به‌ڕاشکاوی : خۆپیشاندان و ئه‌شکه‌نجه
وانه‌یه‌ک که له دوای کۆتایی ڕروداوهکان وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامییه‌ک بۆ شه‌قام فێری یین ئه‌وه‌یه که ئارامییه‌کان ساته‌وه‌خت و ناسه‌قامگیرن . هێشتا دڵنیایی جێگه‌ی گومان و ترس و توڕه‌یی له یه‌کدی نه‌گرتۆته‌وه . شه‌قام په‌یامێکی گه‌یاند ، ئه‌بێت هاواری ئه‌و ڕۆژانه‌و خوێنی ڕژاوی قوربانیه‌کان و ئه‌وانه‌ی بوونه به‌شێک له ستراتیژ‌و ئهجاندا شکست خواردووهکانیش ، ببنه خوڵقێنه‌ری فه‌زایه‌ک له ئاشت بوونه‌وه‌و له یه‌کدی تێگه‌یشتن و چوونه ناو دنیایه‌که‌وه ، خواست وخه‌ونه ساده‌کانی نه‌وه‌یه‌ک له بیر نه‌کات که داوای ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌و پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تیی و ڕه‌خسانی هه‌ل بۆ ڕۆلگێرانی خۆی له ژیان و په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ژێر سایه‌ی یاسا‌و دهسگاکاندا ئه‌کات . ئه‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم ، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که سه‌رجه‌می ئه‌و کێشه‌و ڕووداوانه‌ی له کوردستاندا ڕوویاندا، له‌و پانتاییانه دا بوون که شوێن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتیی ئه‌وه ، جارێکی تر په‌یمانێکی نوێ له گه‌ڵ شه‌قام ببه‌ستێته‌وه ، په‌یمانی ئاشتکردنه‌وه‌ی شه‌قام و لاواندنه‌وه‌ی توڕه‌یی نه‌وه‌کانی خۆی ، وه به‌ڵێندان به‌وه‌ی داوای شه‌قام ئه‌وه‌ندی په‌یوه‌ندی به‌و چاکسازیانهوه هه‌یه له ڕووی ئیداری و کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و هتد… داوای ڕاسته‌قینه‌ی خودی ئه‌و به‌شه‌ی حکومه‌ت و ی ن ک خۆیه‌تی که له دوا کۆنگره‌ی خۆیداو له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتیه‌وه تا خواره‌وه‌ی پێداگری له‌سه‌ر کردووه‌و وابه‌سته‌یی خۆی پێووه دووپات کردۆته‌وه .
من هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌کانه‌وه ، به‌ده‌ر له حه‌ماسه‌تی هه‌نوکه‌یی و که‌وتنه ژێر کارلێکه‌ری ته‌وژمه ڕووداوێکه‌وه که له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندێتی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و ئه‌م ئهزمونهیدا لێک جیاوازه ، پێم وابوو که خواستی گۆڕانکارییه‌کی هێمنانه تاکه ڕێگه چاره‌ی ده‌رباز بوونه له‌و قه‌یرانه‌ی نه‌ک ڕووبه‌ڕووی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆوه ، به‌ڵکو ڕووبه‌ڕووی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ش بۆوه که نه‌یانزانی چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ هاواری شه‌قامدا بکه‌ن ، به ئاراسته‌ی چوونه ناو پرۆسه‌یه‌کی هێمنانه‌ی گۆڕینی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و بونیاده دهسهڵاتیهکهی ، نه‌ک به‌ئاراسته‌ی داڕمانی سه‌رجه‌م بونیادێک که سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ئیشکالیه‌ته‌ی له ناوخۆیدا ههڵێگرتووه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا قابیلی داڕمان و لێکهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نییه ، وه که ئه‌و لایه‌نانه خۆشیان له خودی خۆیاندا شکستی ئه‌و دروشمه ڕادیکاڵیانهیان ئه‌بینی به ڕووخاندنی هه‌موو شتێک و دووباره کردنه‌وه‌ی ههیینیه جیهادیه‌کان که من پێشتر ووتم مه‌رج نییه هه‌موو هه‌ینیه‌کان به شێوه‌ی شۆڕشی میسر کۆتایی پێ بێت ، که ئه‌یانزانی که ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ڕژانی روباری خوێنی یه‌کدیه‌وه ئه‌کرێت له خۆی بدوێت و له دهرهئهنجامیشدا جگه له هه‌ڵچنینی زیاتری لاشه‌ی یه‌کدی له مێژووه‌یه‌کی تری شه‌ڕی براکاندا ، هیچ سه‌رکه‌وتنیکی لێ به‌دی نایه‌ت .
