سوڵتانی چڵ ….. ئارام ئه‌حمه‌د علی
دوو شه‌و له‌و لای که‌پرۆکه‌ی ڕۆژه‌وه،
گریانی قاڵاو له‌سه‌ر سفره‌ی ئاو،
ڕاوه‌ستانی گه‌وره‌یی له‌سه‌ر باڵی نان،
سه‌یره،جگه له‌گۆڕینی کات،
ده‌ستیشم ده‌خوێنێ.
هه‌موو ڕۆژه کوژراوه‌کان،
به نامه گوشراوه‌کاندا ده‌ڕۆمه‌وه،
که خۆراکی ترس بوون له خۆم،خۆمی چی؟!
هه‌ینی و شه‌ممه،
له‌ولای چه‌فته‌که‌ی دایکمه‌وه که‌وتون،
خوشکه‌که‌م گورگانه شه‌وێ و
پێڵاوه‌کانی باوکم بریندار.
باشه! گریمان تۆفان هاته به‌ر په‌نجه‌ره،
با وای دانێین،سه‌گی ئه‌مساڵ له‌سه‌گی پار گه‌وره‌تره،
خۆتان قفڵه‌کانتان به‌داخستن دا،
کلیله‌کانیش وون.
له ده‌می په‌نجه‌ره‌وه هه‌نسکی هه‌نار دێ،
هاواری ده‌رگا گوێ ڕادێرێ،
بۆنی گمه‌ی گڵ با‌نگم ده‌کات،له‌چی؟!
داگه‌ڕان هه‌میشه عه‌یب،
ئه‌ستێره هه‌میشه تۆ.
بوونم برینه‌و ئازارێکم له کۆتر،
تۆش بڕۆ ڕوخساری خۆڵ بسڕه،
سه‌رم پڕه له‌باو
“با” ش پڕه له درێژدادڕی،
گه‌ڵا دار داده‌پۆشێت،
بێفایده.
کێ ده‌زانێ سێبه‌ر بۆ سه‌نگینه؟
نه‌غمه له‌ژێر پێداو،
به‌هار له چاوه‌ڕوانی پایزدا وا ده‌خنکێ،
منیش ڕه‌نگی کراسه‌که‌م ده‌خۆمه‌وه،
مانگی مارت ژوری نوستنه‌که‌ی چۆڵ و
هه‌شت شه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانی حساب کردن.
تۆ مه‌رگی ئاسمانی، له شێوه‌ی شیوه‌ندا،
خوێنی ڕژاوی ده‌ماری کۆڵان و شه‌وی،
شه‌قامی سه‌ربورده‌و گۆرانی ئاشنا
ئه‌ی شیوه‌ن! شیوه‌نی چی؟!
هه‌نیه‌ی خوێناوی دارگوێزو با،
کاسه‌ی ڕژاوی هه‌نسکی مه‌رگ به پێکه‌نینه‌وه،
له‌م به‌ر خوناوی گێلاسه‌وه،داچڵه‌کین و
ئاته‌شگا مه‌ست.
که مه‌راق! لێم مه‌شاره‌وه ئه‌ی ئاسمان،
فێڵه زانی فێری مه‌له‌ی قیامه‌ت نه‌بوه،
سۆزی ئه‌فسوس شه‌هدی دوکه‌ڵ،
“وه‌ره دایه بیبینه”،خوشکه به‌غه‌م سه‌رخۆشه‌که‌م،ده‌ڵێ چی؟!
چۆن کاکۆڵی نوقمی داشی دامه‌ی جوان په‌رستییه،
“به‌کراسه‌که‌م دڵیم بۆ به‌ست”
ئه‌مه سبه‌ینێیه به چڵی منه‌وه،
به تۆچی؟.
ئاسمان له‌و به‌ر هه‌ناسه‌ی تا گرتومه‌وه کڕوماوه،
پاڕانه‌وه‌ی زه‌وی بۆ له‌تێ من،
له‌باوه‌شی لرفه‌ی بادا، ئه‌ی له با،به‌نازه با،
پێکه‌نین شوشه ده‌بڕێ،
مانگی ئازار هه‌ر ئازار،
خه‌وشه‌که له بوندایه.
