
عه‌قڵی میللیتاری سه‌ركرده‌كان و , كه‌ڵه‌كه بوونی كێشه سیاسییه‌كان
گه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگا ڕایه‌كی هه‌بوو
تاكێكی كۆمه‌ڵگاش ڕایه‌كی تری هه‌بوو ده‌بێ ڕێزی لێ بگیرێ
\ جۆن ستیوارت \
ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی شانازی پێوه ده‌كات ئه‌زموونێكی پڕ كێشه‌یه‌و له‌هه‌ناوی خۆیدا چه‌ندین ململانێی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شائیری هه‌ڵگرتووه , هه‌ر بۆیه كێشهوگرفتهكانمان له‌زۆرلاوه لهكێشهوگرفتی ئه‌و وڵاته دواكه‌وتووانه ده‌چێت كه ململانێی سیاسی تیایاندا لهدۆخیكی سه‌خت و دژواردایه , یه‌كێك له گرفته سیاسییه‌كانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه تێیده‌كه‌ون هه‌میشه په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌ڕێگای عهسكهرتارییهوه كۆتایی به‌كێشه‌كه بێنن , بێگومان ئه‌مرۆكه له‌هیچ وڵاتێكی دنیاشدا به‌كارهێنانی هێز ناتوانێ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات , به‌ڵكو چاره‌سه‌ری رادیكالی له‌رێگای دیالۆگ و رازی كردنی شه‌قامه‌وه ده‌بێت , چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌رێگای هێزه‌وه چاره‌سه‌رێكی كاتییه‌و پاش ماوه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه , پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیش ئه‌م ڕاستییه له‌هه‌موو خه‌ڵك باشتر بزانن , چونكه ئه‌وان له‌هه‌موو كه‌س زیاتر له‌نێو ئه‌و واقیعه‌دا ژیاون و ئه‌و تاڵاوه‌یان چه‌شتووه , ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره هه‌ر له‌ساڵی 66 وه به‌ربوونه گیانی یهكترو ده‌یانه‌ویست له‌ڕێگای هێزه‌وه قڕان بۆ یه‌كتر بێنن , كهژو كێ‌و نه‌ما باسك و ته‌لان نه‌ما ئه‌شكه‌وت و كونهشاخ نه‌ما به‌خوێن سوری نه‌كه‌ن و پڕی نه‌كه‌ن له په‌راسوو و قهپێلكهسهر , پاش ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو ململانێیه كه نه‌یانتوانی یه‌كتر له‌ناو ببه‌ن ئینجا هاتن ده‌ستیان كرده‌وه ملی یهكترو به‌ناچاری یه‌كتریان قبوڵ كرد , ئه‌وه‌بوو رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی لێكهوتهوه , به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێككهتننامهكه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئابوری و به‌رژه‌وه‌ندخوازی بوو كه دابه‌شكردنی سامانی وڵات بوو له‌نێوان خۆیاندا بۆیه نه‌یانتوانی ته‌واوی كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن , ئێستاش ده‌یان كێشه‌و گرفتی سه‌ره‌كی ماون چاره‌سه‌ركردنیان بۆته مه‌حاڵ , كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و هه‌موو كێشه‌و گرفتانه به‌سه‌ریه‌كتردا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره هه‌موو پێگه‌و پۆستێكیان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دابه‌شكردووه‌و خه‌ڵكی پرۆفیشنال و بهتواناشیان په‌راوێز خستووه , گه‌وره‌ترین مه‌ترسیش له‌وه‌دایه كه پۆستی سیاسی و گرنگ به‌جۆره كه‌سانێك دراوه كه زمانی مه‌عریفه نازانن و له لێدوانه‌كانیاندا ته‌نها ده‌زانن زمانی چه‌ك و فیشه‌ك به‌كاربێنن , كه ئه‌مه‌ش زیاتر كۆمه‌ڵگا ده‌هه‌ژێنێ خه‌ڵك تووشی دۆخێكی ناله‌بار ده‌كات , حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌به‌ر ده‌مارگیری حیزبایه‌تی و ئایدۆلۆژی و بیرته‌سكی خۆیانه‌وه ئاماده‌نین سود له‌توانای خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته وه‌ربگرن , به‌ڵكو بۆ زۆربه‌ی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكان خه‌بیرو ئه‌ندازیار له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنن و راوێژیان پێده‌كه‌ن و سود له‌تواناكانیان وه‌رده‌گرن , هه‌ست و سۆز‌و نیازپاكییان به‌رانبه‌ر به تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نیه‌و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆیان بێت به گومان و