له‌سه‌ره‌تاوه دژی هه‌موو توند‌و تیژییه‌ک بووم له خۆپیشاندانهکانداو هه‌میشه ئومێدم به‌وه هه‌بووه ، ئینسانی کوردی له هۆشیاریه‌کی لێپرسراوانه‌وه که خودی پیرۆزی ئینسان و پاراستنی ئه‌و جوگرافیا هه‌ڕه‌شه لێ کراوه‌ی بخاته سه‌رووی هه‌موو به‌هاکانی تره‌وه ، هه‌موو جۆره ئاستێکی توند‌و تیژی فڕێ باته ده‌ره‌وه‌ی خودنماییش و توڕه بوون و یاخی بوونه شهرعیهکانیهوه وه‌کو مافی خۆی له ده‌سه‌ڵات .
جێی داخه که له هه‌ندێک حاڵه‌ته‌کاندا خۆپیشاندان کۆمه‌ڵێک دیمه‌نی توند‌و تیژی نیشانداین و ڕۆحی که‌سانێکی سه‌نده‌وه که زۆر پیرۆزتر بوون له‌وه‌ی ببنه قوربانی نوێژه فه‌توایی و گوتاری میرابۆکان . کۆتایی خۆپیشاندانه‌کانیش تاڕاده‌یه‌ک کۆتاییه‌کی توند‌و تیژ ئامێز بوو که ئومێده‌وارم ئیراده‌ی مرۆڤه‌کان سنووری عه‌قڵ جێنه‌هێڵن و له جه‌نگێکی بێ هوده‌ی تراژیدیدا نیشتمان له یه‌ک نه‌که‌نه سه‌نگه‌ری دوژمنکاری .
به‌لام به‌داخه‌وه ، پاش تێپه‌ڕینی دوومانگ به‌سه‌ر خۆپیشنادانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رادا ، له‌کاتێکدا هێزه‌کانی ئاسییش و پۆلیس هێمنانه‌و به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپیشاندراندا کرد ، له دواساتی خۆپیشندانه‌کاندا هه‌واڵه‌کان و ئه‌و وێنانه‌ی له ڕۆژنامه‌و سایت و تهلهفهزیۆنهکانهوه بڵاو کرانه‌وه پێمان ئه‌ڵێن که هه‌ندێک له هاونیشتمانیان به شێوازێکی ناشاییسته ده‌سگیر کراون و له ماوه‌ی دهستگیرکردنهکانیاندا تووشی سوکایه‌تی پێ کردن و هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان بوون . ده‌سگا کانی ئاسییش و پۆلیس ده‌سگای ئیجرائی و جێ به‌جێکردنی بڕیارن و بیانوی کۆتایی هێنان به خۆپیشاندان و گرتنی کاتی هه‌ندێک له خۆپیشنده‌ران لای ئه‌وانه له سنوری یاسا‌و ڕێساکاندا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییه ، شێوازای جێبه‌جێ کردنی ئه‌و بڕیارانه‌و مامه‌ڵه کردنه له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیدا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاساییش و پۆلیسه‌وه، که ته‌نها ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره به‌وپه‌ڕی بێ لایه‌نی و بێ جیاکاری له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا و به بێ خستنه‌کاری هه‌ست و سۆز‌و تێروانینه شه‌خسیه‌کانی خۆیان ، مامه‌ڵه‌یه‌کی کارمهندانهو پیشه‌وه‌ریانه له‌گه‌ل هه‌موو هاونیشتمانیهکدا بکه‌ن ، پشتبه‌ستن به کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپی ئینسانی و ئه‌خلاقی و پیشه‌وه‌ری جیهانی . ئه‌رکی هیچ تاکه‌کسێکی پۆلیس ئه‌وه نییه هه‌ست وئیراده‌و سۆزی بخاته نێو بڕیاره‌کانه‌وه . ئیراده‌ی ئه‌و ئیراده‌ی بنه‌ما یاساییه‌کانه که چۆنێتی مامه‌ڵه کردنه له به‌رامبه‌ر کۆوبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی و ناڕه‌زاییه‌کانیان و ههڵسو که‌وتی پیشه‌یی له گه‌ڵ گیراوه‌کاندا که له سه‌روو هه‌مووشتێکه‌وه که‌رامه‌تی مرۆیی تاکه‌که‌س بپارێزێت .
