
فه‌لسه‌فه‌ی مارکس…نامیلکه فه‌لسه‌فیه‌کان ـ 1
فه‌لسه‌فه‌ی مارکس
نووسینی: هشام غصیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
نامیلکه فه‌لسه‌فیه‌کان ـ 1 ـ
فه‌لسه‌فه‌ی مارکس(1818 ـ 1883)
پێشه‌کی، بۆچی ده‌ستپێکردن به مارکس؟
یه‌که‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه وابه‌سته‌ی خه‌ون و ئاواتی خه‌ڵکی ئاساییه، ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه جه‌ختی له‌وه کردوه‌ته‌وه که فه‌لسه‌فه به گشتی له سه‌ره‌تا و دوایهاتنیدا هه‌ڵقوڵاوی خه‌م و خه‌ون و ئاوات و ئومێدی خه‌ڵکی ئاساییه، فه‌لسه‌فه وابه‌سته و هه‌ڵقوڵاوی کاروباری ده‌سته‌بژێرێک نیه، جیاکاری ناکات له نێوان تایبه‌ت و گشتیدا؛ له باوهڕبوونمهوه به‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مارکس دوڕێیانی(دوئاوانی) هه‌موو فه‌لسه‌فه‌کانی تره، ئه‌م باسه‌شم وروژاندوه له پهرتوکهکهمدا ” ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی جه‌ده‌لی”، فه‌لسه‌فه‌ی مارکس هه‌موو فه‌لسه‌فه‌کانی تر تیایدا یهکدگرنهوه و په‌یوه‌ندیه‌کی جه‌ده‌لیان(dialectic) بۆ دروست ده‌بێت، لێره‌شه‌وه هه‌موو ڕه‌وته بییریهکان دروست ده‌بێت و ده‌بێت به کلیلی ڕابردوو و داهاتوو.
تا ئاستێكی به‌رز له باسکردنی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسدا نیازموایه ئه‌و رێچکه‌یه بگرمه به‌ر که فه‌یله‌سوفی مارکسی ـ بیرتل ئولمان ـ گرتبویه به‌ر، ڕێچکه‌ی خۆ به‌دورگرتن له کورتکردنه‌وه و ئاساییکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه و به ساکاری پێشکه‌شکردنی باسه‌که به جۆرێک که زیان له زانسته فه‌لسه‌فیه‌که نه‌دات.
به‌پێی ئۆلمان، فه‌لسه‌فه‌ی مارکس بریتیه له تێبینیه ڕۆژانه‌کانی سه‌رده‌می نوێ که چاولێپۆشین و نه‌خوێندنه‌وه‌یان زه‌حمه‌ته، ڕۆژانه ده‌توانیت تێبینی بکه‌یت که ژماره‌یه‌کی گه‌وره له خه‌ڵک ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست هه‌ژاریی و نه‌بوونی و نهداراییهوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ژماره‌یه‌کی دیار له خه‌ڵک خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانێکی گه‌لێک زۆرن. پرسیاری مارکس و فه‌یله‌سوفه‌کانی تر: هۆکاری ئه‌م جیاوازیه چیه؟ چۆن کۆمه‌ڵگای نوێ( که ناوده‌برێت به کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری) ئه‌و هه‌ژاریه گشتی و به‌ربڵاوه‌ی تیا دروستده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه له ڕادهبهدهرهدا؟ چی وا له‌و په‌یوه‌ندیه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه گشتگیریه ده‌کات که‌ئه‌م جیاوازیانه بخولقێنێت؟ چۆن ئه‌م سیسته‌مه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه له سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌وه له دایکبووه؟
به پێی خوێندنه‌وه‌ی ـ ئۆلمان ـ ناوه‌ڕۆکی سیسته‌می نوێی سه‌رمایه‌داری شاراوه‌یه (له‌پشتی هه‌موو ده‌رکه‌وت و دیارده ئالۆز و ههمهجۆرهکانهوهیه) له‌و ململانێیه‌ی نێوان هه‌ردوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌کیدایه: سه‌رمایه‌داران، که خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانن له کۆمه‌ڵگادا، و کرێکار(پرۆلیتار)، که ده‌بێت کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وامی بده‌ن به ژیانیان. به خوێندنه‌وه‌ی ـ ئۆلمان ـ ، مارکسیه‌ت هیچیتر نیه جگه له ڕاڤه‌کردن و شیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه په‌ره‌سه‌ندوه‌کانی نێوان ئه‌و دوو چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ره‌کیه(سهرماهیداران و کرێکاران).
به پێی لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌کانی ئۆلمان بۆ مارکسیه‌ت، مارکسیه‌ت له‌و بنه‌چه شیکاریه پێکهاتوه که له‌سه‌ر سێ تیوره وه‌ستاوه: نامۆیی”الأغتراب”، تیوره‌ی کار بۆ به‌ها، تێڕوانینی مه‌تریالیانه‌ی میژوو. ئه‌م تیورانه به هاوبه‌شیکردنیان له پێکهاته‌ی شیکردنه‌وه‌که‌ی مارکسدا مانای ڕاسته‌قینه و یه‌کێتیه ناوکیهکهیان و گرێدراوه ئۆرگانیه‌که‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن یان ده‌بن به خاوه‌نی. لێکۆڵینه‌وه له‌و تیوره چوونبهیهک و ئاڵۆزانه‌دا ڕاگر و مانه‌وه‌ی شیکارییه چینایه‌تیه سه‌رمایه‌داریه‌که ڕاده‌گرێت و پێویستهبۆی، ده‌نا ئامانج و ماناکانی ناگه‌یه‌نێت و سنوردار ده‌بێت. به‌ڵکو مارکس وێناکردنی بۆ سۆسیالیستی به لێکۆڵینه‌وه و تێگهیشتنبووه له سه‌رمایه‌داری. به‌پێی لێکدانه‌وه‌کانی مارکس، سۆسیالیستی له ناو جه‌رگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا شاردراوه‌ته‌وه، به‌مانایه‌کی تر سۆسیالیستی هێزێکی شاره‌وه‌یه له ناوسهرمایهداریدا به‌ده‌ستده‌هێنرێت، سه‌رمایه‌داری مه‌رجێکی بابه‌تیانه و سامان و ئامرازه مهتریالهکان و گیانیهکانه بۆ دروستبوونی سۆسیالیستی، که‌واته سه‌رمایه‌داری ئه‌و بارودۆخه‌یه که ده‌توانرێت بگۆردرێت بۆ بارودۆخێک که تیایدا کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپه‌روه‌ریانه و دیومکراتیانه بێته‌دی که بۆ هه‌موو تاکێک ده‌رفه‌تی گه‌شه‌کردنی باره مرۆییه‌که‌ی و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه‌کانی و توانسته‌کانی به ئازادی بێته‌دی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیری سۆسیالیستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نه به‌سه‌رچووه‌کان، که‌چی مارکسیه‌ت ڕیشه بیریهکهی(سه‌رچاوه‌کانی) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ : فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵه‌مانی کلاسیکی، زانستی ئابوری سیاسی به‌ریتانی و سۆسیالیستی خه‌یاڵاویی فارنسی، لینین چه‌ندینجار جهختیکردوهتهوه که ئه‌م سهڕچاوانه سه‌ره‌کی بوون بۆ پرۆژه‌که‌ی مارکس.
