
فایل و فه‌لسه‌فه …. پشكۆ ناكام
…یاخوا “نه‌گبه‌تی” رونه‌كاته هیچ كه‌س و میلله‌تێك! له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته (ئه‌بو عه‌زه‌ڵات)ه‌ی هه‌رێمه‌وه خه‌ریكه نه‌گبه‌تی روی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ئه‌گرێته‌وه…
له هه‌رێمه‌كه‌ی كوردستاندا كه بۆته كارگه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی “دیموكراسی قوت‌و”، روداوی وا عه‌جایب ئه‌بینیت كه سه‌رت له ئاستیا ئه‌بێ به “فڕفڕۆكه”، لای ئێمه كه‌سێكی “فایلدار” كه ده‌یان ساڵ له خزمه‌تی به‌عسدابو، ئه‌مڕۆ له به‌رزترین ده‌زگای حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارا بۆ خۆی و به ئاره‌زوی خۆی یه‌ت و ئه‌چێ و چه‌ند حیمایه و مۆنیكایه‌كی به‌دواوه‌یه، چونكه حیزب و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌خشیوێتی، كه‌س بۆی نیه پێی بڵێ “به‌ری چاوت ره‌نگی فایلی پێوه‌یه”.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م حیزبیه فایلداره یاخود فایلدارانه‌دا، كه‌سێكی تر ده‌یان ساڵی ته‌مه‌نی خۆی بۆ خوێندن سه‌رف كردوه، له وڵات و له ده‌ره‌وه، ئاواتی بوه به‌رهه‌مێكی هه‌بێ و سود بگه‌یه‌نێ به میلله‌ت، تاگه‌یشتۆته ئاستی “لێكۆڵینه‌وه له فه‌لسه‌فه‌دا”، به‌ڵام چونكه ئه‌مڕۆ داوای ئازادی و عه‌داله‌تی ئه‌كات، پێویستی به خۆشاردنه‌وه هه‌یه نه‌بادا هێزه‌كانی حیزبی فایلداره‌كه ره‌وانه‌ی “ئاسایش پاڵاس”ی بكات و له‌وێش باجی خوێندن و ماندوبون و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بدات!
ئه‌و فایلداره كه ئه‌بێ دادگایی بكرێ و سزای “خیانه‌ت”ی نیشتمانی وه‌ربگرێ، له‌ناو حیزب‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌نوسی میلله‌ت ئه‌كا و ئه‌و بڕیار ئه‌دا ئێمه‌ی (عه‌وام) بۆمان هه‌یه چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین، ئه‌و براده‌ره‌ش كه فه‌لسه‌فه‌ی كردوه به بواری خوێندنی عیلمی خۆی، ئه‌بێ هه‌ر شه‌وه‌ی له ماڵێكدا رۆژبكاته‌وه، چونكه له‌به‌رده‌ركی سه‌رای ئازادی “ختوكه‌ی” ده‌سه‌ڵاتی یاوه و حیزبی “فایلدار”ه‌كه قه‌ڵس بوه و شێره كوڕانی “دژه خه‌ڵك” به‌دوایا ئه‌گه‌ڕێن! كه نه‌گبه‌تی میلله‌تێك بگرێته‌وه هه‌ر ئاوای لێ دێ، ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ دادگایی بكرێ، له حیزبه‌كه‌یدا بڕیار ئه‌دا كه ئه‌وه‌ی باسی (ئازادی) ئه‌كات ده‌ستگیربكرێت!؟
گه‌رچی فایل و فه‌لسه‌فه، هه‌ردوكیان به (ف) ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به خاوه‌نه‌كانیان یه‌كه‌میان سیمبولی شه‌رمه‌زاریه و دوه‌میان “شانازی”…