ڕێگاکانی به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی!
سێ ڕێگا بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌ر ووڵاتێکدا
یه‌که‌میان شۆڕش، دوه‌م کوده‌تا سێهه‌میشیان خه‌باتی ئۆپۆزسیۆنی.
شۆڕشی چه‌ک داری و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری که ئه‌کرێ هه‌ردوکیان هاوکات ئاوێته‌ی یه‌کتربن بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتوری له‌هه‌ر وولآتێکدا. ئه‌مه یه‌کێکه له ڕێگاکان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ووڵات، له‌ڕاستیدا زیاتر میله‌تانی ژێر ده‌ست و چه‌وساوه په‌نا بۆ ئه‌م ڕێگه‌یه ئه‌به‌ن.
ڕێگای دوه‌م کوده‌تایه، جا چ کوده‌تای سه‌ربازی یاخود کوده‌تای مه‌ده‌نی بێ، که ئه‌میشیان به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵات په‌نای بۆ ئه‌برێ.
ڕێگای سێهه‌میشیان کاری ئۆپۆزسیۆنیه، که من لێره‌دا ئه‌مه‌وێ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی جدی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره بکه‌م و زیاتر بابه‌ته‌که له‌وێدا کۆبکه‌مه‌وه.
پێم وایه پێویست به شیکردنه‌وه و ڕونکردنه‌وه ناکات سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ڕێگه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م چونکه به درێژایی مێژوی حوکمڕانی سیاسی له ناوچه‌که‌دا و به‌تایبه‌ت له عێراق، شۆڕش و کوده‌تاو ڕاپه‌ڕین بونی هه‌بوه‌و له‌و بواره‌شدا خه‌ڵک شاره‌زایی و زانیاری و ته‌واویان هه‌یه بۆیه من ئه‌و دوو شیوازی به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاته واز لێدێنم بۆ ئه‌زمونی خه‌ڵک.
به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن و کاری ئۆپۆزسیۆنی که ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نامۆیه به‌خه‌ڵک و تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆریش ڕه‌وتێکی نوێیه له خه‌باتی سیاسی له ناوچه‌که‌دا وه دوای داڕمانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری له‌و ووڵاتی ئێمه‌دا ئه‌م دیارده‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه. بۆیه قسه‌کردن له‌م بواره‌یا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌توانین ته‌رجومه‌ی ئۆپۆزسیۆن بکه‌ین بۆ (معارضه) به‌ڵام زۆر جار ووشه‌ی(معارضه) ش به‌هه‌ڵه به‌کار هاتوه و به‌سه‌ر لایه‌نی شۆڕشگێڕ‌دا سه‌پێنراوه. له‌کاتێکدا شۆڕش و (معارضه) دو شتی له‌یه‌ک نه‌چون.
له ووڵاتی ئێمه‌دا هێشتا بنه‌ماکانی کاری ئۆپۆزسیۆنی نه‌خه‌مڵیون. هه‌ربۆیه‌ش خوێندنه‌وه‌ی زیاتر و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر پێویسته.
ئه‌گه‌رچی شاره‌زا نه‌بون و تێنه‌گه‌شتنی خه‌ڵکی ئاسایی له کاری ئۆپۆزسیۆنی زیانێکی ئه‌وتۆی نیه و به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناکمان نابات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه تێنه‌گه‌شتنی که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانمان که ڕابه‌رایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ئه‌که‌ن له ده‌سته‌واژه‌ی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه خه‌ته‌ره و زیانی گه‌وره‌ی لێ ئه‌که‌وێته‌وه.
له‌وه‌ش خه‌ته‌ر تر‌و ماڵوێرانی تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کانمان، له پرنسیپ و بنه‌ماکانی کاری ئۆپۆزسیۆنی تێگه‌یشتبن به‌ڵام کاری پێنه‌که‌ن و به پێچه‌وانه‌وه بیانه‌وێ خه‌ڵکی پێ فریو بده‌ن و بۆ مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان سود له ناوی ئۆپۆزسیۆن وه‌ربگرن.
پێناسه‌یه‌کی کورت و پوختی ئۆپۆزسیۆن :
ئۆپۆزسۆنی سیاسی واته به‌رهه‌ڵستکاری حکومه‌ت، که‌واته ئه‌رکه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه که ڕه‌خنه‌گر و چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر کاره‌کانی حکومه‌ته‌وه تاکو ده‌سه‌ڵات به‌لاڕێدا نه‌ڕوا. بۆیه ئۆپۆزسیۆن پێویستیه‌کی حه‌تمیه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی سیاسی ته‌ندروست له ووڵاتدا چه‌که‌ره‌بکات.
ڕاسته ئه‌مه پێناسه‌ی ئۆپۆزسیۆنه! له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کدا نه‌م بینیوه و نه‌م بیستوه که کاری ئۆپۆزسیۆن داوای ڕوخاندنی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێت له ووڵاتدا.
چونه‌ک ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خۆی به‌شێکه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ناو پرۆسه‌که‌دا، مه‌گه‌ر ئه‌کرێ خه‌ڵک داوای ڕوخانی خۆی بکات؟
هه‌روه‌ک چۆن له تێکه‌ڵ کردن وبه‌ستنه‌وه‌ی ڕه‌وش و باری سیاسی هه‌رێمی کوردستان به ووڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه شێواندنێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری پێوه دیار بوو، ئاواش تێکدان و شێواندنی بنه‌ماکانی کاری ئۆپۆزسیۆن له کوردستاندا دوره له ڕاستیه‌کانه‌وه.
ئه‌گه‌ر له ووڵاتانی سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا و میسر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری سه‌ری هه‌ڵداوه و داوای ڕوخاندن و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌کرێ، به‌ڵام له هیچ کام له‌و ووڵاتانه‌دا کورسیه‌کانی په‌رله‌مان دابه‌ش نه‌کراوه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆندا، بگره ئۆپۆزسیۆن هه‌ر بونیشی نیه له‌و ووڵاتانه‌دا.
تا بگات به‌وه‌ی له هۆڵی په‌ڕله‌ماندا ئۆپۆزسیۆن ته‌پڵ به مێزی په‌ڕله‌مان لێبدات و ده‌به‌ی ئاو بگرێته سه‌ۆکی په‌ڕله‌مان.
به‌ڵی ئه‌مه جیاوازیه‌کانه.
کاتێک ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌ر ووڵاتێکدا بونی هه‌بوو، واته دیموکراسی له‌و ووڵاته‌دا بونی هه‌یه. کاتێکیش دیموکراسی له‌هه‌ر ووڵاتێکدا بونی هه‌بێ ئیتر زه‌مه‌نی شۆڕش و کوده‌تا و ڕاپه‌ڕینی تێپه‌ڕاندوه.
ئێستا ئه‌گه‌ر له‌ڕیگه‌ی ئه‌زمونی دیموکراسیه‌وه بتوانرێ ده‌سه‌ڵات ئاڵوگۆڕی به‌سه‌را بهێنرێ، ئیتر چ پێویست به توند‌و تیژی و ڕژانی خوێنی هاوڵاتیان ئه‌کات؟ کاتێک کورسیه‌کانی په‌ڕله‌مان دوجه‌مسه‌ری بن و ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بتوانن له‌وێوه به شێوه‌یه‌کی دیموکراسی و مۆدیرن شه‌ڕی به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، ئیتر چ پێویست به ڕژانه سه‌ر شه‌قام ئه‌کات و شه‌ڕی به‌ده‌ت هێنانی ده‌سه‌ڵات هاووڵاتیانی سڤیلی تێوه بگلێنرێ؟
به‌ڵێ ئه‌مه ده‌رده‌که‌یه و ده‌واکه‌شی تێگه‌یشتنی خه‌ڵکه له سیاسه‌ته‌کانی ئۆپۆزسیۆن و ئاشکرابونی مه‌رامه‌کانیان.
Hemen7@gmail.com