
خۆپیشاندان یان شۆڕش ؟
شه‌قامی کوردی و شۆڕش:
ئه‌و شه‌پۆله رووداو‌و گۆرانکارییانه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ، به‌تایبه‌تی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی گرتۆته‌وه که له ته‌وژمی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌رو به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێی لاوانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، خێرا سنووری خۆپیشاندان و ته‌نها ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ژیانی که‌سانێک له ژێر سایه‌ی سیسته‌مێکی سته‌مکاریدا تێپه‌ڕاندو بووه دیارده‌یه‌ک که مێژوویه‌کی نوێی له‌م ناوچانه‌ی دنیادا خوڵقاند و ئه‌کرێت بووترێت سه‌ره‌تای چه‌رخێکی نوێی ده‌ست پێ کردووه ، که ئه‌گه‌رچی هێشتا سیما‌و فۆرم و پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی دهاتووی به ئاڵۆزی و نادیار‌و کرانه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌ردا جێهێشتووه ، به‌ڵام دیارده‌یه‌که ئه‌کرێت به شۆڕش ناوی بنرێت و بووترێت که ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ته‌نها خودنماییشێکی توڕيیی خۆیان له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا نانوێنن ، به‌ڵکو هه‌ڵگری خواستی هێنانه دی ساته‌وه‌ختێکی مێژوویی نوێن که تیایدا به گۆڕینی ڕادیکالیانه‌ی مۆدێله ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌و سیسته‌مانه ده‌ست پێ ئه‌کات که له سه‌ر بنه‌ماکانی یه‌ک شێوه مۆدێکی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری و تاكڕه‌وی و دیکتاتۆری و بنه‌ماڵه‌یی دروست بوون و، به دامه‌زراندنی مۆدێلێکی نوێی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی و فره‌لایه‌نی کۆتایی دێت . ئه‌مه‌ش مانای گۆڕانکاری شۆڕشگێری له‌سه‌رجه‌م بونیادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵاتو ده‌رخستنی مۆدێلی هێزو پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نوێی ده‌سه‌ڵات . ئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا ڕوو ئه‌دات و تیایدا ئه‌ژین ساته‌وه‌ختی شۆڕشه به بونیاد و مه‌رج و ده‌ره‌ئه‌نجامه‌کانیه‌وه ، وه ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵاتیانه‌ی له شێوازی خۆپێشاندانه‌وه ده‌ستیان پێ کرد هه‌موو مه‌رجه‌کانی گۆڕینی ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌یان به‌ره‌و شۆڕش هه‌ڵگرتووه و له نێوان خۆیان و ده‌سه‌ڵاتدا هیچ ئه‌گه‌رێکی مانه‌وه‌و ڕزگار کردنی سیسته‌مه‌که‌یان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و دان و سانه‌وه نه‌بینیه‌وه ، جگه له ڕێگه چاره‌ی گۆڕینی ڕادیکالیانه نه‌بێت له بونایدی سیسته‌مه‌که‌دا ، ئیدی به‌ده‌ر له جیاوازی ئاستی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشانه به پێی پێکهاته کۆمه‌ڵایتیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌و ئاستی وه‌ڵام و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ شه‌قامدا.
به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی ئێستا له کوردستاندا ڕوو ئه‌دات ئه‌کرێت بخرێته‌خانه‌ی چ پێناسه‌یه‌که‌وه ؟ ئایا خۆپیشاندانه یان شۆڕش و به‌شێکه له‌و شه‌پۆله گۆڕانکارییه‌ی له ناوچه‌که‌دا ڕوو ئه‌دات؟ له ڕاستیدا ئه‌گه‌رچی لێكچوونێک ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ڕووی پاوان کردنی حوکم له لایه‌ن حیزب و بنه‌ماڵه‌و نائاماده‌یی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و بزربوونی سیسته‌م و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ، هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی دی ناوچه‌که بکاته‌وه ، له‌به‌رامبه‌ریشدا خواستی جه‌ماوه‌رو نه‌وه‌ی نوێ له خوڵقاندنی ژیانێکی نوێی له قه‌واره‌ی سیسته‌مێکدا که که‌رامه‌ت و دڵنیایی به ئایینده‌و گێڕانه‌وه‌ی مافه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی پێ ببه‌خشێت ، شه‌قامی کوردی هاوشێوه‌ی شه‌قامی وڵاتانی دی بکاته‌وه ، به‌ڵام له شێوازی خودنماییش کردن‌و ده‌ربڕینی خواسته‌کان و مه‌رجه‌کانی گۆڕینی ناڕه‌زایی له خۆپیشاندانه‌وه بۆ شۆڕش هیچ شتێک ئه‌وه‌ی له شه‌قامی کوردی‌دا ڕوو ئه‌دات له وانی دی نزیک ناکاته‌وه . پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له خودنمایش کردنی به‌رده‌وام له نه‌وه‌یه‌کی تێکه‌ڵ له لاونی خه‌وبین به ژیانێکی نوێ‌و ئۆپۆزیسیۆنێکی خاوه‌ن ستراتیژی تیابه‌تی حیزبیانه‌و توێژێکی ڕۆشنبیری که له ویژدانی خۆیدا هه‌ست به لێپرسراوێتی ئه‌خلاقی ئه‌کات به پشتگیری و تا ڕاده‌یه‌کیش ڕابه‌رایه‌تی و ئاراسته کردنی خۆپیشاندا ن‌و نه‌وه‌ی نوێ ، هێشتا ئاستی خۆپیشاندانه‌کان له توێی خیتابی حه‌ماسیانه‌وشیعر ئامێزی و خۆ دووباره‌کردنه‌وه به هه‌مان ڕیتم و شێوازی سه‌ره‌تاکه‌ی تێ نه‌په‌ڕیوه که جێی داخه ئاراسته‌ی داخوازیه‌کان به‌ره‌و جۆرێک بێ هوده‌یی ئه‌بات . تا ئێستا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نه‌یتوانی ببێته دیارده‌یه‌کی مێژویی و خوڵقێنه‌ری ساته‌وه‌ختێکی نوێ له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا که تیایدا قوربانی یه‌که‌م ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌وه نوێه یه که له‌سه‌ره‌تاوه بۆ خۆی له شه‌قامدا جێ هێڵراو ئۆپۆزیسۆن خۆی نه‌کرد نه به خاوه‌نی داواکانی و نه به خودنمایش کردنی و وه نه به کاتی هه‌ڵبژرانی ڕۆژ و ساتی خۆپیشندانه‌که‌و له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه که‌وته په‌راوێزی جووڵه‌و ستراتیژی هێزو کاراکته‌ره ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه که له پاڵ تووڕه‌یی خۆپیشانده‌راندا ستراتیژ‌و پرۆژه‌ی خۆیان نیشانی ده‌سه‌ڵات دا . له‌مه‌ش کاره‌سات تر له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی خۆڕسک تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ک په‌رچه کردارێکی سروشتی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی کاره‌ساته خوێناو ییه‌که‌ی 17ی شوبات ده‌ستی پێ کرد ،به بێ سه‌رکرده له ڕۆژانی یه‌که‌مه‌وه نه‌وه‌یه‌ک به جێ هێڵراو له شه‌قامدا بووه گه‌مه‌ی سه‌رکردایه‌تی و ڕابه‌رایه‌تی کردنی له نێوان هه‌ندێک کاراکته‌ری دیاری ئۆپۆزیسیۆن و هه‌ندێک هێزی په‌رواێزی وتوێژێکی ڕۆشنبیری هه‌ڵگری دنیا بینی سیاسی و که دواتر به‌شێکی ئه‌م ئه‌کته‌رانه دوای کۆتایی ڕووداوه‌کان ته‌نها ئه‌چنه خانه‌ی بیروه‌ریه‌کانه‌وه و بێ کارلێکه‌ری له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی داهاتووی کوردی ، له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م نه‌وه‌یه که به خۆڕسکی ڕژایه سه‌ر شه‌قام و تۆره‌کانی ئه‌نته‌رنێت و فه‌یس بوکی به شێوه‌یه‌ک به‌کار نه‌هێنا که تیایدا خواسته‌کانی خۆی به‌رنامه ڕێژ بکات و خۆی ببێته ڕابه‌ری خۆیی و مه‌رجکانی بوون به شۆڕش هه‌ڵگرێت . بۆیه جێی سه‌رسوڕمان نییه که له هه‌ڵچوونێکی وادا بۆ ( پارچه کاغه‌زێك بگه‌ڕێت ) و تیایدا له زیهنی توێژێکه‌وه کۆمه‌ڵێک داواکاری داڕێژێت که له هه‌مان کاتدا هه‌ڵگری داخوازی خۆپیشاندان و له‌هه‌مانکاتیشدا هه‌ڵگری توخم و مه‌رجه‌کانی شۆڕش بێت به بێ ئه‌وه‌ی ببێته شۆڕش و تا ئێستا له‌خۆ دووباره کردنه‌وه‌و چه‌ق به‌ستن چ له شوێن و چ له گوتاره‌کانیدا تێ نه‌په‌ڕێت و توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت دیارده‌یه‌ک دروست بکات. چونکه خه‌ون و داوکارای خۆپێشناده‌رانی شه‌قام له نێوان ئه‌رک و په‌یامی خۆپیشاندان و شۆڕشدا بزر بووه.
خۆپیشنادان و ئامانجه‌کانی :
خۆپیشاندان یان مانگرتن له نێو هه‌موو کۆمه‌ڵگه ده‌سه‌لاتیه‌کاندا که یه‌کێکه له هۆکارو شێوازه‌کانی فشاری ده‌سته‌جه‌معی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت ، له هه‌مان کاتیش‌دا دیارده‌یه‌کی نماییشکردن و پیاده کردنی سیاسه‌ته له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سگاو پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و گێڕانه‌وه‌ی بڕیاره‌کانه بۆ شه‌قام کاتێک خواستته‌کانی له‌گه‌ڵ بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدا یه‌ک ناگرێته‌وه . خۆپیشاندان که دواتر له کۆمه‌ڵه‌گه سیسته‌میه‌کاندا له چوارچێوه‌ی یاسا‌و مافه مه‌ده‌نی و سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤدا ڕێکخراوه ، له پێش شێوازه‌کانی دی سیاسه‌ته‌وه خۆڕسکانه‌و له شه‌قامدا له‌دایک بووه‌و ئه‌م شێوازه ئه‌وه‌ندی پێش سیاسه‌ت که‌وتووه له ده‌ربڕینی خواسته‌کاندا به شیوه‌ی سروشتی و پێش داڕشتنیان له چواچێوه‌ی به‌رنامه‌و ستراتیژی سیاسی و ڕێکخراوه‌ییدا ، ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رچاوه‌ی خوڵقاندنی شۆڕش و دروستکردنی خودی سیاسه‌ته وه‌کو هونه‌ری حوکمڕانی . ئاشکرایه که هه‌ر ناڕه‌زایی و یاخی بوونه جه‌ماوه‌ریه‌کان و تووڕيیی شه‌قامه دواتر شۆڕشه دیاره‌کانی مرۆڤایه‌تیان هه‌ڵگیرساند که به دوای خۆیاندا جۆرێک له ڕێکخستنه‌وه‌ی سیاسیانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌و سیسته‌مێکی نوێی ده‌سه‌ڵاتیان داهێناوه . ئێستاش له سیسته‌مه دیموکراتیه‌کاندا خۆپیشاندان هاوتاو ته‌واوکه‌ری سیاسته که مانای زیندوویی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌و هه‌موو تاک و گروپه‌کانی له‌وه‌دا نیشان ئه‌دات که پیاده‌کردنی سیاسه‌تی ته‌نها له قۆناغه‌کانی هه‌ڵبژاردنو ده‌نگداندا سنوردار نه‌کردووه‌و ئیراده‌ی تاکه‌که‌س له دوای ئه‌م پرۆسانه‌وه کۆتایی نایه‌ت و پیاده‌کردنی سیاسه‌ت له لایه‌ن تاکه‌که‌سی ئازاده‌وه له ده‌ره‌وه‌ی پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه مانایه‌کی گرنگتر به سیاسه‌ت ئه‌دات ، که لێره‌وه جێگۆڕکێی به‌رده‌وام به هێزو ده‌موجاوه سیاسیه‌کان ئه‌کات له سه‌ر شانۆی حوکمڕانی و هه‌روه‌ها ئازادی ئیرداه‌ی تاکه‌که‌س نیشان ئه‌دات که خۆی خوڵقێنه‌ری سیاسه‌ت و بڕیاره‌کانه، نه‌ک ئیراده‌یه‌کی ته‌سلیم بووکه له‌دوای پرۆسه‌کانی سیاسه‌ته‌وه بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی هه‌ڵبژێرێت. بێگومان خۆپیشاندان که یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی فشاری گروپێک یان هێزێکی کۆمه‌لایه‌تی یان سیاسی یان پیشه‌یی یان ڕه‌گه‌زی و ئه‌تنی و که‌لتوری و… هتد له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا له نێو سیسته‌مه سیاسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا به شێواز‌و خواست و داوکاری و ئامانجی جیاواز خۆی به‌رجه‌سته ئه‌کات به تایبه‌تی له‌و ساتانه‌دا که هه‌ست به مه‌ترسی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رخۆی ئه‌کات، یاخود به شێوازه‌کانی پراکتیکردنی ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌کانی ڕازی نابێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه خۆپیشاندان که مافێکی سه‌ره‌تایی و پارێزراوی تاکه‌که‌س و گروپه له سیسته‌مێکدا، به‌ڵام خۆپیشاندان هه‌ڵگری خواستێکیشه یان په‌یامێکه بۆ ده‌سه‌ڵات ، که ئه‌شێت هه‌ندێک جار مه‌رج نییه به داوکاریه‌وه بێته سه‌ر شه‌قام به قه‌د ئه‌وه‌ی جۆرێک له خود نماییش کردن و ڕاگه‌یاندنی په‌یامێکه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی . به‌ڵام هه‌ر کاتێک خۆپیشاندان له چوارچێوه‌ی خواست و داوکاریدا خۆی به‌رجه‌سته کرد ئه‌وا ئه‌و گروپ و هێزه‌ی که هه‌ڵگری ئه‌و خواستانه‌ن له لایه‌که‌وه به ڕاشکاوی خواسته‌کان به‌رجه‌سته ئه‌که‌ن له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداو هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی پشتگیری جه‌ماوه‌ریش له هه‌موو ئاسته‌کانی لۆژیکی فیکری و کۆمه‌لایه‌تیدا به‌رگری لێ ئه‌که‌ن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بیکه‌نه خواستێکی جه‌ماوه‌ری یان پشتگیراو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه. ئه‌و هێزه‌ی خواسته‌کانی خۆی دیاری ئه‌کات و ئه‌زانێت چی ئه‌وێت هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دا که شه‌قام بکاته فه‌زای یه‌کلایی که‌وه‌ره‌ی