانکاری و په‌ره‌سه‌نده‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وه له‌م ساته خه‌مناکانه‌ی که ماوه‌یه‌که تارمایی په‌شێوی کوردستانی داپۆشیوه له نێوان ئه‌و گوتاره شه‌ڕ ئامێزیانه‌ی نێو ڕاگه‌یاندنه‌کان که ته‌نها سیناریۆکانی توندوتیژی پێ نیشان ئه‌داین جۆرێک له بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد ، به ڵام ئێستاش که ئه‌بینم دووباره جارێکی دی خا‌ک و جه‌سته‌ی کوردی به هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و تێڕوانین و ( ستراتیژی خێڵ، به بێ ئاماژه‌ی ئه‌م چه‌مکه بۆ لایه‌نێکی دیار به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م بونیادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وپێکهاته‌کانی) خوێناوی و بریندار‌و پارچه پارچه ئه‌کرێت و ئه‌وه‌ی ڕوو ئه‌دات پیرۆز کردنی به‌هایه‌کی مێژوویی و ده‌ست لێ نه‌دراوی هێزێکی ته‌قلیدی ، ناوچه‌یی ، خێڵ و به دوژمن ناونانی ئه‌وانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی ، که ته‌نها له خودی خۆیه‌وه شووناسێك به کورد بوون و خا‌ک و مێژوووه‌که‌ی ئه‌به‌خشێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وتێڕوانینه دۆگمایه‌وه ئه‌گه‌ری ده‌رکه‌وتنی زهنیه‌ت و پێکهاته‌و تێروانینی دی بۆ خوێندنه‌وه‌ی شوناسی کوردی نابینێت ، ناکرێت بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرم و پێم وایه ئێمه له‌م ساته‌دا هه‌موومان پێویستمان به‌وه هه‌یه که به‌ڕاشکاوی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌م واقیعه‌ی ئێستامان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چی دی کوێرانه دوای ئه‌و ڕوداوانه نه‌که‌وین که چه‌ند هێزو لایه‌ن و سه‌رکرده‌یه‌ک تیایدا به ئاسانی له جێی ئێمه بڕیار له چاره‌نووس و ئایینده‌مان ئه‌ده‌ن و جه‌سته‌ی براکان به‌ده‌ستی یه‌کدی خوێناوی ئه‌که‌ن و دوای چه‌ندین ساڵی وێرانه وکاره‌ساته‌کان له سه‌ر مێزی گفت‌و گۆکان زۆر به ئاسانی له ژێر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی هه‌ڵگری گومانی جه‌نگێکی چاوه‌ڕوانکراوی دیه‌وه ،داوای لێبوردن له ڕژانی خوێنی شه‌هیدان ئه‌که‌ن له جه‌نگێکی بێ هوده‌و بێ مانادا . ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به‌ره‌و کوێ ئه‌چین پێویسته به ڕاشکاوی له خۆمان بدوێین ، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ڵگری یه‌ک شوناسین ئه‌بێت پێکه‌وه له پێكهێنانی و پاراستنی‌دا به‌شدار بین ، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک خێڵ و پێکهاته‌ی لێک جیاوازین با چی دی خوێن بێ هوده نه‌ڕژێت و خودی کوردستان بکه‌ینه چه‌ند ئیماره‌تێک و چی دی خۆمان به کورد بوونه‌وه نه‌خه‌ڵه‌تێنین ، بۆیه ئه‌شێت خوێندنه‌وه‌ی جیدی و ڕه‌خنه‌یی ئه‌م قۆناغه دۆزینه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ک بێت بۆ ده‌رچوون له بازنه‌ی کورد بوون له نێو پێکهاته نادڵنیاکان له یه‌کدی ، وه هه‌روه‌ک هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئه‌ڵێت نوسینی ڕه‌خنه ته‌نها به به نووسین وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه ، له‌و ڕوانگه‌یه‌و له ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه تێڕوانینی خۆم ڕوون ئه‌که‌مه‌وه . ڕووداوه خوێناویه‌که‌ی ڕۆژی 17 ی شوباتی ڕه‌ش که تیایدا جارێکی دی جه‌سته‌ی هه‌موو کوردێک خوێناوی کرا ئاماژه‌ی ئه‌وه ئه‌کات که ئێمه هێشتا زۆر دوورین له‌وه‌ی که پێ بنێینه ناو مێژووه‌وه‌و یان هه‌ر خواست و ته‌قه‌لایه‌کمان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ساته‌دا ببینه به‌شێک له‌و جوڵه مێژوییه‌ی که ئێستا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و سیسته‌مه تۆتالیتاریه‌کانی گرتۆته‌وه ، هه‌ڵگری باجێکی ترسناکی له‌خوێن هه‌ڵكێشانی هه‌موو خاکی کوردستان وگه‌له‌که‌ی ئه‌بێت ، چونکه هێزێک هه‌یه که جگه له‌و جۆره خودنمایش کردنه به به‌دیمه‌نی خوێنی ڕژاوی براکانی و تارماییه ترسناکه‌کانی هێزه پڕ چه‌که‌کان نه‌بێت ، ئاستێکی تر له شێوازی ململانێ و پێکدادان نابینێت، ئه‌گینا هیچ بیانوو پاساوێک بۆ کوشتنی جه‌ماوه‌رو تۆقاندنیان به دستڕێژبه چه‌کی زیندوو وه خوێن ڕشتنی مناڵێکی ته‌مه‌ن چوارده ساڵ نیه ، هێج بیناوویه‌ک نییه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش که خۆپیشنادان به ئاژاوه‌و گێره‌شێوێنی و پیلانیش دابنرێت بۆ کوشتنی خه‌ڵکی خۆپێشناده‌رو ته‌نانه‌ت هیچ یاسایه‌کی ڕێکخستنی خۆپیشاندانیش شه‌رعیه‌ت نادات به هێزو لایه‌نێک به تایبه‌تی ، که به ئاشکرا ئاراسته‌ی چه‌که‌کانی بکاته خه‌ڵکی خۆپیشناده‌ر ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌و ئاژاوه‌یه‌ی باس ئه‌کرێت ، لایه‌نێک هه‌یه که به وجۆره خودنماییش کردنه هێزو هه‌ڕه‌شه ئامێزانه ئاگرێکمان له ده‌ور هه‌ڵئه‌گیرسێنی که هه‌موومان ئه‌سوتێنێ وپه‌یامێکمان ئه‌داتێ که مه‌ترسی خوێناوی بوونی هه‌موومانی تێدا دیاره‌و پێمان ئه‌ڵیت که هه‌ر ململانێ و جه‌نگێک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگری مانای مان و نه‌مانی شوناسی ئه‌وه که تیایدا مه‌رگی هه‌موو ئه‌وانی دیش پێش خۆی ئه‌بینێت به تێوه‌گلانی گشت ، هه‌موو براکان له شه‌ڕه‌خوێناویه‌کانی داهاتوودا که ئیدی لێره‌وه دوا په‌یامی ترسناک ئه‌وه‌یه هیچ مانایه‌ک بۆ خودی چه‌مکی برا ناهاڵێته‌وه و له پانتایی ئه‌وجه‌نگه ترسناکه‌دا ئێمه له دوژمن زیاتر به‌رامبه‌ر به یه‌کدی چی دی نین . بێگومان ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه دیارترین سیما‌و تایبه‌تمه‌ندێتی ئێمه بێت وه‌کو کورد له خود به‌راودر کردنماندا له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی که تیایدا گۆڕانکاریه‌کان ڕوو ئه‌دات و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کان ئه‌ڕوخێن که ململانێ و پێکدادانه‌کان له نێوان هاونیشتمانی و ده‌سه‌ڵاتدایه ، له هه‌مان کاتدا ئه‌بینین هاونیشتمانیان به لابردن و هه‌ڵته‌کاندنی ده‌سه‌ڵات تا دێت زیاتر ئاستی وابه‌سته‌ییان بۆ خا‌ک و نه‌ته‌وه‌و بۆ یه‌کدی پته‌وتر ئه‌بێت و زیاتر پێ داگری له پاراستن و ڕزگارکردنی نیشتمان و هاونیشتمانی بوون ئه‌که‌ن به شێوه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌نها له دوای نه‌مانی دیکتاتۆره‌وه جارێکی دی هه‌ست به ناسینه‌وه‌ی شوناسی خۆیان و وڵاته‌که‌یان بکه‌ن که پێشترله سیمای دیکتاتۆردا لێیان زه‌وت کرابوو . به‌ڵام ئێمه هێزێک لێره پێمان ئه‌ڵێت که ئێمه دوورین له‌وه‌ی وه‌کو هاونیشتمانی ئیداره‌ی ململانێکانی یه‌کدی بکه‌ین .