له هیگڵی فه‌یله‌سوفی ئهڵامانیهوه مارکس فێری به‌رنامه‌یه‌کی نوێ بوو بۆ بیرکردنه‌وه له جیهان به‌وه‌ی که ڕێڕه‌وێکی ئاڵۆز و تێکچڕاوه. ئه‌م ئاڵۆزی و تێکچراوییهی جیهان، مارکس و هیگڵ و له پێش هیگڵیشهوه ناوبراوه به جه‌ده‌ل یان دایهلێکتیک((dialectic.
له ئاده‌م سمیس و دیفید ریکاردوی ئهنگلیزیهوه مارکس توانی نزیک بکه‌وێته‌وه له تیوره‌ی به‌ها(نرخ).
سۆسیالیسته فارانسیهکان، شارل فورییه و سان سیمون، مارکس به یه‌که‌م وه‌سف داینان بۆ گه‌یشتن به پاشه‌ڕۆژێکی ڕووناک که به تێپه‌ڕاندنی سه‌رمایه‌داری دێته دێ. ئه‌مانه پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو له فۆرمه‌له‌کردنی مارکسیه‌ت و پرۆژه‌که‌ی مارکسدا به تێبینیه‌کی ڕاسته‌وخۆ شۆڕشی پیشه‌سازی چه‌ند به‌رهه‌می شۆڕش بووه، دوو هێنده زیاتر به‌رهه‌می هه‌ژاریی بووه.
فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی
ئۆلمان، تێبینی دوه‌می مارکسی پشتگویخستوه، که هیچ که‌متر نیه له تێبینی یه‌که‌م بۆ فه‌لسه‌فه‌که‌ی مارکس خۆی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌داری هه‌ژاری و خۆشبژی پێکه‌وه ده‌هێنێته ئاراوه، ئه‌م دوانه هه‌ردووکیان دوو خاڵی دژ به‌یه‌کی پێویستن بۆ یه‌کتری، به مانایه‌کیتر هه‌ریه‌که‌یان ته‌واوکه‌ری ئه‌ویتریانه، هیچیان به‌بێ ئه‌ویتر ده‌رناکه‌وێت و نابێت، به‌ڵکو به پێویست هه‌ردووکیان پێکه‌وه ده‌رده‌که‌ون. ئه‌م دوو دژه بۆ هه‌میشه دژن و یه‌کناگرنه‌وه، ململانێیه‌کی به‌رده‌وام هه‌یه له نێوانیاندا. ئه‌م دوو دژه له لوتکه‌ی دژایه‌تیاندا شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌بێت، به بزاوتن و جوڵه‌ی هه‌ژاران له ڕووی سیاسیه‌وه له پێناوی گۆڕانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م سیسته‌مه. له‌به‌ر ئه‌وه مارکس ته‌نیا ئه‌وه‌ی لابهس نه‌بوو که هه‌وڵبدات بۆ ڕاڤه‌کردنی چۆنیه‌تی دروستبوون و له‌دایکبوونی هه‌ژاری گشتگیر و ده‌وڵه‌مه‌ندی له ڕاده‌به‌ده‌ر، به‌ڵکو هه‌وڵی ڕاڤه‌کردنی ئه‌وه‌شیداوه که چۆن سه‌رمایه‌داری خۆی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مده‌هێنێت، چۆن دژه‌که‌ی خۆی له هه‌ناوی خۆیدا له دایکده‌بێت، چۆن ئه‌و هه‌ژاریه گشتگیریه یاخی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و سیسته‌مه‌ی به‌رهه‌می هێناوه، به مانایه‌کی تر ئامرازه‌کانی ململانێی چینایه‌تی له ناو سه‌رمایه‌داری خۆیدایه. مارکس خۆی له‌یه‌کێک له نامه‌کانیدا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه له دۆزینه‌وه و ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ییدا، ئه‌وه‌یه که توانیوێتی گرنگترین ئامانجی لۆژیکی ململانێی چینایه‌تی له‌سه‌رمایه‌داریدا به دروستبوونی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاری دابنێت، یان حوکمی زه‌حمه‌تکێشان و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان، ئامرازێکی سه‌ره‌کیه بۆ گۆڕینی سه‌رمایه‌داری به‌ره‌و سۆسیالیستی و کۆمۆنیزمی. بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی مارکس له پێگه‌ی یه‌که‌میدا فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژاران نیه، به‌ڵکو فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشی هه‌ژارانه، فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشه. ئه‌مه بوو که فه‌یله‌سوفی مه‌جه‌ڕی گه‌وره زانا، جۆرجی لوکاتش، له هه‌ردوو په‌رتوکه‌که‌یدا،” مێژوو و ئاگایی چینایه‌تی”(1923) و “لینین”( 1924) ههستیپیکرد و دۆزیه‌وه. به‌م جۆره ناوه‌رۆکی ماتریالی جه‌ده‌لی( (materialism dialectical ڕاڤه‌ده‌کرێت بۆ به‌رنامه‌ی مارکس له شیکرندهوه و تیوریزهکردندا، بۆچی مارکس بایه‌خیدا به تیوریزه‌کردن له نامۆیی و به‌کاربردن(تیوره‌ی به‌ها) له سه‌رمایه‌داریدا، نه‌ک هه‌ژاری خۆی له خۆیدا، نامۆیی و به‌کاربردنی دانا به بزوێنه‌ری ململانێی چینایه‌تی و دواجاریش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی. بێرتل ئۆلمان جه‌ختده‌کاته‌وه له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م تیوره و په‌یوه‌ندی به ده‌رکه‌وته‌ی هه‌ژاری له سه‌رمایه‌داریدا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی زهوینهخۆشیی و زه‌روره‌تی و حه‌تمیه‌تی باس‌بکات، که ئه‌مانه ده‌رناکه‌وێت، ته‌نیا له تیشک و ڕووناکایی تێبینی دوه‌مدا نه‌بێت که په‌یوه‌ندی به پێویستی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه له سه‌رمایه‌داریدا.
مارکس له‌سه‌ر ده‌می شۆڕشی سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابوریه‌کی گه‌وره‌دا ژیا. تێبینیکرد که ئه‌م شۆڕشانه به‌ستراوه به گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی سه‌رمایه‌داریه‌وه. تێبینی ئه‌وه‌شیکردوه کاتێک که سه‌رده‌مه‌کانی پێش‌و شۆڕشی تیا نه‌کراوه، به‌ڵام ڕاپه‌ڕینه خوێناویه‌کانی به خۆیه‌وه بینیوه، که‌چی مێژووی سه‌رمایه‌داری تژیه له جۆره‌ها شۆڕش. که‌واته لێره‌دا هۆکاره‌که ئه‌وه‌یه که سروشتی سه‌رمایه‌داری ئه‌و جیاوازیه دروستده‌کات له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌کانی پێشخۆی و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م سروشته جیاوازه‌وه دروستده‌بێت.
