![ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاتی ئایدۆلۆژیا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاتی ئایدۆلۆژیا](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/anwar_823166538.jpg)
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاتی ئایدۆلۆژیا
” مێژووی ئایدلۆژیاکان، مێژووی بیرکردنه‌وه‌کان نین” فوکۆ
ئه‌م ساته‌وه‌خته دره‌خشانه بۆ رۆشنبیران! نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ره‌کیان بووه هه‌قیقه‌تبێژی بکه‌ن، به‌ڵکو خوازیارن و بویهیمیانه هه‌ڵوه‌دای هه‌قیقه‌تێکن که ده‌بێ جێگه‌ی ورده هه‌قیقه‌ته‌کانی هه‌مووانی تیا ببێته‌وه.
ئه‌و میراته‌ش بۆ مه‌عریفه ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، ده‌بێ میتۆده جوداکان ببنه پێگه و پایه‌ی روانینی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دنیا. مادام ئه‌مه سروشتی مه‌عریفه بێت، ناچاره مکوڕ بێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی، ئه‌و راستیانه‌ش دایانده‌مه‌زرێنێ ده‌بێ له وێستگه‌یه‌کی تردا تێیانبپه‌ڕێنێ. ئه‌مه‌یه پێمان ده‌سه‌لمێنێته‌وه مه‌حاڵه مه‌عریفه بتوانێ گومانکار نه‌بێت.. بێ پرسیار بێت.. لێکدانه‌وه‌ی فره ره‌هه‌ندی بۆ هه‌قیقه‌تی خۆی نه‌بێت و هه‌ر وێستگه‌یه‌ک پێی ده‌گات تێی ورد نه‌بێته‌وه و چاودێری نه‌کات، له‌به‌رئه‌وه‌ی دینامکیه‌تی ئه‌قڵێکی زیندوو ئه‌مه ده‌خوازێ.
گه‌ر ئه‌قڵ، له رێی مه‌عریفه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه نه‌گرێته به‌ر، ئه‌قڵ توانای نوێبوونه‌وه‌ی نابێ و گه‌نده‌ڵ ده‌بێت. یانی باوه‌خون به ده‌ردی چاره‌نووسی قه‌تسماوی ئایدۆلۆژیا ده‌چێت. گه‌رچی ئایدۆلۆژیا له پرۆسێسی خۆیدا، په‌یوه‌ندیدار بووه، و جۆرێک بووه له رامان و بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه و توێکاری ده‌رباره‌ی ژیان و کۆمه‌ڵ و مرۆڤه‌کان له لایه‌ن ئه‌قڵه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته، سه‌ره‌ئه‌نجام کیفایه‌تی کردووه به‌و باوه‌ڕه‌ی به ده‌ستی ده‌هێنێ، یان به ده‌ستی هێناوه.
واته پرۆژه‌ی ئایدلۆژیا کورت ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌و تاک ره‌هه‌ندێتیه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی پایه‌دار ده‌کات ، وه‌ک یه‌قێنیکی پیرۆز تێی بڕوانێ و ده‌ستی پێوه بگرێت، وه ئاماده‌ش بێت بێ چه‌ندوچوون به شانازییه‌وه قوربانی بۆ بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا دڵنیایه له راستێتی خۆی ! ئه‌و ئه‌غیارانه‌ی دێنه سه‌ر رێگه‌که‌ی و پێی ده‌ڵێن وانیه، دوور یان نزیک ده‌بێ ته‌سفیه‌ی حیسابیان له‌گه‌ڵدا یه‌کلا بکاته‌وه.
به‌ڵێ ئه‌وانه‌ی ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بیروباوه‌ڕه‌که‌یه‌وه، ده‌بێ ناچاریان بکات، بێ دوودڵی خۆیان ساغ بکه‌نه‌وه. خۆ ساغکردنه‌وه‌ش له فه‌رهه‌نگی ئایدۆلۆژیادا یه‌ک مانای هه‌یه:” هه‌ر ئه‌وه بکه‌ن، که ئه‌و کردوێتی و ده‌یکا، ئه‌گه‌ر نا ده‌که‌ونه تالوکه‌وه”! ئه‌مه‌ش بوختانێک نیه، به ده‌می ئایدۆلۆژیاوه بیکه‌ین، چونکه ئایدۆلۆژیا جگه له سه‌نته‌ره سه‌قامگیره‌که‌ی خۆی، به‌دگومانه له به‌رامبه‌ر پارادایمی هه‌موو ئایدۆلۆژیاکانی تر.
ئایدۆلۆژیا هه‌ر له گه‌یشتن به هه‌قیقه‌تی شانشینه‌که‌ی خۆی، شه‌واره که‌وتووه و به‌ر له هه‌رکه‌س به‌ر نه‌عله‌تی هه‌قیقه‌ته‌کانی خۆی ده‌که‌وێت. زۆر ساده به هۆی پێوه‌دانی هه‌موو قاپیه‌کانی تر، خۆی به‌ره‌و تاکبوونه‌وه ده‌بات، که ده‌رهاویشته‌که‌ی ته‌ریکبوونه‌وه و داخرانه و به‌س ، ئه‌مه‌ش پێشلکاریی و داپلۆسین و چه‌پاندنه‌کانی ئایدۆلۆژیا، له هه‌مبه‌ر ره‌وت و دیالێکتیک و رۆشنگه‌رییه‌که‌ی هه‌ناوی ژیان ده‌هێنێته گۆڕێ.
کورت و پوخت ئه‌و نیشانانه‌ی ئایدلۆژیای ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌ناسرێته‌وه له کۆمه‌ڵگادا، ده‌شێ سه‌نگینی یاسابێت ،
سه‌نگینیه‌ک که مسداقیه‌تی خۆی له مافی مرۆڤ.. سه‌نگینی دیالۆگ له نێوان ئایدۆلۆژیا جیاوازییه‌کان و دادپه‌روه‌رییه‌ک که بوونی هه‌موویان سه‌پۆرت بکات.. سه‌نگینی لێپرسراوییه‌تیه‌ک له رووی مۆڕاڵێتی سیاسیه‌وه که ئه‌وانی تر له رووی شوناسه‌وه به‌که‌م ناگرێت و وزه‌یان خامۆش ناکات و هه‌بونایه‌تیه‌که‌یان له نه‌خشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و مه‌ده‌نیه‌کاندا ناسڕێته‌وه.
به‌م هه‌قیقه‌ته سادانه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌بوو رێگه به خۆی بدات و به گێچه‌ڵگێرانه‌کانیه‌وه توخنی تخوبێک بکه‌وێت، که شان و شه‌وکه‌تی وشه‌کانی نێو بیرکردنه‌وه که‌وشه‌نه‌که‌یان کێشابوو، نه شتێکی تر.
ده‌بوو ده‌سه‌ڵات بیری نه‌چوبایه‌ته‌وه و فامیدانه بفامیایه، تێکسته‌کان پێیانگوتین ، ئه‌وه وشه بوو خودای خوڵقاند. وشه‌کانی نێو سه‌ری مرۆڤن مێژوو ئافه‌ریده ده‌که‌ن، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه ئه‌به‌دییانه‌ی ده‌سپێکیان له وشه‌وه‌یه و کۆتاییه‌کانیش هه‌ر به وشه ده‌بن!
ده‌سه‌ڵات که بێ دڵ بوو، جگه له‌و جه‌بره‌ی له هه‌گبه‌که‌یدایه، که له پرانسیپ و مه‌عقولیه‌ته‌کانی ئایدۆلۆژیا یه‌لی وشکبوه‌وه زیاتر هیچی تر ناگه‌ێنێت، بینینی ویساڵ و فیراقی جوانی و ناشیرینیه‌کان.. به‌رزی و نزمی به‌هاکانی بۆ له یه‌ک جودا ناکرێته‌وه، به لۆجیکه جیاوازه‌کان . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بۆی ده‌کرێت، کپکردن و داپلۆسین و داگیرکردن و لاقه‌کردنی، دڕدۆنگی ورده هه‌قیقه‌ته‌کانی تر، له حه‌سار و درشته هه‌قیقه‌تی ئایدۆلۆژیه‌ته‌که‌ی خۆیدا. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه، هه‌مه‌جیه‌ت و هاوسه‌نگی نێوان شه‌وه‌زه‌نگ و رۆشنایی، جاویدانی بوون و گه‌وجێتیه میزاجیه‌کانیش به‌یه‌ک پێودانگ ده‌پێوێ!