ڕۆژهه‌ڵات و کۆتایی مێژوو:
ئه‌مه‌وێت له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ بکه‌م که ئایا ئیتر ته‌واو ئێمه ئێستا به‌ره‌و کۆتایی ته‌واوی مێژوو ئه‌ڕۆین ؟ به تایبه‌تی له‌دوای ئه‌و ته‌وژمه گۆرانکاریه‌ی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات هاتووه یان ئێمه هێشتا له‌ناو جوڵه‌ی مێژووداین ؟ به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که هه‌موو ئه‌و فه‌یله‌سوف و ڕابه‌رانه‌ی که له خوێندنه‌وه‌و داڕشتنی چه‌مکی ( کۆتایی مێژوو) دا به‌شدار بوون هه‌ر له هیگڵی خاوه‌نی یه‌که‌می ئه‌م چه‌مکه تا ئه‌گاته کانت و مارکس و ئه‌لیکساندر کۆجێف و فۆکۆیاماو سامویل هینگتن و جاک دیریدا له خوێندنه‌وه‌یاندا بۆ مێژژوو ڕۆژهه‌لات به‌شێکی په‌رواێزی و به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌وه بووه که به‌لای ئه‌وانه‌وه جوڵه‌و پرۆسه‌یه‌که له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاواییدا.
چه‌مکی کۆتایی مێژوو ئاماژه‌یه بۆ دوا قۆناغی فۆرمه‌له‌بوونی شارستانیه‌تی ڕؤژائاوایی به‌ڕه‌هه‌نده ئایینی و فه‌لسه‌فی و فیکریه‌کانی و شێوازه دسه‌ڵاتداریه‌کانیه‌وه تا دواجار به سه‌رکه‌وتنی سیسته‌می دیموکراسی و پێکهاته ده‌سگاییه‌کانی کۆتایی هات ، ئه‌مه تێڕوانینی فۆکۆیامایه بۆ کۆتایی مێژوو ، هه‌رچه‌نده به لای هیگه‌له‌وه که دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و چه‌مکه‌یه خودی کۆتایی مێژوو ئاماژه‌نیه بۆ قۆناغ و سه‌رده‌مێکی دیار به‌ڵکو ئه‌و چه‌مکه هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌یه له نێو پرۆسه‌و جوڵه مێژوویه‌کانداو لێره‌وه کۆتایی مێژوو له هه‌موو ساتێکدا ئاماده‌یه‌و له گه‌ڵ کۆتایی هه‌موو مێژوویه‌کی پێشوودا که ئیدی دواسات بۆ قۆناغی خۆی دائه‌نێت، مێژوویه‌کی دی ده‌ست پێ ئه‌کات که خودی خۆی جوڵه‌و ساته‌کانی کۆتایی خۆی نازانێت . ئه‌مه‌ش دیاله‌کتیکی هیگڵ له تێڕوانینیدا بۆ مرۆڤایه‌تی له بزاوتی به‌رده‌وامدا له هه‌ر یه‌که له فۆکۆیاما ، مارکس و کۆجێف جیا ئه‌کاته‌وه که لای ئه‌وان به‌واقیعی بونی تێڕوانینی فه‌لسه‌فی و ئایدیۆلۆژی و گه‌یشتنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌و فۆرم و ئاسته‌ی له ڕووداو‌و قۆناغێکی مێژوویدا پێی ئه‌گات ،مانای کۆتایی مێژوو ئه‌گه‌یه‌نێت .ئه‌م ده‌رئه‌نجامه تا ڕاده‌یه‌کیش به جۆرێکی هاوشێوه لای کانت هه‌مان مانا به‌خشه کاتێک ئه‌و کۆتایی مێژوو هاوتای کۆتایی مێژووی فه‌لسه‌فه‌و یاخود کۆتایی خودی جوڵه‌ی مێژوو له به‌دیهێنانی عه‌قلانیه‌ت و فۆرمی ده‌وڵه‌تی کۆماریدا ئه‌کاته‌وه. هه‌رچه‌نده مارکس و هیگل له تێڕوانینێکی دیالێکتیکیه‌وه له کۆتایی مێژوو ئه‌دوێن که تیایدا مرۆڤ توخمی سه‌ره‌کیه به‌ڵام به دوو مۆدێلی جیاوازه‌وه که تیایدا مارکس ته‌واو دنیایه‌ک وێنا ئه‌کات ، دنیای کۆمۆنیستی که دژ و نه‌فی که‌ره‌وه‌ی دنیای بۆرژاوزی هیگلیه . له کاتێکدا لای هیگل مێژوو په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندنی فیکر‌و ڕۆحی هاوبه‌شه تا ئاستی ڕه‌ها که تیایدا مانایه‌ک بۆ مێژوو له‌دایک ئه‌بێت به‌ڵام لای مارکس مێژوو ئه‌بێته ئه‌و پانتاییه‌ی تیایدا ململانێی چینایه‌تی ئه‌که‌وێته گه‌ڕ تا ئاستی کۆتایی هێنانی مێژوو به پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی بێ چین ، به لای مارکسه‌وه به کۆتایی هاتنی ململانێی چینایه‌تی مێژووی ڕاسته‌قینه ده‌ست پێ ئه‌کات . له نێوان دوو تێڕوانینی ئایدیالی و ماتریالی بۆ مێژوو وه به نه‌فی کردنه‌وه‌ی دووجیهانی بۆرژوازی و کۆمۆنیستی لای مارکس و هیگل ئه‌لیکساندر کۆجێف که دووباره له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌هه‌مه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌کی دی چه‌مکی مێژووی کرد ، پێی وابوو که مێژوو به ته‌واوی و به ڕاستی کۆتایی هاتووه ، به لای ئه‌وه‌وه هه‌ردوو ئه‌و مۆدێله‌ی مارکس و هیگل ، دنیای کۆمۆنیستی و دنیای بۆرژوا که نه‌فی که‌ره‌وه‌ی یه‌کدین هه‌ر‌دووکیان به‌رجه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تێک یان دنیایه‌کی تاک ڕه‌هه‌ندو تاک ڕه‌گه‌ز ئه‌که‌ن. ئیدی ڕووداوه‌کانی دی دواتر‌و په‌راوێزی ئه‌و دوو مێژووه ته‌نها به‌شێکن له پرۆسه‌ی به کۆتایی گه‌یشتنی مێژوو له به‌شه‌کانی دی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپاوه که هه‌ردوو جه‌نگه جیهانیه‌که خێرایی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان که‌م کرده‌وه. فۆکۆیاما له میانه‌ی ڕووداوه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کانه‌وه له په‌لهاوێشتن و په‌ره‌سه‌ندنی شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا ئه‌ڕوانێت وهه‌رماوه‌یه‌کی که‌م پێش ڕوخانی دیواری به‌رلین کۆتایی مێژوو ڕائه‌گه‌یه‌نێت به سه‌رکه‌وتنی خودی لیبرالیزم و سیسته‌می دیموکراسیه‌تی ڕۆژئاوا به کۆتایی هێنان به ڕژێمه دیکاتۆریه‌کانی ناو هه‌ناوی خۆی به تایبه‌تی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه له‌وانه دیکتاتۆریه‌تی سالازار له پورتوگال وفرانکۆیزم له ئیسپانیا ودیکتاتۆریه‌تی ئه‌فسه‌رانی یۆنان وپاشان ئه‌مه‌ریکای لاتینی و دواجار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستی و سیسته‌مه‌ی سۆڤێتی ، که ئیدی ته‌واو سه‌رکه‌وتنی سیسته‌می لیبرالی ڕائه‌گه‌یه‌نێت و ڕۆژاوا له جه‌نگ دوور ئه‌که‌وێته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی که داوتر ساموێل هینگتۆن که ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگی دی ڕه‌ت ناکاته‌وه له داهاتوودا به‌ڵام نه‌ک له ناو هه‌ناوی ڕۆژائاوا خۆیدا که هه‌موو ڕێگر و ململانێکانی به‌زاندوووه ، به ڵکو له‌مه‌وداو ئه‌گه‌ری جه‌نگ لای ئه‌و ئه‌بێته جۆرێک له پێکدادانی شارستانیه‌ته جیاوازه‌کان ، به‌ڵام چه‌مکی کۆتایی مێژوو به ته‌واوی و کۆتایی فه‌لسه‌فه و کۆتایی مارکسیزم و یان کۆتایی مرۆڤ که چه‌مکێکی باوی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست بوون به‌لای دێریداوه ته‌نها خوێندنه‌وه‌و تێڕوانینێکی ئه‌گه‌ریانه‌ی مرۆڤایه‌تیه که خودی ڕووداوه‌کانی دواتر که کارلێه‌که‌ریان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیدا هه‌بووه‌و هه‌یه دژه تێڕوانینێکی به‌رجه‌سته‌ی چه‌مکی کۆتایی مێژوو ئه‌خه‌نه ڕوو ، به تایبه‌تی جه‌نگه‌کانی که‌نداو، جه‌نگی یۆگسلافیا ، وه دواتر ئه‌گه‌ر سه‌خت ترین ڕووداو‌و تراژیدیای سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌می بخه‌ینه سه‌ر که هێرشه‌کانی قاعیده بوو بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و دواتر جه‌نگی ئه‌فغاستان و هێنانی سوپای ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانانی لێ که‌وته‌وه بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حسین وه‌کو یه‌کێک له ململانێکانی به‌رده‌م دیموکراسیه‌تی ڕۆژئاوا، که ئێستا ڕوخانی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی به شێوازێکی نوێ خستۆته ڕوو که ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه که به ته‌نیا سه‌رکه‌وتنی خودی ڕۆژائاو به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و ململانێ ناوخۆکانی خۆیدا مانای کۆتایی مێژوو نا‌گه‌یه‌نێت له کاتێکدا هێشتا دنیایه‌کی دی چاوه‌روانی ئه‌وه‌ئه‌که‌ن نه‌ک کۆتایی مێژوو ببینن به‌ڵکو بچنه ناو مێژووه‌وه.