مارکس ئه‌وه‌شی زانی که شۆڕشه‌کانی پێش 1948 هه‌وڵێک بوو بۆ پشتیوانیکردن له گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری و لابردنی له‌مپه‌ڕه‌کانی به‌رده‌می، به‌ڵام شۆڕشه‌کانی سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری و دوای پێگه‌یشتن و گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری ئامانجیان پوکانه‌وه‌ی پایه‌کانی سه‌رمایه‌داری و ڕوخان و له گۆڕنانیهتی. ئه‌مه بوو بڕاوی مارکس. ئایه واقیعی جیهان له مردنی مارکس ـ ه‌وه(1883) ئه‌م بڕوایه‌ی مارکسی سه‌لماندوه؟ ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی جه‌ده‌لیه و پێویستی به زۆر گفتوگۆ هه‌یه. ئه‌گه‌ر شۆڕشی روسیا(1917) و شۆڕشی سین(1949) و شۆرشی فارانسا، ناسراو به شۆڕشی قوتابیان(1968) به تێڕوانین له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵیانبسه‌نگێنین، ڕه‌نگه بتوانین خۆمان ڕزگاربکه‌ین له‌و ڕایه‌ی که شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دوای 1948 به ئامرازگه‌لێک دابنێت بۆ گه‌شه و فراوانبوونی سه‌رمایه‌داری. ئه‌م سێ شۆڕشه سێ دژایه‌تی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌من: له سین، ڕوسیا و فارانسا.
که‌واته مارکس سروشتی شۆڕشگێڕێتی سه‌رده‌می خۆی ناسی، ئه‌م شۆڕشگێڕیتیه بۆ سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری به شێوه‌یه‌کی گشتی، وه ویستی ڕێڕه‌وی شۆڕش و جێبه‌جێکردنی شۆرش و پراکتیزهکردنهکهی کامڵ بکات به دانانی پڕۆژه‌ی مارکسی شۆڕشگێڕ، پڕۆژه‌ی له گۆڕانانی سه‌رمایه‌داری، که چینی کڕێکاره(پڕۆلیتاریا). که‌واته مارکسیه‌ت ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ڕووت نیه، وه ته‌نیان زانستیش نیه، به‌ڵکو پڕۆژه‌یه‌کی مێژوویی شۆڕشگێڕیی تیوریزهکراوه بۆ پیشاندان و خستنه‌ڕووی ئاگاییه نادیار و شاراوهییهکهی چینی کرێکاری پیشه‌سازی نوێیه، ئه‌مه کراوه به فه‌لسه‌فه، واته ئه‌م پڕۆژه‌یه مارکس خۆی به‌فه‌لسه‌فه‌ی کردوه و میتۆدێکی زانسیانهی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی بۆ دامه‌زراندوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی واقیعه مێژووییه بزواتیهکهی، وه ڕه‌خنه‌گرتنی له‌و تێڕوانینه‌وه بووه که ده‌بێت ببێت، وه به‌کارهێنانی وه‌ک ڕێنماییکار بۆ کاری مێژوویی شۆڕشگێڕ. مارکسیه‌ت وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی شۆڕشی نوێ، یان پڕۆژه‌ی چینی کرێکاری پیشه‌سازی شۆڕشگێڕ، ناوه‌ڕۆک و کرۆکی مارکسیه‌ته. ئۆلمان، ئه‌مه‌ی به ته‌واوی نه‌ده‌زانی، ئه‌ویش به جه‌ختکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ژاری خۆی له خۆیدا و نه‌توانینی له به‌ستنه‌وه‌ی تێبینی مێژوویی کۆمه‌ڵایه‌تی مارکس و تیوره سه‌ره‌کیه‌کانی( نامۆیی، به‌کاربردن، ماتریالی جه‌ده‌لی).
به‌دیاریکراوی، سروشتی جه‌ده‌لی ـ دایلێکتیکی ـ ((dialectic له فه‌لسه‌فه‌ی مارکس دا هه‌ڵقوڵاوی پێکهاته‌که‌یه‌تی وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشی نوێ. جه‌ده‌ل ناچاریی شۆڕشه، وه‌ک چۆن هیرتزن ـ ی ڕوسی وه‌سفیده‌کات، جه‌ده‌ل لۆژیکی گه‌شه‌ی سیسته‌مه. بنچینه‌که‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌یه که یه‌ک نیه، به مانایه‌کی تر چه‌ندین به‌ش و پارچه‌یه که هه‌موویان پێکه‌وه به‌ستراون ئهنتۆلۆگین(أنطولۆجیا) (anthology) قوچهکن. که‌واته جه‌ده‌ل یه‌ک بونیاده یان یه‌ک تۆڕه له وابه‌سته پێکه‌وه، به‌ڵام فره جۆره به‌ومانایه‌ی که‌پێکهاتوه له چه‌ند به‌شێکی دیاریکراو له خه‌سڵه‌ت و روخساری تایبه‌ت به خۆی. ئه‌م شڵه‌ژاویه له پێکهاته‌که‌ی که له لایه‌ک یه‌ک ـ ه و له‌لایه‌کی دی هه‌مه‌لایه‌نه، ئه‌مه بووه به بنچینه‌ی جوڵه و گه‌شه‌ی. هیچ سیسته‌مێک نیه، ئه‌گه‌ر سروشتی بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نیا به وابه‌سته‌یی پێکهاته‌یه‌کی ئه‌نتۆلۆگی(أنطولۆجیا) (anthology) نه‌بێت. ئه‌م پێکهاته ئهنتۆلۆگیه وابه‌سته‌یه‌کی زه‌روریه، به‌مانایه‌کی تر به‌شه‌کان(پارچه‌کان) به نه‌مانی به‌شه‌کانی دی نامێنێت. هه‌روه‌ها به‌شه‌کان(پارچه‌کان) و سیسته‌مه‌که خۆی دژه‌کانی خۆیان به‌رهه‌مدێنن و ده‌گۆڕێن به گۆڕینی وابهستهییهکه، واته به گۆرینی ئهنتۆلۆگیهکه(أنطولۆجیا) (anthology). که‌واته، تۆوی(ناو‌کی) فه‌وتانی سیسته‌مه‌که(یان نه‌مانی، گۆڕانی) له ناوخۆیدا شاروهتهوه، یان خۆی هه‌ڵگری تۆوی نه‌مانی خۆیه‌تی. سیسته‌م مێژووییه له ناوه‌ڕۆکیدا. بنچینه جهدهلیهکه(دایهلێکتیکیهکه) بزوێنه‌ری سیسته‌مه‌که‌یه له بزاوتن و مێژووه‌که‌یدا، له ڕوانگه‌ی تێپه‌ڕاندن و فه‌وتانی(نه‌مانی)، نه‌ک له تێڕوانینی به‌رده‌وامییه‌وه. ئه‌م لێکدانه‌وه جه‌ده‌لیه(دایلێکتیکیه) له به‌رنامه شیکاریه جێگرییه باوه‌که‌ی فکری بۆرژوازی باودا نیه، بۆیه ئه‌و به‌رنامه شیکاریه بۆرژوازیه سیسته‌می هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی ده‌سه‌پێنێت و وابیریلێدهکاتهوه و وا به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژێت که هه‌تاهه‌تاییه. بیری بۆرژوازیهت ئه‌و بیره‌یه که هیچ سیسته‌مێک وا دانانێت که خۆی له خۆیدا هه‌ڵگری گۆڕانکاریی و جوڵه‌کانه، بیری بۆرژوازیهت وا په‌سه‌نی(وصف) سیسته‌مه‌که‌ی خۆی ده‌کات که بونیادێکی چه‌سپاو و هه‌تاهه‌تاییه، یان وه‌ک کهڵهکهبوویهک که له به‌شه‌کان(پارچه‌کان) پێکهاتوه به‌ڵام له وابه‌سته‌یی ئه‌م به‌شانه(پارچانه) ڕووکه‌ش و نمایشکاره.
