فه‌لسه‌فه‌ی مه‌رگی صلاح جلال
پزوی ئه‌ستێره گومانی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی شارای رۆحه (…)
هێشوی مه‌رگ ته‌ونی هه‌ساره‌یان پێچا
گومان بكه ئێستا زه‌مه‌ن ناو نیشانی مناڵی شێتی گرتوه
كۆلاره‌ی مه‌رگ له بیركردنه‌وه‌ی رۆح هه‌ڵد ێت
***
ئاوێنه‌ی زه‌مه‌ن تاریكخانه‌ی مناڵیمه (…) !!
زانكۆی شێتی و نوسینه‌وه‌ی زمانی مه‌رگ
بلوێن ئاوێنه‌ی شكاوی مه‌لۆتكه‌ی بیركه‌ره‌وه ی هێنا…
له گه‌ردونی جاڵجاڵۆكه‌ی فه‌لسه‌فه‌یا تیشكیان ده‌رخست (…)
***
چی نوسینێك هه‌یه مه‌رگ له روانینا وێنا بكات ؟!!!
زمانی رۆح چون له چاپخانه‌ی مه‌رگی بونا له چاپ بدات ؟!!
كێ ساتێك مه‌رگی له په‌رتوكی (با) یا دیوه ؟!!
گێژه‌ڵوكه‌ی وشه مه‌رگی میتا مه‌رگی خوێندۆته‌وه ؟!
كڵافه‌ی بون به‌بێ زانكۆی مه‌رگ پچڕا !!
فه‌زا پۆپه‌شمینی زمانی ئێوه‌ی له پێسته‌یه‌كا وه رگێڕا
مێژوی گه‌ردون له بێ زمانی (بون و نه‌بون ) سڕایه‌وه (…)
***
ئای له نوسراوی گڕوگاڵی كوژانه‌وه‌ی زمانی بون ؟!!
هه‌مو حه‌رفێك به‌سه‌ر وشه و رسته‌ی خۆ‌یا توایه‌وه
ئێوه به چی ئاماژه‌یه‌ك جوگرافیای جه‌سته ده‌نه‌خشێنن ؟!
چۆن گۆی زه‌وی بۆ هه‌ساره‌ی به‌رد ده‌گوێزنه‌وه ؟!
كه زمان له ناو(با) یا شێوه و ئاماژه و روخساری سڕایه‌وه
بون له گێژه‌نگی بێ زمانی وشه‌ی مه‌رگی بیر چوه‌وه(…)
***
من مه‌لۆتكه‌ی چاخی بیر كردنه‌وه‌ی زمانی مه‌رگی عاله‌مم (…)
حه‌زم له شیری نه‌مری گلگامشی مه‌رگی فه‌لسه‌فه‌ی جیهانه
له زانكۆی مه‌رگ و شێتی شارێكی سڕاوه ده‌رچوم
ژه‌هره مه‌رگی مێژوم له كوپه‌ی شای سه‌گ خوارده‌وه
بوم به ره‌مزی بێ زمانی مه‌رگی نه‌مری فه‌لسه‌فه
كۆلاره‌ی وێنه و روانین و بیر و ناسنامه‌م پچڕاوه
كێ ده‌توانێت ته‌نیا حه‌رفێكم پێ بڵێ له مه‌رگی خۆم ؟!!
هه‌تا فێری زمانی زانستی میتا مه‌رگی میتا زه‌مه‌ن ببم ؟!!
***
ته‌نافه شه‌یتانه‌ی مه‌رگ به بونه‌وه رایه‌ڵا بوه
هێلكه‌ی نه‌بون گه‌ڵای دره‌ختی مه‌رگی گرت
تۆفانی مه‌رگی زانستی شاری رۆح چونی ئاوا كرد
جوگرافیای بون به چوار ره‌نگه فۆتۆنی فیزیا سیواخ بو
بروسكه‌ی رۆحی عاله‌م وێنه‌ی گه‌رده‌لولی هه‌ڵگرت
گه‌ڵای مه‌رگی بونه‌وه‌ران له فۆتۆنا چرۆی ده‌ركرد ..!!