ئایا دنیای رۆژهه‌ڵات ئه‌چێته ناو مێژووه‌وه که له لایه‌ن فۆکویاماو سامویل هینگتنه‌وه په‌راوێز خرابوون وفڕێدرابوونه ده‌ره‌وه‌ی مێژووه‌وه‌و یان به وورد تر مێژووی مرۆڤایه‌تیه‌وه . به‌ڵام گۆڕانکاریه‌کانی دنیا‌و جیهانگیری و دواتر خودی جیهانگیری که بووه به‌شێک له‌شۆڕشی په‌یوه‌ندی ئه‌لکترۆنی و ئه‌نته‌رنێت ده‌رگای بۆ ڕۆژهه‌ڵات کرده‌وه که پێ بنێته ناو مێژووه‌وه، جارێک به وێنه‌یه‌کی ڕه‌ش و دژ به دنیا له نموونه‌ی له لایه‌که‌وه سیسته‌مه دیکتاتۆری و ته‌قلیدی و تۆتالیتا‌ر و ئیسلامیه سه‌له‌فیه‌کان و تا ده‌گاته بزوتنه‌وه تیرۆریستیه‌کان، وه‌جارێک به وێنه‌یه‌کی گه‌ش و به‌شێک له دنیا‌و ژیان دۆست له وێنه‌ی شۆڕشی تونس و میسردا به تایبه‌تی له وێنه‌ی شۆڕشی لاوان‌دا، واته لێره‌وه ڕۆژهه‌ڵات دوو جار نموونه‌یه‌کی دی کۆتایی مێژووی نیشان دا‌و هاته ناو مێژووی دنیاوه ، له لایه‌که‌وه به یاخی بوون و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی سیسته‌مه دیکتاتۆری وسه‌رچاوه‌کانی ترس و مه‌رگ و وه بوون به به‌شێک له جیهانگیری نوێ که بنه‌ماو چه‌مکه‌کانی دیموکراسیه‌تی ڕۆژئاوایی ئه‌یبزوێنێت وه له لایه‌کی دیه‌وه به هاتنه ناو مێژووه‌وه به تێڕوانین و جیهانبینی لاوانه‌وه بۆ دنیا ئه‌ویش به کۆتایی هێنان به مێژووی پێش خۆیان تا ئاستی ته‌ووا دابڕان لێی ، وه پێداگرتنی لاوانی خۆنیشانده‌رله تونس و میسر به ده‌رکردنی دیکتاتۆره‌کان له وڵاته‌کانیان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی نه‌وه‌یه‌کی لاوه که ئه‌یه‌وێت دابڕانێکی ڕیشه‌یی له هه‌رچی ڕابووردو چه‌مک و ڕه‌مزه‌کانیه‌تی بکات و لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ هه‌ڵبداته‌وه. هه‌رچه‌نده هێشتا پرۆسه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه ڕۆژ‌هه‌ڵاتیانه ی ناوه‌ڕاست شێوازه‌کانی ته‌واو به‌رجه‌سته نه‌بووه‌و نازانرێت له دوای هه‌ڵته‌کاندنی دیکتاتۆره‌کانه‌وه چ جۆره مۆدێلیکی ده‌سه‌ڵات چاوه‌ڕوانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ئه‌کات که له لایه‌که‌وه هه‌موویان به‌شێکن له کۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌کان و تیایاندا هێزێکی رێکخراوو خۆئاماده‌که‌ری بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان له ته‌قه‌لادایه بۆ خودنماییش کردنی وه‌کو به‌دیلی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له پاڵ هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه باوه‌کانی وابه‌سته به په‌یوه‌ندیه ته‌قلیدیه‌کانه‌وه و هێزی له دایک بووی نه‌وه‌ی نوێی نێو جیهانگیری و نه‌وه‌ی ئه‌نته‌رنێت ، وه له‌لایه‌کی دیه‌وه له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌نه‌دا که هێشتا باوه‌ڕ و پێکهاته‌و شێوازی کۆمه‌ڵگه داخراوه‌کان له سه‌ر بنه‌ماو وابه‌سته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌کو خێڵ و بنه‌ماڵه‌و ناوچه و گروهی دینی و مه‌زهه‌بیدا به‌شێکی چالاکی میکانیزمی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵن و له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌سگاو پێکهاته‌ی سوپا که له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا پێشتر کۆڵه‌که‌ی سه‌ختی پاراستنی ئه‌و ڕژێمه‌دیکتاتۆریانه‌و به‌شێکی سه‌ره‌کی تێوه‌گلانی هه‌موو گه‌نده‌ڵی و تاوان و تۆقاندن و چه‌پاندنی جه‌ماوه‌ر بوون به شێوه‌یه‌کی کت و پڕ له ستراتیژی هه‌م خۆ پاراستن و هه‌م پاراستنی نیشتماندا پشتیان له دیکتاتۆره‌کانی خۆیان کردووه‌و په‌یمانێکی هاوپه‌یمانی دۆستانه‌یان له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری تووڕه‌دا به‌ستووه که ئه‌زانن له خواسته‌کانی پاشگه‌ز نابێته‌وه.