دروستبوونی بیری به‌رنامه‌یی فه‌لسه‌فه‌که‌ی هیگڵ، توانی چاره‌سه‌ری هه‌ندێک کێشه‌ی فه‌لسه‌فی بکات، به‌ڵام مارکس ئه‌م چارهسهریهیی گۆڕی بۆ پێگه‌یه‌کی بنچینه‌یی زانستی جه‌ده‌لی که ئه‌ویش ماتریالی مێژوویی بوو. به‌جۆرێکی تر بڵێین، مارکس به‌رنامه‌یه‌کی زانستی ڕه‌خنه‌یی دامه‌زراند بۆ تێگه‌یشتن له مێژوو و ئێستا و ئاسۆکانی پاشه‌ڕۆژ، که ڕێنماییکهرێکی تیوری مه‌عریفی بوو بۆ کاری مێژوو ئامانجدار بۆ به‌ده‌ستهێنانی پڕۆژه‌ی شۆڕشگێڕ. ئه‌م پڕۆژه مارکسیه گه‌شه‌سه‌ندوه به ڕوونی له په‌رتوکه به‌ناوبانگه‌که‌ی مارکسدا هاتوه”سه‌رمایه‌دار”. مارکس، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سه‌رمایه‌داری له تێڕوانینی مێژووییه‌که‌یه‌وه و ناچارهیی نه‌مانی سه‌رمایه‌داری و توانسته‌کانی گۆڕانی شاراوه(نادیار) له ڕه‌حمی سه‌رمایه‌داری خۆیدا به‌ره‌و سۆسیالیستی کرد.
لێره‌دا نامانه‌وێت، ئه‌وه ڕوونبکه‌ینه‌وه که چۆن به‌رنامه‌ی جه‌ده‌لی(دایلێکتیکی) له په‌رتوکی”سه‌رمایه‌دا” به‌رجه‌سته‌بووه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵده‌گرین بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کانی ترمان و ده‌رفه‌تێکی تر که بدوای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا دێت. به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، که به‌رنامه‌ی جه‌ده‌لی ته‌نیا زنجیره‌یه‌ک له بنه‌ما و هه‌نگاوی میکانیکی جێگیر نیه، به‌ڵکو ئۆرگانێکی زیندووی هه‌ڵچوو و گه‌شه و به‌رجه‌سته‌یه له زانست و پراکتیزهکردندا. ئه‌مه له چوار به‌رگه‌که‌ی په‌رتوکی “سه‌رمایه”دا ئاماژه‌ی پێدراوه، که‌ئه‌و چواربهرگه هه‌ڵگری بنه‌مای زانستی مێژووه(ماتریالی مێژووی)، پراکتیزه شۆڕشگێڕێتیهکانی لینین، گه‌وره‌ترین شۆڕشگێر له مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا.
له راستیدا چه‌مکی شۆڕش، مانا و کرۆکه راستهقینیهکهی و ئاراسته کرده‌ییه‌که‌ی و عهقڵانێتیه مێژووییه‌که‌ی وه‌رناگیرێت و ده‌رناکه‌وێت به‌بێ مارکسیه‌ت و به‌رنامه جه‌ده‌لیه‌که‌ی(دایلێکتیکیهکهی) نه‌بێت. مارکس ڕێڕه‌وی شۆڕشی له ڕوانگه‌یه‌کی جهدهلیهوه(دایلێکتیکیهوه) به‌م جۆره سنوردارکردوه ته‌ماشای پێشه‌کی په‌رتوکی ” هاوبه‌شی ڕه‌خنه‌ی ئابوری سیاسی ” ، که له‌ساڵی 1859 دا بڵاویکرده‌وه: سیسته‌می ماتریالی، ئه‌گه‌ر سروشتی بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تی، له دایک ده‌بێت به هۆکاری په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه پێویستیه‌کان و کارلێکرده ده‌ره‌کیه‌کان، توخم و هێزگه‌لێک له ناوه‌وه هه‌ڵگری تۆوی سیسته‌مێکی نوێی قوڵتر و فراوانتر و شکۆدارتر له سیسته‌مه کۆنه‌که‌یه، به‌ومانایه‌ی که جوڵه و بزاوتی ناوخۆیی سیسته‌مه باوه‌که کارلێکه ده‌ره‌کیه‌کانی دژه‌که‌ی خۆی له هه‌ناوی خۆیدا به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌م کۆرپه‌له‌یه گه‌وره‌ده‌بێت و پێده‌گات به مانه‌وه‌ی سیسته‌مه باوه‌که له ڕێڕه‌وی خۆیدا. گه‌وره‌بوونی ئه‌م کۆرپه‌له‌یه له هه‌ناوی سه‌رمایه‌داریدا ده‌بێته هۆکاری دروستبوونی ناکۆکی له نێوانیاندا، تا وایلێدێت ئه‌و هه‌ناوه باوه(سیسته‌مه باوه) به‌رگه‌ی ئه‌و ناکۆکیه ناگرێت و ناتوانێت گه‌مارۆی گه‌شه و گه‌وره‌بوونی ئه کۆرپه‌له‌یه بدات، به مانایه‌کی دی ههناوهکه(سیسته‌مه باوه‌که) له‌گه‌ڵ نوێبوون و گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌که‌دا ناگونجێت و نایه‌ته‌وه و هاوسه‌نگی نامێنێت له نێوانیاندا، ئه‌نجامی ئه‌م ناکۆکیه ده‌بێت به ته‌قینه‌وه‌یه‌ک دژ به سیسته‌مه باوه‌که و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی نوێ و گونجاو وه‌ک خۆی. به‌م جۆره سیسته‌می مه‌تریالی گه‌شه‌ده‌کات و شۆرش ڕوده‌دات له زۆر بواردا. به‌م شێوه‌یه مارکس سه‌رپۆشی له‌سه‌ر جه‌ده‌لیه‌تی شۆڕشه‌کان لابرد و لۆژیک و ناچاریی ڕوودانی شۆڕش و کرۆکه مێژوویه‌که‌ی خسته ڕوو.
