
که‌رکوک، قوربانی سیاسه‌تی فاشیل
کوردێتی که‌رکوک و فره‌یی میلله‌تی گومانی تێدا نیه. له ده‌ستدانی که‌رکوک سه‌کته‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ میلله‌تی کورد، که‌رکوک شارێکی کوردی بوو که تورکومانی تێدابوو، پاشان له کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ئینگلیز ئاسوریه‌کانی به‌کارهێنا دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، که جه‌نگ ته‌واو بوو هه‌ندێکی هێنا له که‌رکوک نیشته‌جێی کردن و چه‌کداریش بوون. دوایی له زه‌مانی سه‌دام ناوی شاره‌که‌ی گۆڕی و به عه‌ره‌بکردنی ده‌ستی پێ‌کرد. له کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ که‌رکوک زۆر به‌شداریکردوه له گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی کوردی.
چه‌ند مانگێک پێش داگیرکردنی عێراق، ئه‌مریکا بۆ موعاره‌زه‌ی عێراقی کۆنگره‌یه‌کی فراوانی له له‌ندن گرت، تا به‌کاریان بهێنێت له پیلانه شاراوه‌که‌ی خۆیان، دکتۆر مه‌حمود به‌شداری تێدا کرد، هه‌ر له هۆڵی کۆنگره‌که‌دا به ته‌له‌فزیۆنی ئه‌وروپی به زمانی فه‌ڕه‌نسی گووتی : C’est mauvais pour l’Irak, C’est mauvais pour les Kurds. ، مانای بۆ عێراق و کورد خراپه. دکتۆر مه‌حمود سیاسیه‌کی کوردی بیرتیژه و بۆیه‌که‌م جار له ساڵی 1980 له دۆڵه‌توو بینیم له کاتی بۆردومانی دۆڵه‌توو. به‌ڵام له حیزبایه‌تیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو چونکه ( حب الزعامه) هی نیه، به‌داخه‌وه هه‌ندێک جار له سیاسه‌تدا( حب الزعامه) ت نه‌بێت مونافه‌سه‌ی (دینۆساوهری سیاسه‌تت) پێ ناکرێت.
که‌رکوک به ته‌واوی له‌ده‌ست نه‌چووه، گه‌ر دوڕا، ئه‌وه ئاکامی سیاسه‌تی فاشیله. کورد له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌فسی هه‌رگیز سیاسه‌تی گه‌وره‌ی نه‌بووه، که هه‌ستی قه‌ومی و هه‌وڵی دروستکردنی هه‌ویه‌تی قه‌ومی کوێریکردوون و کورت بین بوون، جگه له‌مه‌ش هیچ کاتێک عاقیبه‌ی سیاسه‌تی خۆیان بۆ سه‌ر میلله‌ته‌که دیراسه نهکردوهوه و نه خوێندوه‌ته‌وه.
باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه: له کاتی جه‌نگی عێراقی- ئێرانی پێشی له‌شکری ئێران که‌وتن و جه‌بهه‌یه‌کی تریان بۆ جه‌نگه‌که له کوردستان کرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی دیراسه‌یه‌کی عاقیبه‌ی هه‌ڵوێسته‌که‌یان کردبێت که، دوایی بینرا چ کاره‌ساتێک به سه‌ر میلله‌تی کورد و گوندی کورد کرا، حکومه‌تی عێراقی ئاگاداری مه‌سه‌له‌که بوو که چی له ئاداردایه، بۆیه ته‌یاره‌ی نارد بۆ راژان له بۆردومانه‌که ئیدریس بارزانی تیا کوژرا، ئه‌وش ئینزار بوو به‌ڵام لێی تێنه‌گه‌یشتن که تا ئه‌و کاته له ناوزه‌نگ و راژان نه‌درابوو هه‌رچه‌نده کارێکی ئاسان بوو. ئازاد مسته‌فا که پێی ده‌ڵین ئازادی پاسۆک هه‌ر زوو له ساڵی 1980 به‌یانێكی ده‌رکرد و ئاگاداری حیزبه‌کانی کردوه‌وه که جه‌نگی عێراقی- ئێرانی نه‌هێنرێته ناو خاکی کوردستان، ده‌گێڕنه‌وه دوای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه نووسیبووی: ئای چیمان به خۆمان کرد.