که‌چی ئه‌و نه‌دیو بدی و هه‌تیوو مچانه‌ی له نێو عه‌رشی ئایدلۆژییه‌ته‌که‌یاندا تووشی ئینته‌ڵا بوون له زیاده‌ڕۆییدا
ئه‌مه جۆرێکه له ئینته‌لای ئایدۆلۆژی، که حوسنی موباره‌ک پێ سیاسیه‌کی موحه‌ننه‌ک بێت. ئیمام خومه‌ینی فریادره‌س بێت. به‌شار ئه‌سه‌دی پێ هه‌قخواز بێت. له به‌رده‌م میدیایه‌کی ماهیه‌ت فاشیانه‌دا، به ته‌نزێکه‌وه گاڵته به خه‌ونی شاعیران و ئه‌وانه‌ش بکات، که دڵیان به‌و خه‌ون و فه‌نتازیایه خۆشده‌که‌ن. که له بری پرانسیپی ئینسانی، پرانسیپێکی تر دانرا، بۆ نمونه پرانسیپی دیماگۆگیه‌ت، ئه‌وا هه‌موو شتێک ده‌بێت. تۆ بڵێی له‌به‌ر ئه‌وه بێت دنیاکه‌ی رێبین هه‌ردی رۆشنبیری ئاشتیخواز.. و سوکایه‌تی به هۆرین غه‌ریبی شانۆی با و کاوه حه‌سه‌نی سینه‌ما هی ئه‌وه نه‌بووبێت، دنیای رۆشنبیری و هونه‌ره‌که‌یان خزمایه‌تیه‌کیان له‌گه‌ڵ دنیای شیعردا هه‌یه؟
ئیتر له‌م نێوه‌نده‌دا پرس به کێ بکه‌ین، رێگه‌چاره چیه؟ ئه‌وه‌تا جوانی له پێش ئه‌قڵه‌وه لێیده‌رێ. ماڵی ئه‌خلاقی سیاسی حه‌وزو ئاوی ئه‌ده‌بی لێ وشک ده‌کرێ. ئاشتی لێیده‌درێ، له‌و کاته‌دا غرور به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به‌رده‌رکی ماڵی براکانی ده‌گرێت و به زمانێکی قاره‌مانانه‌وه، قاره‌مانێتیه‌ک که شه‌ڕی براکان مه‌ڵاشوی هه‌ڵدابێته‌وه: ” ده‌ڵێت ده‌ک زیڕڕڕه بکه‌ن، ئه‌وه له چه‌ک و جبه‌خانه‌که‌مان ده‌ترسن”. به‌ڵێ هه‌قمانه بترسین و زیڕڕه‌ه‌ه بکه‌ین له ئه‌قڵێک که هێشتا ژیاندۆستێتی نه‌چه‌شتووه و به گیانی گیانیدا نه‌گه‌ڕاوه، ئه‌گینا نه‌یده‌توانی ئاوا به‌و زمانه رۆشنه له شه‌ره‌نگیزه‌که‌ی خۆی بدوێ، ئاڵوواڵای شۆڕشگێرتیشی به باڵادا بپۆشێ! خۆ وا بزانم شۆرشیک، ئاوا، زمانه‌که‌ی و بونیاده‌که‌ی گێڕ، بوبێت له‌و زمانه زیاتر رێگه‌چاره‌ی تر نابینێته‌وه، چونکه توانای بیستنی زمانه‌کانی تری نیه! هاوڕێ تۆ هێمنتری و شاره‌زای هه‌موو رێگاکان نیم ، ئه‌مه رێگای من بوو، ئه‌ی رێگای تۆ له کوێیه؟رێگایه‌کم نیشان بده، من شاره‌زا نیم! ئاخۆ هه‌موو قوفڵێک کلیلێکی نیه؟ ده پیشانم بده……..