کلیلی به‌رنامه‌ی جه‌ده‌لی به‌ستنه‌وه‌یه‌کی پێویسته. به‌م کلیله به‌ستنه‌وه زه‌روریه‌کانی نێوان شته‌کان و ده‌رکه‌وته‌کان ده‌خرێنه ڕوو. ده‌رکه‌وته‌کان سه‌ربه‌خۆ و له‌یه‌کتری جیا ده‌رده‌که‌ون، وه‌ک کۆمه‌ڵێک له نمایش و سه‌رنجی جیا ده‌رده‌که‌ون، به‌ڵام له ڕاستیدا وابه‌سته‌ییه‌کی مێژوویی ناو‌کی له نێوانیاندا هه‌یه. هه‌ندێک له فهیلهسهفهکان( ئمبریقیونهکان، ته‌جریبیه‌کان) بڕوایان وایه که شته‌کان، ده‌رکه‌وته‌کان له یه‌کتری جیان و له ناوه‌ڕۆکدا یه‌که‌یه‌کی وابه‌سته‌نین، واته هیچ بابه‌تێک نیه بهیکیانهوه ببه‌ستێت، به‌ڵکو خوده‌کان بۆ خۆیان له بنه‌چه‌دا سه‌ربه‌خۆن. به‌ڵام خاوه‌نی به‌رنامه‌ی جه‌ده‌لی، ده‌زانن که ئه‌م که‌ڵه‌که گۆڕاوه و هه‌میشه له گۆڕاندایه، به‌جۆرێک که ده‌رکه‌وته‌کان(دیارده‌کان) به به‌رده‌وامی ده‌گۆڕێت بۆ نادیار(شاراوه) و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. جهدهلیهکان، یان ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به په‌یوه‌ندیه‌کی جه‌ده‌لی هه‌یه له ناو هه‌موو دیار و نادیاره‌کاندا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که دیوارێکی ڕه‌ها و هه‌تاهه‌تایی نیه له نێوان نادیرا و دیاردا، له نێوان شاراوه و ده‌رکه‌وته‌دا. نادیاره‌کان ده‌گۆڕین بۆ دیاره‌کان( شاراوه‌کان بۆ دیارده‌کان)، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دیارده‌کان دژی نادیارهکانیش بن، سیسته‌می سه‌رمایه‌داریش هه‌مان حاڵه‌تی هه‌یه. یه‌کسانی له سه‌رمایه‌داریدا فۆرمێکه له ده‌رکه‌وتنی به‌کاربردن له سه‌رمایه‌داریدا. که‌واته نادیار و دیار هه‌ردووکیان یه‌ک فۆرمی جه‌ده‌لیان هه‌یه که تژیه له دژ(دژیایه‌تی یهکتریکردن). به‌رنامه‌ی جه‌ده‌لی، یان بڵێین جه‌ده‌لیه‌ت بۆ خۆی ده‌زانێت که دیارده‌کان شتێکی له خۆوه دروستبوو نیه، کۆمه‌ڵێک خۆ دیارخستن و خۆ نمایشکردن و سه‌رنج نیه که لهیهکترازاو و بچڕاو بن و هیچ پهیهوهندیهکیان به شتگهلیكێ تره‌وه نه‌بێت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه دیارده‌کان له ناوه‌خنێکی نادیراوه هاتوون، ئه‌م ناوه‌خنه به حوکمی گۆڕان و دژه‌کان، به حکومی په‌یوه‌ندیه جهدهلیهکانی، به حوکمی په‌یوه‌سته جهدهلیهکانی گۆڕاوه بۆ شتگه‌لێکی دیار و ئاشکرا. که‌واته ده‌توانین بڵێین: مێژوو ڕێڕه‌وی ده‌رکه‌وتنی شتگه‌لێکی شاراوه‌یه. ئه‌مه له پێشدا هیگڵ قسه‌ی له‌سه‌ر کردبوو، هیگڵ ئاماژه‌ی دابوو به‌وه‌ی که مێژوو ڕێڕه‌وی گۆڕانی ناوهخنهکانه(ناوهڕۆکهکانه). که‌واته چه‌مکی جه‌ده‌ل ئه‌وه ده‌سلمێنێت که له قوڵایی بوونهکانهوه ده‌رکه‌وته‌کان به دیارده‌که‌ون، ئه‌م قوڵایانهش له ناخیه‌وه مێژوویین، بۆیه هه‌میشه ئه‌م قوڵایانه، ئه‌م شاراوه‌یانه، ئه‌م نادیارانه، ڕۆژێک ده‌رده‌که‌ون له ڕێڕه‌وی مێژوودا.
مه‌نهه‌جی جه‌ده‌لی زۆر به ڕوونی له مێژووی زانستی فیزیک و زانستی بایۆلۆژیدا ده‌رده‌که‌وێت. به‌ڵام زۆر زیاتر‌و ئاشکراتر له په‌رتوکه ئابوریه‌کانی مارکس دا ده‌رده‌که‌ون، وه له پێشه‌کی په‌رتوکی “سه‌رمایه” دا و ده‌ستنوسی ئابوری له ساڵه‌کانی 1857 ـ 1863 ئه‌م ده‌قانه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن به بیر و ئه‌ندێشه و شیکارییه‌وه، تا ئێستاش تێڕوانینێکن یان تیوریزهیهکن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دواداگه‌ڕان و به دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌یان هه‌یه ده‌توانن شتگه‌لێکی لێوه فێربن و به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن له کاره‌کانیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر قوڵ و گه‌وره کراوه له‌سه‌ریان.
چی فێر ده‌بین له‌م ده‌قانه‌وه؟ بێگومان زۆر. به‌ڵام هه‌ندێک خاڵ کورتده‌که‌مه‌وه له‌و شتگه‌له‌ی که لێیانه‌وه فێرده‌بین، ئه‌وانیتر و ورده‌کاریه‌کانی تر هه‌ڵده‌گرم بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کانی تر:
1 ـ فه‌لسه‌فه‌ی مارکس فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌ییه له ناوه‌ڕۆکدا. ئه‌م ناوه‌ڕۆکه فکریه مه‌نهه‌جیه له شۆڕشگێڕێتیه ڕههاکهیهوه هه‌ڵقوڵاوه. بونه‌وه‌ر ئارامناکاتهوه و بێجوڵه‌ی ناکات، به‌ڵکو چاره‌سه‌ر و مامه‌ڵه‌یه‌کی له‌گه‌ڵده‌کات له تێڕوانین و تێڕامانی ناچاری(حه‌تمیه‌تی) و فهوتانیهوه. وه‌زیفه‌ی ڕه‌خنه ئه‌وه‌یه که شاراوه‌کان، نادیاره‌کان به‌دیاربخات و ئاشکرایان بکات، که‌واته کاری ڕه‌خنه له ڕێڕه‌وی لێکۆڵینهوهکانیدایه له‌سه‌ر شتگه‌لێکی شاراوه و نادیار تا بتوانێت بیناخاته به‌رچاو.
