
پیاسه‌یه‌ك به‌نێو خرۆشانی سینه‌دا
گه‌ره‌كمه
به‌رله‌وه‌ی ڕۆژگار جه‌سته‌ی خرۆشاوت
چرچ و لۆچ بكا
ڕۆ بچمه نێو سیماته‌وه
پاساوبم بۆ پارێزی سینه‌ی ئاڵت
نه‌كا هێنده سرك بن
به‌ر لهدهستهمۆبوون
له‌شه‌قه‌ی باڵ بده‌ن
هاوڕێم
نه‌كا غه‌م هه‌سته‌كانمان په‌ره په‌ره بكا
له‌نێو ژین‌دا ئاوێته بوون بێنێته كایه
به‌ر لهپهرتهوازهبوون
به‌هانای په‌پووله‌كانی لێومانه‌وه
درێژه بهخهونهكان بده‌یین
گه‌ر وانه‌بین
زه‌رده‌خه‌نه‌كانی ئاوێزان بوون ده‌بنه خه‌زان
بۆ هه‌میشه زام نغرۆمان ده‌كا
ده‌با دێوانه‌یه‌كی سه‌رشێت بین
له‌پێناو بێگه‌ردیدا
ئاڵای سۆزمان بۆ ماچ
له‌گه‌ردوونی ڕۆح‌دا بێته سه‌ما
له‌م شهڕنشینهی ده‌سه‌ڵاته‌دا
نامانه‌وێ ئێدی پێخۆرێكی ناسك بین !
ئه‌ی كه‌ناری
فریادڕه‌س به‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌و
ئاوازی پاك
وێزگه‌ی بڕوامان هاوسه‌نگ كه
باچیدی جوانی پاییز
ژووانی گه‌ڵاڕێزان
په‌یامی ژینمان نه‌زڕێنن
ئێدی ده‌ست له‌ملانی گوڵان بین و
یه‌كتر بكرۆژیین و
هه‌ره‌س به‌خه‌ونه‌كانی گومان بهێنین
پێكه‌وه سیناریۆی هه‌سته‌كان
بكه‌ینه هه‌ناسه‌یه بۆ ژیان