چیرۆكەكانی كوڕێكی عاشق…. پەسار
Closed
"سەفەر"
لەگەڵ هەر سەفەرێك
بە فرمێسكەكانی
مۆمێك دەكوژێنێتەوە
دەستێك بۆ فرۆكەكان هەڵدەبڕێت و
پێیان دەڵێت
"چیتر مەگەڕێنەوە"
تەنها ئەمە
ئارامی دەكاتەوە
هەندێك جاریش
بەر لە سەفەر
دەڵێت "بگەڕێوە"!!
ئەو رێز لە هیچ
یاسایەكی ژیان ناگرێت
لەبەرئەوەی هیچ كاتێك
ژیان بە ماچەكانی
فرمێسكەكانی نەسڕیوەتەوە.
Pasar_pna@yahoo.com