
بیست و سێهه‌مین ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له شاری تۆرۆنتۆ
پاش نیوەڕۆی 17 ی نیسان 2011 پەیوەندی کوردی دژی جینۆساید لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بیست و سێهه‌مین ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی سازکرد.
سه‌ره‌تای یاده‌که به پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری هونه‌رمه‌ند شیلان جه‌بار و کۆمه‌ڵێ وێنه‌ی فۆتۆگرافی له لایه‌ن خه‌لیل که‌رکوکی و سه‌عید کاکه‌ییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. .
پاش بەخێرهاتنکردنی ئامادەبووان ،یاده‌کە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی قوربانیانی جینۆسایدی کورد دەستی پێ کرد، دواتر هونەرمەند ( سوهەیل شەوقی) پارچە مۆسیقایەکی بۆ ئەو یادە پێشکەش کرد، ئه‌نجا وتاری پەیوەندی کوردی لەلایەن کەژاڵ حەمەڕەشید خوێنرایەوە، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی وتاره‌که کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://www.dengekan.info/dengekan/3/10273.html
. پاشان دۆکیومه‌نته‌رییه‌کی هونەرمەند سوهەیل شەوقی تایبه‌ت به‌و کارەساتانه نیشانی ئامادە بووان درا،
هونەر و ئەدەب بەشێکی تری ئەو یادە بوو، سەرەتا هونەرمەندان فەرزاد سابوونی به دەف، کارزان ساڵح- کەمان، جۆن ئادەمس- گیتار، سەباح حەسەن- تار و دانا چاوشینی گۆرانی بێژ ، 3 سروودیان پێشکەش کرد.پاشان سرودێک بۆ گیانی سه‌رده‌شت عوسمان له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند “سه‌رکه‌وت نامیق”ه‌وه پێشکه‌شکرا. له درێژه‌ی یاده‌که‌دا وتارێک سه‌باره‌ت به جینۆساید له لایه‌ن داروین جه‌ماله‌وه خوێندرایه‌وه.
بەرێزان چرۆ زەند، نەژاد سیوەیلی و هێمن رەئوف ، هۆنراوە و پەخشانیان بۆ ئامادەبووان خوێندەوە،
گۆران عەبدوڵا ئەندامی پەیوەندی لەسەر پێشنیاری گۆڤاری ئەنفالستان بۆ کردنی رۆژانی 16 ی ئازار و 14ی نیسان بە رۆژی گۆشت نه‌خواردن و ئاژه‌ڵ سه‌رنه‌برین باسێکی پێشکه‌شکرد. پاشان کاک موحسین ره‌زوانی یادەوەریەکی 40 ساڵ لەوەو پێشی خۆی لەگەڵ خەڵکی هەڵەبجە بۆ ئامادەبووان باس کرد، دوابەشی یادەکە نیشاندانی فلیمی ( لە چاوەروانی هیوادا) لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند سەعید کاکەیی بوو.
جێی باسە کە هەریەک لە جەمال مەحمود و شیلان جەبار بەرنامەی یادەکەیان سه‌رکه‌وتووانه بەرێوە برد.