
سیاسه‌تی مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی فاشیل و ئنتیحارییه
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن ئه‌نجامه‌که‌ی فاشیل ده‌بێت و سیاسه‌تێکی ئینتیحارییه، جا‌رێکی تریش ئاشبه‌تاڵێکی تر به کو‌رد ده‌که‌ن، میلله‌تیش جا‌رێکی تریش تووشی کاره‌ساتێکی گه‌وره ده‌که‌ن. له نه‌فسیه‌تیشدایه کو‌رد فێره به ئاش به‌تاڵ. به‌س هیوادارم وانه‌بێت.
هه‌موو میلله‌لتێک ئه‌قلییه‌تێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که زاده‌ی فه‌رهه‌نگه‌که‌یه‌تی، کو‌رد به ئه‌قلییه‌تی عه‌جیبی تایبه‌تی خۆی هه‌روه‌ک ده‌بێژن له ئۆمه‌تی محه‌مه‌د ناکات، بیرکردنه‌وه‌ی سه‌یره و قه‌تیسه و له چوارچێوه‌یه‌کی دارخراودایه ( گه‌ر ته‌ماشای هه‌ر هه‌موو مێدیای نووسراو و ده‌نگی بکه‌یت و دیراسه‌ی بکه‌یت و کو‌رد بدوێنیت ئه‌م راستییه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت) ، ، چو‌نکه له بیرکردنه‌وه‌یدا دووربین نییه و مه‌سه‌لێکی کوردیش هه‌یه ده‌بێژێت له به‌رلووتی خۆی زیاتر نابینێت ئه‌مه‌ش هه‌ر له تاکی کوریدا نییه به‌ڵکو له سه‌رداره‌کانیشدا ئاراوی داوه‌ته‌وه.
گه‌ر به ووردی له‌و سیاسه‌ته‌ی که ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وی ده‌کرێت بکۆلێته‌وه و شیکاری بکه‌یت چ لایه‌نی هه‌ڵوێستی عه‌سکه‌ری چ لایه‌نی هه‌ڵوێستی سیاسی چ لایه‌نی ئابووری ده‌بینیت هه‌مان بۆچوونی ساڵانی 1960/1970 یه. هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان سیسته‌م و هه‌مان شێوه‌یه و بیرکردنه‌وه( زۆر نه‌چینه باسه‌که‌وه بۆ نمونه هێزی حه‌ره‌س حدود، چوار وه‌زیره‌که‌ی له به‌غداد………..). بۆچی هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌یه!!! چو‌نکه هه‌موو شتێک مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی بڕیاری ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌ن و ئیتیفاقی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و ئه‌وانیش له لاوێتیدا له‌و ساڵانه موهه‌ندیسه‌که‌ی بوون. به گوێره‌ی عیلمی نه‌فس هه‌موو ئینسانێک ( Pattern ) ی خۆی له شێوازی بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌ت هه‌یه که له لاوێتییه‌وه بۆ خۆی دروست ده‌کات و له‌سه‌ری دڕوات و شه‌خسیه‌تی دروست ده‌کات، گۆڕانی ئه‌و ( Pattern) ه له دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی و 50 ساڵی زۆر سه‌خته( په‌ندێکی کوردیش هه‌یه ده‌بێژێت گه‌ر به منداڵی فێری برنج خواردن نه‌بووبێتی، که گه‌وره بوویت بیخۆیت، ده‌یکه‌یت به لووتدا). ئێستاش سه‌باره‌ت به مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی له‌و ته‌مه‌نه‌دا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ ناکرێت که به شێوه‌یه‌کی تر بیربکه‌نه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، ته‌نانه‌ت من تۆش هه‌رواین.
عێراقی فیدراڵی دۆریه‌کی گه‌وره‌یه و سه‌رابێکی سیاسی. ئه‌وه فیدرالیه‌ت نییه، وه‌زعێکی تایبه‌تی سیاسییه بۆ ئه‌هوه‌نکرنده‌وه‌ی باری سیاسی تا سوڵه‌ته و سیاده‌ی سیاسی دروست ده‌بێت له وڵاتێکی ئیعتیراف پێکراوی نێوده‌ڵه‌تی وه‌ک عێراق. له وڵاتێکی خاوه‌ن سیاده جا فیدراڵیش، دوو له‌شکری جیاواز و دوو ئابووری جیاواز و دوو سیاسه‌تی جیاواز و دوو ده‌زگای جاسوسی و ئه‌منی جیاواز نییه و نابێت!!! به کوردییه‌کی خۆمان: هه‌ر یه‌که له ئاشێ لێ بدا. ئه‌و وه‌زعه بۆ ئه‌وه دروستکراوه تا سه‌یته‌ره به‌سه‌ر عێراقدا بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێت. کاتێک حکومه‌تی عێراقی خۆی گرت جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، ئیتر شته‌کان وورده وورده ده‌گۆڕێن به‌تایبه‌تی بۆ کو‌رد به‌ڵام به شێنه‌یی.