ئه‌و پره‌نسیپه سه‌ره‌کیه‌ی که په‌یوه‌ندیه‌کانی مرۆڤایه‌تی له‌نێو کۆمه‌ڵگه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کاندا ڕێکخستووه‌و کۆڵه‌که‌ی شارستانێتی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی ڕاگرتووه ، جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤه که هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کانی دنیا وه‌کو مه‌رجێکی ئه‌ندامێتی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ئیمزایان کردووه . هه‌رچه‌نده تا ئێستاش له زۆر ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌دا پێشێلی به‌شێکی زۆری بڕگه‌کانی ئه‌و پره‌نسیپانه ئه‌کرێت ، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ڕژێمه تۆتالیاتارو دیکتاتۆرو ئهودهسهڵاتانهوهی به‌کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپی که‌لتوری تایبه‌ت به خۆیان و یان یاسای دی وه‌کو یاسا خودایی و ڕێ‌و ڕه‌سم وبه‌ها میراتیهکان کار ئه‌که‌ن ، وه یان پێشێلکردنی ئه‌م جاڕی گه‌ردوونیه له هه‌ندێک شوێندا به هۆی هێشتا رانه‌هاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌لتوره مرۆڤایه‌تیه دا که خودی ئینسان ئه‌خاته سه‌رووی هه‌موو پیرۆزیه‌کانه‌وه .
له بڕگه‌ی پێنجه‌می جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ 1948 دا هاتووه : نابێت هیچ که‌سێک بخرێته ژێر ئه‌شکه‌نجه دان یان مامه‌ڵه‌ی توند‌و نائینسانی و سوکایه‌تی پێکردنه‌وه.
بڕگه‌ی شه‌شه‌م ئاماژه ئه‌کات که هه‌مووتاکێک مافی که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی پارێزراوه.
به پێی بڕگه‌ی حه‌وته‌م هه‌موو که‌س له به‌رده‌م یاسادا یه‌کسانه و مافی پارێزگاری لێ کردنی هه‌یه به پێی یاسا به بێ جیاکاری .
بڕگه‌ی بیست ئه‌ڵێت که هه‌موو که‌سێک مافی به ئازادی کۆبوونه‌وه‌و خۆڕیکخستنی ئاشتیانه‌ی هه‌یه.