شه‌و تازیه‌یه‌که چاوه‌ڕوان،تا نه‌ژاکێ جه‌نه‌ت،
گریان فێری هه‌ڵپه‌ڕکێم ده‌کات،
له‌ودیو ئاسمانه‌وه‌چی؟،قه‌ت پرسیوته؟!
تا بونی شمشێر له‌دڵی دڵنیایدا،
بابایه‌کم،سیا ماڵ و ئه‌ستێره تاڵ،
“گه‌رمیان” به بازره‌قه‌ی تیشکی بێگوناهه‌وه
به‌جامی گریاوی “چۆن ڕه‌نگی باران بخۆینه‌وه” ؟
حه‌رفێکی ئه‌م شوشه بۆته کێل،
له‌ده‌می ئاورنگدا، په‌رستگا شکانی تۆ،
هه‌ڵمژینی شار،هه‌نسکی فلوت له ڕه‌نگی تازیه‌دا،
جه‌نگه‌ڵ به شانی چه‌قۆوه،
به له‌ره‌ی ترسه‌وه به‌یانیان مات و
ئه‌رخه‌وان باڵا،
هیچ هه‌مومان.
گه‌مژه‌کان ئاقڵ و من شێت،قه‌یچێکا؟
بانگی به‌یانی ده‌رگا له‌سه‌ر پشت،
سێبه‌ر سه‌ره‌خۆشی له کراسه‌که‌م ده‌کات،
ئه‌ی سه‌ره‌خۆشی چی؟!
دوو هه‌نگاو له‌ولای ماچه‌کانی تۆوه،
سه‌حه‌ر کڵاوێکی ئه‌سپای له‌سه‌ردا،
ده‌س له‌سه‌ر هه‌نیه‌ی چاوه‌ڕوانی،
شه‌و ده‌س له که‌مه‌ردا.
سێبه‌ری خۆم به ئاگام دێنێ،زینهار!
ئه‌و سپێدانه‌ی خه‌و به ڕۆحی”بمبینه”وه ده‌بینم،
سێوێکی ڕه‌شتاڵه سیحرم لێده‌کا،
ده‌ڵێی خوناوه له چاوی “سورکێودا”
پێنج هه‌تاوی ڕه‌ش،له‌سه‌ره‌تاتکێی گریاندا،
ته‌رمی چاوه‌ڕوانی له کۆڵانی ڕاکشاودا،
ده‌ی،ده‌ی دایه،وه‌ک نه‌یزه‌ک دامکێشه ڕوو به‌خوار،
پڕم که له” شێرزاد” و بڵێ،بڵێ چی؟!
ده‌ی گیا‌و دۆزه‌خ و گریانی ناقووس،
وه‌ی سۆفی سه‌ر ڕێژ له ته‌ئویل و
له‌شکری ڕاکردوی زیکری یار،له‌خاکی خه‌وتودا،
ئه‌ی بۆ ئه‌به‌د گریاو،
بۆ ئه‌به‌د گڵكۆ.