بۆ کو‌رد، دوو ئیختیار هه‌یه یا جیابوونه‌وه یا پێکه‌وه ژیان. بۆ پێکه‌وه ژیان تا ئێستا هیچیان نه‌کردوه و هه‌رچیان کردوه دژیه‌تی، ته‌نانه‌ت نه‌یان توانیوه و نه‌ویستراوه متمانه‌ی دوو قۆڵی دروست ببێت که وه‌ک وڵاتێک چه‌ند میلله‌تێک پێکه‌وه به یه‌کسانی ماف و هاوڵاتی و برایه‌تی و ئاشتی پێکه‌وه بژین، بگره ده‌لاقه‌یه‌کیان خستوه‌ته نێوان، به فێڵ له یه‌ککردن و متمانه به یه‌ک نه‌کردن و دابڕان له یه‌کتر و رق و کینه‌ش درو‌ستکردن . ئیختیاری دووه‌م جیابوونه‌وه‌یه، هیچیان بۆ جیابوونه‌وه و ده‌ڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌کردوه و دا‌واشیان نه‌کردوه، یه‌کێش تاوانباریان بکات ره‌تی ده‌که‌نه‌وه و به درۆی ده‌خه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی که کردویانه هێزێکی عه‌سکه‌ری به‌هێزیان هه‌یه که ناتوانن نه پارێزگاری خۆیان نه هاوڵاتی و شاری کوردی پێ بکه‌ن چو‌نکه ده‌توان له پایته‌ختی هه‌ولێر بده‌ن نه‌ک به تۆپ و ته‌یاره به‌ڵکو به هاوه‌ن.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی که کردیان ئه‌وه‌یه، له کاتێکدا که به ره‌سمی عێراقین، به‌ڵام خۆیان کرد به دۆستی ئه‌مریکا و دوژمنی ئێراق. کو‌رد کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا نیه، کو‌رد کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێراق هه‌یه، ئه‌مریکا دراوسێت نییه ئێراق و عه‌رب دراوسێته، ده‌بوایه ئه‌وه‌نده متمانه و دۆستایه‌تی دروست بکرایه که کێشه‌کانیان به شێوه‌ی ئاشتیانه و لێک تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربکردایه. ئه‌مریکا کاتێک ئیشی خۆی جێبه‌جێ کرد ده‌ڕواته‌وه بۆ وڵاتی خۆی. به‌ڵام کو‌رد تا هه‌زار ساڵی تر و هه‌تا هه‌تا دراوسێی عه‌ره‌ب و تورک و فارس ده‌بێت.
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ یا ده‌وڵه‌تی کو‌رد ده‌بێت به ئه‌قلانی و قوڵی ته‌ماشای بکرێت و هه‌نگاوی بۆ بنرێت تا سه‌ر بگرێت، نابێت وه‌ک پرۆپاگه‌نده‌یه‌گی سیاسی به‌کاربهێنرێت بۆ هه‌ڵفریواندی خه‌ڵکی سه‌ر جاده‌ی میلله‌تێکی بێ هه‌وییه‌ت که تینووی سه‌ربه‌خۆیی بێت( ئه‌وه ئیستیخلال کردنه). بۆ کو‌رد ده‌بێت ته‌ماشای ئاسۆکه‌ی ( Perspective ) بکرێت. تورکیا و ئێران سنووری پێته‌وه هه‌یه و دانیشتوانی کوردی هه‌یه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی تورکیا و ئێران ده‌وڵه‌تی کوردی مه‌حاڵه، دوای ئه‌وه ئێراق ده‌بێت رازی بێت که خاکه‌که‌ی دابه‌ش بکرێت گه‌ر ئێراقیش رازی بێت، ده‌بێت دوو وڵاته‌که‌ی تیرش رازیبن، لێره‌دا باسی جیهانی ناکه‌م چو‌نکه پاڵپشتی جیهانی ده‌بێت. دوای ئه‌وه کاریگه‌ری ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر ئێراق که نه‌هێڵیت ئێراق به شتی وه‌ها رازی بێت!!.