2 ـ فه‌لسه‌فه‌ی مارکس یونیڤێرساڵی و گشتگیره. گرنگی نادات به پارچه و به‌شه‌کانی گشت. هه‌ربۆ نموونه، تێڕوانینی بۆ سه‌رمایه‌داری ههمهکیه( سیسته‌مێکی ئۆرگانی)ی مێژووکرده هه‌رچه‌نده پله‌ی ئاڵۆزیه‌کانی لهسهرهوهبێت، ئه‌م سیسته‌مه به تێڕوانینی مارکسیه‌ت پرۆسه‌گه‌لێک و ئامرازگه‌لێکی له‌یه‌ک جیا‌و و سه‌ربه‌خۆنین له ناوه‌ڕۆکه مێژوویه‌که‌یدا. سه‌رمایه‌داری له لوتکه‌ی گه‌شه و دواپله‌ی ئاڵۆزییدا، تۆڕێکی ئاڵۆزه له بونیاد و هێزی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری پێکدادراو و ململانێ له خۆگر و کارلێکراو له‌یه‌کتری، له ڕاستیدا ئێمه کاتێک هه‌مه‌کیی و یونیڤێرساڵی نیشاندهکهین بۆ مارکسیه‌ت ئه‌م نیشانکردنه سه‌رسوڕهێنه‌ره له ڕاستیدا. چۆن سیسته‌مێکی فکری وه‌ک مارکسیه‌ت بوێری ئه‌وه بکات که سه‌رمایه‌داری به‌وهه‌موو ئاڵۆزییه‌وه قبوڵبکات به هه‌مه‌کیی و یونیفێرساڵی؟. ئایه ئه‌شێت تێڕوانینمان وابێت بۆی که سیسته‌مێکی به‌یه‌که‌وه نووساو و یه‌کگرتوه؟ یان ته‌نیا لێشاوێکه له پێکدادانی ڕه‌گه‌ز و به‌شه‌کانی؟ به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌یان له ڕووکه‌شدا ده‌رده‌که‌وێت. به‌ڵام مارکسیه‌ت له ڕووکه‌شدا ڕاناوه‌ستێت، به‌ڵکو ته‌ماشای ڕووکه‌ش ده‌کات، که‌وا ده‌رده‌که‌وێت لێشاوێکه له ڕه‌گه‌زه بهیهکدادراوهکان و نمایشکراوه نا وابه‌سته‌ییه‌کان، که به‌رهه‌می ناوهخنێکه(ناوه‌ڕۆکێکه)(هه‌ناوێکه) لۆژیکێک حوکمی ده‌کات که لهگهورهبوونێکی ئۆرگانیدایه، مارکس به وردی ئه‌مه‌ی ڕوونکردوه‌ته‌وه له “سه‌رمایه”دا. زۆرێک به‌لایانه‌وه زه‌حمه‌ته ڕووداوه‌کان و ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان به‌یه‌که‌وه ببه‌ستنه‌وه، وای به‌باش ده‌زانن که بۆ هه‌ریه‌کێک له‌و ڕهگازانه مامه‌ڵه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته وردیلهکاریه له بوونی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له ڕووی فه‌لسه‌فه‌و شیکاری فه‌لسه‌فه‌وه له دوای نوێگه‌رایه‌تی پێچه‌وانه بوه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر دووبه‌رد ده‌شكێت هه‌میشه: به‌ردی مێژوو و به‌ردی ئابوری جیهانی. له‌سه‌ر ئه‌م دووبهرده فه‌لسه‌فه‌که‌ی مارکس ڕاگیراوه. مێژوو نادیاره‌کان ده‌رده‌خات، پیشانیاندهدات به حوکمی لۆژیکی جه‌ده‌لی ته‌واو. ئه‌مه ده‌کات چوونکه جه‌ده‌ل بۆ خۆی ڕێڕه‌وی ده‌رکه‌وتنه‌کانی شتگه‌له شاراوه‌کانی ناو هه‌ناوه. ئابوری جیهانی واقیعێک دروستده‌کات که ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌گرێته‌وه.
3 ـ مارکس حوکمی یاسای به‌کاربردنی له سه‌رمایه‌داریدا دۆزیه‌وه، سه‌رمایه‌داری نیشاندا که سیسته‌مێکی به‌کاربردنه. سه‌رمایه‌داریی له ڕوکه‌شدا وا خۆی نیشانده‌دات که سیسته‌مێکه به پێی لۆژیکی یه‌کسانی حوکم ده‌کات، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئاستی ئابوری. ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی پێگه‌ییو وا ده‌رده‌که‌وێت، یان وا خۆی نیشانده‌دات که له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوڵاتیبوونێکی یه‌کسان له‌به‌رده‌می یاسادا ڕاوه‌ستاوه و کارده‌کات. ئابوری بۆرژوازیش له‌سه‌ر بنچینه‌ی تاکه ئازاده‌کان ڕاگیراوه، ئه‌وانه‌ی که به هه‌ڵبژرادن و ئاره‌زوی خۆیان پراکتیزه و مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕده‌که‌ن له نێوان خۆیاندا. هه‌موو تاکێک ئازاده له‌وه‌ی چی پێشکه‌ش ده‌کات، یان شایسته‌ی چیه.
به‌ڵام مارکس ئاشکرایکرد که ئه‌و په‌یوه‌ندیه یه‌کسانیانه له ژێره‌وه‌یدا نایه‌کسانیه‌کی بونیادی شاراوه‌ته‌وه که چه‌وسانه‌وه و به‌کاربردنه‌کانی که‌متر نیه له فۆرمی به‌رهه‌مهێنانه‌کانی پێش سه‌رمایه‌داری. کلیلی ئه‌م ئاشکراکردنه‌ی مارکس ده‌رخستنی جیاوازی نێوان کار و قودره‌تی کار بوو. سه‌رمایه‌دار کاری کرێکار ناکڕێت به ماڵی خۆی، به‌ڵکو قودره‌تی کاره‌که‌ی ده‌کڕێت، به نرخێک ئه‌م قودره‌تی کاره ده‌کڕێت که پێویستبێت بۆ مانه‌وه‌ی کرێکار و زارۆڵهکانی. له‌به‌رامبه‌ردا، کرێکار کاری خۆی پێده‌دا، ئه‌و چالاکیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی که به‌ها دروستده‌کات، به‌های به‌رهه‌م. بێگومان، ئه‌و به‌هایه‌ی که کار دروستیده‌کات زیاتره له به‌های قودره‌تی کار. به‌های کاره‌که، یان زیاده‌ی به‌هاکه، سه‌رمایه‌دار به حوکمی داگیرکردنی مه‌رجه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت به خاوه‌نی زیاده به‌هاییه‌که، سه‌رمایه‌دار ئه‌م زیاده به‌هایه کۆده‌کاته‌وه و سه‌رمایه‌که‌ی خۆی پێ که‌ڵه‌که‌ده‌کات و پێویستیه‌کانی خۆی پی جێبه‌جێده‌کات. له‌به‌ر ئه‌وه مارکس ئاشکرایکرد که کرێکار نرخی به‌شێک له کاره‌که‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، به‌شه‌که‌ی تر ده‌ڕوات بۆ سه‌رمایه‌دار، بۆ خاوه‌ن کارگه(کۆمپانیا). لێره‌دا کرێکار جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ جوتیاری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا. که جوتیاریش به‌شێک له کاره‌که‌ی خۆی بۆ خۆی بوو، به‌شه‌که‌ی تر بۆ ده‌ربه‌گ بوو، کرێکار ئه‌وه‌ی ده‌یکات خۆی ده‌یکات، له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا. جیاوازی له نێوان هه‌ردوو پڕۆسه‌که‌دا ڕوون و ئاشکرایه(سیاسه‌تێکی سه‌ربازیانه‌یه) له سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا، به‌ڵام له سه‌رمایه‌داریدا شاراوه‌یه و ناڕاسته‌وخۆیه(ئابوریانه‌یه). به‌ڵام ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی یه‌ک شته: چینێکی حاکم چینێکی ژێرده‌سته ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ماندوبوون و ئاره‌قی ناوچه‌وانی ده‌بات بۆ خۆی. بێگومان، له‌سه‌ر مارکس بوو که زانستێکی نوێ دامه‌زرێنیت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ڕۆکه به‌کاربراوه له سه‌رمایه‌داریدا. ئاشکرایکرد که سه‌رمایه‌داری ئه‌و سیسته‌مه سروشتیه نیه که شارستانێتێکی کامڵ و دوایی مێژووبێت، به‌ڵکو سیسته‌مێکی چینایه‌تی به‌کاربه‌ره حوکمی په‌یوه‌ندیه به‌کاربه‌ره‌کان ده‌کات له هه‌موو ڕووداو و گهشهکردنهکانیدا.
