ئایار …. عارف محهد كورده
Closed
ئایاره…
زه‌مه‌نی سه‌رمایه ده‌وه‌ستێ و
دوكهڵَََََََََََََی كانه‌كان
له‌م ڕۆژه ڕاده‌گرین
ئایاره…
لافاوین. شه‌پۆلین. قه‌ڵبه‌زه‌ین
به‌رچنه‌ی پڕ له‌گوڵ
به په‌نجه‌ی هه‌مومان ڕیزده‌كه‌ین
پێچ پێچه‌ی برسێتی و
نه‌هاتی پهیدهكهین
ئایاره….
یه‌ك ده‌ستین. یه‌ك ده‌نگین
كانییاوین لێواو لێو پڕ ڕقین
له دڵی كێوێكدا ده‌ته‌قین
به بڕوای یه‌كسانی و
به‌هاری ئازادی پڕ چه‌كین
ئایاره…
بۆرژوا گوێ گره إ
لێره بێ یان له وێ
كۆته‌ره‌ی شیكاگۆین
(ئاگرین؛ شۆڕشین ، شۆڕشی كڵپهسێن )
له ڕوی تۆ ناكوژێین
ژیلهمۆین؛ پهنگرین.
ئایاری 1991 ڕانیه
عارف محهد كورده