کێ ئێواره‌یه‌ک قه‌رز ده‌کا؟ قژم قه‌رزه‌و دڵم مات،
به مندا بڕۆ‌و،به زه‌مزه‌می زنوێر لێوم،” لێوت چی”؟
وا گێلاس ژاکا،با ئاوس بوو به سوژده،
ئه‌م په‌رستگایه به‌رده،ئه‌ی مناڵی،
ئه‌ی خه‌راباتی سیلسیله‌ی،”سیلسیله‌ی چی؟
وا نالی له شار ده‌رکرایه‌وه‌و ئاو ئیلهامی بو به ئاگر،
ئه‌وه‌تا وه‌ک کۆڵان ده‌ڕژێمه پانتایی شه‌قامه‌وه،
وه‌ک ووشه ده‌بم به ته‌ڵه‌ی زمانه‌وه،”ووشه‌ی چی؟”
وا خه‌یاڵه‌کانم له‌سه‌ر کێووی غوبار هه‌ڵده‌چنم،
ده‌بمه سوڵتانی چڵ،سه‌رۆکی فڕین،
له‌خۆر ئاوادا، باریکه سێ‌و،به باره بار،
نه‌نکه ته‌مه‌ن دوو ڕۆژیه‌که‌م ووتی،
شێتی به به‌رده‌م ماڵمانا تێده‌په‌ڕێ،وه‌رگێڕه ڕو
وه‌ک عه‌شق له جه‌نگی فلوت گه‌ڕابێته‌وه،
سه‌راپام ده‌بێت به هاوین،هاوینی چی؟
وا کچه دراوسێکه‌م،به‌خۆی و عه‌جولیه‌کانیه‌وه
ده‌سبازی له‌گه‌ڵ هه‌وه‌س و داروتاریکی،
بانگی له‌خۆبایبوون ده‌کات بۆ حه‌وشه،
باز به‌سه‌ر تنۆکه ئاودا ناهه‌قییه،
ڕه‌نگی کراسه‌که‌ی ده‌گووشم،له تاوا
هه‌تاو ئاورنگی لێ ده‌چۆڕێت،
به‌په‌له فریای ماڵ ئاوای له خۆم ناکه‌وم،
به گریانه‌وه شێتی با ده‌یبات،
توخوا گاڵته‌ی پێمه‌که‌ن؟
لێره ده‌ژیم،له‌به‌رده‌م سێبه‌ری ده‌ف و
کاژی ڕوبار،که ئامبازی ژێی سه‌ره‌ڕۆی ده‌بێت،
له به‌رما،
په‌نجه‌ره‌ی زکر خۆی و تاکه‌کانی،ئاسمان ده‌ڵێ،
فانی بونی ڕه‌نگ،له‌ئاوا بونی گه‌ڵادا،
به‌ر له‌وه‌ی میهره‌بانی هه‌ڵوه‌رێ،
کێ سه‌رم ده‌گرێته‌وه؟،
به‌رله‌وه‌ی فه‌رامۆشیمان بێ‌دار بێته‌وه،
کێ جواناوی ڕوخسارمان ده‌ڕنیێته‌وه؟
وشکایی پڕه له چاوه‌ڕوانی،وه‌ستان هه‌ر پایز،
هه‌مو شتێک سه‌راب نییه،وه‌ختێک
له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه ئه‌و،
دۆزه‌خی خودا،”ده‌ی با ده‌نگی بێ”،تۆش
ڕۆبچۆره ناو شه‌پۆله‌کانی،
هه‌میشه عه‌یب په‌شیمانی.
مه‌حشه‌ر به جلێکی سپیه‌وه،ڕۆژێ دادێ،
دێته ماڵمان،کاسه‌ی ڕۆژگار لێره،
له‌به‌رده‌م شۆخیی په‌نجه‌ره‌که‌ی مندا ده‌ڕژێ،
ده‌رون ده‌دوێ و ڕۆح له ئیزندا،
ئاسمان ده‌رگای کراوه،
ئینجانه‌کان مات.
هه‌م یه‌خسیرم و هه‌م مسافیری وڵاتێکی یه‌خسیره بۆن،
من به نوسین لاڵ و
به گۆرانیش ساده،پلوسکی ڕۆژ،
له به‌ریا خۆی ده‌شوات، ئاو
وه‌ک دروستی کردبێت “من”،پێم ده‌ڵێ،
په‌یکه‌ره‌یه‌کت له تکا بۆ ده‌که‌م و
مه‌خلوقێک له ساکارترین به‌زه‌یی،
تۆیش ده‌ورێکم له مناڵی به‌رێ،
تا به تینوێتیش گۆرانیت بۆ بڵێم.