داواکانی و سیاسه‌ت و بڕیار له شه‌قامدا به‌رجه‌سته بکاته‌وه . وه پرۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌ک دائه‌ڕیژێت که دواجار به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی کۆی داخوزیه‌کان یان چ نه‌بێت زۆرترین ئاستی داخوازیه‌کانه. بۆیه خۆپیشندان له لایه‌که‌وه که هه‌موو هۆکاره‌کانی فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به کار دێنیت بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆی ، له‌وانه ئاگادارکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه له داواکان و شه‌رعیه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌و‌یش له ڕێگه‌ی ئیفلیج پێ کردنی خانه‌و توخمه گرنگه‌کانی ژیانی ئابوری و کۆه‌مه‌ڵایه‌تی ناو سیسته‌مه‌که ، به تایبه‌تی هۆکاره‌کانی گواستنه‌وه‌و کارگه‌کان وده‌سگاکانی خوێندن و ده‌سگا خزمه‌ت گوزاریه‌کان که لێره‌وه له‌ڕێگه‌ی جوڵاندنی هه‌موو ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌و ده‌سگایانه‌دا کار ئه‌که‌ن له پاڵ خود نماییش کردنی جه‌ماوه‌ریانه‌ش له شه‌قامدا شه‌رعیه‌تی داواکانی خۆی ڕائه‌گه‌ینێت . به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و هێزو گروپه کۆمه‌ڵایتیه له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانیه‌وه که زیاتر له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا سه‌ندیکاو ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کانن ده‌رگای دیالۆگ و فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا واڵا ئه‌که‌نه‌وه به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به خۆپیشاندان و به‌دیهێنانی داواکانی ، چونکه له هه‌موو کاتێکدا ئامانجی خۆپیشاندان ئه‌وه‌یه که بتوانێت له ماوه‌یه‌کی که‌مدا په‌یامه‌که‌ی بگات به ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی فشاره‌کانیه‌وه و زۆرترین داوا کانی پێ جێ به‌جێ بکات . چونکه درێژبوونه‌وه‌ی بێهوده‌ی خۆپیشاندان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ گروپێکی فشاردا نییه ئه‌گه‌ر بێ داواش بمێنێته‌وه . له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا خۆپیشاندانیش جۆرێکه له هونه‌ری سیاسه‌ت کردن که شیوازه‌کانی خود نماییش کردن‌و چۆنێتی ده‌ربڕینی په‌یامه‌کانی و گه‌یاندنی به جه‌ماوه‌رو له ڕووی کات و شوێنه‌وه کارلێکه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی له‌سه‌ر چ هێزه‌کانی خۆپیشانده‌ر، وه چ ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یه. له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌بێت ستراتیژی خۆپیشاندان به دیهێنانی ده‌ستکه‌وت بێت له ڕێگه‌ی فشاره‌کان و دان وسان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا . وه‌ک مۆریز تۆریز ئه‌ڵێت ئه‌بێت خۆپیشاندان کۆتایی بێت کاتێک ئامانجه‌کانی دێته دی . له ڕاستیدا مه‌رجیش نییه له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا شه‌قام له خۆپیشانداندا به سه‌ر‌که‌وتوویی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕابوه‌ستێت و ده‌سه‌ڵات ملکه‌چی دواکانی بکات . ئه‌شێت له هه‌ندێک حاڵه‌تدا داواکانی خۆپیشاندان و شه‌قام تووشی شکست بن یان به‌دی نه‌ین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه په‌یامێک جێ دێڵن و جارێکی دی تاکه‌کسانی ئازاد و گروپه‌کان به شێوزاێکی دی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات پیاده‌ی سیاسه‌ت ئه‌که‌ن . نزیک ترین نممونه له شکستی خۆپیشاندان ، شکستی مانگرتنه جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریه‌کانی مانگی ته‌موزو ئابی 2010 فه‌ره‌نسا بوو که له کاتێکدا هه‌موو هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ، هه‌موو سه‌ندیکاکان ، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ له کرێکاران و جوتیاران و پیشه‌وه‌ران و فه‌رمانبه‌ران و کاسبکارو خوێندکاران تیایدا له خۆپیشاندانی چه‌ند ملیۆنیدا به‌رامبه‌ر حکومه‌تی ڕاست وه‌ستانه‌وه که له په‌رله‌ماندا پرۆژه‌ی بڕیاری زیادکردنی ساڵی کار بۆمافی خانه‌نشینی پێشکه‌شکردبوو . پاش چه‌ندین ڕۆژی دووباره له ڕژانه نێو سه‌قام له هه‌موو شاره‌کاندا که هه‌ندێک جار توند‌و تیژیشی لێ که‌وته‌وه و پاش چه‌ندین ڕۆژ له گفت و گۆ له په‌ر‌له‌مان ، وه چه‌ندین دانیشتنی دان و سان له نێوان حکومه‌ت و نوێنه‌رانی سه‌ندیکاکاندا، به‌ڵام دواجار بڕیاره‌که له په‌ر‌له‌مان له لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕاسته‌وه په‌سه‌ند کراو خۆپیشاندان نه‌یتوانی شکست به‌ده‌سه‌ڵات بێنێت و کۆتایی به‌و قۆناغه‌ی ناڕه‌زایی هێنا بێ ئه‌وه‌ی کۆتایی به خه‌بات و جه‌نگه‌کانی داهاتوو بهێنێت . لێره‌وه تێ ئه‌گه‌ین که خۆپیشاندان جۆرێکه له شێوازی خودنماییش کردنی جه‌ماوه‌ر بۆده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و له هه‌مان کاتدا به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وت و داوکاری ڕوون و ئاشکرا که له زۆر حاڵه‌تیدا نه پێویستی به تیۆریزه کردن‌و خستنه چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌و به‌ستنه‌وه‌ی به جۆرێک له دنیابینه‌یه‌وه هه‌یه و نه پێویستی به سه‌رکرادیه‌تیه‌کی ته‌واو ڕوناکبیرو شاره‌زا له سیاسته‌دا هه‌یه . ئه‌وه‌ی بۆ خۆپێشاندان گرنگه ئیراده‌یه‌کی ده‌سته جه‌معی به‌هێزو خۆراگر و له هه‌مانکاتیشدا ئاماده‌ی کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاکان و جوونه نێو دیالۆگه‌کانه‌وه هه‌یه . بۆیه زۆر جار باشترین ڕابه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان له دنیادا به تایبه‌تی له نیو سیسته‌مه دیموکراسیه‌کاندا ڕابه‌ری سه‌ندیکا کرێکاری و پیشه‌ییه‌کان و یان نوێنه‌رانی ئه‌و ڕیکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن که له‌ناوه‌ندی پیشه‌که‌ی خۆایانه‌وه هاتوون و له چۆنێتی داڕشتن‌و خستنه ڕوی دواکان و به‌رگری کردنی لێێ و دان‌و سان له‌سه‌ری شاره‌زان .
