 
	ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی خۆشمنه‌ویست …. فازیل شه‌وڕۆ
په‌نجه‌ی تریفه‌ی مانگه شه‌و ،
بۆ بوکی ئه‌م ئێواره‌یه
خه‌ریکی نه‌خش و دوورمانه:
قه‌ڵه‌می ده‌رزییه ئه‌مشه‌و ، 
ئاوریشمی هێڵی ده‌فته‌ره ،
له په‌ڕی باڵی ئاگرو
له په‌ڕی باڵی ئه‌رخه‌وان،
بوکێنهکراسێ ده‌دروێ؛
کراسی بوکێکی هه‌ناری
سوورتر له کراسی گوڵناری
به‌ژن و باڵای ( عهیشهگروگه)،
گه‌شتر له خوێنی زه‌رده‌په‌ڕ ،
ئاڵتر له خه‌می ده‌ربه‌ده‌ر ، 
بوکێ ئاگر ده‌کاته به‌ر.
بوکانه بوکانه بوکی
بوکمان چه‌نده جوانه بوکێ
بوک نه‌ورۆزه له بناری کۆ…. ، 
بوک نه‌ورۆزه له شاری کۆ…. ،
نه‌ورۆزه – بوکه  ……    ئاریاکۆ!
*          *           *
چاوی تریفه‌ی مانگه‌شه‌و
بۆ بوکی ئه‌م ئێواره‌یه
خه‌ریکی نازو عیشوه‌یه:
سه‌رگه‌ردان….،
ده‌دا له ده‌رگای کچۆڵه
ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانان ، 
شاره‌و شار… ، 
ده‌گه‌رێ ، 
بۆ لێوی ماچه
گڕگرتووه‌کانی عاشقان .
ئاخر هه‌ر
کچۆڵه‌ی ئه‌ستێران ،
چه‌پکه ماچ….. ، 
ماچی گوڵ  ،
 ماچی گڕ  ،
بۆ بوکی ئاوارن ده‌هێنن.
ئاخر هه‌ر
ماچی گوڵ، ماچی گڕ سوور ئه‌کاو
په‌نجه‌ی ناسکی کیژۆڵان
 به‌خه‌نه‌ی 
خوێناوی
ئاڵدهکا.
بوکانه بوکانه بوکێ
بوکمان چاو به خوێنه بوکێ،
بڕوانن:
 وا  ئه‌سپێ 
دێته‌خوار
 کۆ به کۆ  … ،
 نا ، نا، نا ، ناشهلێ 
 ئه‌و لهنجهدهکا
له‌نجه‌ی به‌نازی شۆخی کۆ
نه‌ورۆزه – خوێنه  …..  ئاریاکۆ !
*          *           *
له بوکی ئه‌م ئێواره‌یه:
 له مانگشه‌و تۆراوه…… تریفه !
له فرمێسکی خۆی خنکاوه ….. کانیله !
ڕه‌نگی چاوانی ڕژاوه …… وه‌نه‌وشه !
له گۆبه‌ندی ئه‌م نه‌ورۆزه
دێته گۆێ…
 نێڵه نێڵی ژانێکی که‌ش
له ده‌وری خه‌رمانه‌ی کوڵمی
کچۆڵه ئاواره‌یه‌کی 
برۆ ڕه‌ش
چاو ڕه‌ش ،
خوم ئاسا
 چاو به‌خه‌م ،  دڵ به سۆ
نه‌ورۆزه – خه‌مه ….  ئاریاکۆ !
• (ئاریاکۆ)ی ته‌مه‌ن حه‌ڤده‌ساڵ، ئاواره‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی داندراوه، له ئاگره نه‌ورۆزی 2011 ، له ئۆردوکای کۆیه، قاچێکی په‌ڕی و هاوڕهێکی شه‌هید بوو ،ژماره‌ێکی تریش زامداه بوون .
• عه‌یشه‌گروکه ( عهیشهگڵۆکه ) ژنه کۆمه‌نیسته خهباتگیره شه‌هیده‌که‌ی شاری کۆیه، که به‌ده‌ستی به‌عسی دڕنده، قولابهی له مه‌مکانی گیرکراو له سێداره‌درا.

 
			 
			 
			