***
دره‌ختی ئه‌فسانه كۆرپه به قالۆنچه وێنای كردم (…)
پزوی هه‌وا له فه‌زای مه‌رگما كرایه‌وه
گه‌ردون بو به هێشوی زمان
كۆلاره‌ی بیر كه‌ره‌وه‌م له ده‌ست به‌ر بو
چۆن ئاوی مه‌رگێكی هه‌زار سه‌ده بخۆمه‌وه؟!!
چۆن ببمه‌وه به رۆحی یه‌كه‌م مردو ؟!!
له‌م تاریكخانه‌یه ده‌بمه‌وه به ره‌گه‌زێك وێنای نه‌بێت
ده‌چمه نیشتمان و زمانی مه‌رگه زانستی
ده‌بمه دره‌ختی بیرچونه‌وه و گه‌واڵه مه‌رگ (…)
***
كشتوكاڵی زمانی مه‌رگ فه‌زای گه‌ردونی سه‌وز كرد
زه‌مه‌ن به ساتی بێ زمانی قفل درا
رسته‌ی زمان نێَره موكێكی ناو نا بو
مێژوی زه‌مه‌نی به‌ردینی ده‌خوێنده‌وه
كۆلاره‌ی زمانم فڕی .. هه‌ساره‌ی بۆشایی پچڕا (…)
***
ئێستا حه‌زم له زه‌ریای ئه‌ڤێنی مه‌رگه…
عاشقێك له هێشوی مه‌رگ ده‌پێچمه‌وه
ده‌چمه سه‌ر خه‌وی مه‌رگه‌وه هه‌تا خۆشه‌ویستێك ده‌گرم
له دوای مه‌رگی ئه‌زه‌ل بۆ سه‌ده‌یه‌ك وچانی خامۆشی ده‌ده‌م
زه‌مه‌ن دۆشاوی ژه‌هری مه‌رگی بونی پێ به‌خشیوم
پیاڵه‌ی زێری فیرعه‌ونی چاخی بیر چونه‌وه
شه‌لالی مه‌رگێكی كردم هه‌زار هه‌زاره‌ی گرته‌وه
میاوه‌ی پشیله‌ی زانستی زمانی بونی داپۆشی
جاڵجاڵۆكه‌ی فیزیا ته‌نافی فه‌لسه‌فه‌ی چنی
بای ئه‌زه‌لی دوا حه‌رفه مه‌رگ بۆ سه‌ره‌تا هێنامیه‌وه (…)
***
كۆلاره‌ی بون به گێژه‌نگی باوه زه‌مه‌نی ئاڵتونیان نوسی
ده‌چمه‌وه بۆ مه‌لۆتكه‌یی كاتی لگوس
زمانی كۆرپه له گه‌ڵای مه‌رگه‌وه ده‌گرم
خومخانه مه‌رگ به تۆوی هه‌زار ره‌گه‌ز ره‌نگی كردم
هه‌وری ئه‌زه‌ل به( با) ی فیكر له بێ زمانی گێژی دام
به پله‌ی مه‌رگا ده‌چمه‌وه بۆ هه‌زاره‌ی سێ
به زمانی سه‌ره‌تا و مه‌رگ و لگوس رسته ده‌گرم
ئه‌وسا تۆ و مه‌رگ و داڵی زه‌مه‌ن ده‌خوێنمه‌وه (…)
***
ئه‌م نیشتمانه تۆوی تلیاكی دۆژه مه‌رگی زه‌مه‌نیه (…)
ئاوی مه‌رگ وێنه‌ی نه‌مری ده‌شواته‌وه
وه‌ره ئازیزه مه‌رگ با له تۆفانێكا بمرین
گۆپكه‌ی مه‌رگی خۆشه‌ویستی له میتا مه‌رگا هه‌ڵگرین (…)
***
من چۆن فیری زمانی مه‌رگی عاله‌م ده‌بم (…)؟
كه ته‌مه‌نی مه‌رگم ته‌نیا هه‌زار ساڵی مۆمه
زانكۆی مه‌رگه شێتی زه‌مه‌ن داخراوه و
جگه له‌مه‌رگ زمانێكی تر نازانم
نامه‌ی مێژوم به رێنوسی مردن نوسرا
زمانی هه‌وری بیر كه‌ره‌وه‌ی چاپه مه‌رگ
له چاپخانه‌ی بون چاپ نه‌كرا
په‌رتوكێكه ناسنامه و وێنه‌ی بونی هه‌موتانی تیایه
جێ چه‌مۆڵه‌ی پشیله مه‌رگی زانستی به لینجایی جاڵجاڵۆكه
زانكۆی زمانی مێروله ده‌نه‌خشێنێت
وه‌رن ببنه قۆزاخه‌ی مه‌رگه لۆكه‌یی
ئه‌گه‌ر بمرم ناو و شوێنه‌وارتان ده‌سڕێته‌وه
هێلكه‌ی گه‌ردون ده‌فلیقێت و ناسنامه‌ی بونتان هه‌ڵده‌گرێت (…)
***
سه‌رابی وێنه‌ی مناڵی نوقمی خه‌وی فه‌لسه‌فیه (…)
زمانی تێكه‌ل به نیشانه وگڕوگاڵی كۆرپه و مه‌رگه
بۆ هیچ زمانێك وه‌رناگێردڕێت (..)
