
دوای شۆڕشه‌كان …ئایا دیموكراسیه‌ت سه‌رده‌كه‌ویت..؟
ترسی دوای شۆڕشه‌كان بوه‌ته ترسێكی میللی ئه‌ویش له‌به‌رترسی ئه‌و بۆشاییه نا كه دوای شۆڕشه‌كان دروستده‌بێت، به‌ڵكو ترسه له‌و كه‌سانه‌ی كهشۆڕشهكان و به‌رهه‌می شۆڕشه‌كان ده‌دزن، ئه‌مه‌ش به‌نیسبه‌ت شۆڕشه‌كانی میسر‌و تونس ه‌وه تاراده‌یه‌ك راسته چونكه روخساره‌كانی ئه‌م دوو شۆڕشه تائێستا به‌روونی ده‌رنه‌كه‌وتوه، هه‌روه‌ها چه‌ند مه‌ترسییه‌ك هه‌یه كه راگه‌یاندنی ده‌ره‌كی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ره‌وته ئاینییه‌كان ده‌بن بهپاڵێوراوو جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆن چونكه ئه‌م ره‌وتانه زیاتر رێكخراوترن و قورساییان له‌رێكخراوه‌كانی دیكه زیاتره.
هه‌رچی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌ش هه‌یه كه دۆخێكی ناجێگیریان هه‌یه شه‌قامێك به‌رێوه‌یان ده‌بات كه ئاره‌زوی گۆڕانكاری ده‌كات، لێره‌وه داواكارییه‌كان خۆی له داواكردنی ئازادی و دادگه‌ری و دیموكراسیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌م پرۆژانه‌ش زه‌مه‌نێكی زۆره دواكه‌وتون، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتبوه راده‌یه‌ك ده‌یانوت عه‌ره‌به‌كان به‌هۆی ئه‌نگێزه‌ی خێڵه‌كی و ئاینییه‌وه ناتوانن ئه‌م پرۆژانه له‌ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركه‌وتوی جیهانیدا مومارهسهبكهن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ شۆڕشی شه‌قامدا حسابات و تیۆره‌و بیروباوه‌ڕه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، واته عه‌ره‌به‌كان وه‌ك مرۆڤ بێ هیوا نه‌بون له‌ژیانێكی هاوشێوه‌ی ژیانی هاوڵاتیانی دیكه‌ی جیهان، به‌ڵام ئایا ئاماده‌كارییه‌كتان بۆ دیموكراسی بهوكۆت و به‌ندانه كه ده‌یانگه‌یه‌نێت به قۆناغه‌كانی گواستنه‌وه شه‌قام قبوڵی ده‌كات؟ دواتر ئایا ئه‌و زامنییه چییه كه رێگا ده‌گرێت له تێكچونی باردوخی ئه‌منی كه ده‌بێته هۆی شكستهێنانی ئه‌م شۆڕشانه.
چونكه هه‌ژاری و نهخوێندهوارییهكی زۆر هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر دهوڵهمهندبونێكی نائاسایی كه‌سانێك له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشودا كه‌وایكردوه دوو توێژ دروستببێ ،توێژێك كه‌هیچ رۆڵێكی نه‌بوه له‌گه‌شه‌پێدانی راسته‌قینه به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتی خێرای به‌ده‌ستهێناوه بۆخۆی، توێژێكی خواره‌وه‌ش كه له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌یه، له‌و نێوانه‌شدا توێژی ناوه‌ڕاست له‌ناوچوه كه زۆرینه‌ی مامۆستایان و رۆشنبیران وفه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه، كه به‌هۆی فه‌ساده‌وه هه‌موو شتێكیان له‌ده‌ستداوه.هه‌ربۆیه ئه‌م دۆخه گرفتی خێرا بۆ جێبه‌جێكردنی دیموكراسی له‌رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی شێوازی كۆنی حوكم نایه‌ت وه‌ك بیانویه‌ك بۆ به‌دینه‌هێنانی ئامانجه‌كانی شۆڕش و شۆڕشگێڕان، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه شێوازێكی دیكه له‌رێگای گفتوگۆیه‌كی نیشتیمانی كراوه‌وه بگیرێته‌به‌ر كه ئاره‌زووه‌كان و داواكارییه‌كان به‌دیبهێنێت.
له‌هه‌ندێ كۆمه‌ڵگادا چه‌ند هێزێكی كاریگه‌ری له‌جۆری تائیفی و خێڵه‌كی و حزبی حكومی ده‌رده‌كه‌وێت، له‌م دۆخانه‌شدا دروشمی گۆڕین و هاتنه‌كایه‌ی ره‌مزی حوكمڕانی تازه به‌رزده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا ناروونی به‌و شێوازه‌وه دیاره كه رێگا بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتیمانی خۆشده‌كات لهیهكێتیهكی نیشتیمانی دا كه شایانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه نه‌بێت، به‌تایبه‌تی وه‌ك له‌واقیعی خێڵه‌كی له‌نێوان یه‌مه‌ن و لیبیادا به‌دیارده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ی دواییان هه‌ر لهیهكترازانێكی ره‌تكرده‌وه كه ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی، دواتر داهاته‌كانی نه‌وت و پاره‌كانی قه‌زافی و خێزان و هاوكاره‌كانی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ گه‌شه‌پێدانێكی راسته‌قینه بخرێنه گه‌ڕ رێگا بۆ دۆخێكی سیاسی دیموكراسی خۆش ده‌كات كه هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كان تیادا ده‌ژین.
یه‌مه‌نیش چه‌ندین مه‌ترسی روبه‌روی ده‌بێته‌وه،ئاره‌زوی گۆڕانكاری دۆخێكی ناوخۆیی ئاراسته‌ی ده‌كات به‌ڵام ئایا ئه‌و به‌دیله‌ی كه‌دێت سه‌ركه‌وتو ده‌بێت له‌پاراستنی یه‌كێتی خاكی یه‌مه‌ن و پێكه‌وه ژیانی هێزه ناوخۆییه‌كان، وه‌ئایا میلله‌ت له ئاستێكدایه كه قۆناغی گواستنه‌وه ته‌حه‌مول ده‌كات؟ یاخود رودواوهكان به‌جۆرێكن كه هیچ مرۆڤێك خه‌یاڵی ناكات؟.
سه‌رچاوه :
سایتی ئیلاف
Hemnm1979@yahoo.com
* له‌ژماره (733)ی رۆژی 22/5/2011ی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) دا بڵاوبوه‌ته‌وه