که‌رکوک له ستراتیژێکی دووربین و حه‌کیمدا ده‌خرێته‌وه سه‌ر ناوچه‌ی ئیداری کوردی، به سیاسه‌تی عوزلهتخوازی و سیاسه‌تی ده‌سکه‌وتی کاتی و، به‌ربه‌ره‌کانیکردن و فووکردن به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خێڵ و حیزب ناکرێت. که‌رکوک شاری پێکه‌وه ژیان و ژیانی هاوبه‌ش، قبوڵکردنی یه‌کتری و پاراستنی مافی هه‌موو لایه‌ک له تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌کرێت و به ته‌فره‌قه دروستکردن ناکرێت که هه‌ر کۆمه‌ڵێک ئاسوری و کاکه‌یی و کورد و کلدان و ئه‌رمه‌نی عه‌ره‌ب و شیعه و سونه و له ئاست خۆی حیزبی خۆی هه‌بێت و سه‌نگه‌ر له یه‌کتری بگرن، ده‌بێت هێزێکی سیاسی هه‌بێت که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌ک بکات و هه‌موو لایه‌ک به‌شداری بیناکردنی بکه‌ن بێ جیاوازی ئایین و ره‌گه‌ز و کۆمه‌ڵی که هه‌ر هه‌موییان له که‌شێکی متمانه و دڵنیایی هاوڵاتی شارێکن. ئه‌مه‌ش به ناسیاسیکردنی وه‌زعه‌که ده‌کرێت و کردنی به ئیداریکردن و به‌ستنه‌وه‌ی به پرۆژیه‌کی گه‌وره‌تری نیشتیمانی که پرۆژه‌یه‌کی قه‌ومی نه‌بێت و که بتوانێت هه‌موو لایه‌ک کۆ بکاته‌وه، وه‌لی به شێوه‌ی تریش ده‌کرێت وه‌ک شێوه‌ی سه‌دام. تێوه‌گلانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مه‌سه‌له‌که ته‌نها هه‌وڵێکه نه‌ک چاره‌سه‌ر، دوای ئه‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که چه‌ندێ له جیهاندا کرنگه و بریارده‌ره به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانرێت که رێخراوێکی دیموکراتی نیه، و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی گه‌وره‌ی خاوه‌ن فیتۆ له کێشه ناسکه‌کان کار ده‌کاته سه‌ر بڕیاردانی نه‌ک هه‌ر بڕیاردان به‌ڵکو خستنه سه‌رمێز. مانای ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌ر سفر و تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی وڵاتانی گه‌ورره و به‌رژه‌وه‌ندیان له مه‌سه‌له‌که، وابزانم بۆ کورد روونه..
چ ئه‌قلانی و واقیع بینینی تێدایه،کاتێک ئاشکرا بوو که ئه‌مریکا عێراق وه‌کو خۆی بهێڵیته‌وه و، له هه‌مان کاتدا که ده‌سکه‌وته‌کانی میلله‌تی کوردیان له یاسا و ده‌ستووری عێراقیدا چه‌سپاند و مسۆگه‌ر کرد، بۆ خۆت بکه‌یت به دارده‌ست و پیاوی ئه‌مریکا و عاقیبه‌که‌ی چی ده‌بێت بۆ سه‌ر کورد وه‌ک میلله‌ت!! ، ده‌بوایه ستراتیژی سیاسه‌تی خۆیان بگۆڕایه بۆ قۆناغێکی تر. به گوێره‌ی یاسا و عورفی ده‌وڵه‌تی عێراقین و ئه‌مریکا به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان ده‌کات. ده‌بوایه په‌یڕه‌ویکردنی سیاسه‌ته‌که‌یان بگۆڕایه بۆ چووتکردنی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی هێزه عێراقیه‌کان( ئه‌وه‌ی که ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌عوه هه‌یه موزه‌یه‌فه و خۆ هه‌ڵخڵه‌تاندن و کورتبینی نه‌ک ستراتیژی و گه‌مه‌یه‌کی پیس) ، پێکه‌وه تێ هه‌ڵکێشانی سیاسه‌تێکی هاوبه‌شی نیشتیمانی که متمانه و برایه‌تی و هاوبه‌شی و هاوڵاتێتی پته‌وده‌کرد و سڵیان له کورد نه‌ده‌کرده‌وه و وه‌ک عامیلێكی زیان به‌خش و فیتنهکاری ته‌ماشایان نه‌ده‌کردن( مانای ئه‌وه نه‌بوو و پێویستی نه‌ده‌کرد دژی ئه‌مریکاش بێت و مالیكی دژی ئه‌مریکا نییه و زۆرانبازی سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌کات)، به‌و هاوکاری و متمانه‌یه ده‌توانرا ئیداره‌ی که‌رکوک و خانه‌قین بدرێته‌وه ده‌ست کورد خۆی و هاوڵاتیانیش له که‌شێکی برایه‌تی و پێکه‌وه ژیاندا ده‌ژیان، نه‌ک له گۆمان له یه‌کتری و دوژمنایه‌تیکردن و رادیکاڵکردن و به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه و به‌رگری له خۆکردن( چونکه که ئینسان هه‌ویه‌تی له مهرستیدا بوو به‌رگری له خۆی ده‌کات و کاردانه‌وه‌یه‌کی سروشتیه). هه‌رگیز کورد له به‌غداد ده‌رنه‌کراوه، ( ماڵێک کرێچی ماڵی ئێمه له به‌غداد ده‌ریان کردون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردن و مێرده‌که‌ی کوردیش نازانێت) ئائه‌مه ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که په‌یڕه‌ویان کردوه و ده‌خوازن به‌و شێوه که‌رکوک بخه‌نه‌وه سه‌ر ئێداره‌ی کوردی!!، ئینسان ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له خۆی بکات: هه‌زار ساڵه له که‌رکوک خه‌ڵک پێکه‌وه ژیاوه بێ چه‌کداری و حیزبایه‌تی، شاره‌کانی کوردستان جوله‌که و مه‌سیحی و موسڵمانی تێدا ژیاوه بێ ئاژاوه هه‌ر وه‌کو ئێستای شاره‌کانی ئه‌وروپا، بۆ ئێستا وای لێ کراوه؟؟.
پاش رووخانی رژێمی سه‌دام، ئه‌مریکا ویستی سنوورێک بۆ مناوه‌ره‌ی کورده‌کان دابنێت تا هاوکێشه‌که‌ی خۆی تێک نه‌ده‌ن و دۆخه‌که شڵه‌قاو بوو و چه‌ند مانگێک بوو رژێمی سه‌دام رووخا بوو. که‌وته ئیهانه‌کردن و ئینزارکردنیان تا زیاد نه‌ڕۆن و به گوێره‌ی به‌ڕه‌که‌یان پێ راکێشن، به بیانوی پشکنین بۆ ترۆریست له‌شکری ئه‌مریکی له به‌غداد چووه سه‌ر باره‌گای یه‌کێتی و له که‌رکوک چووه سه‌ر باره‌گای پارتی. وه‌زعه‌که خراپ بوو و گڵۆڵه‌ی پارتی و یه‌کێتی له لێژیدا بوو، باش له یادمه مام جه‌لال له تاودا به مێدیاکانی جیهانی ده‌گووت ئێمه‌ش به‌شێکین له ته‌حالوف( مانای به‌شێک له وێرانکردنی عێراق)، ته‌حالوف له نێوان وڵاتاندا بوو و ئه‌وان وڵات و حکومه‌ت نه بوون. ئه‌وه‌بوو ئه‌مریکا زروفهکی قۆسته‌وه و به سوودی خۆی به‌کاری هێنا، تا وه‌حده دروست بکات و کۆنترۆڵی عێراق ئاسان بێت، وه‌حده‌یه‌کی بۆ کورده‌کان دروستکرد به نیازی ئه‌وه‌ی بیکات به مۆدێلێ بۆ عێراق و بیکات به ماتۆڕی عێراقی نوێ و بۆ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیه‌کی زۆری دان چ له هه‌ولێر و چ له به‌غداد بۆ سه‌قامگیرکردنی حکومه‌ت. ( له‌مه‌دا نه کورده‌کان له ئه‌مریکا تێگهیشبوون نه ئه‌مریکا له کورد تێگیشتبوو) که نییه‌ت و مه‌به‌ست چییه.
ئه‌وتا له که‌نه‌دا و سویسره و ئه‌فغانستان….. چه‌ند میلله‌تێک پێکه‌وه ده‌ژین به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی قه‌ومی دروستبکه‌ن که له‌یه‌ک تێگه‌یشتن و پێکه‌وه ژیانی هه‌یه و مافی هاوتای میلله‌ته‌کان به قه‌ناعه‌تی هه‌موو له ده‌ستووری وڵات‌دا چه‌سپاوه و دابینکراوه و هه‌موو وه‌ک هاوڵاتی ڕێزی لێده‌گرن. له که‌نه‌دا فه‌ڕه‌نسیه‌کان ( بلۆکی کۆبێك)ی هه‌یه. هه‌ر هیچ نه‌بێ پاش روون بوونه‌وه‌ی شته‌کان که ئه‌وه‌ی ده‌خوازرا ناکرێت، ده‌توانرا وه‌ک بلۆکی کۆبێک بلۆکی کورد دروست بکه‌ن، بلۆکی کوردی وه‌ک هاوڵاتی عێراقی بێ دوژمنایه‌تی کردنی بنه‌مای ده‌وڵه‌تی عێراقی و خۆکردن به پیاوی وڵاتان و لێدانی عێراق.