4 ـ ده‌توانین بڵێین مارکس یاسای هه‌ڵوه‌شانه‌وه و داڕمانی سه‌رمایه‌داری دۆزیه‌وه،( له‌وانه‌یه ئه‌م داڕمانه داڕمانی شارستانیه‌تی بهشهریهتیشی به دوادابێت) یان به تێپه‌ڕاندنی ئه‌م سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه به‌ره‌و سیسته‌مێکی کۆمۆنیزمی. ئه‌م یاسایه‌یی مارکس له کاتی قه‌یرانه ئابوریه‌کان و گه‌وره‌بوونی پێکدادان و تیژبوونی ململانێ چینایه‌تیه‌کاندا و کاتی جه‌نگی نێوان قه‌واره نه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌رده‌که‌وێت. مێژووی سه‌رمایه‌داری سه‌لماندی که تژیه له قه‌یرانی ئابوری و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌نگی وێرانکه‌ر له هه‌موو قۆناغه‌کانیدا، ئه‌مه له زیاد بوون و به‌رده‌وامیدایه. به‌ڵام مارکس ته‌نیا به ڕوکه‌شی وازی نه‌هێنا، به‌ڵکو به وردی هه‌وڵیدا ناوه‌ڕۆکی یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری بخاته ڕوو، که‌واته ڕاڤه‌کردنی ده‌رکه‌وته دهرهاتهکانی قه‌یرانه‌کان و شۆڕشه‌کان و جه‌نگه‌کان. مارکس ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕێڕه‌وه دژه(پارادۆکسه)ی ئه‌م دوانه‌یه به‌م جۆره پیشاندا: سه‌رمایه‌دار خۆی ڕاده‌گرێت و خۆی نوێده‌کاته‌وه به کار. به‌ڵكو به کاری مه‌یو و نامۆ خۆی ده‌ژیه‌نێت و ده‌یکات به خۆراک و خۆی پێ قه‌ڵه و دابهستهدهکات، ئه‌مه‌ش به دزینی هێزی کار و دورخستنه‌وه‌ی خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی که کرێکاره(پرۆلیتاریا). سه‌رمایه‌دار به سروشت پێشبڕکێ بێ سهروبهریهکهی ناو سیسته‌می خۆی خۆی پێده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به نادیاریی به‌کاربردنی کرێکار، یان نادیاری دزینی به‌شه زیاده‌ی کاره‌که‌ی، سه‌رمایه‌دار هه‌میشه هه‌وڵئه‌دات بۆ نزمکردنه‌وه‌ی تێچوونی شتومه‌که‌کان، له‌ناو ئه‌و شتومهکانهشدا هێزی کار که‌وه‌ک شتگه‌لێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت له سیسته‌می سه‌رمایه‌دریدا، ئه‌م هه‌وڵدانه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێچوونی شتومه‌که کڕاوه‌کان، له ڕێگه‌ی گه‌شی ته‌کنیکیه‌وه(technics) مسۆگه‌ر ده‌کرێت، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت پێگه‌یه‌کی پێشبڕکێی به‌هێز بۆ خۆی مسۆگه‌ربکات له بازاڕی پێشبڕکێدا. بۆیه هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که ده‌وری ته‌کنیکی (technics)گه‌وره‌بکات له‌سه‌ر حسابی هێزی کار. ته‌کنیک(technics) پێویستیه‌کانی که‌مده‌کاته‌وه بۆ کڕینی هێزی کاری زیندو. له‌به‌رئه‌وه، سه‌رمایه‌دار گه‌وره‌ده‌بێت، گه‌شه ده‌کات، (په‌ره‌ده‌سێنێت له‌سه‌ر کاری مه‌یو و نامۆ)* ، ئه‌وه‌ی مارکس ناوی ده‌بات به سه‌رمایه‌یی نه‌گۆڕ، له کاتێکدا که کاری زیندو تیایدا که‌مده‌بێته‌وه، که مارکس ناویناوه سه‌رمایه‌ی گۆڕاو. زیادبوونی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ و که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی گۆڕاو( کاری زیندو”کڕینی هێزی کرێکار”)، مه‌یلی نزمبوونه‌وه‌ی قازانج زیاد ده‌کات، یاسای نزمبوونه‌وه‌ی قازانج یاسای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه، سه‌رمایه‌دار هه‌وڵئه‌دات کاریگه‌ری ئه‌م یاسایه که‌مبکاته‌وه، له‌وانه خراپی به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهێنان و جه‌نگ و قه‌رزی بانکه نێوده‌وڵه‌تیاکان و فراوانبوونی بازاره‌کان و هه‌نارده‌ی سه‌رمایه و کۆلۆنیالیکردن و داگیرکردن، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌م یاسایه بسڕێته‌وه. یه‌کێک له دیمه‌نه‌کانی ئه‌م یاسایه هاتنه‌وه‌یه‌کی(به‌رته‌سکبوونه‌وه)ی هێزی کڕینه، به‌به‌راورد به هێزی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به هۆکاری مایه‌پوچی کۆمپانیه‌کان و به‌رزبوونه‌وه‌ی بێ‌کاری له‌ڕیزه‌کانی چینی کڕێکاردا. ئه‌م یاسایه له هه‌موو یاساکانی تری مارکس زیاتر گفتوگۆی له‌سه‌رکراوه له نێوان مارکسیه‌کان خۆیاندا. هه‌ندێکیان به‌گومانن له کاریگه‌رێتی ئه‌م یاسایه. هه‌ندێكی تریان گومان ده‌که‌ن له شه‌رعیه‌تی زانستیانه‌ی ئه‌م یاسایه. به‌ڵام مه‌یلی سه‌رمایه‌داری به‌لای گه‌وره‌بوونی قه‌یرانه‌کانیدا ده‌رفه‌تێکی نه‌هێشتوه‌ته‌وه بۆ ڕاستی و زانستیانه‌ی بوونی ئه‌م یاسایه.
*(مه‌به‌ست له کاری مه‌یو ئه‌و هێزی کاریه که نادیاره له ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا، ئه‌م کاره مه‌یوانه، بنچینه‌ی گه‌شه‌ی هه‌موو ته‌کنیکه‌کانه که سه‌رمایه‌دار به‌کاری ده‌هێنێت دژی کرێکار و بۆ پێشبڕکێ له‌گه‌ڵ هێزی کرێکاردا، تا به هه‌رزان ئه‌و بتوانێت کاری کرێکار بکڕێت…. وه‌رگێر) .