بێگومان ئه‌م پرهنسیاپنه بوونه‌ته بنه‌مای ده‌ستوری هه‌موو وڵاته‌کانی جیهان وهه‌موو ده‌وڵه‌تێک پابه‌ندی خۆی پێوه نیشان داوه ، ده‌ستوری نوێی عێراقیش یه‌کێکه له‌وانه‌ی هه‌مان ئه‌م مافانه‌ی بۆ هاونیشتمانیه‌کانی فه‌راهه‌م کردووه . جێگه‌ی ئاماژه‌شه که پرۆژه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به هه‌مان شێوه دانی به‌و پره‌نسیپانه‌دا ناوه‌و به یاسا ڕێکی خستووه . له‌مادده‌ی بیست‌وچواری ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا هاتووه: که‌سایه‌تی و ئازادی و که‌رامه‌تی مرۆڤ پارێزراون. مادده‌ی بیست‌و نۆ ئه‌ڵێت : مافی هه‌موو تاکهکسێکه مامه‌ڵه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێ له ئیجرائاته دادوه‌ری و ئیداریه‌کاندا و نابێت مامه‌ڵه‌ی خراپی ده‌رهه‌ق بکرێت یان ئه‌شکه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دژی به‌کار بهێنرێت یان مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌ی ده‌رهه‌ق بکرێت .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م بڕگه یاساییانه له کۆتایی خۆپیشندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌را پێشێل کران . ئه‌م بڕگانه پێش ئه‌وه‌ی یاسا بن ، به‌و مانایه‌ی که یاسا به‌دواداچوون و ده‌رئه‌نجام له خۆ ئه‌گرێت له کاتی پێشێل کردن یان خراپ پراکتیککردن که ئه‌بێت لایه‌نی پێشێل کار سزابدرێت ، کۆمه‌ڵێک به های مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقین که له هه‌ر وڵات و شوێنێکی دنیادا هۆشیاری لای خه‌ڵک دروست بووبێت به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له بواری کاری خۆایاندا کار به‌م یاسایانه ئه‌که‌ن ، ئه‌وا ئاستێکی به‌رز له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه نیشان ئه‌دات ، له ڕووی هه‌نگاو نان به‌ره‌و مرۆڤگهراییهکی جیهانگیر که ئه‌وه‌ندی له تێگهییشتیدا بۆ ئه‌و بڕگه یاساییانه هۆشیاری و به‌های ئیخلاقی خۆی ئه‌کاته دادوه‌ری خۆی ، هێنده پێویستی به‌وه نییه که ترس له ده‌رئه‌نجامه‌کانی پێشێلکردنی یاساکان بکات به سانسۆر به‌سه‌ر خۆیه‌وه . به‌داخه‌وه هێشتا ئێمه له هۆشیاری و تێگه‌ییشتنی ئه‌و که‌سانه بۆ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له شه‌قامدا له کاتی جێبه‌جێکردنی بڕیارێکدا تێنهگهییشتوین که به چ پێوه‌رێک مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و یاسایانه‌دا ئه‌که‌ن و له چ ئاستێک‌دا له‌سه به‌رامبه‌ره‌که‌یان جێ به‌جێی ئه‌که‌ن ، کاتێک ئه‌که‌وێته ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌وان و ئیراده‌و ئاسته تێڕوانینه ئه‌خلاقیه‌کانی ئه‌وان بۆ ئه‌وی دی ؟ ئایا ئه‌وه‌ی یاسا جێ به‌جێ ئه‌کات له‌و به‌ها ئه‌خلاقیه‌وه سه‌یری ئه‌وی دی ژێر باری یاسا ئه‌کات که له پێش هه‌موو شتێکدا مرۆڤه‌و که‌رامه‌تی پارێزراوو پیرۆزه؟ وه ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی گیراوێکی خۆپیشاندان ئه‌دات یان سوکایه‌تی پێ ئه‌کات هه‌ست به‌وه ئه‌کات که به‌و کاره‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی خۆیی و که‌رامه‌تی خۆشی ئه‌دات.
