 
	وردە وێنەی بێ ناونیشان لە تەمەنی رەش و سپیمدا
1-
لە ناوثهرداخێکدام
لە دەستی راستم 
جغارەی تەمەنمە و تەماشای سۆتەکی رابردووم دەکەم
لە دەستی چەپیشم 
پیاڵهیەک تژی لە بەتاڵیی ئەمرۆمة و لە داهاتوو فڕیدەکەم.
2-
من و با کتێبێکمان هەیە 
ئەو دەیخوێنێتەوە 
من پەرەکان ئاودیو دەکەم
من دەیخوێنمەوە ئەو دەیبا و دەیخاتە ئاوەوە.
3-
هەموو شتێک بۆ فرۆشتنە
من بێدەنگ دەبم 
تۆش قەوچەقەوچ مرۆڤ.
4-
خۆم پێناگیرێتەوە
لە مرۆڤبوونمدا
غلۆربوومەوە.
5-
ئەو ئاوێنەیەش پیر بوو 
من هەر وەکو خۆم
میز بە خۆم دا دەکەم.
6-
نینۆکەکانم لە خۆم گیرکردووە
تا تەنیایی دوورکەوتەوە.
7- 
لە باران تەڕنەبووم 
دەستم دووگیانە لە گریانی با.
8-
دوو باڵم هەیە 
پایز، نیگەرانیی
بەرد، ئاسن پێمن.
9-
لە بهرداخێ ئاو
چەتر
لەو بارانە تووشەدا 
مەلەوانی.
10-
بە هەموو هێزمەوە 
خۆم بەرزکردۆتەوە 
لە ترسی کەوتن
پێیەکانم
    نيطةرانن لة دةستم
    11-
ثارضةكانم بة زةرفي ئاو 
بة ثؤستي بابنصرنةوة
مليؤنصك ساليتر دةبمةوة خؤم…..
Farhad4Hamad@yahoo.com

 
			 
			 
			