بێگومان لێره‌دا ئه‌وه‌ی به جیاواز له خۆپیشاندانه‌کانی کوردستاندا ئه‌یبینین له لایه‌که‌وه نائاماده‌یی ئه‌و هێزه ڕاسته‌قینه‌یه‌یه که یه‌که‌م خودنماییش کردنی خۆڕسکی له شه‌قامدا نواند و دوورخسته‌نه‌وه‌ی داخوازی و بزرکردنێتی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک هێزو ڕابه‌ری دیه‌وه که پێی وایه لێپرسراوێتی ئاراسته کردنی ئه‌و نه‌وه‌یه‌و قسه‌کردنی له جیاتی ئه‌وی له ئه‌ستۆدایه و ئه‌م ساته وه‌خته ئه‌رکی مێژوویی ئه‌وه که فۆرمی داخوازیه‌کان و ستراتیژی خۆپیشاندان به‌رجه‌سته بکات و ئاراسته‌ی ڕووداوه‌کان بگۆڕێت . لێره‌و له پاڵ ناڕۆشنی و نادیاری خواستی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌قامدا له هه‌مان کاتدا ئه‌م هێزه‌ی خۆی نماییش ئه‌کات وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ داوه توانای ئه‌وه‌ی نییه که خانه زیندووه‌کانی کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات تووشی هه‌ژان و ئیفلیجی بکات تا له‌وێوه په‌یامه‌که‌ی به‌سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ر بگه‌یه‌نێت و کێسه‌ی خۆی بکاته کێشه‌ی جه‌ماوه‌ر. چونکه خۆی ئه‌و خانانه له کۆمه‌ڵگه‌دا بوونی نییه تا ئیفلیج بکرێت ، وه له‌لایه‌کی دیشه‌وه له کاتێکدا ئه‌و هێزه‌ی له شه‌قامدا خۆی نماییش ئه‌کات به ته‌واوی له ناو ده‌سگاو شوێنه‌کانی کار‌و بونیاده خزمه‌تگوزاریه‌کانه‌وه نه‌هاتووه‌و که به‌شێکی زۆریشی له توێژی بێکار پێک هاتبێت که له کاتێکدا له ڕووی ئیلتیزامی پیشه‌ییه‌وه گرنگی به کات و درێژ بوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان نادات به ڵام له ڕووی ده‌رئه‌نجامه ده‌روونیه‌کانه‌وه هه‌ست به درێژ کردنه‌وه‌ی بێ هووده‌یی کات ناکات که هه رڕۆژێکی زیاده به بێ ئه‌وه‌ی ببێته فشارێکی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌رده‌سه‌ڵات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆپیشانداندا نیه‌و دواجار به شکستێکی ده‌روونی بۆ نه‌وه‌یه‌ک ئه‌که‌وێته‌وه که هه‌ست ئه‌کات له ده‌روه‌ی خواسته‌کانی ئه‌وه‌وه کۆمه‌ڵێک گه‌مه‌ی دی نێوان کاراکته‌ره ڕێکخراوه‌کان خه‌ریکی ڕێکخستنه‌وه‌ی شێواز‌و پیاده‌کردنی سیاسه‌تن له تێڕوانینی خۆیانه‌وه.