5 ـ مارکس یاسیهکی دۆزیه‌وه که ده‌توانین ناوی به‌رین به یاسای ئه‌فسوناوی Fetishism یان بتێتیی سه‌رمایه‌داری. ئه‌م یاسایه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که سروشتی سه‌رمایه‌داری هێز و په‌یوه‌ندگه‌لێکی سروشتی به‌شه‌ری گۆڕیه‌وه بۆ هێز و په‌یوه‌ندگه‌لێکی نیمچه سروشتی وه‌ک ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه سروشتیه‌کانی نێوان به‌شه‌ر په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان شته‌کان بێت، شته‌کانی وا نیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته ماتریالیه سروشتیه‌که‌یدا خه‌سڵه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌بێت. بۆیه، به‌شه‌ره‌کان په‌راوێز ده‌خات و وایانلێده‌کات دهرفهتبدهن به هێزی نامۆیی سه‌رمایه‌داری، وه‌ک سه‌رمایه و ماڵ و شت. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، سه‌رمایه وا پیشانده‌دات که هێزێکی سه‌رکه‌ی و به‌رپرسیاره له هه‌موو گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن و خۆشبژیهک. ده‌بێت هه‌موو له پێشوازی و خزمه‌تی سهرمایهداریدابن به زۆربێت یان به خۆبهخشیبێت. چوونکه سه‌رمایه ئه‌و هێزه‌یه که کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ده‌جوڵێنێت. کۆمه‌ڵگا به‌شه‌ریه‌کان به ویستی کۆمه‌ڵ و تاکه هوشیاره‌کان ناجوڵێت، به‌ڵکو به کاری سه‌رمایه و هێزه‌که‌ی ده‌جوڵێت. کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری هه‌مووی ئامرازێکی گه‌وره‌ی ئاڵۆزه که یاساگه‌لێکی بابه‌تیانه له ده‌ره‌وه‌ی ویست و عه‌قڵی به‌شه‌ره‌کان کارده‌کات. له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری وا دابنرێت که کار و کرده‌ی به‌شه‌ر به‌ئاگایانه و بههوشیاریهکی سیسته‌ماتیکی بهشهرکان کارده‌کات، ئه‌مه هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هێزێکی نامۆ به‌رامبه‌ر بهبهشهرهکان و حوکمی به‌ئاگاییان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیبراڵه نوێکان Neoliberals ده‌ڵێن بازاڕ خواوه‌ندێکی به‌سۆزه خۆی خۆی ڕاستده‌کاته‌وه وه خزمه‌تی به‌شه‌ر ده‌کات به باشترین شێوه به‌بێ ده‌ستێوردانی ده‌وڵه‌ت و هیچ که‌سێک، مێژووی سه‌رمایه‌داری به ڕوونی ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری نزیکه له‌وه‌ی وه‌ک سوارێک، که سواری ئه‌سپێکی چه‌موش بووبێت که ئاره‌زویه‌کی نه‌ناسراو ونهزانراوی له کهلهدایه که ناتوانرێت جڵه‌وی بگرێته‌وه و به‌سه‌ریدا زاڵ‌بێت، ئه‌مه‌ش وایکردوه که کۆمه‌ڵگا بکه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسانکهوه بۆ خۆیان و بۆ ژینگه‌که‌یان. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داری توانیوێتی زانستێکی ئابوری گه‌شه‌سه‌ندو دروستبکات که له توانیادا هه‌بێت کاریگه‌ری دژه‌کانی(پارادۆکسیهکان)(paradox) ناوه‌وه‌ی خۆی که‌مبکاته‌وه و بتوانێت چه‌موشی ئه‌و سیسته‌مه(ئه‌و ئه‌سپه) بخاته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ شتێک مسۆگه‌ریی ئه‌وه نادات که ئه‌و سه‌رکه‌وتنی زانسته به‌رده‌وام ده‌توانێت خۆی بپارێزێت له کاره‌ساته‌کان و وێرانکاریه‌کانی که له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێره‌وه‌دا ده‌ڕوات و به‌رده‌وامه. کێشه‌ی سه‌رکه‌ی فۆرمی به‌رهه‌مهێنان له پێش سه‌رمایه‌داریدا له چه‌موشی سروشتدابوو که قودره‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو خۆی لێرزگاربکات و به‌سه‌ریدا زاڵ‌بێت، به‌ڵام له فۆرمی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا، یان له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا چه‌موشی بازاری سه‌رمایه‌داری ئه‌و ترسه دروستده‌کات که ناتوانرێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ریدا و جڵه‌وی بگرێت.
6 ـ مارکس جه‌ختی لهوهکردوهتهوه که ناتوانرێت له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا کێشه و قهیارانه هه‌میشه‌ییه‌کان وه‌لانرێت و چاره‌بکرێت. چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تێپه‌ڕێنرێت، هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، بگۆڕێت بۆ شکلێکی تر له به‌رهه‌مهێنان. گۆڕینی کۆمه‌ڵگایه‌ک له سیسته‌مێکی نمیچه سروشتی که له ژێر یاساگهلێکدایه له ده‌ره‌وه‌ی ویستی مرۆڤه‌کان، یان له ژێر حوکمی بازارێکی کوێرانهدایه، بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی سیسته‌مێک که به روونی بچێته ژێر ویستی به‌شه‌ره به‌ئاگا و عاقڵه‌کان به کۆمه‌ڵ، ویستێک حوکمی بکات که به‌سروشتی خۆی به‌رجه‌سته‌بێت تیایدا، وه‌ک به‌تواناش بێت به هۆکاری ته‌کنیکی(technics)، له‌سه‌رو هێزی حوکمه سروشتیه‌که‌ی خۆیه‌وه. مارکس ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵگاییه‌ی ناوه کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیزمی(communism). که تیایدا هه‌موو ئامارازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت به موڵكی گشتی و په‌ویه‌ندی و ئاڵوگۆرهکان، هیچ موڵکیه‌تێکی تایبه‌تی نامێنێت وه‌ک له سه‌رمایه‌داریدا هه‌یه. کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیزمی هێزێکی کوێرانی بازار حوکمی ناکات، سروشتی بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و هێزه کۆێرانهیه، به‌ڵکه ویستی کۆمه‌ڵی به‌شه‌ره عاقڵ و بهئاگاییهکان خۆیان حوکمی ده‌که‌ن، چوونکه کۆمه‌ڵگا خۆی له خۆیدا درێژ بوونه‌وه‌ی بهشهرهکانه، ده‌رهاته و دروستکراوی ده‌ستی ئه‌وانه. مارکس چینی کرێکاری داناوه به چینێکی لێهاتوو بۆ ئه‌و گۆڕانکاریه، بۆ ئه‌وه گواستنه‌وه‌یه، گۆڕ هه‌ڵکه‌نی سه‌رمایه‌داری که هه‌وڵئه‌دات خۆی خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه وه‌ک چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ویش به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌کاربردنی چینایه‌تیه‌که‌ی، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو چینه‌کانی تری کۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌موو مێژووه جیاوازه‌کاندا که هاتونه‌ته ئه‌نجام، واته له‌و مێژوانه‌ی که تیایدا دروستبوون. کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیزمی کۆمه‌ڵگایه‌که که تیایدا قۆناغی پێش مێژوو دواییدێت و قۆناغی مێژووی مرۆڤایه‌تی دروست ده‌بێت. کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیزمی قۆناغی پێگه‌یشتنی مرۆڤه‌کانن ـ ئه‌و قۆناغه‌ی که شایسته‌یه به جیاکاریه‌کانی بوونه‌وه‌ری مرۆڤ و ناوه‌ڕۆکه داهێنه‌ره‌که‌ی.
ئه‌مه پێشه‌کیه‌کی زۆر چڕ بوو بۆ فه‌لسه‌فه‌ی مارکس، هیوادارم لق‌وپۆپی تری لێبێته‌وه له پاشه‌ڕۆژدا به شه‌پۆلێک له چاره‌سه‌ریه‌کان و مه‌سه‌له فهلسهفهیهکان و فکریه بنچینه‌ییه‌کان.
jihadhammah@yahoo.com
سه‌رچاوه: حوار متمدن:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=253536
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گرنگترین کاره‌کانی مارکس
بیست‌و شه‌ش سه‌رچاوه بوون له گه‌ڵ سه‌دان ئارتیکل و بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه، به گرنگم نه‌زانی بیاننوسمه‌وه، به داوای لێبوردنه‌وه( وه‌رگێر)