ئێستا با بای بێت،مه‌مکی خه‌یاڵ،بۆ نه‌زانێ،
که له‌سه‌ر لوتکه‌ی شێتێ دانیشتوم؟،
هیچ به‌هارێکی خۆمم نایه‌ته‌وه یاد،ئه‌گه‌ر خۆت نه‌گری،
نا…..نا….خه‌و ئه‌وه‌تا ڕێده‌کا،
گرنگ نییه گریان به ده‌نگی به‌رز،
وه‌ک ماچ وایه له به‌رچاوی شه‌ماڵدا،
بارانی نه‌فره‌ت دراوسێمانه،
لای ئه‌و ماڵه‌ی حه‌وشه‌که‌یان ته‌نه‌که‌و چڵ و چێوه،
پیاوه‌کان مه‌مکی ژنه‌کان ده‌گرن و هه‌رزه‌کاره‌کان
خورپه دڵ،
خۆزگه وه‌فات ده‌به‌خشییه دره‌خت، تا
گریان به شکۆوه ببوایه به ئاواز،
ماندو بوم له دڵناسکی شمشاڵ،شه‌که‌ت بوم له
هه‌وای زه‌مین و خه‌ونی چۆڕاوگه‌ی بروسکه،
سه‌ره‌ڕای کێشانی نازو شکۆ خودا له‌سه‌ر به‌ردی سه‌ر،
کاره‌ساتیش وه‌ک نالی له‌وپه‌ڕی کوژرانی ڕه‌نگه‌کانه‌وه
خۆی پێشکه‌ش و دڵیشمان قه‌ڵای داگیرکراو،
شکاو وه‌ک ڕۆحی ژن.
ئێستا ناڕۆم،
تا نێرگز کراسه‌که‌ی خۆیم له‌به‌ر نه‌کات،
تاهێمنی ئاشتم نه‌کاته‌وه تا “بیلال”به کراسه خوێناویه‌که‌یه‌وه
دره‌ختی به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م پڕ نه‌کات له هاوار،
تا شێرزاد جێگای گولله‌کان نه‌دروێته‌وه،
دڵم پێم ده‌ڵێ،شادی نایه‌ته‌وه به‌ر ده‌رگاکه‌م،
گریان له هه‌رێمی دڵما
ده‌حه‌سێته‌وه،حه‌سانه‌وه‌ی چی؟
ماڵمان تا چاو بڕکات دوره،
ئه‌وه‌تا دراوسێی گۆڕانیه خوێناویه‌که‌و
برژانگه هه‌ڵكه‌نراوه‌که‌و
چاوه‌کانی ته‌نهاییه.
وا نابێ “هه‌ردی”!
ڕه‌نگه به‌ناوی خاوه‌نی”ست فاتیمه‌وه’ ناویان نابی،
دورنییه ڕه‌نگت ڕه‌نگی باڵی خاڵخاڵۆکه‌و
چاوت گه‌رده‌کانی بیره‌وه‌ری نه‌بێت،
دور نییه ڕه‌نگ زه‌ردیی گوڵه به‌ڕۆژه،
دوو بست له‌ولای خه‌یاڵه‌وه،
له میهره‌بانیه‌کانت نه ئاڵا بێ و
ده‌سته‌مۆ ئاسمان،
کێ چوزانێت خاکی شکاوی دڵ،له‌کوێ له‌نگه‌ر ده‌گرێ،
جگه‌ره له‌کوێ دوکه‌ڵی خۆی ده‌کێشێت،
ئاو چۆن سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی گوڵ وباران ده‌کاو
ئێستاش چۆن چاو له سبه‌ینێ داده‌گرێت،
ده‌ی دڵنیام!
ڕووناکی له ماڵه‌که‌ی دێته ده‌ر
خوێنه ڕژاوه‌کان به‌ره‌و دڵمـان دێن،
به کۆمه‌ڵێک پرسیاره‌وه،پڕمان ده‌که‌ن له سڵاو
دامان ده‌پۆشن به دڵنه‌وایی،
ئێوه‌ش ئاوازه‌کان له‌به‌رده‌که‌ن،
به شکۆوه به جه‌للاده‌کان پێده‌که‌نن و
له هه‌یوانی هه‌وره‌وه،
له به‌رده‌م سێبه‌ره‌کانی خودادا،
ده‌مان خه‌وێنن به به‌هه‌شت
ئاسوده‌مان ده‌که‌ن به گریان.
ئارام ئه‌حمه‌د علی