شۆڕش له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژوو :
ئه‌وجووڵه‌یه‌ی ئێستا له شه‌قامدا ئه‌بینرێت به زه‌روره‌ت ده‌ربڕی خواستی شه‌قام نییه به قه‌د ئه‌وه‌ندی به‌شێک له و هێزه‌ی که ئێستا شه‌قامی کردۆته جۆره پێکهاته‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی دیسپلین کراوی خاوه‌ن ئه‌نجومه‌نێک که له‌جیاتی ئه‌و بڕیار ئه‌دات و خودی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش جۆرێکه له ڕاگرتنی ته‌رازوو ته‌وافوقی نێوان ئه‌و کاراکته‌رو هێزانه‌ی شه‌قام ئه‌جوڵێنن و خاوه‌نی به‌رنامه‌و ستراتیژی خۆیانن . ئێستا شه‌قام به شێوازی خۆپیشاندانێکی خاوه‌ن خواستی ئاشکرا خۆی نمایش ناکات ، ئێستا خواستی شه‌قام له ناڕه‌زایی ود اواکاریه‌وه کراوه به ویست بۆ شۆڕش ، ئه‌و هێزه‌ی بڕیاری بۆ شه‌قام داوه هه‌ڵگری ووتاری شۆڕش و خولقاندنی ساته‌وه‌ختی گۆڕانکاری ڕادیکالیه له ناو سه‌رجم سیسته‌می سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیدا له کاتێکدا هه‌ڵگری مه‌رج و توخمه‌کانی ئه‌م شۆڕشه‌ش نییه . هێزێک شه‌قام به‌روه شۆڕش ئاراسته ئه‌کات له کاتێکدا هیچ میکانیزمێکی گۆڕینی کۆمه‌ڵگه‌ی پێ نییه له سیسته‌مێکه‌وه بۆ سیه‌مێکی دی و نه‌وه‌یه‌که به‌ته‌نیا ناتوانێت ببێته هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی شۆڕش. ئه‌وه‌ی گوتاری شه‌قام ڕائه‌گه‌ینێت خۆی کار له‌سه‌ر قسه نه‌کردنی شه‌قام و بێ ده‌نگ کردنی ئه‌کات و نوێنه‌ارانی ڕاسته‌قینه‌ی دوور ئه‌خاته‌وه له ده‌ربڕینی خواست و خه‌ونه‌کانی. هه‌ست ئه‌کرێت که نه‌وه‌یه‌کی نوێ له شه‌قامدا له نه‌شوه‌ی به‌ره‌و شۆڕشدا خه‌ونه‌کانی لێ دزراوه‌و بۆته گه‌مه‌ی نێوان ستراتیژی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کان و خودنماییش کردنی توێژێکی روناکبیر که داڕشتنی گوتاری شه‌قام به‌لێپرسراوێتی خۆی ئه‌زانێت له خوێندنه‌وه‌ی خۆیه‌وه بۆ دۆخێ ئێستای کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و په‌یوه‌ندی به دنیاوه له ژێر کارڵێکه‌ری ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌دا. توێژێکی ڕۆشنبیر هه‌ست ئه‌کات که شه‌قام هانای بۆ ئه‌و هێناوه ڕێگا تاریکه‌کانی ڕزگاری بۆ ڕۆشن کاته‌وه‌و دوای ئه‌م هه‌موو خوێندنه‌وه تیۆرییه کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌م نه‌وه‌یه بکرێته پێشه‌نگی ئه‌و جه‌نگه دژی سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتی که توانای به‌رده‌وام بوون و ژیانی نه‌ماوه . به‌ڵام ئه‌م توێژه له ئاراسته‌کردنی ئه‌و هێزه نوێه‌ی له دایک بووه‌و پێویستی به به‌خشینه‌وه‌ی مانایه‌کی نوێ هه‌یه به سیاسه‌ت و پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات ، به‌هه‌مان ئه‌و گوتاره ته‌قلیدیه سیاسیه هاندانیانه کار له‌سه‌ر ئاراسته کردنی ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌کات که جیاوازی له هیچ گوتارێکی سیاسی و ته‌حریزی هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی دی نییه، ئیدی له‌هه‌ر به‌ره‌و ڕه‌وت و تێڕوانینێکی سیاسی بێت . مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ شه‌قامدا هه‌مان مامه‌ڵه کردنه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌ندامی حیزبێکی دیسپلین کراوو یان هه‌ر هاونیشتمانیه‌کی کۆنترۆل کراو له‌ژێر سایه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکدا بێت به ئاستی کار کردن له‌سه‌ر هه‌سته عاتیفیه‌کانی و کردنی به‌به‌شێکی بێ ئاگا له پرۆسه‌ی شۆڕشێک که که‌س له حاڵه‌تی هه‌ڵچوون و هه‌ژانیدا بیر له ده‌رئه‌نجام و ئایینده‌کانی ناکاته‌وه . هه‌ر لێروه‌یه سه‌یر نییه ڕۆژانه له نێو گوتاری ئه‌و توێژانه‌وه به ئاشکرا گوێمان له ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی موجه‌ره‌د ئه‌بێت که ئیشی گوتاربێژه سیاسیه‌کانه نه‌ک ڕوناکبیر، وه‌ک ئه‌وه‌ی هاوار ئه‌کرێت که کۆتایی ده‌سه‌ڵات هاتووه‌و ، تا ئه‌وه‌ی گوێمان لێ‌بوو که سه‌رکه‌وتنی کۆتایی نزیک بۆته‌وه. ئه‌م گوتاره شۆڕشگێڕیه ئامێزه له گروهێکه‌وه ئاراسته‌ی شه‌قام ئه‌کرێت که چه‌نده به ئاشکرا پیاده‌ی سیاسه‌ت ئه‌کات و جۆرێک له تێروانینی سیاسی لای شه‌قام دروست ئه‌کات به‌لام خودی خۆی هه‌ست به‌وه ئه‌کات که دواجار ئه‌رکی موماره‌سه‌کردنی سیاسه‌ت و هونه‌ری حوکم و ده‌سه‌ڵات کاری ئه‌م نییه وسه‌رباری ئه‌و مۆدێله سیاسیه‌ی نیشانی شه‌قامی ئه‌دات ، به‌ڵام خۆی ناتوانێت تا کۆتایی ببێته ڕابه‌ری شه‌قام . هاتنه ناوه‌وه‌ی کتوپڕی ئه‌م بۆ نێو رووداوه‌کان هاتنه ناوه‌وه‌ی فریادڕه‌سێکه بۆ نه‌وه‌یه‌ک له شه‌قامدا که ئه‌م خۆی به به‌پرسیاری پێگه‌یاندنو هۆشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌زانێت وپێویستی به‌وه هه‌یه که ئه‌م پرۆژه‌یه‌کی ڕیفۆرمی کۆمه‌ڵگه‌ی پێ ببه‌خشێت بێ ئه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌که‌ی بکات . ئه‌م گروهه که له‌تیۆریزه کردنی کۆمه‌ڵگه‌و ڕوداوه‌کانیه‌وه هاته ناو خوڵقاندنی پرۆسه‌ی شۆڕشه‌وه ، له دوای ئاماده‌کردنی نه‌وه‌یه‌ک بۆ شۆڕش و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شنادنه‌وه‌ی بونیاده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه ، جگه له خۆکێشانه‌وه‌ی له سیاسه‌ت شوێنێک بۆ خۆی له‌و پرۆسه‌یه‌و داهاتوویدا نابینێته‌وه و له‌دوای ئه‌م بانگه‌یه‌شه‌وه شه‌قامی بۆ بۆشایی جێ هێشتووه که نه‌ک هه‌ر بۆشایه‌کی سیاسیه به‌ڵکو بۆشاییه‌کیشه که تیایدا هیچ چۆره په‌یوه‌ندیه‌کی بونیادی له نیوان پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه له جێی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه دیاری ناکات . ئایا ئه‌مه جۆرێکه له نه‌گه‌ێستنه بڕیاری ئه‌و هێزه‌ی گوتاری شه‌قامی داڕشتووه‌و دواجار به‌ره‌و شۆڕش ئاراسته‌ی کردووه له نه‌گونجان له نێوان مۆدێلی کۆمۆنیزمی کرێکاری و شورایی و ، یان سۆشیال لیبرالی ، یان مۆدێلی ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی شه‌ریعه‌تی یان مۆدێلێکی تێکه‌ڵ له‌م پێکهاته لێکنه‌چووانه؟
نادڵنیایی به خود و په‌راوێز مانه‌وه‌ی توێژی ڕۆشنبیر له‌م ڕووداوانه‌داو ئه‌گه‌رچی ڕۆژانه تاکه گوتاربێژو قاره‌مانی به‌رده‌می مایکرۆفه‌نه‌کانیش بێت ، ئه‌و شکسته تراژیدیه‌ی شاعیری ڕۆمانسی گه‌روه‌ی فه‌ره‌نسی ئه‌لفۆنس لامارتین ( 1790-1869 ) مان بیر دێنێته‌وه ، که یه‌کێک بوو له ڕابه‌رو سه‌رکرده‌کانی شۆڕشی 1848 ی فه‌ره‌نسا ، کاتێک جه‌ماوه‌ری پاریس له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می پاسایه‌تی لویس فیلپ و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ژاری وبارودۆخه سه‌خته‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵک پێوه‌ی ئه‌ناڵاند، له 227 شوباتی 1848 ڕاپه‌رینیان له پاریس هه‌ڵگیرساندو له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا جارێکی دی ڕژێمی پاشایه‌تیان ڕووخانده‌وه‌و دووه‌مین جمهوریه‌تی فه‌ره‌نسایان ڕاگه‌یاند که له‌سه‌ره‌تادا لامارتین که یه‌کێک بوو له ڕابه‌رو پێشه‌نگ و گوتار بێژه‌کانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو کرا به سه‌رۆکی حکومه‌تێکی کاتی ، به ڵام دواتر له دوای خستنه‌وه‌کاری ده‌ستورو سازدانی هه‌ڵبژاردن ، لامارتین که خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژارد له‌به‌رامبه‌ر لویس ناپلیۆن بۆناپارتدا تووشی سه‌خترین شکست ئه‌بێت که وای لێ ده‌کات به ته‌واوی خۆی له ژیانی سیاسی بکێشێنێته‌وه‌و ئه‌و هه‌ره‌سه تا کۆتایی ژیانی کارلێکه‌ری ده‌رونی لا به جێ هێشت که خه‌مۆکی سه‌راپای ژیانی داگرتبوو.