کۆتایی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم :
ئه‌رگه‌چی ئه‌م ئه‌گه‌رانه له داهاتوویه‌کی نزیکدا سیماکانی زیاتر ئاشکرا ئه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه و گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا خوڵقاند تێکدانی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و شێوازی ده‌وڵه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتیه که به تایبه‌تی له دوای ناوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌هه‌مه‌وه تا دێت له شێوازی ( ده‌وڵه‌ت منم ) دا خۆی به‌رجه‌سته‌و پته‌وتر ئه‌کات و هه‌موو میکانیزمه نوێکانی کۆمه‌ڵگه دیموکراسیه‌کان ( په‌رله‌مان ، هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆکایه‌تی ، سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی حیزبی ) ئه‌خاته گه‌ڕ بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌و پرۆسه‌ی گۆرێنی ده‌وڵه‌ته له ده‌وڵه‌تی گه‌له‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت منم . ئه‌مه‌ش ئیتر له‌م ساته‌ی جیهانگیری و ووشیاربوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و تێکه‌ڵاوبوونی جیهاندا شه‌رمه‌زاری وناجۆریه‌کی بۆ خودی سیسته‌مه دیموکراسی و ڕۆژئاواییه‌کان دروست کردووه که چیدی ناتوانن به لۆژیکی به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی خۆیان ئه‌و خواسته جه‌ماوه‌ری و به تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ یه پشت گوێ بخه‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مانه له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری و تاکڕه‌هه‌ندی وبه خاوه‌ندارێتی کردنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سگاو پێکهاته‌و به تایبه‌تی بنه‌ما ئابوری و سامانه‌کانی بۆ خودی بنه‌ماڵه و دیکتاتۆرێک ، به‌ره‌و سیسته‌مێک که تیایدا ده‌وڵه‌ت و پێکهاته‌و سامانه‌کانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌موو هاونیشتمانه‌کانی . تا دێت کۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی دیموکراسیش نا‌توانیت تا ئه‌به‌د به‌و شێوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره سیسته‌مانه‌دا هه‌ڵ بکات که خودی چه‌مکه دیومکراسیه‌کان به‌کار دێنن بۆ شه‌رعیه‌ت دان به مانه‌وه‌ی خۆیان له سه‌ر لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاره و به‌شیوه‌یه‌ک که ئیدی ڕؤژائاوا ناتوانێت تا ئه‌به‌د مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌کی دی جیهاندا بکات که تیایدا ده‌وڵه‌ت موڵکی تاکه که‌س یان بنه‌ماڵه ، یان گروپ و هێزێکی خۆڕێکخه‌ردایه له ناو فۆرمی حیزبی نوێ دا. بۆیه هێشتا زووه که له‌م به‌شانه‌ی دی جیهاندا کۆتایی مێژوو وه چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه بۆ ناو مێژووی ئازادی دنیا ڕابگه‌یه‌نرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ئه‌کاته‌وه له ئێستادا گۆڕانکاریه‌کی مێژووییه ئه‌ویش به ڕوخانی چه‌مکی ( ده‌وڵه‌ت منم ) ، له‌وانه‌یه ئه‌مه گرنگرتین ده‌سکه‌وتی هه‌موو ئه‌و بزاوته جه‌ماوه‌ری و گه‌نجانه‌یه بێت که ئێستا ئه‌م به‌شانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه ئه‌ویش بۆ گێڕانه‌وه‌ی مانا‌و چه‌مکێک بۆ ده‌وڵه‌ت که ئیدی له‌مه‌وداو هاونیشتمانان ئه‌توانن تیایدا بزوێنه‌ری هه‌موو ڕوداوه‌کانی و کاراکته‌ری چالاکی ڕاسته‌وخۆی دیاری کردنی ئاسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بن . تێکشکانی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم له پشتی شه‌رعیه‌تی دیموکراسیه‌وه به‌خشینه‌وه‌ی مانایه‌کی نوێ و به‌رجه‌سته‌کردنی راسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسیشه له داهاتووی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا که ئیدی نه تاکه‌که‌س ، نه گروپ و خێڵ و بنه‌ماڵه‌يه‌ک توانای ئه‌وه‌یان نابێت به فێڵ کردن له ناو گه‌مه‌ی دیموکراسیدا شێوازه سیسته‌می تۆتالیتاری و دیکتاتۆری و داپڵۆسێنه‌ری ئه‌وانی دی به‌رده‌وام پێ بده‌ن.
چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم که به‌رجه‌سته‌ی مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها وپیرۆزو ده‌ست لێ نه‌دراو ئه‌کات له کوێوه هاتووه وچۆن توانی دابڕانێکی بونیادای له نێوان دوو قۆناغ و شێوه جیاوازی حوکم و ده‌سه‌ڵاتدا بخوڵقێنت و به‌دوای خۆیدا بونیادی شێوازه‌کانی ده‌سه‌لاتی سیاسی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا گۆڕی ؟ ئه‌شێت کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی قه‌رزاری که‌لتوری فه‌ره‌نسا بێت که جارێک جۆرێک له مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها و ده‌وڵه‌ت منم ی به‌رهه‌مهێنا وه جارێکیش هه‌موو توانا‌و هێزو خواستی جه‌ماوه‌ری ته‌قانده‌وه‌و له دوای شۆڕشی فه‌ره‌نساوه مۆدێلێکی نوێی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی به مرۆڤایه‌تی به‌خشی که مۆدێلی ده‌وڵه‌تی جه‌ماوه‌ره ، واته ده‌وڵه‌تی کۆماری دامه‌زارو له سه‌ر بنه‌مای هاونیشتمانی بوون وئه‌رک و ماف و به شداری هاونیشتمانی له ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا . که‌لتوری فه‌ره‌نسی جارێک به ڕیسوا کردن‌و بچکو کردنه‌وه‌ی مرۆڤ و پێشێل کردنی هاونیشتمانێتی و ئینسانی بوونی وێنه‌یه‌کی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاتی به مرۆڤایه‌تی به‌خشی به‌ڵام جارێکی دی به گێڕانه‌وه‌ی هاونیشتمانێتی بوون که‌رامه‌تی ئینسانی بۆ هاووڵاتی ، وێنه‌یه‌کی گه‌شی به مرۆڤایه‌تی به‌خشی که دواتر بووه بنه‌مای ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه دیموکراسیه ئازاده‌ی ئێستای دنیا‌و هه‌ر له‌ده‌رکه‌وتنی ئه‌و شێوازه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه هیگل کۆتایی مێژووی ڕاگه‌یاند ، که ئێستا چه‌ندین کۆمه‌ڵگه‌ی دی ناو خێزانی مرۆڤایه‌تی له به‌رده‌م ئه‌م ساته مێژوویه‌ی کۆتایی هێناندان به شێوازی ده‌وڵه‌ت منم و چوونه ناو مێژووه‌وه .
لویسی چوارده‌هه‌م ( 1638- 1715 پاشای فه‌ره‌نسا که به ( پاشای خۆر) دواتر (پاشای مه‌زن ) ناسرا، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به مه‌به‌ستی فراوان کردنی خاکی فه‌ره‌نسا چه‌ندین جه‌نگی دژی دراوسێکانی هه‌ڵگیرساند ، له‌ساڵی 1654 دا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجیه زۆره‌ی که بۆ به‌رده‌وام بوون له جه‌نگ دژی ئیسپانیا پێویستی پێ بوو کۆمه‌ڵێک بریارو مه‌رسومی پاشایی ده‌رکردبوو بۆ زیادکردنی باج و کۆکردنه‌وه‌ی پاره له خه‌ڵک. ئه‌م بڕیارانه تا ماوه‌یه‌ک کاریان پێ کرا ، به‌لام دواتر له لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه که له په‌رله‌مان له پاریس کۆبووبوونه‌وه تانه و پرسیار له ڕه‌وایه‌تی ئه‌و بڕیارانه گیرا. له کاتێکدا که له 13/4/1655 په‌رله‌مان له کۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌سمیدا بوو بۆ گفت‌و گۆی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ، لویسی چوارده بۆڕێگرتن له په‌رله‌مان له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی له گه‌ر‌مه‌ی کۆبوونه‌وه‌دا ،که ئه‌و تازه له ڕاوکردن له دارستانه‌کانی قه‌راغ پاریس گه‌ڕابۆوه و هێشتا هه‌ر جلی ڕاوی له‌به‌ردا بوو به جزمه قوڕاویه‌کانی و قامچیه‌که‌ی ده‌ستیه‌وه خۆی کرد به هۆڵی په‌رله‌ماندا وڕووی کرده دادوه‌ران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ووتی : بیستوومه هه‌ندێکتان ئه‌تانه‌وێت که ئه‌و مه‌رسومانه‌ی پێشتر لێره به ئاماده‌یی خۆم هه‌موار کراون‌و بڕیاریان لێ دراوه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه . له‌وێدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان ته‌نیا پرسیارێکی له لویسی چوارده کرد ، که ئایا پاشای مه‌زن به‌ژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌و بڕیارانه‌دا چی یه؟ له‌وکاته‌دا لویسی چوارده قامچیه‌که‌ی ڕاوه‌شاندو هاواری کرد : به‌ڕێزان ، ده‌وڵه‌ت منم . پاشان هۆڵه‌که‌ی جێ هێشت . ده‌سته‌واژه‌یه‌کی گوماناوی وا که تا ئێستا به په‌نهانی ماوه‌ته‌وه‌و نازانرێت ئایا لویسی چوارده ئه‌و قسه‌یه‌ی کردووه یان نا ، چونکه قسه‌که‌ی ئه‌رشیف نه‌کراوه‌و ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه و خودی لویسی چوارده تا کۆتایی ژیانی نکۆڵی له‌وه‌کردووه که قسه‌یه‌کی وای له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا کردبێت ، به‌ڵام ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که چه‌رخ وقۆناغێکی سیاسی نوێی له کۆمه‌ڵگه ده‌سه‌ڵاتیه‌کانی ڕۆژائاوادا خوڵقاند وبووه ئاماژه‌ی مۆدێلێکی نوێی ده‌سه‌ڵات له پاڵ ده‌سه‌ڵاته پاشاییه ته‌قلیدیه‌کاندا. وه دواتر خوێنده‌وه‌ی فه‌یله‌سوف و ڕابه‌رانی چه‌رخی ڕۆشنگه‌ری پێداگری ئه‌بێت له سه‌ر شی کردنه‌وه‌ی بونیاد‌و میکانیزمه‌کانی کار کردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و لێره‌وه له دایک بوونی چه‌مکی شه‌رعیه‌تی گۆڕینی ئه‌م شێوازه حوکمه له ڕێگه‌ی یاخی بوونی جه‌ماوه‌ری و شۆڕشگێرانه‌وه له پاڵ شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی و خودایی ئه‌م حوکمه‌دا که خۆی پێ ئه‌هێشته‌وه ، داوجار به سه‌رکه‌وتنی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌رو هه‌ڵته‌کاندنی سیسته‌می داپڵۆسین ئه‌گه‌رچی له پاڵ چه‌مکه خودایی و ئایینه‌کانیشه‌وه خۆی بپاریزێت به هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی و له‌دایک بوونی چه‌رخێکی نوێ و ده‌ست پێکردنی کۆتایی مێژوو خۆی نماییش کرد. لویسی چوارده به‌و ڕسته‌یه پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی ته‌قلیدی گۆڕی بۆ پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی ڕه‌هاو پابه‌ند له‌سه‌ر مافی خودایی و لێره‌وه پیرۆز کردنی ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاته و چر کردنه‌وه‌ی پێکهاته‌و ده‌سگاکانی له خودی پاشاداو هیشتنه‌وه‌ی ئه‌به‌دیانه‌یی و پاشان ڕه‌وایی دان به هه‌موو کرده‌یه‌کی به‌سه‌ر وڵات و هاونیشتماناندا. لویسی چوارده دابڕانێکی ڕیشه‌یی له‌نێو خودی مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیدا خوڵقاند که له دوای ئه‌وه‌وه ئه‌بێت جیاوازی له نێوان سیسته‌مه پاشایاتیه ته‌قلیدی ومێژوویه‌کاندا بکرێت که دواتر هه‌ندێکیان به‌ره‌و پاشایه‌تی ده‌ستوری و سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی دیومکراسی ڕۆشتن که تیایاندا پاشا پارێزه‌ره نه‌ک حاکم ، وه له نێوان سیسته‌مێکی پاشایه‌تی ڕه‌هادا که تیایدا پاشا سێبه‌رو نوێنه‌ری حوکمی خودایه له‌سه‌ر زه‌وی که لێره‌وه ئه‌و سیسته‌مانه‌ی ناچاری گۆڕانکاری کرد ته‌نها له ڕێگه‌ی توند‌و تیژی و یاخی بوونی جه‌ماوه‌ری و شۆڕشه‌وه که له فه‌ره‌نسادا له‌کاتێکدا لویسی چوادره ده‌سه‌ڵاتی له خه‌ڵک دور خسته‌وه به پێشێل کردنی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی خه‌ڵک و له ئاستێکی دابڕانی ڕه‌مزیشدا وێنا کردنی دوور خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵک به بنیاتنانی کۆشکی ڤێرسای به‌رجه‌سته کرد که لویس بریاری دا له ناوچه‌ی ڤێرسای له ده‌ره‌وه‌ی شار‌و خه‌ڵکی پاریس بنیاتی بنێت وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هاو به هه‌یبه‌ت و ترسناک و دیوارێک له نیوان خۆیی و جه‌ماوه‌ردا، که ئێستا هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م قه‌ڵا و کۆشکانه‌ی ڤێرسای له مۆدێله ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕۆژ‌هه‌ڵاتدا ئه‌بینین که چۆن حوکمڕانه‌کان هه‌یبه‌تی خۆیان به کۆشکی ترسناکی بنیاتنراوی سه‌ر کێوو قه‌ڵای گه‌مارۆدراو به هێزی داپلۆسێنه‌ری تایبه‌ت له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێکی له ده‌سه‌ڵات دابڕاودا نماییش ئه‌که‌ن ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م وێنه ڕه‌مزیه‌ی دابڕانه ی ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵکه دواتر له شۆڕشی فه‌ره‌نسادا لویسی شانزه‌هه‌م و ماری ئه‌نتوانێتی خێزانی باجه‌کایان به سه‌ختی دا ، له سه‌ره‌تادا یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕشی فه‌ره‌نسی ئه‌وه بوو که ئه‌بێت پاشا له کۆشکی ڤێرسایه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناو پاریس و له ناو خه‌ڵکداو له بینای ئێستای پارێزگای پاریس که ناوه‌ڕاستی شاره دابنیشێت ، پاشان هه‌مان لێشاوی توند‌و تیژی ڕه‌حمی به لویسی شانزه‌و خێزانه‌که‌ی نه‌کردو له مه یدانی کۆنکۆرد به په‌ڕاندنی سه‌ری لویس به مقسه‌له کۆتایی ڕه‌مزی به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ڕه‌هاو چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم هێنرا. چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم که چه‌رخێکی سیاسی نوێی له مێژووی مرۆڤایه‌تیداهینایه کایه‌وه که ساته وه‌ختێکی هه‌ستیارو په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی و ئه‌و گۆڕانکاریانه بوو به‌سه‌ر‌یدا ئه‌هات له ڕووی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوریه‌وه که تیایدا هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینی نوێ له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندا بوون له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌کانی چینی پاشا و میرو ده‌ره‌به‌گ و ، له پاڵ ئه‌مانیشدا ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و داهێنانه که‌لتوریانه په‌یدا بوون که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پرسیار‌و ئایینده بینی و خواسته‌کانی ئه‌م هێزه کۆمه‌لایه‌تیه نوێ یانه بوون که له ناو ئه‌و شێوازه ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌دا بوون و پێناسه‌یه‌کیان نه‌بوو وه له فه‌ره‌نسادا زۆر به ئاسانی به چینی ڕه‌شۆکی و یان عه‌وامی گه‌ل پێناسه کرابوون. هه‌ر بۆیه له نێو ڕوناکبیرانی ئه‌م چینه‌وه پرسیار له خودی ده‌سه‌ڵات و موڵکدارێتی دروست بوو ، ئایا ده‌سه‌ڵات وه ده‌وڵه‌ت له نێوان هه‌قی خودایی وره‌هایی و میراتی پاشا‌و گه‌لدا موڵکی کێ یه؟ ئه‌مه‌ش واڵا کردنی پانتاییه‌کی نوێی بواری مه‌عریفه بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دیاری کردنی ئه‌و کاراکته‌ره نوێ یانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه که له گۆڕینی فۆرم و پێکهێنانی شێوازێکی نوێیدا له داهاتوودا به‌شدار ئه‌بن ، ئه‌م خوێندنه‌وانه به جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و شێوازه‌کانی ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌ست پێ ئه‌کات تا له لای هیگڵ له به‌رجه‌سته بوونی ڕۆحی ره‌هادا ده‌رئه‌که‌وێت که دواتر له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌دا کۆتایی پێ دێت و ئه‌و هێزه کۆمه‌لایه‌تیانه‌ی له شوناسی نه‌ته‌وه‌دا ده‌ر‌ئه‌که‌ون له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا یه‌کدگیر ئه‌بنه‌وه ، که تیایدا وابه‌سته‌یی بۆ ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی تاکه کسان ویان پێکهاته نوێکانی ناو کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای هاونیشتمانیتی بوون و دوور که‌وتنه‌وه له چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم ئه‌بێت. شۆڕشی فه‌ره‌نسی که چه‌مکی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی داهێنا بۆ کۆتایی هێنان به چه‌رخێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها بنه‌مای کۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ته دیموکراس و ئازاده‌کانی خوڵقاند که له پاڵیاندا هێشتا به‌شێکی فراونی دنیا هه‌ر به خودنمایش کردنیان به فۆرم و چه‌مکی ده‌وڵه‌تی نوێوه هه‌مان شێوازی ده‌وڵه‌ت منم یان دووباره کرده‌وه و لێره‌وه دنایه‌یکی په‌رواێزی له ژێر ده‌سه‌لاتی ڕه‌هادا له پاڵ دنیای لیبرال و دیموکراسیه‌تدا بێ باکانه به‌رده‌وامی به خۆی داوه تا جارێکی تر ئێستا خۆمان له به‌رده‌م ساته‌وه‌ختێکی میژوویی دی‌دا ئه‌بینینه‌وه که هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نوێی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه قۆناغیکی دی له کۆتایی هێنان به چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم دێنن که ئه‌شیت به کۆتایی ته‌واوی ئه‌م شێوازه‌ی بتوانرێت باس له کۆتایی مێژوو بکرێت .
کورد بوون به‌شێک له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو:
به‌ڵام به داخه‌وه له کۆی هه‌موو ئه‌م ڕوداوانه‌داو له‌و هه‌موو تێڕاونین و به‌راورد کردنانه‌ی که ئایا هه‌مان ئه‌و دوو شۆڕشه‌ی له تونس و میسر ڕوویان دا له کوردستان دووباره ئه‌بنه‌وه‌و ئایا هه‌مان لێک چوون له نێوانیاندا هه‌یه ، خوێندنه‌وه‌ی خێرای ژێر کارلێکه‌ری کڵپه‌ی ئه‌و شۆڕشانه بۆ پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کی خرانه ڕوو ، له کاتێکدا هێشتا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ناتوانێت ببێته به‌شێکی ته‌واو که‌ری ئه‌و ڕووداوانه‌ی ناوچه‌که که تیایاندا چ نه بێت فۆرمی ده‌وڵه‌تی ناسراوو پێناسه کراویان هه‌یه که ئه‌وانه به‌رجه‌سته‌که‌ری ته‌واوی شێوازی( ده‌وڵه‌ت منم) ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه له کاتێکدا ئه‌شێت هه‌مان سینارێۆی ئه‌و ڕووداوانه له کوردستان دووباره ببنه‌وه‌و ئاستی ناڕه‌زاییه‌کان به هه‌مان خواست و داواکاری ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات بکرێته‌وه ، ئه‌وه‌ی له کوردستاندا دوای ئه‌م ڕووداوانه ئه‌مێنێته‌وه دووباره سیناریۆکانی شه‌ڕی ناوخۆمان نیشان ئه‌داته‌وه له‌گه‌ڵ په‌رت بوونی ده‌سه‌ڵات و خوێن ڕشتنی یه‌کدی براکان و دواتر هه‌مان سیناریۆی دانیشتنه‌وه‌ی براکان له سه‌ر مێزه‌کانی گفت و گۆوجارێکی تر دابه‌ش کردنه‌وه‌ی سنوور‌و پاره‌وناوچه‌ی ده‌سه ڵاته‌کان له‌نێو یه‌کدیداو، وه دواجار ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له شه‌قامدا ته‌عبیر له خواسته‌کانی خۆی ئه‌کات هه‌ر ئه‌و دواجار به نائومێدی وشکست و به لاشه‌ی کوژاروو برینداره‌کانیه‌وه شه‌قام جێ دێڵیت بۆ خودنمایێش کردنه‌وه‌ی کاراکته‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات به خۆیان و هه‌یبه‌تی جه‌نگاوه‌ره‌کانیانه‌وه . هه‌موو ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی که ئێستا خواستی هێزێکی نوێی لاوان و پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێی سروشتی خۆی لا ئه‌ده‌ن که وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینده‌یی نوێیان له خه‌یاڵدایه‌و له ئاسۆدا ئه‌یبینن هه‌مان هه‌ر ئه‌و کاراکته‌رانه‌ن که چه‌ندین ساڵه هه‌موو گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیان له شوناسی خۆیاندا چڕ کردۆته‌وه و هه‌ر ئه‌وانن دوای جه‌نگه خوێناویه‌کان جه‌سته و عه‌رشی پارچه کراوی ده‌سه‌ڵات له نیو یه‌کدیدا دابه‌ش ئه‌که‌نه‌وه . ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له کوردستاندا نمایش و به‌رجه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ش که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێکهاته‌یه‌وه‌ن هه‌موویان خۆیان به‌رجه‌سته‌ی فۆرمێکن له ده‌سه‌ڵاتی داخراو‌و پیرۆز پێش ئه‌وه‌ی فۆرمێک بن له شێوازی ئیداره کردنی ده‌سه‌ڵات ، وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه خاوه‌نی ئه‌و لێكچوون و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ن که به هیچ جۆرێک و تا ئه‌به‌د حوکم چۆڵ ناکه‌ن چونکه ده‌سه‌ڵات خۆی له ڕاستیدا وێنه‌یه‌کی درۆ‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و وابه‌سته‌یی ته‌قلیدی و خوێن ئامێز‌و خزمگه‌رایی ئه‌وانه که له دوای سه‌ره‌تای ڕاپه‌رین و که‌وتنه نێو حاڵه‌تی ناچاری ئیداره‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و کوردستانه‌وه خۆیان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی شێوازی ئه‌و فۆرمانه‌دا بینیه‌وه که شێوه نوێکانی حوکم و سیسته‌می په‌رله‌مانتاری و دیموکراسیه ، له ڕاستیدا تا ئه‌م ساته وه‌خته ته‌نها له خه‌ڵه‌تاندێکی یه‌کدی و خودی کوردی زیاتر چی تر نیه . چونکه ئه‌م کاراکته‌رانه له و ساته‌وه و تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی کاریان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوناسێکی کوردی کردووه که به‌رجسته‌ی شوناسی ئه‌وان بکات وێنه‌یه‌کی پێکهاته‌ی ئه‌وان بێت ئه‌وه‌نده کاریان بۆ پێکهێنانی ئه‌و فۆرمه نه‌کردووه که ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سگاکانی خۆی بێت وه‌کو حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سگاکانی که تیایدا هه‌م شوناسی کوردی و هه‌م هاونیشتمانی کوردی له دایک بێت . بۆیه پشت گوێ خستنی ئه‌م ڕاستیه لای ئه‌و هێزانه‌ی زیاد له بیست ساڵه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لێکداپچراوی کوردیان تا ئه‌م ئاسته هێنا به چه‌ندین ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ‌و دواتر هه‌میشه ململانێی سه‌ختی ناوخۆیی و نائاماده‌یی باوه‌ڕ به یه‌ک بوون که به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانیوه ئه‌زمونێکی ده‌سه‌ڵاتی دوور له پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و ناوچه ی به‌رجه‌سته بوو له فۆرمی حیزب‌دا نماییش بکه‌ن ، بۆیه هه‌میشه تێوه‌گلانی هه‌موو مرۆڤه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له جه‌نگێکی دی ناوخۆیی و براکوژیدا له به‌رده‌مدا بووه‌و هه‌میشه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یان له ژێر تارمایی شه‌ڕدا هێشتۆته‌وه . لێره‌وه‌یه ئێمه ئێستا له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئه‌ژین که به ئاسانی ئه‌توانین پێی بڵێین کۆمه‌ڵگه‌ی جه‌نگ ، کۆمه‌ڵگه‌ی چه‌کدار ، که‌مه‌ڵگه‌ی پێکهاته و ئه‌و هێزانه‌ی که هه‌میشه له یه‌کدی ئه‌ترسن و سڵ له یه‌کدی ئه‌که‌نه‌وه ، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که خودی ده‌سه‌ڵات به به‌شێک له ژیانی خۆیی و که‌رامه‌ت و بوونی خۆی ئه‌زانێت . زۆر ئه‌سته‌مه به ئاسانی له ڕێگه‌ی چه‌ند خۆپیشاندانێکه‌وه بڕوا به‌وه بکرێت که هه‌ندێک ڕه‌مزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ماڵئاویی بکه‌ن و دواتر هه‌موو به ئاسانی وه‌کو میسریه‌کان بکه‌وینه‌وه پاكژ کردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ته‌حریر و ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی خۆمان و به دیهێنانی خه‌ونی حکومه‌تێک که ته‌نها به‌رجه‌سته‌ی خودی کوردی بکات ، ئه‌مه وه‌همێکی گه‌وره‌یه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که ته‌نانه‌ت بچوکترین حیزب خۆی له‌سه‌ر فۆرمی ده‌وڵه‌ت دروست کردبێت و هێزی چه‌کدارو ئاساییش و هه‌واڵگری وڕاگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت زیندانی خۆشی هه‌بێت وپه‌یوه‌ندی ئه‌منی و ستتراتیژی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه هه‌بێت ، باوه‌ڕ به‌وه بکرێت که هێزه مه‌ده‌نیه‌کان و نه‌وه‌ی نوێ بتوانن ئه‌م پێکهاتانه به ئاسانی بگۆڕن که بونیادی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی وابه‌سته‌یی خوێنیان له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا هه‌یه‌و له حاڵه‌تی ئێستادا چاوه‌ڕوانی گۆڕانیان لێ ناکرێت ،ئه‌وانه ئه‌وه‌ندی وابه‌سته‌ی شوێن و زوه‌یه‌که‌ی دیاریکراووی خۆیانن که به شوناس و مێژووی خۆیانی ئه‌زانن به هیچ شیوه‌یه‌ک خۆیان وابه‌سته‌ی زه‌وی و شوێنێکی جوگرافی فراوانتر ناکه‌نه‌وه که هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر ئایینده‌یان . گه‌ڕان به دوای فۆرمی نوێی ده‌وڵه‌تدا له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ناکرێت که خۆی له ناو وه‌همی ده‌وڵه‌تدا چه‌ندین ده‌وڵه‌ته خێڵی و ناوچه‌یی و حیزبی دامه‌زراندبێت .ڕاسته ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م ده‌رکه‌وتنی هێزێکی نوێی کۆمه‌لایه‌تی و نه‌وه‌ی لاوانداین که له پشت ئینتما کردن بۆ ده‌سه‌ڵاته‌وه له ڕێگه‌ی خێڵ و حیزبه‌وه بۆ فۆرمێکی نوێی ده‌سه‌ڵاتی نوێ ئه‌گه‌ڕێن ، به‌ڵام هێشتا خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ی که له‌کوردستاندا پێکهێنرا له‌و ئیشکالیه‌ته ڕزگاری نه‌بووه که بۆته پێگه‌و به‌رجه‌سته‌که‌ری ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه ی خۆڕێکخراو له فۆرمی حیزب‌دا که له ڕاستیدا له‌م ساته‌دا هه‌رگیز به‌شێک نیه له مێژووی دنیا‌و به‌ڵکو ته‌نیا له وه‌همی خۆیدا له دنیادا ئه‌ژی و ئه‌گینا تا ئێستا درێژ کراوه‌ی ئه‌م مێژووانه‌یه که تیایدا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ته‌نیا فۆرمی ده‌سه‌لاتی ئیماره‌ته لێک جیا‌و خێڵ و ناوچه دژ به یه‌که‌کانی تێدا ناسیوه‌و ته‌نیا له جه‌نگی یه‌کدی کوژیدا یه‌کیان ناسیوه. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئێستا زۆر دوورین له‌وه‌ی بڵێین کۆتایی مێژوو ئه‌بینین ، به‌ڵکو هێشتا نه‌چووینه‌ته ناو مێژووه‌وه ، کۆمه‌ڵگه چه‌کدارو توند‌و تیژیه‌کان به‌شێک نین و نابن له مێژوو ، به‌ڵکو ئه‌وان به داخراوی مێژوویه‌کی هه‌میشه دووباره بۆوه له بازنه‌یه‌کی بێ ده‌رچه‌دا نوێ ئه‌که‌نه‌وه‌و تێروانینی ده‌روه‌ش بۆ ئه‌و به‌شه له سه‌یر کردن و فه‌رامۆش کردنی و جیاکردنه‌وه‌ی هێزه گرنگه کانی ناوی و دواتر ناچار کردنیان به یه‌کدی ئاشت کردنه‌وه له سه‌ر مێزه‌کانی به‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته وه‌همه‌یه‌که زیاتر تێ ناپه‌ڕێت. ئه‌وه‌ی له کوردستاندا ڕووئه‌دات دواجار له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وی دیه‌وه له‌وه زیاتر نابێت که پێکدادانێکی سروشتی کۆمه‌ڵه خێڵێکه له شه‌ڕی که‌رامه‌تیاندا له سه‌ر به‌شكردنه‌وه‌ی غه‌نیمه‌و جیاکردنه‌وه‌ی سنووره‌کانی پێگه‌ی یه‌کدی.
ئه‌وه‌ی له کوردستاندا ڕوو ئه‌دات له دوای راپه‌ڕینه‌وه ململانێ یه‌کی شارراوه ی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناویه‌تی بۆ پێكهێنانی فۆرمی (ده‌سه‌ڵات منم )، هه‌ر کاتێک ئه‌م ململانێ یه ئاستی شاراوه‌یی جێ هێشتبێت ئه‌وا بێ گومان ته‌نها له ئاستی پێکدادان و شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و هێزانه‌دا خۆی به‌رجه‌سته کردووه که هه‌ر یه‌که‌یان چه‌مکی ده‌سه‌ڵات منم له شوناس و پێکهاته‌ی خۆیدا ئه‌بینێته‌وه ، وه هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی پێکهێنانی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه و بیرۆکه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕابه‌ری کوردی و که دواتر بووه سه‌رۆکی هه‌رێم چه‌مکی ده‌سه‌ڵات ، حکومه‌ت یان ده‌وڵه‌ت منم لای کاراکته‌ره‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه ئاماده بووه که تا ئه‌م ساته وه‌خته پرۆسه‌یه‌که بۆ لێک دوور خستنه‌وه‌ی مرۆڤی کوردی له بوونی به هاونیشتمانی و ، وه به‌رجه‌سته کردنی کورد بوون نمایش کردنی فۆرمی ده‌سه‌ڵاتی خێل و ناوچه یه که به وێنه‌یه‌کی درۆی فۆرمی حیزبی نوێ وه ئیداره‌ی ئه‌و ململانێ یه ئه‌کات. ئه‌م هێزانه تا دێت له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی فۆرمی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌و پێش چوونی و له دایک بوونی هێزی کۆمه‌لایه‌تی نوێ تیایدا و به‌تایبه‌تیش له گه‌ڵ قه‌به بوون و هه‌ڵئاوسانی ئه‌و سه‌رمایه ئابوریه‌ی که له دوای ڕژێمی عێراقه‌وه به سه‌ریدا ڕژاوه‌و تا دێت جوڵه‌ی ئابوری و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌کانی ناوه‌وه‌ی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌بات ، تا دێت ئه‌و هێزانه‌ی نماییشی ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن زیاتر ئه‌م سه‌رچاوه نوێیانه بۆ چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌ت منم و هه‌ره‌وه‌ها زیاتر لێکدابڕینی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ئه‌خه‌نه کار له نێوان ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتیی جیاوازدا ، لێره‌وه‌یه که چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم یه‌کدگیر و تێکه‌ڵاوی ئه‌و چه‌مکه بۆته‌وه که نه‌ک ده‌وڵه‌ت به‌ڵکو سه‌رچاوه‌و داهات و سه‌رمایه‌کانی ده‌وڵه‌تیش بۆ منی ده‌سه‌ڵاته‌و لێره‌وه نه‌ک خودی هه‌موو ئینسانێک به‌ڵکو ئه‌و ده‌سگایانه‌ش که ته‌عبیر له فۆرمی نوێ بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌که‌ن ئه‌که‌ونه ژێر ڕه‌حمه‌تی حیزب و ئه‌و هێزه‌وه که حکومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌کو فه‌رمانبه‌ری خۆی سه‌یر ئه‌کات. ناکرێت باوه‌ڕ به‌وه بێنین که ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه نادروسته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه که هێشتا به‌رجه‌سته‌که‌ری خێڵ و ناو چه‌یه ، ده‌سگایه‌کمان هه‌بێت دوور له کارلێکه‌ری ئه‌و پێکهاته‌یه ، لێره‌وه‌یه که نازانرێت ئاخۆ ده‌نگی ناڕه‌زایی ڕووبه‌ڕووی چ ده‌سگایه‌کی ده‌سه‌ڵات ئه‌بێته‌وه ، که تیایدا ئه‌وه‌تا به ئاشکرا ئه‌یبینین نه‌ک ده‌سگاو دامه‌زراوی ده‌سه‌ڵات به‌ڵکو خودی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و خێڵ و ناوچه به هه‌موو هێزو هه‌یبه‌ت و وابه‌سته‌یی مێژوویی و خوێن ئامێزی خۆیه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه نوێیانه‌ی کۆمه‌ڵگه ئه‌بێته‌وه که ئه‌و هه‌ستی وابه‌سته‌ییه‌یان لا نیه ، ئه‌وه‌ی له کوردستان ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه خوێناوی کردنی سه‌رجه‌م جه‌سته‌ی کوردی و به تاتیبه‌تی به‌شێکی دیاری هه‌رێمی کوردستانه که تا ئێستا له پاڵ هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌کاندا ته‌نیا هه‌ر قو‌ربانی دووریوه‌ته‌وه . پێم وانیه ئه‌زمونی میسر له کوردستان دووباره بێته‌وه ، له میسر پاش ئه‌وه‌ی سوپا پشتیان له موباره‌ک کرد ئیتر ته‌نها بژاردنی چه‌ند ڕۆژێک به‌س بوو بۆ چاوه‌ڕوانکردنی کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک ، به‌ڵام له کوردستانێکدا که هێشتا سوپا و هێزی چه‌کدار به‌شێکه له جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات و وورد تر به‌شێکه له پێکهاته‌ی حیزب و مانه‌وه‌و ئایینده‌ی وه که له ڕاستیدا هێزه‌کانی پاراستنی ئاساییش و پۆلیس هه‌مان جه‌نگاوه‌ره‌کانی حیزب بن له به‌رگی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تیدا چاوه‌ڕوانی ماڵئاویی کردنی ده‌سه‌ڵات ناکرێت . گه‌مارۆ دانی شاری سلێمانی به هێزی زێره‌ڤان و هه‌قدانی لایه‌نێک به خۆی به خوێناوی کردنی شه‌قام ، ته‌نها مانایه‌کی هه‌یه که لێرده‌ا خودی ده‌سه‌ڵات و ئایینده‌ی نه‌که‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه به‌ڵکو خودی مانه‌وه‌ی کوردی له ناوچه‌یه‌کدا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه که به‌رده‌وام بوونی توندوتیژی تیایدا داهاتوو وخه‌ونی ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه نوێ یه‌ش ئه‌کاته‌وه قو‌ربانی جه‌نگێکی بێ هوده که دوای وێرانه‌کان ته‌نها ئه‌بێت مێژوویه‌کی تری خه‌مناک بخه‌ینه سه‌ر مێژووی سلێمانی ( شاری هه‌ڵمه‌ت و قو‌ربانی ) . ئه‌و ڕووداونه‌ی له کوردستاندا روو ئه‌ده‌ن تایبه‌تمه‌ندن و نابێته به‌شێک له‌و مێژووی گۆڕانکاریه‌ی که ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی گرتۆته‌وه . ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی ئێستادا چاوه‌روان ناکرێت پریشکێکی ئه‌و ئاگره به‌ر دهۆک یان هه‌ولێربکه‌وێت . به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێکدا به‌داخه‌وه خوێندنه‌وه‌و سیناریۆی هه‌ڵه بۆ خوڵقاندنی ڕووداوه‌کان کرا که ئێستا هیچ لایه‌نێکیش خۆی به خاوه‌نی نازانێت ، وه له هه‌موو لایه‌ک زیاتر ئه‌و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه نوێ یه نا‌ئومێد ئه‌که‌ن که له گه‌شه سه‌ندندایه‌و ئه‌شێت پاش ئه‌وه‌ی که ئێمه توانیمان ببین به به‌شێک له مێژووی دنیا‌و کۆمه‌ڵه‌گه‌ی ده‌سگایی ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو ئه‌وسا ئه‌و هێزه ببێته هه‌ڵگری فۆرم و شوناسی داهاتوی کورد. به‌ڵام له حاڵه‌تی ئێستادا ئێمه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لێکدابڕاوی نێو قه‌واره‌یه‌کی هه‌میشه ژێر مه‌ترسی جه‌نگ زیاتر هیچی تر نین ، ئێمه هێشتا هه‌ر ئه‌زمونێک ئه‌ژین و پیاده ئه‌که‌ین که نازانین به‌ره‌و کوێ ئه‌روات وه کاراکته‌ره‌کانی ناوی به‌ره‌و کوێمان ئه‌به‌ن ، چونکه تا ئێستاش ئه‌وه ئه‌وانن که ئه‌توانن ته‌نها له بڕیار‌و قسه ی سه‌رکرده‌یه‌که‌وه هه‌واڵی مه‌رگ و جه‌نگ یان مژده‌ی ئاشتیمان پێ بده‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌وه که خواستێکی جیاوازی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌وان ئه‌توانن بڕیاری جه‌نگ یان ئاشتی بده‌ن . ئێستا ئه‌وه‌ی له کوردستاندا به‌ر گوێمان ئه‌که‌وێت و ئه‌یانبینین هه‌مان ئه‌و ناوانه‌ن که جه‌نگاوه‌ره‌کانی جه‌نگه ناوخۆکانی ئێمه بوون . به‌ڵام پێویسته هه‌موو له‌و ڕاستیه‌ش تێ بگه‌ین که له کاتێکدا نه شه‌قام ئارام ببێته‌وه و نه هێزی باڵا ده‌ستیش له هه‌یبه‌ت و که‌رامه‌تی خۆی دابه‌زێت و شه‌قام به دوژمنی خۆی سه‌یر بکات ،ئه‌وا ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی ئایینده‌یه‌کی خوێناوی وزیاتر و زیاتر په‌رت بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌همی بکرێت که تا هیچ یه‌کێک له لایه‌نه‌کان خواستی به واقیعی کردنیان لا نیه. ئه‌گه‌ر هه‌موومان باسی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌و له ده‌ست نه‌دانی ئه‌که‌ین ، ئه‌بێت بزانین له پێش هه‌موو لایه‌کدا پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه ئه‌رک و لێپرسراوێتی هێزه کارلێکه‌رو باڵاده‌سته‌کانی ناویه‌تی که کلیلی شه‌ڕو ئاشتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، تێگه‌ییشتن له شه‌قام له‌م ساته وه‌خته‌ی هه‌ژانی هه‌موو ناوچه‌که‌دا ئاسان نیه و پشتگوێ خستنیشی به بێ ده‌نگی تێ ناپه‌ڕێت . ئه‌وه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته که له جیاتی نمایش کردنی خۆی وه‌کو توخمی هه‌ڕه‌شه‌و چه‌نگ بۆ سه‌ر شه‌قام خۆی بکاته‌وه هێزی ئارام کردنه‌وه‌ی شه‌قام ، وه وه‌ڵامی داواکاریه هه‌نوکه‌یه‌کانی شه‌قام بداته‌وه و به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی جه‌نگ ولابردنی گه‌مارۆکان تارمایی شه‌ڕ دوور بخاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات خۆی ببێته داواکاری خوێنی مناڵیکی چوارده ساڵه‌ی بێ تاوان و سزادانی بکوژانی.
ئێمه زۆر ترسناکانه له‌ناو ئه‌م ساته مێژوویه‌دا ئه‌جوڵێینه‌وه که ئه‌گه‌ری هه‌موو تراژیدیایه‌ک له‌به‌رده‌مماندا واڵایه. به‌ڵام هه‌مووشمان ئه‌زانین به‌ره‌و دنیایه‌ک هه‌نگاو ئه‌نێین که تیاییدا ئیدی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت منم به‌ره‌و کۆتایی هاتن ئه‌ڕوات . ئه‌شێت لویسی چوارده ڕسته‌یه‌کی ووتبێت که ڕه‌وتی مێژووی شارستانیه‌تی گۆڕی . له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌و له دواساتی ژیانیدا که له‌سه‌ر پێخه‌فی مه‌رگ بوو له ڕۆژی 1/9 /1715 ز ، ڕسته‌یه‌کی گرنگتری بۆ مرۆڤایه‌تی جێ هێشت کاتێک ووتی : من ئه‌مرم به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئه‌مێنێته‌وه .
ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کیش له دیاکتاتۆره‌کان وه‌ربگرین ، هیچ نه‌بێت بن عه‌لی له دوا گوتاری سیاسی خۆیدا ئه‌ویش ڕسته‌یه‌کی گرنگی بۆ جێ هێشتین که ووتی : هیچ ده‌سه‌ڵاتێک تا کۆتایی ژیان نیه .
قه‌ده‌ری ئێمه‌یه وه‌کو کورد له مێژوودا بژین ، مێژوویه‌کی په‌رواێزی دنیا که ئێمه‌ی کردۆته جه‌سته‌ی هه‌میشه ئازاردراوو له‌ت له‌ت کراوی هه‌موو په‌لاماره به‌ر‌به‌ریه ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌کان . ئومێد ئه‌که‌ین ئه‌م ئاگره سارد‌و بێ وه‌ی بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی کوردی گڕتێبه‌ردراوی چه‌ندین سه‌ده که دواجار له وه‌همی قه‌واره‌یه‌ک زیاتر هیچی نیه پێشکه‌ش ئه‌م ساته‌ی مێژووی دنیای بکات .