وه‌رن له هه‌وری ئه‌فسانه مه‌رگه‌وه زمان بگرن
ئاوێنه‌ی منداڵی خۆتان له‌م ئه‌لبومه بناسنه‌وه (…)
***
چیه گه‌ردون بۆته شینایی هه‌وری گومانه مه‌رگ ؟(…)
مێژو تێكه‌ڵا به ژه‌هراوی تلیاك بوه
وه‌رن شه‌رابی گومانی مه‌رگ بخۆنه‌وه
تا زمانی من و مه‌رگ و خۆشه‌ویستی بگرن
وه‌رن له‌م فوه نه‌فخی گومانه‌دا ته‌ونی زمانێك بهۆننه‌وه
جاڵجاڵۆكه‌ی سه‌ده‌ی گومان زمانی گڕوگاڵیان له چاپ داوه
گه‌ردون به تۆڕی گومانه مه‌رگه‌وه چنراوه
هیچ زمانێك ته‌ونی سه‌ده‌ی گومان وه‌رناگێڕێت
ته‌نیا له نوسراوه ئه‌به‌دیه‌كانی زانكۆی مه‌رگه شێتی
له زه‌مه‌نی له دایك بونی مه‌رگی نوێ یا چاپ ده‌بنه‌وه (…)
***
حه‌زم له دۆشاوی هه‌زاره ژه‌هری مێژوه (…)
تا تینوێتی مه‌رگه گومانم ده‌شكێنم
خۆزگه گه‌ردون ببوایه به پیاڵه‌ی مه‌رگ
هه‌تا ره‌نگی دڵداریم تیا بكێشایه
حه‌زم ده‌كرد فه‌زا له عیشقێكا بتوایه‌وه
هه‌تا ببوایه به گوڕێك له مه‌رگا عیشقم كردایه
هه‌وری ژه‌هراو بۆ نابارێت هه‌تا له تۆفانی مه‌رگا نوقمم بكات ؟!!
من میوانی مه‌رگی شاری بیر چونه‌وه‌ی رێكه‌وته مه‌رگی كۆتاییم
هیمالایه‌م به بروسكه‌ی شێتی گۆڕی
به ئه‌كادیمای مه‌رگه ساتی هه‌زاره‌ی دو (…)
***
ئه‌گه‌ر مردم جوگرافیای شار هه‌ڵده‌كه‌نرێت …
كۆلاره‌ی روانینی مه‌رگم هیمالایه دێنێته جێی
هه‌ورێك له دوامه‌وه كه‌شه ده‌كات مه‌رگه‌ساته
ره‌مزی كشتوكاڵی ئێوه له تۆوی سه‌گ بێ به‌ر ده‌كات
من به‌زمانی مه‌رگ ده‌دوێم
ئێوه‌ش نازانن كۆلاره‌ی روانین ره‌نگی چۆنه ؟
له زه‌مه‌نی كشتوكاڵی فه‌لسه‌فه‌یا وشه‌كانم وه‌رده‌گێڕێت
ئه‌وسا زمانی مه‌رگه بونی ئه‌زه‌ل ده‌گرین (…)
***
من مه‌رگێكم روپۆی جیهانی بونم به وێنه مه‌رگ لێ گیراوه (…)
ده‌بێت مه‌رگ هێمای له من هه‌ڵگرتبێت (…)؟
ته‌نیا شێوه‌م ره‌مزی خۆشه‌ویستی تیایه