کاتێک ئێراق وه‌ک وڵات خۆی گرت و خاوه‌نی سیاده بوو، ئه‌مجا ده‌که‌وێته سوڵته درو‌ستکردن به‌سه‌ر خاک و میلله‌ته‌که‌یدا( بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌یت ده‌بێت علومی سیاسیت خوێندبێت، سوڵته و وڵات چییه). وه‌ک وڵاتێکی ئیعتیرف پێکراو هه‌وڵ ده‌دا سیاده‌ی مه‌رکه‌زی به‌هێز بکات، رۆلی کو‌رد که‌م بکاته‌وه، ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی کوردی ئێستا پێی ده‌ڵیت ( پێگه‌ی کو‌رد)، به‌لام ئێستا نایکات تا کێشه بۆ ی دروست نه‌کات، چو‌نکه ده‌ست تێوردانی ئه‌مریکا هه‌یه. له ئاینده ئه‌م رێگایانه‌ی له‌ده‌ستدایه: 17% نه‌وت ده‌بڕێت و بودجه ده‌کات به مه‌رکه‌زی، یه‌ک هێزی چه‌کداری ده‌بێت له‌ژێر یه‌ک سه‌رکردایه‌تی حکومه‌ت ده‌بێت، سنوور بۆ په‌یوه‌ندی خاریجی داده‌نێت، یه‌ک ده‌زگای جاسوسی و ئه‌منی ده‌بێت و له ژێر یه‌ک سه‌رکردایه‌تی حکومه‌ت ده‌بێت. هه‌مووشی له ڕیگای په‌رله‌مانه‌وه و به دیمو‌کراتی ده‌کات و به ده‌نگدان، هه‌موو حیزبه ئێراقییه‌کانیش له‌و مه‌سه‌لانه ده‌نگیان ده‌که‌ن به‌یه‌ک و بۆ کو‌رد سفر به ده‌سته‌وه چو‌نکه 50 کورسی هه‌یه. له‌و حاڵه‌ته گه‌ر کو‌رد رازی نه‌بێت به دیمو‌کراتی ئه‌وا چه‌ک به‌کار ده‌هێنێت، به ده‌یان میلیارد دۆلاری له‌به‌رده‌ستدایه و وڵاتێکی ئعتیراف پێکراوه و ووڵاتان مه‌منوون چه‌کی زۆر قورسی پێ بفرۆیشن به‌ڵام ئه‌مه دوا ئیختیاری ده‌بێت بۆ چاره‌ی کێشه‌که، کارتی تری له ده‌ستدایه ئابڵوقه‌ی کوردستان ده‌دات و سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران داده‌خات و چوار پێنج ساڵی ده‌داتێ تا که‌نفتیان ده‌کات و ماندوو ده‌بن، ئیتفاقی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا ده‌کات و ئیمتیازاتیان ده‌داتێ و ئێران و توركیا له مه‌سه‌له‌که‌ش ستراتیژی خۆیان هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندیانه . به‌ڵام تا ئه‌و دوو وڵاته ساڵی 3 تا 5 میلیارد دۆلار له وه‌زعه‌که بخۆن وه‌کو خۆی ده‌یهڵنه‌وه. وه‌هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی موجاهیدین له ئێراق هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه بۆ ئاڵوگۆڕی سه‌فقه‌ی سیاسی هێشتوویانه‌ته‌وه و تۆزێک فشاری ئه‌مریکا.
پێگه‌ی کو‌رد له ئێراق ئه‌مریکا دروستی کورده، تا ئێراق دابه‌ش بکات به‌سه‌ر چه‌ند وه‌حده‌یه‌کدا و کۆنترۆلکردنیان ئاسان بێت. که‌ی ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی نه‌ما پێگه‌ی کو‌رد له ئێراقیش نامێنێ و ده‌بێت به هاوڵاتی ئاسایی. ئه‌مریکاش که ئه‌وه‌ی کردوه له‌به‌ر خاتری چاوی کاڵی کو‌رد نییه له‌به‌ر به‌رژه‌وندی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌نده‌ش یارمه‌تی کو‌رد ده‌دات که ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بێت که کێشه بۆ ئه‌مریکا دروست بکات و هاوکێشه‌کانی تێك بدات. ئه‌مریکا کوردی به‌کار هێنا بۆ سه‌قامگیرکردنی ئاسایشی ئێراق و دروست کردنی ئێراقی ئاینده. که (دووبه‌ی) دووه‌م له باکووری ئێراق دروست بکات و ببێت به نموونه‌یه‌ک بۆ هه‌موو ئێراق و چاوی لێ بکه‌ن که چه‌ند له رفاهیه‌تدا ده‌ژین( ئه‌وه‌یه که سه‌رکرده‌کانی کو‌رد و مێدیاکانی کوردستان ده‌یڵێنه‌وه که کوردستان نموونه‌یه‌کی دیمو‌کراتی و ئابووریه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و پرۆژه‌یه پرۆژه‌ی سه‌فاره‌تی ئه‌مریکیه له به‌غداد که ئه‌وان ته‌نها ده‌یڵێنه‌وه). هه‌موو شتێکی کوردستان له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ک به‌ڕێوه ده‌برێت . لیژنه‌یه‌ک له سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی هه‌یه به ناوی- لێژنه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان – له راستیدا ئاوه‌دانکردنه‌وه نییه نه‌خشه‌دانانه و هه‌موویان خه‌بیرن و چه‌ند رێخراوی ناحکومیش هاوکاریان ده‌کات، که دوو سێ مانگ جارێک حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بینێت که مێدیاکان بڵاوده‌کرنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی پێت بلێن باسی چیان کردوه. حکومه‌تی کوردی له‌سه‌ر ئیرشاداتی ئه‌وان دڕوات و جێ به‌جێ ده‌که‌ن و ناتوانن بڵێن نا!!! هه‌رچی پلان و نه‌خشه‌ی ئابووری و لیبراڵكردنی ئابووریه که حکومه‌ت عه‌لاقه‌ی هیچی نه‌بێت نه‌خشه‌ی ئه‌وانه و سه‌ر‌ۆکاری باری ئاسایشی ده‌که‌ن .
