
هه‌ندێ له نیگاره‌كانی خودا
خودا منداڵ وشیعره‌كانی
ئه‌نفال ناكرێ
گونده‌كه‌یان لافاو نایبا
كڵاوكوڕه‌و سوێسكه‌كانی
به‌رگازی كوشنده ناكه‌ون
له‌شه‌وێكی تایبه‌تدا هێلی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی په‌كی ناكه‌وێ
له‌شاره‌كه‌یخودادا
ته‌نیامێروله‌كان
بۆناشتنی گریان,بۆكۆكردنه‌وه‌ی پێكه‌نین
بۆدروێنه‌كردنی زه‌رده‌خه‌نه له‌ریزداده‌وه‌ستن
هه‌مووبولبوله‌كان موڵكی خودان
ئه‌و بولبولانه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌یان ده‌كات
رێوی نایانخوات, دراوسێكان نایدزن, پشیله پێیان ناوێرێت
ئێمه بۆمان هه‌یه
ته‌نیا له‌مدیو په‌رژینی باخچه‌كانه‌وه
ئاوێنه‌كانی ته‌ماشایان تێبگرین
بۆمان نییه
فێری په‌رستنی رۆشنایی قه‌فه‌سه‌كانیان بكه‌ین
ئه‌گه‌ر خودا وه‌كو من
ئایه‌ت و سوره‌ته‌كانی
ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كان من ئاسا
ده‌ستگیرانه‌كانیان خیانه‌تی لێكردبان
زه‌وییان به گۆرانی ده‌سووتاند
ئه‌گه‌ر وه‌كو من
خودا عه‌شق پشتی تێكردبا
دنیای به فرمێسك و گریان ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه
ئه‌گه‌ر وه‌كو من
كێڵگه‌كانی رووناكی به‌رهه‌م نه‌هێنایه
سه‌راپا گه‌ردوونی به ڵێڵی ده‌چاند
ئاسمانی به تاریكی ده‌كێڵا
هه‌تاوی به‌ڕه‌شی مووتربه ده‌كرد
ئه‌ستێره‌كانی له‌باخچه‌ی ئاسمانێكی تردا ده‌لاوانده‌وه
تریفه‌ی له‌تافی لاوی‌دا ده‌كوشت
ده‌فته‌ری رۆژه‌كان
ئه‌وره‌نگرێژیان ده‌كات
سپێتی ده‌داته یه‌ڵداترین شه‌و
ته‌خته ئاوییه كانی ژیان
ته‌نیائه‌وبۆی هه‌یه
نیگاری تیادا بكێشێ
چۆله‌كه‌كان له هێلكه‌كانی ئاره‌زووی ئه‌ودا ده‌تروكێن
ئاسمانه به‌رزه‌كه‌ی ئه‌و
مانا ده‌به‌خشێته سه‌رچاوه‌ی هه‌مووكانییه‌ك
بۆمرۆڤیش مافی پرسیارووهه‌ڵبژاردن
له‌نێوان به‌شی (ئه‌رێ )و(نه‌ْ )
له‌نێوان(ئه‌رۆم )و(نارۆم)
له‌مابێن(رووتبوونه‌وه)و(پۆشین)
له‌ئارای(وه‌ستان)و(رۆیشتن)
له‌نێوان(میهروو)(دڵره‌قی)
له‌نێوان(ماچ)و(دڵڕه‌نجان)
له‌نێوان(پێشوازی)و(دڵشكان)
بورهان ئه‌حمه‌د
BURHANAHMAD57@YAHOO.COM