
له‌وێنه‌یه‌كدا ورد و خاش ده‌بم ،له تۆدا بزر
له گه‌ڕه‌ك و شه‌قام
له خه‌ون و ڕاستیدا
له دانیشتنی باڕ و باخچه‌دا
له ڕۆیشتن به ناو جه‌نگ و ته‌مدا
دڵم له نێو دڵتدا لێده‌دات.
هه‌ندێجار دڵم له نێو له‌پی ده‌ستدا و
هه‌ندێجار كه‌مێك ئهوٍلا دڵی تۆ لێده‌دات
هه‌ندێجاریش لێدانی دڵم میقات ده‌كه‌مه سه‌ر دڵی تۆ
تاكو دڵنیابم دڵم له نێو دڵتدایه.
ماوه‌یه‌كه خووم به هه‌واڵپرسینی خه‌ڵكییه‌وه گرتووه
تاكو خه‌ڵكیش هه‌واڵم بپرسن و
منیش باسی وێرانبوونی دڵمیان بۆ بكه‌م
خه‌ڵكی به مرۆیه‌كی كاڵ و كرچم ده‌زانن
ئه‌مه شتێكی ئاساییه
منێك كه دڵم له سینگی خۆمدا لێنه‌دات
كه‌ی شایه‌نی گله‌ییم؟!
ترپه‌ی هێمنی دڵی تۆ
هه‌رگیز یه‌كسان نابێته
ترپه‌ی شپرزه‌ی دڵی من
ئه‌مه بۆ من
زۆر
زۆر
زۆر
ناخۆشه.
تۆڕی هه‌واڵه‌كانی جیهان ده‌خوێنمه‌وه
جیهان وه‌ك دڵی من شپرزه‌یه
به‌گشتی خه‌ڵكی تاقه‌تی نه‌ماوه كه‌سی خۆشبوێت
مرۆ تینووی سه‌ری مرۆیه
ته‌ماشای وێبه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ده‌كه‌م
گهوردوون ئاڵۆزه‌و
ئاڵۆزتریش ده‌بێت.
هه‌ر په‌یجێكی سایته‌كان ده‌كه‌مه‌وه
له ته‌م و مژدا بێهۆشم ده‌كه‌ن
به‌ڵام هه‌ر ده‌گه‌رێمه‌وه كن ئه‌م په‌یجه
بیرێكم هه‌ر لای ئه‌م نووسینه‌یه
ده‌بێت وریابم دڵم هه‌ر هی تۆیه و
له‌م په‌یجه‌دا بزر نه‌بێت.
ڕۆژێك له دڵته‌وه نزیك نه‌بم
بۆ ئێواره‌كه‌ی ده‌چمه پالاس و داوای پێكێك بزمارو
مهزهیهكی چه‌قۆ ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی گۆرانییه‌كی ڕۆكدا
چه‌قۆیه‌ك له‌سه‌ر سنگم ده‌ده‌م.
له‌گه‌ڵ پێكه‌نینی پیاوێكی سپی به كچێكی ڕه‌ش
زمانم ده‌بڕم
دونیایه‌ك بزمار له سه‌رم ده‌چه‌قێنم.
تۆ ده‌توانیت شه‌ڕه گه‌وره‌كان بگۆڕیته ئاشتی
ده‌توانیت نه‌هێڵیت خه‌ڵكی خۆپیشاندان بكه‌ن
ده‌توانیت داواكارییه‌كانی میلله‌ت جێبه‌جێ بكه‌یت
ده‌توانیت ناكۆكییه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت
تۆ ده‌توانیت جیهان به ئاڕاسته‌یه‌كی تردا به‌ریت
ته‌مه‌نی زه‌وی دێژ بكه‌یته‌وه
نه‌هێڵی بوومه له‌رزه ڕووبدات
نه‌هێڵی ئه‌م دڵه‌م له‌مه خێراتر لێبدات
تۆ ده‌توانیت هه‌موو شتێك بكه‌یت
هه‌موو شتێك
هه‌موو شتێك
به‌س نازانم بۆ هیچ ناكه‌یت!
تۆ ئاگات لێم نییه،
نووسینی دیكه‌م نووسیوه.
هیچیان وه‌ك ئه‌م نووسینه قه‌له‌قیان نه‌كردووم.
ئه‌زانی بۆ؟
ئه‌مه‌یان تۆی تێدایت
تۆ به‌و گه‌وره‌ییه.
تۆ له گشت سوچێكی مندا هه‌یت
له سه‌دا 75ی ڕووی زه‌وی ئاوه
له سه‌دا 75ی ناوه‌وه‌ی منیش تۆیت
ئه‌وه‌ی كه خۆمم ئه‌م نووسینه‌ی پێ ته‌واو ده‌كه‌م.
تۆ زۆر ترسناك ده‌ستت به‌سه‌ر مندا گرتووه
ئه‌مه ئه‌گه‌ر خودا قبووڵی نه‌بێت
خۆم قبووڵمه.
من هی تۆم
ئه‌ی تۆ؟
تۆ هی منیت؟
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه بیرمده‌كه‌وێته‌وه
وه‌ك به‌ربوونه‌وه‌ی دڵم وایه له ته‌لارێكی 300نهۆمییه‌وه
تۆ وزه‌ی جه‌نگی گه‌وره و
خه‌ونی گه‌وره‌و
ژیانی گه‌وره‌یت.
قه‌ت نه‌مده‌زانی وه‌ها ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر دڵم
تا قیامه‌ت سوپاسته‌كه‌م
واتكرد جارێكی تر ده‌ستم به‌ر دڵم بكه‌وێته‌وه‌و
له ناو دڵمدا هه‌ست به لێدانی تۆ بكه‌م.
گومانت له دڵم نه‌بێت كه هی تۆیه
حه‌زه‌كه‌یت له په‌راوێزی ئه‌م نووسینه‌دا بۆت داده‌نێم
یان
به ئیمێڵێكدا بۆت ڕه‌وانه ده‌كه‌م
یان
به نامه‌یه‌كی مۆبایل بۆت ده‌نێرم.
گومانی ناوێت هه‌ر بڵێ كوا؟
ئه‌وه‌تا دڵم، دڵم ئه‌وه‌تا.
هیچم له‌سه‌ر نییه ته‌نیا ده‌پاڕێمه‌وه
دڵم وه‌ك ئه‌م نووسینه ته‌واو نه‌بێت
تاكو له نزیك دڵی تۆ
به خه‌ونی تۆوه سه‌ر ده‌نێته‌وه.
Dastan.barzan@gmail.com
ئه‌م شیعره له ژماره (259)ی پاشكۆی (ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر)ی ڕۆژنامه‌ی (چاو‌دێر)دا بڵاوبۆته‌وه.