زمانم له ئاماژه و هێما و وشه وێنا ناكرێت
رسته‌ی شێتی مه‌رگه كه‌ڕ و لاڵی ( بون نه‌بون) ه
حه‌رفی واتای شمشێرێكه كه به زمان ئاو دار بوه
دارستانی نه‌بون ئێزگه‌ی عاشقانی بێ زمانی په‌خش ده‌كات
رۆمانی نێره‌موكی دایه و بابه ی تیا نوسراوه
ئه‌م رسته‌یه بانگه‌شه‌ی پشیله‌ی بیركه‌ره‌وه‌ی نازه‌مه‌نه
پزوی گه‌ردون وشه‌ی مه‌رگی كرایه‌وه
چاپخانه‌ی نه‌بون زمانی له بێ‌زمانی بونه‌وه‌ر نوسی
ته‌نیا په‌ڕه‌ی سپی ره‌مزی جوت بونی ئه‌وان بو
فه‌زای خسته تاریكخانه‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی وێنه‌ی بون (…)
***
چیه تاریك خانه‌ی شه‌واره وێنه‌ی ئێوه و ئه‌وان(..) ؟!
ئه‌كادیمیای شێتی زمانی مه‌رگی كرده‌وه
كاتێك تۆم دی جه‌نگی جیهانی كۆتا بو
گه‌ڕامه‌وه بۆ كشتوكاڵی فه‌لسه‌فه
زمانی سه‌ره‌تا و هه‌زار سه‌ده مه‌رگم گرت و
له جه‌سته‌ی سه‌گی خۆرافه‌دا یه‌كمان ناسی
بوین به دزاینی زمانی سه‌ده‌ی جوانی گه‌ردون (…)
***
گۆڕی گه‌ردون من و زمان و بیركردنه‌وه‌ی پێكهێناوه (…)
گێژه‌نگێكه زه‌مه‌نی كۆلاره‌ی عیشقی ئه‌وه
گۆڕێك له گه‌ردونی نه‌بون له مه‌رگا جه‌سته‌م ده‌فڕێنێت
زمانی نه‌بونی ئه‌وانی تۆوی مه‌رگی هه‌ڵگرتوه
تاریكخانه‌ی روح جه‌سته‌ی بێ زمانی نوسی
من مه‌رگێكم هه‌زار جاره كێلی مردنم ڕوخاوه
ده‌بێت له چاوانتا بمرم فێری زمانی مه‌رگ ببم (…)!!
***
تا‌بوتێك خۆر ئاوای عیشقی زه‌مه‌نی گرت بونی وه‌ستاند (…)
ده‌سرازه‌ی بون گرێی بۆ شاخی رۆح كرده‌وه ….
سوقرات پێكی ژه‌هری له شه‌رابی فیرعه‌ون پڕ كرد
ئه‌سكه‌نده‌ریش پیاڵه تۆوی بونی به دۆشاوی زه‌ریا نه‌خشاند
خۆر و زوحه‌یل پزوی هه‌ساره‌ییان پچڕا !!
گه‌ردون له پیاڵه شه‌رابی سه‌ده‌ی جوانی شۆرایه‌وه !!
بوكه بارانه‌ی زه‌مه‌ن ژه‌هری هابیل و قابیل بو
سه‌ر له نوێ خاكیان به فر مێسكی نه‌زۆكی چاند (….)
