سەرەک کۆمارێکی بەڕەچەلەک کورد!….. سەرکەش
لە مێژووی نوێ وهاوچەرخی خۆرهەلاتی ناوین ڕەنگە ڕێکەوت یا هەلەیەکی مێژوو ڕۆلی خۆی گێڕا بێ لەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری یەکێک لە چوار دەولەتە داگیرکەر و سەرکوتگەرەکانی کوردستان، بدرێ بە کوردێک ، بەلام هەرگیز ڕێکەوت و هەلەیەکی مێژوو نیە و نابێ کە سەرۆک کۆماری هەر یەکێک لەم چوار دەولەتەی کوردستانیان بە سەر دابەشکراوە، لەدژی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان نەبن!!
سەردانەکەی بەڕێز تالەبانی سەرۆک کۆماری عێراق*، بەڕەگەز کورد، ئەم ڕاستییەی سەرەوەی بۆجارێکی تر زۆر بەزەقی سەلماندەوە.
هەر کام لەسەرۆک وڕێبەرە کۆن و تازەکانی ئەم چوار دەولەتەی خۆرهەلاتی ناوین، ئەگەر تا سەر ئێسقانیش دژایەتی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانیان کردبێ، بیکەن، ڕەنگە هەندە جێی سەرسوڕمان نەبێ، ئێدی لە سەرۆک و سەرکردەی دەولەتانی کۆلۆنیالی هەر ئەمە ڕەچاو دەکرێ، چونكە سیستێمی فەرمانڕەوایەتی و پێکهاتەی ئەقلییەتی دەسەلاتیان لەسەر بنەمای ستەم و داننەنان بە بوونی گەلی کوردستان دامەزراوە.
بەلام بۆ سەرۆک کۆماری عێراقی بەناو نوێی فیدرال و بۆ بەڕێز تالەبانی کە بە ڕەچەلەک کوردە، ڕابردووێکی دیار و بەر چاوی بووە لە جوولانەوەی ڕزگاریخوازانەی خەلکی کوردستان، نەدەبووا وا بکەوێتەوە کە سەد خۆزگە بە کفن دزی پێشوو بخوازین!
نە دەبوا بەڕێز تالەبانی وا سوک و سانا پشیلەیەکی کورد بکا بە پشیلەیەکی عێراقی، کە بەمە حوزری لە قەباعەت گەورەتر کرد.
لەکاتێکدا بەڕێزیان سوور دەزانن، ڕژێمی کەمالیستی ڕەگەزپەرستی تورک، داوای هەلۆ سوورەکانی قەندیل دەکەن کە کوردن و مەردن و عێراقی نین و عێراقی بوون بە شەرمەزاری دەزانن!!
تۆارنیە ڕاسیستەکان پشیلە کاسە لێسە، لات و دەستەمۆکانی مەتبەقیان داوا نەبووە و نابێ.
دیسان بۆ بەڕێز تالەبانی وەک سەرۆک کۆمار و وەک عێراقییەکی عەیار بیست و چوار نەدەبوو ئاوا لەگەل سەرۆکی ولاتێک دابنیشێ کە هێرشی ئاسمانی زەوی کردۆتە سەر شیمالی حەبیبی عێراقە لە دل شیرینەکەی سنووری سەروەری و ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و هەرێمی کوردستانی لکێنراوی کردۆتە پەڕۆی بێ نوێژ. بێ ئەوەی بۆرە أەخنەیەک، هوردە گلە و گازاندەیەکی بخاتە ڕوو.
دەبوا بەڕێزیان عێراقی بوونی خۆیان بە پراکتیک نیشاندابا کە وادەرنەکەوت.
بەلام لەگەل سەرۆك کۆماری عێراق زۆر گۆتن قورعانیش ناخۆشە**
سەرکەش/ئوپسالا
a_sarkash@hotmail.com
…………………………………………………………….
*دەستە واژەی (عێراقی نوێی فیدرال) تەنیا لەزاری سەرۆک و بەرپرسە کوردەکان چاوهەلدێنێ و دەبیسرێ دەنا لە زاری عێراقییەکانی تر عێراق هەر بە هەمان پێناسە کۆنەکەی جارانی دەگوتریێتەوە.
** قسەیەکی بەڕأێز تالەبانی یە لە سەردەمی شاخ، لە کۆبوونەوەیەکی کادرە پێشکەوتووەکانی (ی.ن.ك) لە هەشتاکان دەلێ ( زۆر گۆتن قورعانیش ناخۆشە، سعودییە ڕادوێەکی هەیە بیستوو چوارسعات قورعان لێ دەدا كێ تاقەتی ئەوەی هەیە بیستوو چوارسعات گوێ لەم ڕادیۆیە بگرێ)