هیوادارم که توێژێکی ڕۆشنبیر به‌شێک له لێپرسراوێتی ئاراسته کردنی شه‌قام به‌ره‌و فه‌زای شۆڕش و دواتر به‌جێ هێشتنی بۆ بۆشاییه‌کی بێ هوده‌و ئاژاوه نه‌خاته ئه‌ستۆی خۆی بێ ئه‌وه‌ی پێشتر له ئاماده باشی ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه تێ بگات که ئاخۆ هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌کی دوای شۆڕش و ده‌رباز کردنی شه‌قامه له قه‌یرانی بۆشایی . هیوادارام گوتاره حه‌ماسیه‌کانی توێژی ڕۆشنبیر نه‌بێته به‌شێک له دروستکردنی دیمه‌نی خوێن ولێ سه‌ندنه‌وه‌ی ڕۆحی هه‌ر تاکێک له‌م نه‌وه نوێ یه که پێشتر له دیمه‌نه‌کانی جه‌نگی براکان و خوێن ڕشتنی دڵڕه‌قانه‌ی یه‌کدی و له‌ت و په‌ت کردنی جه‌سته‌ی یه‌کدیانی نه‌بینوه، چونکه من گومانم له‌وه نییه که خوێندنه‌وه‌ی توێژی ڕۆشنبیر بۆ کۆی سه‌رجه‌م ڕووداوه‌کانه و جیاکردنه‌وه‌و له‌ت کردنی دیمه‌نه‌کان نییه له یه‌کدی وقسه کردن له‌وه‌ی له کوێدا کێ کێی کوشتووه کێ ئه‌بێت په‌لکێشی دادگا بکرێت. چونکه هه‌موو لایه‌ک به هه‌موو کاراکته‌ره‌کانیه‌وه له دروستکردنی ئه‌و دیمانانه‌ی ئێستای شه‌قامدا به‌شدران ، له دیمه‌نی خۆپیشاندانی هێمنانه‌وه تا خوێن ڕشتنی مناڵ و هه‌ره‌زه‌کارێکی بێ تاوان و تا ئه‌گه‌ره‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ڕووداوانه‌ش که کۆمه‌ڵیک هێزو فاکته‌ر له نه‌شوه‌ی گه‌یشتن به (نزیک بوونه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی کۆتایی ) که ئه‌مه قسه‌ی رابه‌رێکی شه‌قامه ، شه‌قام ته‌سلیمی فه‌زای شۆڕش ئه‌که‌ن له کاتێکدا هه‌ڵگری مه‌رجه‌کانی شۆڕش نییه.
مانای شۆڕش بریتیه له بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی که له له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌وڵی گۆڕینێکی کتو پڕ‌و رادیاکالی و سه‌رتاسه‌ری له کۆی بونیادی سیاسی ، کۆمه‌لایه‌تی ، ئابوری نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دوڵه‌تی یان ده‌سه‌لاتیدا به‌رجه‌سته ئه‌کات. شۆڕش به ئامانجی کۆی سیسته‌مێک ئه‌خوڵقێت که ده‌سکاری پێکهاته‌ی سیستمه‌که‌و گۆڕینی ده‌مو چاو ڕه‌مزه‌کانی پێشووی ده‌سه‌لاتیش ئه‌کات و لێره‌وه‌یه که دابڕانێکی ته‌واو له‌گه‌ڵ قۆناغی پێش خۆیدا ڕائه‌گه‌یه‌نێت که ئیدی کۆتایی به مێژوویه‌ک و سه‌ره‌تای مێژوویه‌ک ده‌ست پێ ئه‌کات، که نه‌ک هه‌ر له ڕووی بونیادییه‌وه له قۆناغی پێش خۆی جیاواز ئه‌بێت به‌ڵکو له ڕووی گوتاری جه‌سته‌جه‌معی و تێروانینی که‌لتوریشه‌وه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ له نێو چه‌مک و دیده‌کانی شۆڕشدا ئه‌خوڵقێنێت. لێره‌وه شۆڕش جێگۆڕکێ له هه‌ره‌م و په‌یژه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و شوێن و پێگه‌ی چین و توێژه‌کانیدا دروست ئه‌کات و که تیایدا له پاڵ شۆڕشی سیاسی‌دا شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوتاو هاوشانی گۆڕانکاریه‌کان ئه‌بێته‌وه. بۆیه هه‌موو شۆڕشێک له ڕێگه‌ی خودی جه‌ماوه‌رو هێزێکی دیار و به‌رجه‌سته‌ی یان کۆمه‌ڵه هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسیه‌وه پرۆسه‌ی خودی گۆڕینی کۆمه‌ڵگه رائه‌گه‌یه‌نێت و به بێ هێزێکی کاریگه‌ر که بتوانێت پرۆژه‌یه‌کی دوای شۆڕش و ئه‌لته‌رناتیڤێکی بۆ سیسته‌می پێشوو پێ بێت و وه توانای ته‌قاندنه‌وه‌ی ووزه‌و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌بێت بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌لات ، شۆڕش ناتوانێت ئه‌و گۆڕانکاریه ڕادیکاڵی و دابڕانه مێژووییه بخوڵقێنێت. جگه له‌مانه سه‌رکه‌وتنی هه‌ر شۆڕشێکی نوێ له ئێستای دنیادا له دوای شۆڕشه ناسراوو ته‌قلیدیه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده تا ئه‌گاته شۆڕشی سوری سۆڤێتی ، پابه‌نده به سێ بنه‌ماو مه‌رجی سه‌ره‌کیه‌وه : یه‌که‌م چڕ بوونه‌وه‌ی خواستی ڕادیکالی ڕیفۆرم له نێو داواکاری هێزه زیندووه‌کانی کۆمه‌ڵ و چوونه ناو قه‌واره‌ی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریه‌وه ، هه‌روه‌ها گۆڕینی خواسته‌کان له چاکسازیه‌وه بۆ گۆڕینی کۆی سیسته‌مه‌که‌و ڕاماڵینی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات . دووه‌م : په‌رت کردن و ئیفلیج کردنی پایه و توخمه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ناو خودی خۆیدا که چی تر توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌قامی نه‌بێت . سێهه‌م مه‌رجی گرنگ بریتیه له بێ لایه‌ن کردنی ده‌سگای سوپاوهێزه ئه‌منی و چه‌کداریه‌کانی ده‌سه‌ڵات له جه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و شه‌قامدا وه له‌وه‌ش گرنگتر هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی که پایه‌ی سه‌ره‌کی حوکم و ده‌سه‌ڵاتن له سه‌رانی ده‌سه‌ڵات و یاخی بوون لێیان و پشت تێ کردنیان ، وه ک ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له شۆڕشی تونس و میسردا بینیمان که به کورت ترین کات و که‌مترین زه‌ره‌رو قوربانی کۆتایی به سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی شۆڕش هێناو کۆمه‌ڵگه‌ی دوای شۆڕشیشی له فه‌زایه‌کی ئاژاوه‌و بۆشاییدا جێ نه‌هیشت. بێگومان ئه‌وه‌ی له ڕه‌وت و په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشندانه‌کانی کوردستاندا به دی ئه‌کرێت که هێشتا به‌لای به‌شێکی زۆری ده‌سه‌ڵاته‌وه جۆرێکه له ناڕه‌زاییه‌کی لۆکالی و هه‌ندێک شوێنی کوردستان و توانای ئه‌وه‌ی نییه که ببێته دیارده‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری و خوڵقاندنی دابڕان له گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدا له هه‌موو ده‌سگاو پێگه‌و شوێنه‌کانیدا ، نائاماده‌یا ئه‌م توخم و مه‌رجانه‌یه که هێزێکی شۆڕشگێری نه‌خستۆته نێو شه‌قامه‌وه ئه‌گه‌رچی ئاستی خواسته‌کانیش خۆیان هه‌ڵگری مانای شۆڕش بن . ئه‌وه‌ی ئه‌بینرێت په‌ره‌سه‌ندنێکی خواستی سیاسی به‌شێکی ئۆپۆزیسۆنه به ستراتیژی جیاوازیانه‌وه که له پشتی چه‌پاند ن‌و له ڕێلادانی ده‌نگی خۆڕسکی شه‌قامه‌وه و به‌کارهێنانی وه‌کو هێزێکی فشار بۆ یارمه‌تی ئۆپۆزیسۆن له نماییش کردنی قه‌باره‌ی خۆیدا ، گه‌مه‌یه‌ک له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌کات که ئێستا سیمای چوونه نێو قۆناغی دان و سانه‌وه‌ی تێدا ده‌رئه‌که‌وێت.
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک بۆ واقیع:
من پێم وایه ئێستا ئۆپۆزیسۆن سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی خۆی له واقیع نزیک کرۆته‌وه‌و له نێو هونه‌رو شێوازه مومکینه‌کانی سیاسه‌تدا به‌شداری خۆی ئه‌خاته نیو پرۆسه‌ی چاکسازی و به سیسته‌م کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه که پرۆسه‌یه‌که به فڕێدانه ده‌روه‌ی هیچ هێزو کاراکه‌ته‌رێکی سیاسی – کۆمه‌لایه‌تی کوردی نایه‌ته دی و ئێستا کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی خستۆته به‌رده‌م ڕێگه چاره‌یه‌کی هێمنانه‌ی داڕشتنه‌وه‌و ڕێکخستنی سیسته‌م و شێوازێکی ده‌سه‌ڵات که تا ئێستا ئیشکالیه‌تی بوون به سیسته‌می هه‌یه. داوای بنیاتنانی سیسته‌م له کوردستاندا نه‌ک ته‌نها خواسته، به‌ڵکو پێداویستیه‌کی سه‌ره‌کی زامن کردنی پێکه‌وه ژیانی هێزو نه‌وه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیه له نێو پێکهاته‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتیدا که تیایدا له به‌رجه‌سته کردنی شوناسێکی کوردیه‌وه ئیراده‌و شوێنی هه‌موو پیكهاته‌کانی بپارێزێت. خواستی ئۆپۆزیسۆن که ئێستا داوای پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی ئه‌کات له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و تاساز دانی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و بێ ده‌ستێوه‌ردان ، له‌گه‌ڵ خواستی ده‌سه‌ڵاتدا به پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه فراوان یه‌ک ئه‌گرێته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌به‌رده‌م قۆناغێکی نوێدان که له دوای فشاری شه‌قامه‌وه ئیتربوراێک له به‌رده‌م شێوازه‌کانی دی هانگاو نان به‌ره‌و چاکسازی بکرێته‌وه له ڕێگه‌ی دیالۆگ و به پراکتیک کردنی پێکه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌کانی ده‌سه‌ڵات و خواستی شه‌قام و ئۆپۆزیسیۆن له ڕه‌هه‌نده واقیعیه‌که‌یدا . ئه‌شێت له جێگه‌ی هه‌ندێک چه‌مکی بارگاوی به گرێ‌و ڕکا‌به‌ری و شه‌ڕانگێزی نێوان هێزه‌کان وه‌کو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت و ده‌سگاکانی ، کۆمه‌ڵه زاراوه‌یه‌کی سیاسی و بواری دان و سان بخرێنه کار بۆ زیاتر لێک نزیک کردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و ده‌رباز بوون له قه‌یرانێک که دواجار ته‌نها له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاڵۆز‌و به یه‌کداجووی کوردستاندا دیالۆگ چاره‌سه‌ی ئه‌کات.
