مـهلا …… ئـاری عوسمان خه‌یـات
یه‌كه‌م/
مه‌لا دوو جۆرن، هی سیاسی و هی ئاسایی..
سیاسییه‌كان ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه، له‌خۆ ده‌گرێ:
– مه‌لای ده‌سه‌ڵات: ئه‌وانه‌ی پارتی و یه‌كێتی..
– مه‌لای ئۆپۆزیسۆن: ئه‌وانه‌ی كه: (وه‌ڵاهی وه بیلاهی و ته‌ڵاهی، پێیانوایه ئه‌و خه‌رده‌له‌ی كه سه‌دام حسێن بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كردوویه به گهروویانا، زۆر له‌و گه‌نده‌ڵییه شیرینتـره، كه ئێستا له كوردستانا هه‌یه). ته‌حا له‌و ئینسافه..!!
هه‌ر سه‌باره‌ت به مه‌لای ئۆپۆزیسیۆن، نازانم ئاخۆ هاوڕێیانی (كۆمۆنیست)یش له‌و هه‌رای هۆمهرهكوێرهی به‌رده‌ركی سه‌را، مه‌لایان هه‌بوو یان نه؟ ئه‌گه‌ر هه‌بێ، ئه‌وا مه‌گه‌ر له ڕیزی سهیروسهمهرهكانی جیهاندا تۆمار بكرێ!!
جۆری دووه‌میش: ئه‌وانه‌ی كه سندان له هه‌موو ئه‌و جۆره مه‌لایانه‌ی سه‌ره‌وه و حیزبه‌كانیشیان ئه‌ده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌سته‌كه‌م ئه‌مانه ژماره‌یان زۆر كه‌مه. باشه ئێستا با بپرسین: میلله‌تێكی وه‌ك كورد، كه زۆرینه‌ی موسڵمانه و قسه‌ی مه‌لا به‌لایه‌وه جێگه‌ی موناقه‌شه نییه، میلله‌تێكی وا، ئه‌بێ حاڵی چ بێ، كه ئه‌وه حاڵی مه‌لاكانی بێ؟!
دووه‌م/
ده‌ك سه‌د ڕه‌حمه‌ت له گۆڕت، (فایه‌ق بێكه‌س)ی هه‌ر به‌ڕاست بێكه‌س!! بریا ئێستا گوێت له‌م پرسیاره‌ی من ده‌بوو، تا به شیعرێكی جوان، وه‌ڵامێكی عهنتیكهت دابایه‌وه.. جا قیمه‌تی چ، كه دڵنیام تۆ تازه ناتوانی وه‌ڵامم ده‌یه‌وه، به‌ڵام تكایه ڕێگه‌م بده له بری جه‌نابتان، خۆم شتێك له‌وباره‌یه‌وه بڵێم، هه‌ڵبه‌ت لێم مه‌علومه و ده‌زانم، ئه‌م ڕووخسه‌ت خواستنه، بێ ئه‌ده‌بی من له حزووری جه‌نابتاندا ئیسپات ئه‌كا، به‌ڵام چ بكه‌م قوربان، ناچارم..
ئێ.. ئه‌وه هه‌ر هه‌مان نه‌گبه‌تی جارانه و كورد بۆی ماوه‌ته‌وه.. ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا ئیشی خۆیان نازانن، هه‌روه‌ك چۆن زۆربه‌ی زۆرمان، ئیشی خۆمان نازانین..!
ئێستا ئه‌و مه‌لایه‌ی خۆی به سیاسی نازانێ، با ئه‌م قسانه‌ی من وهسهرخۆیا نه‌با، دواجار مه‌گه‌ر قه‌رز له پێشینان بكه‌م و بڵێم: (قوونڵاشكه، له‌خۆی وهشكه!!).
سێیه‌م/
باوكم ئه‌یگێڕێته‌وه، (كه دوعاخوازم سێ هه‌زار ساڵ ته‌مه‌ن بكا، چونكه پیس پێوه‌ی په‌یوه‌ستم، درۆم نه‌كردبێ ئه‌ویش هه‌روایه بۆ من)و ئه‌ڵێ: “مه‌لا سه‌ی عه‌بدوڵلای كفری، گۆڕه‌كه‌ی پڕ له نوری خوا بێ، جارێكیان قائیمقام ده‌نێرێ به شوێنیا، ئه‌ویش نه‌چووبوو. جاری دووه‌م و سێیه‌میش هه‌روا، دیسانه‌وه نه‌چووبوو، دواجار قائیمقام نوێنه‌رێكی تایبه‌تی خۆی ده‌نێرێته لای و پێیده‌ڵێ: جه‌نابی قائیمقام ناردوویه به شوێنتدا، داوا ئه‌كا بچیته لای، ئیشی زه‌رووری پێته”..
ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئیشی به من چییه؟
نوێنه‌ره‌كه ده‌ڵێ: ده‌یه‌وێ مهعاشێكت بۆ ببـڕێتهوه..