هه‌موو ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانین که کۆتایی خۆپیشندانه‌کان مانای کۆتایی هه‌موو توڕهیییهکان نییه ، هه‌موو لایه‌کیش له پێش هه‌موویانه‌وه سه‌رۆکه‌کانی عێراق وهه‌رێم وحکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات ،به ڕاشکاوی ئه‌ڵێن که داخوازی خۆپیشانده‌ران ، جگه له‌و خاڵانه‌ی ئه‌جێندای سیاسی له پشته‌وه‌یه، داخوازی ڕه‌وان و ئه‌بێت گوێی لێبگیرێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه. هه‌موو باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافێکی ڕه‌واو ئه‌رکێکی هاونیشتمانیشه بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له مه‌ترسیه‌کانی ئایینده‌و له‌ڕێلادانی . هه‌موومان ئه‌زانین که کۆتایی خۆپیشاندانه‌کان مانای کۆتایی هاتنی ئه‌و قه‌یرانه بونیادیانهش نییه که حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌م شێوازه ده‌سه‌لاته ئیشکالیئامێزهی تێدا ئه‌ژی و وه تا ئه‌به‌د ناتوانێت به‌و شێوازه ده‌سه‌ڵاتییه به‌رده‌وامی به خۆی بدات .
ئازاردانی هه‌رتاکێک مانای ئازردانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵه. بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه نه‌که‌وێته ژێه کلتوری ئه‌شکه‌نجه‌وه ، تا هێشتا شوێنه‌واری ئه‌شکه‌نجه به جه‌سته‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه ماوه وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌کی خراپ به‌کارهێنانی یاسا و به‌ها مرۆییه‌کان ، پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم لێره‌وه په‌یمانی ئاشتبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌قامدا ڕابگه‌یه‌نێت ، به پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه له حاڵه‌ته‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌شکه‌نجه له‌لایه‌ن تاکه‌که که‌سانی هێزه‌کانی ئاساییشهوهو ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌نی و سزادانی ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه کردنه‌یان له‌گه‌ڵ هاونیشتمانینادا به کار هێناوه . پاشان هۆشیارکردنه‌وه‌ی هه‌موو کارمه‌ندێک له ئه‌رکه‌کانی خۆی له ڕووی ئینسانیه‌وه بکرێته پرۆگرامی حکومه‌ت ، به‌ها ئه‌خلاقیه‌کانی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ بکرێنه بابه‌تی مه‌شق پێ کردنی کارمه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌یدا له هه‌موو شوێنێکی کاردا و له‌هه‌موو ساتێکدا نه‌ک هه‌ر له ساتی خۆپیشاندان یان ده‌ستگیرکردنی هاونیشتمانیهکدا . ئه‌مه ههنگاوێکی گرنگ ئه‌بێت بۆ ئاشکردنه‌وه‌ی شه‌قام و هه‌روه‌ها هۆشیاری دان به هه‌موو کارمه‌ندێکی ڕاپه‌ڕاندنی فه‌رمان به‌وه‌ی یاساکان به‌سه‌ر مرۆڤدا جێ به‌جێ ئه‌کرێن و له پێش هه‌موو شتێکیشدا هه‌موو یاسایاک پێش ئه‌وه‌ی سزای گیراوێک بدات ئه‌بێت که‌رامه‌تی مرۆیی و که‌سایه‌تی بپارێزێ و ڕێزی لێ بگرێت. لێره‌شه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ئه‌شکه‌نجه نه‌درێت و هاواری شه‌قام به خنکاوی له بیر نه‌چێته‌وه ، ئه‌رکی هه‌موومانه ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌لاتدا بین یان له پاڵ هێزێکی سیاسی‌دا یان له ههرهیهکێک له کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا، وه‌کو هاونیشتمانی ، ئیدی به ڕاشکاوانه‌و هێمنانه قسه له‌سه‌ر ناڕه‌واییه‌کان بکه‌ین ، قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کان بکه‌ین ، له هه‌ر شوێنێکدا ناعهدالهتیمان بینی ده‌نگ بهرزکهیهنهوه و ده‌سه‌ڵاتی لێ هۆشیار که‌ینه‌وه ، به تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که به بێ ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک ده‌سه‌ڵات ناگاته ته‌ختی حوکم .