دوودڵیه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ن , ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره هه‌ر له‌كۆنه‌وه وا ڕاهاتوون كه هیچ متمانه‌یان به‌تواناو ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له نیه , بۆیه بۆههمووشتێك په‌نا بۆده‌ره‌وه ده‌به‌ن , ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قهیرانهكانیش په‌نا بۆده‌ره‌وه ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێ كێشه سیاسییه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و دور له چاوی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن , له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه دوای 17 شوبات له سلێمانی ڕوویداو دوایش په‌ره‌ی سه‌ند بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تر , كه به‌هۆیه‌وه كێشه كه‌وته نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌لایه‌ك و خه‌ڵكی خۆپیشانده‌رو ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌كی تر , له‌وكاته‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌یویست كێشه‌كه بباته تاران و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دانوستان بكه‌ن , بێگومان ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره نه‌ریتێكی سیاسی خۆیانه‌و هه‌میشه ده‌یانه‌وێ كێشه‌و گرفته‌كانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه , هه‌روه‌كو له‌شه‌ڕی ناوخۆشدا به‌رده‌وام دانوستانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كرد , رۆژێك له ئه‌نقه‌ره‌و رۆژێك له تاران جارێك له دبلن و جارێك واشنتۆن , هه‌میشه چاویان له‌ده‌ستی بێگانه‌یه ڕێنماییان بكات و كێشه‌و گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات , هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه بۆخۆیان جورئه‌تیان نیه مل بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بده‌ن , ده‌بێ بێگانه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ڕێ و شوێنیان بۆ دابنێ , زۆربه‌ی قه‌یران و كێشه ناوخۆییه‌كانی كورد له‌تاران و ئه‌نقه‌ره نمایش ده‌كرێن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان له‌و دوو پایته‌خته بۆ ده‌درێ , هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ده‌یانه‌وێ حیزبه كوردییه‌كان وه‌كو به‌ردی دامه بجولێنن و له‌ده‌ست خۆیان ده‌رنه‌چێت , لێره‌دا واهه‌ست ده‌كه‌ی مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه , چونكه له‌سه‌رده‌می میرنشینهكانیشدا بۆ دژایه‌تی كردنی یه‌كتر یاخود بۆ ڕێككه‌وتننامه میرهكوردهكان په‌نایان ده‌برده به‌ر سوڵتانه‌كانی عوسمانی و پاشایه‌كانی ئێران , ئه‌وانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وه‌كو به‌ردی دامه گه‌مه‌یان پێده‌كردن و به‌گوێره‌ی مه‌رامه سیاسییه‌كانی خۆیان ئاراسته‌یان ده‌كردن , لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌بڵێم كه حكومه‌ت و خه‌ڵك . سه‌ركرده‌و هاوڵاتی . ئیسلامی و عه‌لمانی . گه‌ر خۆیان به دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان ده‌زانن با كێشه ناوخۆییه‌كانیان له‌ناوخۆدا چاره‌سه‌ربكه‌ن و په‌نا بۆ خه‌ڵكی بێگانه نه‌به‌ن , ده‌سه‌ڵاتی كوردیش ده‌بێ ئه‌وه بزانێ كه هیچ شتێك به‌زه‌بروزه‌نگ چاره‌سه‌ر ناكرێت , وه‌هیچ هێزێكی زه‌به‌لاحیش ناتوانێ شكست به ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌ل بێنێ و ئیراده‌ی گه‌ل وه‌كو چیای قه‌ندیل و هه‌ڵگورد وایه‌و به‌هیچ گه‌رده‌لوول و ڕشهبایهك له‌ق نابێ , دواجار ده‌سه‌ڵات ده‌بێ به‌ناچاری ملكه‌چ بكات بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و داخوازییه‌كانی شه‌قامی كوردی جێبه‌جێ بكات , چونكه ناڕه‌زایی شه‌قام ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیسته‌مه پڕ لهگهندهڵییهیه كه باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشاوه ,