
ئاگادارییه‌کی گرنگ و به په‌له!
بۆ هه‌موو نوسه‌ران و شاعیر‌و چیرۆک نوسه به‌ڕێزه‌کان به گشتی و به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی که تێکستی ئه‌ده‌بیان ناردوه بۆ پرۆژه ئه‌ده‌بیه‌که‌ی ناوه‌ندی چاک.
ڕامانگه‌یاندبوو که ڕۆژی 19.03 سمینارێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و تێکسته ئه‌ده‌بیانه سازده‌کرێت له پاڵتۆک، ژوری نه‌ته‌وه‌یی. ئاگادارتان دهکیهنهوه که سازدانی ئه‌م سمیناره دواخرا بۆ رۆژی 19.04 له هه‌مان کات و ژوری پاڵتۆکدا(ژوری نه‌ته‌وه‌یی).
هۆکاره‌کانی ئه‌م دواخستنه:
1/ بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تێکی زیاتر له‌به‌رده‌م ئه‌دیباندا بۆ ناردنی تێکسته‌کانیان، له کاتێکدا تێبینی ئه‌وه ده‌کرێت به‌رده‌وام ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و ڕۆژانه تێکستی ئه‌ده‌بی بۆ دێت. بۆیه مۆله‌تی وه‌رگرتنی تێکسته‌کان درێژکرایه‌وه بۆ 10.04.2008.
2/ ئه‌م پرۆژه ئه‌ده‌بیه هه‌موو ئه‌و تێکستانه‌ی له خۆ گرتوه که به کاریگه‌ری تاوانه‌کانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال هاتونه‌ته به‌رهه‌م، بۆیه وامان به باشتر زانی ئه‌م پرۆژه‌یه درێژه‌ی پێبدرێت تا رۆژی ساڵیادی ئه‌نفال.
3/ بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر له‌به‌رده‌م ڕه‌خنه‌گره‌کاندا له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م تێکسته ئه‌ده‌بیانه‌دا.
www.chak.info chak.org@gmail.com