Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
چیرۆکێک لە خۆشەویستی و تاریکی

چیرۆکێک لە خۆشەویستی و تاریکی

Closed
by April 27, 2011 کتێبخانە

ئەوە لایەنێکی گرینگە لە بیوگرافیای رۆماننووسی ئیسرائیلی ئامووس ئۆز، كە لە رۆمانی (چیرۆكێك لە ئەڤین ‌و تاریكی) دا بڵاوكراوەتەوە. ئامووس ئۆز چەندین رۆمانی نووسیوە و ماوەیەكە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبلی ئەدەب ناوی هاتووە، یەكێكە لەو ئەدیبانەی‌ كە بەرهەمەكانی بە چەندین زمانی جیهان هەیە و كتێبەكانی پڕفرۆشن. لەبەرئەوەی ئەو كتێبە بیوگرافیای خۆیەتی، سەربردەی ئیسرائیل‌ و جوولەكە و ژیانی خۆیەتی، بە خوێندنەوەی ئەو رۆمانە دروستبوونی دەوڵەت‌ و كەسایەتی ئیسرائیلی دەناسێت.
رۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمان و لە ساڵی ٢٠١٠ کراوە بە عەرەبی، ئەو رۆمانە لە بڵاوکراوەکانی کتێبخانەی ئاوێرە لە هەولێر، کە لەلایەن شێرزاد هەینی کراوە بە کوردی، بە قەبارە گەورە و بە ٨٠٠ لاپەڕە چاپکراوە. دیزاینی بەرگەکەی لەلایەن موعین رەحمان کراوە، بەو هیوایەی ئەو کتێبە لاپەڕەیەکی شاراوە کۆمەڵگەی ئیسرائیلی بە خوێنەری کورد ئاشنا بکات.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.