ئه‌وه عێراقی فیدراڵی و دیموکراتیه……!!!!!!!! که سه‌رۆک کۆماری عێراق به چه‌کدار و له‌شکری حیزبه‌که‌ی خۆی بچێت بۆ قه‌سره‌که‌ی له به‌غداد و متمانه‌ی به له‌شکری سوپای عێراقی فیدراڵی و دیموکراتی نه‌بێت !!! ئه‌م به‌زم و رهزمه و مۆدێلی سیاسیه تاکه‌ی ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت و وڵات چۆن وا به‌ڕێوه‌ده‌برێت، چ وڵاتێک هه‌یه له دنیادا به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ببرێت.
هه‌فته‌ی رابووردوو تاڵه‌بانی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی ده‌رباره‌ی که‌رکوک گووتی ده‌بێت هاوکاری و په‌یوه‌ندیه‌کانمان به‌هیز بکه‌ین به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تورکومانه‌کان، ئه‌مه بۆنی خوێنی لێ دێت. سه‌رۆکی پارتی مه‌سعود بارزانی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له ساحه‌ی سلێمانی گووتی : ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن به شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب، ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ سوڵته‌ی عێراقی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆنی خوێنی لێ دێت ( که منداڵ و زاڕۆکی رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌کانی کورد هه‌ر تێبینی نه‌کرد و نه‌یان ده‌زانی چێ ده‌ڵێت چونکه باسی حیزێکی تری نه‌کردبوو). به‌م شێوه‌یه بڕۆین جا وه‌ک کورد ده‌ڵیت هه‌ر عاقیبه‌که‌ی خێربێت.
چونکه له سیاسه‌تدا زۆری شت نهێنیه، زۆر جار شت موزایه‌ده و لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت تا ئینسان شتی بۆ روو ببێته‌وه. سه‌ردانی کوتوپڕی مام جه‌لال بۆ ئه‌مریکا پاش رۆژێک پێشتر چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم بێ مه‌رام نییه و دوایی گووترا بۆ نه‌خۆشی سه‌فه‌رده‌کات. له راسیتدا پهلهپروسکێیان پێکه‌وتوه و به خۆیان نه‌زانیوه و که‌تونه‌ته (دا‌و)ه‌وه. سه‌فه‌ره کوتوپڕهکه دوای سه‌ردانی ( رۆبێت گه‌یت)ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا دێت و چی گوتووه، سه‌ردانی وه‌فدێکی کۆنگرێسی ئه‌مریکا و چیان گوتووه و روانینیان چی بووه. ئه‌مریکا له قۆناغی کۆتایی له عێراقدایه و پاش سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر ترۆریستدا جه‌نگی ترۆریست کۆتایی هات و له خۆ ئاماده‌کردندان بۆ ووورده وورده کشانه‌وه، جه‌نگ کۆتایی هات. دارده‌سته‌کان و پیاوه‌کان گرنگێتی نامێنیت و ئه‌مریکا ده‌چێته قۆناغێکی تری سیاسه‌تکردن له‌سه‌ر بنه‌مای عورفی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تان. سیاسه‌تی حکومه‌تی ئێستای ئه‌مریکا جیاوازه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی بوش به‌ڵام یه‌ک شتی هاوبه‌شیان هه‌یه که هه‌ردوکیان خزمه‌تی ئه‌مریکا ده‌که‌ن به‌س به دوو رێگای جیاواز.
کریستۆفه‌ر هیل سه‌فیری ئه‌مریکا له عێراق که چه‌ند مانگێک پێش لابراو و گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مریکا و له ده‌نڤه‌ر ئێستا له زانکۆ مامۆستای په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیه. هه‌فته‌ی رابووردوو له چاوپێکه‌تنێکدا گوتی : له هه‌موو بۆچوونهکاماندا هه‌ڵه بووین و زانیاری ته‌واومان له پێکهاته‌ی عێراق نه بوو. گووتی من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم که ئێمه ده‌ست بخه‌ینه هه‌موو کاروبارێکی ناوخۆی عێراقه‌وه، ده‌بێت عێراقیه‌کان خۆیان کێشه‌ی خۆیان چاره‌بکه‌ن.