له روانگه‌ی ئه‌م ته‌فسیرکردنه‌وه که به کورتییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له هه‌ندێ شوێندا روونکرده‌وه و نمونه‌ی ده‌وێت که هه‌یه، ده‌رده‌که‌وێت که سیاسه‌تی مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی فاشیل و ئنتیحارییه. که دوور نییه که له پێنج تا ده ساڵێکی تر به‌ربه‌ره‌کانی خوێناو‌ی بۆ میلله‌تی کو‌رد جا‌رێکی تر تووش بکرێت. من یه‌ک شتیش به بیر مام جه‌لال ده‌هێنمه‌وه هه‌رچه‌نده پیر بووه، له کتێبه‌که‌ی که له ساڵانی 1970-1974 ده‌ریکردوه به ناوی کو‌رد و کوردستان، ئه‌و کاته ده‌بێژێت کو‌رد ده‌بێت وه‌کو ئه‌ریتیرییه‌کان بکات له ئه‌سیوپیا.
سه‌د ساڵ خه‌باتی چه‌کداری و خوێن رشتن بۆ ئاواتی میلله‌تێک بووه، سه‌ربه‌خۆیی و مافی میلله‌ت بووه. کو‌رد هه‌بووه کوردستان هه‌بووه که ژیله‌مۆ بووه. وڵاتان بخوازیت وڵاتێک به ناوی کوردستانه‌وه دروستبکات و دوایش که دروست بوو جوان ناوه‌که‌ی بگۆڕن بۆ ئاسوری . گۆنگره‌ی 13 ی پارتی زۆر سه‌یر بوو له لام، وتاره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی که خوێندیه‌وه زۆر جیاواز بوو له‌گه‌ڵ پرۆگرام و به‌رنامه‌ی پارتی که دوو شتی جیاواز بوون که‌سیش تێبنی نه‌کرد، بڕۆن که له سایتی رۆژنامه‌ی خه‌بات به فایل مانگێک دانرابوو و دێر به دێر وتاره‌که و به‌رنامه‌که به‌راورد بکه‌ن . وتاره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ئاراسته‌ی کو‌رد نه‌بوو به‌ڵکو ئاراودانه‌وه‌ی سیاسه‌تی وڵاتان بوو، وه‌لی پرۆگرام و به‌رنامه‌ی پارتی ئاراسته‌ی ئیحساسی قه‌ومی کو‌رد کراوه.
من لێره‌دا هیچم نه نووسیوه به‌ڵکو ته‌نها ( ئینزار)م لێداوه و زه‌نگم له مه‌ترسی وه‌زعه‌که لێدوه. خۆ من له جیاتی ئه‌مه ده‌متوانی وه‌ک که‌سێکی که‌م عه‌قڵ و نه‌فام هاواری قه‌ومیم بکردایه و فووم بکرتدایه به میزه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یی، دوژمن ده‌به‌زێنین، ساڵێکی تر ده‌ڵه‌تی کوردی ده‌بێت ئێعلان بکه‌ین، هه‌ر چوارپارچه‌که‌ی کوردستان ده‌که‌ین به یه‌ک، بژی کورد‌و کوردستان. دوای سه‌رۆکمان بکه‌وین به دڵ و به‌گیان و فیدای سه‌رۆکمانین، رابه‌رمانه. نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن.!!!!! به‌ڵام ئینسان تۆزێک ئه‌قڵ به‌کاربهێنێت، ده‌ردی کو‌رد ده‌ڵێت تۆزێ ئه‌قڵ بۆ ئینسان باشه!!!.