***
ئه‌گه‌ر بمرم فه‌زا بۆنی تلیاكی نه‌مری په‌خش ده‌كات (…)
كۆلاره‌ی هه‌ساره‌كان ده‌كه‌ونه خوار
گۆڕێك رۆژ ئاوا وخۆر هه‌ڵاتی نه‌بون ده‌گرێت
جێگه‌ی مێژو ده‌كاته‌وه
دو باڵنده‌ی زه‌مه‌ن له سه‌ره‌تا و كۆتایی وێنه
له دڵی گه‌ردونا ده‌منێژن
ره‌نگی فه‌زا به پێسته‌یه‌ك تێكه‌ڵا ده‌بێت
ره‌نگی مناڵی هه‌موتان له شیلاوگی سه‌گ ره‌نگا ده‌كرێت
پێسته سه‌گێك شوناسی نادیارتان له چاپ ده‌دات (…)
***
كۆلاره‌ی مه‌رگم هه‌ڵدا بۆ دوا وێسگه‌ی گۆڕی گه‌ردون (…)
فریشته‌ی مه‌رگ گوتی : نابێت بمریت
تۆ زمانی مه‌رگ نازانیت
گوتم: په‌ساپۆرتی مه‌رگم هه‌یه و له عیشقی گه‌ردونا ده‌مرم
گوتی : تۆ هه‌وری بیرچونه‌وه‌ت ئاوا بوه
زمانی مه‌رگ وبیركردنه‌وه‌ت بڕایه‌وه
هه‌ڵدرامه ناو ئه‌ستێره‌ی بیر چونه‌وه و رێكه‌وته مه‌رگ
ئێستا شیره خۆره‌ی مه‌رگی هه‌ساره‌ی نه‌مریم
دۆشاوی شیره ژه‌هری زه‌مه‌نی مه‌رگه‌سات ده‌خۆمه‌وه (…)
***
به تێزابی هه‌ورا داچوم به‌ره و گۆڕستانی دایك (….)
دایكه مه‌رگێگ نه‌بو شیری مردنم بداتێ
سه‌ده‌ی پێش‌و گوتم : ئازیزم تۆ نابیته خۆشه‌ویستم
گوتی : نه‌خیر نه‌كه‌ی پزوی خۆشه‌ویستی گرێ بده‌یت
وتم : چونكه تۆ مه‌رگ نیت
چۆن پێم ده‌ڵیی كشتوكاڵی مه‌رگ له چی زه‌ویه‌كی بون دایه ؟
دوای سه‌ده‌ی گومانی شیر په‌نجه له ئاوێنه بینیمه‌وه
ده‌چوه زه‌ریای مه‌رگه‌سات و له مه‌رگی منا ده‌گه‌ڕا
كۆلاره مه‌رگم بۆ هه‌ڵدا تا سه‌ده‌یه ك نه‌مر ببین
ئه‌ستێره‌ی مه‌رگ هه‌ڵی دامه هه‌ساره‌ی بیرچونه‌وه وه
شای هه‌ساره‌ی مه‌رگ گوتی : تۆ مه‌رگیبَكی كه‌ڕو لاڵیت
تۆ زمانی مه‌رگی ئه‌زه‌لت نه‌گرتوه
گێژه‌لوكه‌ی مه‌رگ فڕێی دامه هه‌ساره‌ی مه‌رگ
ئێستا شیره خۆره‌ی مردنم به بێ دایه
كێ ده‌بێته دایه و خۆشه‌ویستی مه‌رگم
هه‌تا هه‌وری گومانه مه‌رگ دابارێنین (…)
***
من به زمانی پیشه‌سازی لگوس هه‌وری بیرم باراندوه (…)
بۆ نابیته سوقرات ژه‌هری وه‌رگێڕانم به‌یتێ ؟
به زمانی هیمالایای بیر كه‌ره‌وه هه‌وری مه‌رگ ده‌خۆمه‌وه
ئه‌سكه‌نده‌رێك نه‌هات له خوێنی ئاوا نوقمم كات ؟!!
هیمالایای بیر چونه‌وه‌ی مه‌رگی ئێوه‌م
بۆ دارستانی سدره سه‌وز نابێت ؟!!
گه‌ڵایه‌كی سه‌وزه هه‌ور ره‌مزی ئێره بونی منی تیا بو
ته‌ونی مێژوی له جوگرافیایا هه‌ڵوه‌شاند
پیشیله‌ی زانستی هات و بانگه‌شه‌ی بونی قفڵا دا :
ئه‌م زه‌ویه بۆته كشت‌و كاڵی مه‌رگی شۆرینه‌وه
تۆوه گومانی مه‌رگی من و ئێوه و ئه‌وانی زانستیه
سه‌ده‌ی گومانی رێكه‌وته مه‌رگ سه‌وز ده‌كه‌ین (…)
6/9/2007
له ژماره87 ی گۆڤاری گزنگ له‌كانونی دوه‌می 2011 بڵاوبۆته‌وه