
ناوبژیکاریی مام جه‌لال له نێوان ڕاستی و درۆدا..!
دارا مه‌حمود…..
دوای گه‌شته‌که‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ تورکیا‌و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان و (پ ک ک)ه‌دا نواندیی، ئێستا یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان لێره‌و له‌وێ ئه‌مه به‌گوێێ خه‌ڵکیدا ده‌دات که مام جه‌لال بۆ ناوبژیکاریی له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و لایه‌نی کوردی‌دا چووبوو بۆ تورکیا‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌ڕێزیاندا کێشه‌ی کوردیش له‌وبه‌شه‌ی کوردستاندا هێنده‌ی نه‌ماوه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئێمه لێره‌دا ده‌ڵێین خۆزگه وابووایه! به‌ڵام له‌به‌ر پتر له‌هۆیه‌ک ناتوانین باوه‌ڕ به‌شتێکی وا بهێنین: یه‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا گه‌یشتبێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که کێشه‌ی کورد له‌ڕێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکات، چ پێویستییه‌کی به مام جه‌لاله..؟ ئه‌وه‌تا به‌ڕێز ئۆجالان له‌به‌رده‌ستی خۆیان له‌زینداندایه‌و بڕیاری کۆتایی لایه‌نی کوردی له‌ده‌ستدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر مام جه‌لال به‌ڕاستی بۆ ناوبژیکاریی چووبێت بۆ ئه‌و وڵاته، چ حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له‌ودا بوو که پێش سه‌ردانه‌که‌ی و له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌یدا(پ ک ک) به تێرۆریست ناوزه‌د بکات.؟ ئایا له‌وێ به به‌رپرسانی تورکیای گووتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێرۆریستانه‌دا دیالۆگ بکه‌ن..؟ و ئایا ئه‌مه لۆژیکی ناوبژیکارییه..؟ سێیه‌م: زۆرده‌مێکه لایه‌نی کوردی، ئاماده‌یی خۆی بۆ دیالۆگ ڕاگه‌یاندووه‌و ته‌نانه‌ت له‌به‌رانبه‌ر لێخۆشبوونێکی گشتی و بوارپێدانیان وه‌ک پارتێکی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی یاسادا، چه‌ک دابنێن و ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا ئاماده‌یی چا‌رسه‌رکردنی هه‌بێت، چی ڕێگای لێگرتووه‌و بۆ نایکات..؟
به‌ڵام وادیاره مه‌به‌ست له‌م پڕوپاگه‌ندانه شتێکی تر بێت. یه‌که‌م: بۆ ڕازیکردنی خه‌ڵکی کورد‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان، که هه‌ڵوێسته‌کانی مام جه‌لال له‌مڕووه‌وه تووڕه‌ی کردن و ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ریان ده‌بڕی که هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاریی ده‌که‌ن. هه‌ربۆیه‌ش ئاماده‌بوون و به‌شداریکردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تیی له‌و خۆپیشاندانانه‌دا که له‌وڵاتانی جۆربه‌جۆری ئه‌وروپادا دژی له‌شکرکێشییه‌که‌ی تورکیا‌و له‌ژێر سێبه‌ریی پۆسته‌ری ئۆجالاندا ئه‌نجامدرا… هه‌روا له‌خۆڕاو بێ‌واتا نه‌بوو. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ناوبژیکارییه‌ک هه‌شبێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌مه‌نییه که‌ده‌وڵه‌تی تورکییا بۆ دیالۆگ له گه‌ڵ (پ ک ک) ه‌دا هان بدات. به‌ڵکو بۆهاندانی (پ ک ک) ه‌یه ئه‌ویش بۆ ئاشبه‌تاڵ نه‌ک شتێکی تر.
چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد له‌تورکیادا له‌سه‌ر ناوبژیکاریی په‌کی نه‌که‌وتووه. به‌ڵکو له‌سه‌ر زهنییه‌تی چاره‌سه‌ریی.
کاربه‌سه‌ستانی تورکیا، گه‌رچی دانیان به‌وه‌دا ناوه که کێشه‌ی کورد له‌وڵاته‌که‌یاندا هه‌یه‌و پێویستیشی به‌چاره‌سه‌رییه. به‌ڵام هێشتا یه‌کجار دوورن له‌چاره‌سه‌ریی واقیعیانه. ئه‌وه‌تا ئه‌ردۆگان له‌دوایین لێدوانی‌دا، کێشه‌ی کوردی ئه‌و وڵاته له دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنێکی کوردی و بڕه پاره‌یه‌ک بۆ هه‌ندێک پڕۆژه‌ی ئابووریدا ده‌بینێت. و ئه‌وه‌تا سه‌رۆکی هێزه‌کانی سوپای تورکیا یه‌شار بیوک ئانێت، ئه‌و ئازادییه‌ش به‌ڕه‌وا نابینێت که ته‌کنه‌لۆژیای نوێ و ئێنته‌رنێت بۆ کوردانی ڕه‌خساندووه‌و به‌مه‌ترسی ده‌زانێت بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه. که‌دیاره مه‌به‌ستیشی له‌ده‌سته‌واژه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه هه‌مان ده‌وڵه‌تی تورکه، به‌جۆرێک که‌جێگای نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری تێدا نه‌بێته‌وه.
به‌ڵام له‌م ناوه‌دا ئه‌وه‌ی که‌تا ڕاده‌یه‌ک جێگای سه‌رسووڕمانه، باوه‌ڕکردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کییه‌تییه به‌م جۆره پروپاگه‌ندانه. له‌مه‌ش سه‌یرتر باوه‌ڕکردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارته سیاسییه‌کانی تره، که‌به‌هارییان هێناوه‌ته چۆکان..!
12/3/2008