ئه‌گه‌ر هاتی به‌گه‌ڕه‌كی باخا وه‌ره
ده‌نگێك له‌غه‌یبه‌وه ئه‌رژێ
ریزه موروویهكی سپییه
بهگهردنمهوه ئه‌ئاڵێ
پوشی له‌بیرچووی هێلانه‌یه‌ك
كۆشم ئه‌كاته‌وه وڵات
وڵاتی جریوه‌ی سپی
ئه‌ڕۆم و رووم جێ ئه‌مێنێ
به‌نه‌شئه‌ی سێبه‌ر مه‌ست ئه‌بم
باخچه به‌ناونیشانی گوڵ ئه‌ناسمه‌وه
رێگه‌ی چوونم هاوته‌ریبی
هه‌ورێكی چاو به ئۆغره
سات نه ساتێ
لێم وێڵ ئه‌بێ
ده‌نگێك لهغهیبهوهئهڕژێ
چوون كریستاڵێكی سپی
له قۆڵمدا بازنه ئه‌كا
سروشت وه‌ك منی پۆشیوه‌و
لاڕێ ئه‌گرێ
جار نه جارێ
هه‌واڵی زه‌مه‌ن ئه‌پرسێ
وه‌ڵام به‌شی وشه ئاونگاوییهكانی لێوم ناكا
خه‌ونه‌كانم نایه‌نه رۆژ
تا چه‌ند چرگهیهكی عومرم
لهئامێزتا به‌سه‌ربه‌رم
سه‌فه‌ر له منه‌وه فێربوو
خه‌ونی هه‌ور بكاته ماڵ
عه‌شق له‌منه‌وه فێربوو
گوێ به‌وانه‌ی خه‌یاڵ بدا
ژیان له‌منه‌وه خووی گرت
نه‌گاته جێ
هاوڕێ فه‌لسه‌فه ئهمگوژێ و
لێم تێناگا
رێگه‌كان هه‌ر ونم ئه‌كه‌ن
دوو گه‌ڵای سه‌وز
ده‌بنه گواره و چرپه‌ی به‌هار
بهبیستنم ئاشنا ئه‌كه‌ن
به‌هاری دووری مه‌نفاكان ..
لهتینووبوون بمبینه‌وه
چرپه‌ی ئه‌و شه‌وه دوورانه
بخۆره‌وه به‌منه‌وه خه‌یاڵ ئه‌بووی
ئێستا پڕم له ختووره‌ی
ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ژیان
سه‌دایه‌ك له غه‌یبه‌وه دێ
وه‌كو كراسی بوكێنی شه‌ڵاڵی سپێتیم ئه‌بێ
ته‌ماشام لێ ئه‌كاته‌وه و ئه‌یدا
له ره‌نگی گوڵه‌كان
بهسوحبهتی نمایشی گوڵه‌كان هه‌ڵچوونی من
هه‌ورێك ئه‌ڕژێ و
چاوه‌كانم تاپۆ ئه‌كا
گه‌ر به دیده‌نیم شاد ئه‌بی
به‌گه‌ڕه‌كی تهڕوتوتوشی باخا وه‌ره
گوڵه‌كان لێ مه‌كه‌ره‌وه
ته‌نیا بۆنیانم بۆ بێنه
ناونیشانم له‌ولاتری ماڵی به ئاژاوه‌ی پایزه
به‌ڵام نه‌كه‌ی بیرت بچێ
پڕ هه‌ناسه‌ت بۆنی گوڵ و
پڕ به‌ده‌ستت مورووی سپیم له‌تۆ ئه‌وێ
چاوه‌ڕێمه تا ناو ماڵی خه‌مێكی تازه ئه‌ماڵم
پایزێكی تر به په‌له
دێ به‌سه‌رم ئه‌كاته‌وه
كه‌چی گواره سپییه‌كانم بانگی به‌هارێكی تازه
بهبیستنم رائهدێرن
گه‌ر ئه‌ته‌وێ بمناسییهوه
به‌كوچه رێی به‌هاری رابوردوو وه‌ره
هه‌ندێ سێبه‌ری پاڵكهوتوو له چاو بده
به‌لام نه‌كه‌ی
خه‌ونی ره‌نگه‌كان ببینی
ته‌نیا ئه‌و ره‌نگانه نه‌بێ
كه تامی لێوی من ئه‌ده‌ن
ده‌نگێك له‌غه‌یبه‌وه ئه‌ڕژێ
ته‌ماشام ئه‌كاته ئاسمان
پووشی له‌بیرچووی هێلانه‌یه‌ك
به‌رئه‌بێته‌وه ناو ده‌ستم
فه‌لسه‌فه‌ی فڕینی دوور و
كاڵبوونه‌وه‌ی ساته‌كانم بۆ باس ئه‌كا
گه‌ر ئه‌ته‌وێ بمبینیهوه
نزیك سایدی شاری خهونهكان مه‌كه‌وه
له‌وێ ره‌نگی مردووه‌كانت لێ ئه‌نیشێ
له‌وێ چرپه خه‌واڵووه‌كان لێوت ئه‌به‌ن
له‌وێ خه‌ونی حه‌وت ئه‌ستێره هۆشت ئه‌به‌ن
به‌شوێن گه‌ڵا په‌خشه‌كانی ده‌ستما وه‌ره
ملوانكه‌یه‌ك له‌ڕه‌نگی غه‌یب
كریستالێكی بازنه‌یی و
جوتێ گواره‌ی پڕ له حه‌دیسه‌كانی گه‌ڵا
كۆتم ئه‌كه‌ن
به‌ڵام هێشتا له‌وانه‌یه
نه‌مناسییه‌وه
باڵام نوقمی سپێتییه و
چاوم پڕه له‌وێنه‌ی تۆ و
دڵم له‌هیچ !!
24/2/2011
چنوور نامیق
chnornamiq@yahoo.com