گۆڕینی بڕیاری ئۆپۆزیسیۆن له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بێ مه‌رجی حکومه‌ت و حه‌ل کردنی ده‌سگاکانی حیزب و پێکهێنانی حکومه‌تی بێ لایه‌ن و سازدانی هه‌ڵبژرادن ، بۆ به‌شداری کردن له حکومه‌تێکی ته‌وافوقیدا و بوون به به‌شێک له ده‌سه‌ڵات ، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌که بۆ واقیع و تێگه‌ییشتنه له‌وه‌ی که ئیشکالیه‌تی به سیسته‌م نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێپرسراوێتی کۆی پێکهاته‌کانیه‌تی و دروستکردنیشی ئه‌رکی پێکه‌وه‌یی هه‌موو هێزو کاراکته‌ره سه‌رکیه‌کانیه‌تی . هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی هه‌ندێک له حیزبه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌بوو که له‌پشتی سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتی جێهێڵراو بۆ دوو حیزبی سه‌ره‌کی کوردستان له به‌رامبه‌ر پاراستنی بونیادی خۆیان و وه‌رگرتنی میزانیه‌یه‌ک و ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی و یارمه‌تیه ده‌ره‌کیه‌کانی خۆیان و به‌رکه‌وتنی به‌شیک له گه‌نده‌ڵی کوردستان و به خاوه‌ن بوونی چه‌ند کۆمپانیایه‌ک ، ڕۆلێکی لێپرسراوێتی گرنگیان هه‌یه له دوو خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له به‌سیسته‌م بوون ، که ئیشکالیه‌تی سه‌ره‌کی بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانی دروست کردووه و ئه‌شیت تاکه ڕێگه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه خوڵقاندنی شۆڕشێک بێت له ناو خودی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌سه‌ر خۆیدا که هه‌موو پێکهاته‌کانی تیایدا به‌شدار بن و هه‌مووان ببنه به‌شێک له ده‌سه‌ڵات و هه‌موو پایه گرنگه‌کانی بۆ دوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌که چێ نه‌هێڵن که دواتر به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر بونیادی خۆیان وه‌کو حیزب و هه‌رگیز دانه‌مزراندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سگایی کورد ئه‌که‌وێته‌وه . پرۆسه‌ی چاکسازی له کوردستاندا پرۆسه‌یه‌که که ته‌نها به و دووحیزبه‌ی کوردستان ناکرێت که تا ئێستا له ئه‌زموونی دابه‌ش کردنی کوردستان له ڕووی جوگرافی و دواتر دابه‌ش کاردنی پێگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری کوردستان ده‌رنه‌چوون . ئه‌م دوو حیزبه که تا ئێستا له قۆناغی نا دڵنیایی به یه‌ک و لێک جیا کردنه‌وه‌ی ده‌سگاکانی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی و بنه‌ما ئابوریه‌کانی تێ نه‌په‌ڕیون ، ته‌نها ئه‌توانن به ڕێکه‌وتنی ستراتیژی دوولایه‌نه و ته‌وافوق به‌رده‌وامی به‌و په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه‌ی نێوانیان بده‌ن که ئه‌و شێوازه مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئایینده‌ی خۆیان و کوردستانیش و ناکرێت تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت. بۆیه من پێم وایه فراون کردنی شێوازی ته‌وافوق له حاڵه‌تی ئێستادا که هه‌موو کاراکته‌ره‌کان و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌کان و نوێنه‌رانی شه‌قامیش که ئۆپۆزیسۆن له به‌یاننامه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان پێ نه‌داوه ، بکرێنه توخمی به‌شدار له و پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌یه‌دا که له بنه‌ڕه‌تدا بنیاتنانی شوناس و پێکهاته‌و شوێنی کوردیشه له مێژوودا .
پێم وایه ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌بێت له رووی واقیعیه‌وه کار له‌گه‌ڵ خواستی ئێستای ئۆپۆزیسۆندا بکات که له هه‌مان کاتدا خواست و ئیراده‌یه‌کی ده‌سته‌جه‌معی گشت لایه‌که ته‌نانه‌ت به هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیشه ئیدی ئه‌وه‌ی دام وده‌سگاو پێکهێنه‌ری پایه‌کانی سیسته‌می ده‌وڵه‌تیه بۆ حکومه‌تی بگه‌ڕێننه‌وه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به شوناس و چۆنایه‌تی حیزبه‌وه هه‌یه بیده‌نه‌وه به حیزب که ململانێ و ئیداره کردنی ناکۆکیه‌کانه له‌سه‌ر ده‌سه‌لات له ڕێگه‌ی پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری و وه‌لامدانه‌وه‌ی خواستی کۆمه‌ڵه‌وه.
ڕاسته ئه‌وه‌ی ئێستا ئۆپۆزیسۆن داوای ئه‌کات جۆرێکه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێک که خۆی ئیشکالیه‌تی هه‌یه‌و پێویستی به دووباره ڕێکخستنه‌وه یه ، په‌یامی ئۆپۆزیسۆن که له کاتێکدا به‌رجه‌سته‌ی هه‌ندێک لایه‌نی جیاواز ئه‌کات که هه‌ر یه‌که پرۆژه‌و ستراتیژی جیایان هه‌یه و لێره‌دا ئه‌شێت چاوه‌روان نه‌کراو بووبێت که هێزێکی نوێخوازو عه‌لمانی و پشتگیری نه‌وه‌ی نوێی وه‌کو گۆڕان پرۆژه‌ی خۆی تێکه‌ڵی هێزه ئیسلامیه‌کان بکات ، که له حاڵه‌تی ئێستا دا جێی پرسیار‌و مه‌ترسی نییه ، چونکه داوای پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی سیسته‌می کوردیه که هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ری کۆکن ، به‌ڵام داخۆ له داهاتوودا له سه‌ر چۆنێتی شێوازی ئه‌و سیسته‌مه ده‌سه‌لاتیه‌ی که بۆ ئایینده‌ی کوردی ئه‌خوازین و له دنیای ئه‌مڕۆدا که تاکه شیوازێکی سه‌رکه‌وتوو قبوڵ کراو بریتیه له سیسته‌مه دیموکراسیه‌کان به زامن کردنی فراوانترین ئازادیه‌کان بۆ هاونیشتمانیه‌کانی ، ئایا ئه‌و هێزانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌مان پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان ئه‌بێت که ناکرێت پێکه‌وه کۆبکرێنه‌وه ؟ ئایا عه‌لمانی ، دیموکراسی ، یان پرۆژه‌ی به ئیسلامی کرادنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌سه‌ڵاتێکی ئیلهام وه‌رگر له شه‌ریعه‌ته‌وه تێکه‌ڵی یه‌کدی ئه‌که‌ن . ئه‌وه‌ی گرنه له‌م گه‌مانه‌دا هیوادارم نوێژه جیهادیه‌کانی هه‌ینیه‌کان دوا براوه‌ی گه‌مه‌کان نه‌بن و خه‌ونی نه‌وه‌یه‌کیش له فه‌تواکانی ئایینده‌دا حه‌رام نه‌که‌ن.