مه‌لا سه‌ی عه‌بدوڵلایش، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌نه‌ی ده‌وروزه‌مانی خۆی نه‌بووبێ، ده‌ڵێ: “قوربان جارێ ئه‌گه‌ر قائیمقام ئیشی به منه، با ئه‌و بێته لای من، ئه‌مه یه‌ك. دووه‌میش من مه‌لایه‌تی بۆ خوا ئه‌كه‌م، ئاخۆ به تڕه مهعاشێكی قائیمقام مهلایهتیكردن بۆ خوا تهدبیـر ئه‌بێ.
هه‌ر ئه‌و هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌م (باوكم)، بۆم ئه‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌ڵێ: “له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا، كه حه‌لوه‌لای به دنیا ئه‌كرد، هه‌فتانه خوتبه‌ی مه‌ركه‌زی بۆ مزگه‌وته‌كان دانرابوو، دیسانه‌وه ئه‌و مه‌لا سه‌ی عه‌بدوڵایه، هه‌ر قسه‌یه‌ك خۆی بیویستبا ده‌یكردن، دوای ئه‌وه خوتبه مه‌ركه‌زییه‌كه‌ی وه‌كخۆی بۆ جه‌ماعه‌ت ده‌خوێنده‌وه‌و ده‌یگوت: “ئه‌مه‌شیان قسه‌ی حكومه‌ته، نه هی منه و نه هی خوا..!!”.
سه‌یره.. مه‌لای ئه‌م عه‌سره هه‌موو، مووچه و مه‌عاش له حكومه‌ت وه‌ر ده‌گرن و هه‌ریه‌ك بهلایهكیشا بۆ خۆی ڕای ئه‌كێشێ..
سه‌یرتر له هه‌مووی، مه‌لای ئۆپۆزیسیۆن بی و مه‌عاشی حكومه‌ت لێبده‌ی و بانگ و سهڵایش بۆ جیهاد و ڕوخان بده‌ی!
چ ده‌ور و زه‌مانێكه براله..
چواره‌م/
باشه ئێستا ئێوه لای خۆتانه‌وه بیـر بكه‌نه‌وه و بزانن، چه‌ن مه‌لای تری له‌م جۆره له‌ناو كورددا هه‌یه و هه‌بووه؟ مه‌لای ئاسایی، مه‌لای مه‌لایین..
ده‌ی كه‌واتا بفه‌رموون، بزانن ناحه‌قمه، گه‌ر نه‌توانم له‌مه زیاتر هیچ شته‌كی دی بڵێم، له‌كاتێكا، گۆران گوته‌نی بێكه‌سی شاعیر، كه: (شاعیرێك بوو فه‌ننان بوو/ ئه‌دای خوڕ، خرۆشان بوو) ئه‌وه‌نده ساڵ به‌رله من و ئاباوئه‌ژدادی منیش نووسیویه‌تی:
ئه‌ی مه‌لا دیاره خه‌ریكی فیتنه‌یه‌ك به‌رپا ئه‌كه‌ی
ده‌وری پاپا و عه‌سری ئیرهاب لێره‌دا ئیحا ئه‌كه‌ی
تۆ كه هیچ كه‌ڵكت نه‌بێ غه‌یره‌ز سواڵ و ته‌مبه‌ڵی
ئێسته وا هاربووی له‌به‌رچی پێم بڵێ بۆ وا ئه‌كه‌ی
تۆ له باتی وه‌عز و ئیـرشاد و نه‌سیحه‌ت كه‌ی، كه‌چی
بوویته شه‌یتانی عه‌وام و جاهیلان ئیغوا ئه‌كه‌ی
گا به نووسینی مهزابیت، گهه به تهحریكاتی خه‌ڵك
بۆ ڕه‌زای شه‌خسێ هه‌زاران ئیشی بێ مه‌عنا ئه‌كه‌ی
ئاله‌تی ده‌ستت، كه كز بووی، دینه ته‌نها بۆ سواڵ
ڕۆژی ده‌ست داریش سیلاحته و خه‌ڵقی پێ ئیمحا ئه‌كه‌ی
نووری ئازادی جیهانی گرته‌وه، وا تازه تۆ
مه‌حكه‌مه‌ی ته‌فتیشی نه‌گبه‌ت سه‌رله‌نوێ ئینشا ئه‌كه‌ی
واز له عاله‌م بێنه، دانیشه، به‌رۆكمان به‌ر بده
مهلعهنهت به‌سیه هه‌تاكه‌ی خۆت وه‌ها ڕیسوا ئه‌كه‌ی
من ئه‌زانم تۆ به فیتی كێیه كه‌وتوویته سه‌ما
سه‌گ كه هار بوو چل شه‌وی عومره ئه‌گه‌ر بڕوا ئه‌كه‌ی
جا عافه‌رم بۆ ئه‌و مه‌لایه‌ی، كه تا ئێستا خۆی پاراستووه‌و ئه‌و شیعره‌ی سه‌ره‌وه، نایگرێته‌وه!