دێوه‌كه به‌ئاگاهات
ئه‌وه‌ی دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ببینێت له‌و ڕاستیه ده‌گات كه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له هه‌ژاریه‌كی كوشنده و له قه‌یرانێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وه‌ردا ده‌ژێت. زیره‌كیه‌كی ئه‌وتۆمان ناوێت به بینینی ئه‌م دۆخه‌ی كۆمه‌ڵگه، ئیفلیجیه‌كی حوكمڕانی و ناعه‌داله‌تیه‌كی بێ‌شومار ببینین و ڕۆژانه‌ش نوكته‌ی زۆری به‌رپرسانمان گوێ لێده‌بێت كه باس له باشبوونی ئه‌م دۆخه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی له خۆپشاندانه‌كانی دوو مانگی ڕابردوودا بینیمان جگه له گه‌مه‌ی سیاسی هیچی تر نه‌بوو. هه‌م ده‌سه‌ڵات سه‌رگه‌رمی گه‌مه بوو بۆ ناشرینكردن و به‌به‌ره‌ڵا ناساندنی خۆپیشانده‌ران و هه‌م ئۆپۆزسیۆن له شوێنێكی به‌رزه‌وه ده‌ماشای خۆپیشانده‌رانی ده‌كرد و پێیه‌كی له‌ناو خۆپیشانده‌ران و پێیه‌كیشی له ده‌ره‌وه‌ی بوو. هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م ئۆپۆزسیۆن سه‌رگه‌رمی ئه‌وه بوون كه بێ ئه‌وه‌ی به‌شداری كارای خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان هه‌بێت. ده‌سه‌ڵات ده‌یوسیت له قه‌باره‌ی خۆپیشاندان كه‌م بكاته‌وه و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌یویست قه‌باره‌كه‌ی زیاد بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی به فراوانی تێیدا به‌شداربێت.
به‌شێكی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی نه‌كرد بریتی بوو له نه‌بوونی یه‌دیلێكی كاریگه‌ر و مۆدێلێكی سیاسی نوێ. ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵگری مۆدێلێكی سیاسی نوێ نه‌بوو كه شایه‌نی باس كردن بێت. یان لانی كه‌م ئۆپۆزسیۆن نه‌یده‌توانی له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌وه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بكات كه ئه‌وان له ئاینده‌دا خۆشگوزه‌رانی و دنیایه‌كی باشتر بۆ خه‌ڵك فه‌راهه‌م به‌كه‌ن. ئیشكالی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئه‌وه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگری ڕاگه‌یاندنێكی خراپ بوون و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنیان ده‌سپێكرد. ئه‌گه‌ر چه‌كی ئۆپۆزسیۆن ڕاگه‌یاندن بێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتیش ده‌توانێت به ڕاگه‌یاندن ئه‌م شه‌ڕه‌ت له‌گه‌ڵ بكات.
هه‌ربۆیه له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه خه‌ڵك ترسێكی هه‌بوو له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیش هاتووه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌ده‌ست بچێت. ڕه‌نگه ئه‌مه دروست نه‌بێت، به‌ڵام خۆئاماده‌نه‌كردنی ئۆپۆزسیۆن بۆ دوای خۆپیشاندانه‌كان و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و شه‌فاف و مۆدێلێكی سیاسی وایكرد زۆرێك له خۆپیشانده‌ران سه‌ر بكه‌نه‌وه به ماڵه‌كانی خۆیاندا و ده‌سه‌ڵاتێكی خراپ به ئۆپۆزسیۆنێكی خراپ نه‌گۆڕنه‌وه. مۆدێلێكی حوكمڕانی ناته‌ندروست به حوكمڕانیه‌كی نادیاری ئۆپۆزسیۆن له‌نێوان پیاوانی ئاینی ئۆپۆزسیۆن و كۆمه‌ڵه پیاوێكی پیری شاخ له ئۆپۆزسیۆن كه هه‌ر خۆیان به‌شداربوون له بنیادنانی ئه‌م حوكمڕانیه بوون نه‌گۆڕنه‌وه. ئه‌مه لێلیه‌كی دروست كردبوو كه ئاسان نه‌بوو بتوانیت خۆپیشانده‌ر قه‌ناعه‌ت به‌خۆی بكات كه سبه‌ی چی ده‌گوزه‌رێت.
ئه‌وه‌ی له‌م دوو مانگه‌دا بینیمان ئه‌وه بوو كه ئێمه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكین ئێستا شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی له شه‌رعیه‌تی حوكمڕانی شار به پیرۆزتر ده‌زانێت. ئێستاش كه به كۆمه‌ڵێك سه‌ربازه‌وه خۆیده‌كات به شه‌قامه‌كانی شاردا به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شاخ خۆی به پارتیزان ده‌زانێت و بیر له جه‌ماوه‌ر و یاخیبوونی جه‌ماوه‌ر ناكاته‌وه. خراپترین شتێك كه ده‌سه‌ڵات كردی كۆنترۆڵكرنی خۆپیشاندان بوو به توندوتیژی. ئه‌مه‌ش ته‌واو بێئومیدی كردین له‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناتوانێت به شێوازێكی مه‌ده‌نی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆیدا بكات. ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره له ده‌سه‌ڵاتمان بینی ئه‌وه بوو كه دێوێك له جه‌سته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دایه و ئێمه‌ش له‌ڕێی خۆپیشاندانه‌كانمانه‌وه به‌خه‌به‌رمان هێنایه‌وه. من دڵنیام ئه‌م دێوه هه‌ر ده‌بوو به‌خه‌به‌ر بێته‌وه به‌ڵام ئێمه به‌خه‌به‌رمان هێنایه‌وه و داوای دیالۆگیشمان لێ‌كرد. دیوه‌كه به‌خه‌به‌ر هات و وای لێكردین هیچ نه‌مێنێت به‌رگری لێ بكه‌ین. من نازانم ئێستا چی ماوه به‌رگری لێ بكه‌ین؟ ئێمه له دۆخێكداین كه له ئێستادا شتێك نیه به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی یاسا. مرۆڤ ده‌كوژرێت و لێیده‌درێت و كه‌رامه‌تی ده‌شكێنرێت و كه‌سیش نیه به‌رگری لێ بكات.
خۆپیشاندانه‌كان پێیانوتین كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه وا به‌ئاسانی جێی ده‌هێڵێت نه وا به سانایش گه‌نده‌ڵی پێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. بۆیه ئێمه له‌به‌رده‌م برینداركردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كداین به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێكی لۆكاڵی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه برینی گه‌وره‌تر دروست بكات. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی برینی گه‌روره دروست بكات بێگومان ناشتوانێت برینه‌كانی خۆشی چاره‌سه‌ر بكات.
Azizrauf75@yahoo.com