یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان
دهوروازهیهك
یه‌ك- زمانی نه‌ته‌وه‌یی مه‌رجێكی بنه‌ره‌تی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه هه‌روه‌ها فاكته‌ری مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه.نه‌ته‌وه بوون ،به‌ر له‌وه‌ی مه‌حكومی چه‌ند هۆكارێكی ئه‌تنیكی, نه‌ته‌وه‌یی ،كۆمه‌ڵایه‌تی و ئهسترۆپۆلۆژی , جوگرافیی بێ ،ئه‌وه هاوهه‌ستی و هاو ده‌رونی و په‌یوه‌ستبوون به كه‌لتوری رۆحی و داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وه و زمانی نه‌ته‌وه بونیادی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌بوون ده‌سه‌لمێنن . هه‌ر نهتهوهبوونێك له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كه‌لتوری رۆحی نه‌ته‌وه بێ, ته‌نها سترهكچهرێكی بێ گیانه مه‌رگی , له ناوچوونی یا هه‌ر چ نه‌بێ پووكانه‌وه‌ی مه‌حكومی مێژووه . هه‌ر له‌و پێودانگهوهش مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له “مێژووی بێ گیانی ” ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌لتوری ڕۆحی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و زمانه‌كه‌یان ماوه‌یه‌ك ژیان!
له دوای دابه‌شكردنی ئه‌مپراتۆریه‌تی عوسمانی 1918-1924،كه كورد گه‌وره‌ترین باجی دا ،پرسی” نه‌ته‌وه بوونی” له ئه‌ژێندای هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوایی زۆر گومانی بۆ دروستكرا.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سیاسه‌تێك په‌یوه‌ست بوو به دیماگۆیهتی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا،ئه‌وه ئینتمای به‌شێك له ده‌سه‌ڵات و خوێنده‌واری كورد بۆ هۆزو عه‌شیره‌ت ودهڤهرو ناوچه له بریتی نه‌ته‌وه و نیشتمان هۆكاری تر بووه بۆ ئه‌وه‌ی گومانه‌كه ،عه‌ره‌ب و تورك وفارسیش كاری له‌سه‌ربكه‌ن.
ئه‌م كورته نووسینه هه‌وڵ ده‌دات خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ یاسای زمانهناوچهییهكانی حكومه‌تی عێراق بكات،وێرای ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌دات له فاكته‌ره‌كانی جاڕدانی ئه‌و یاسا تایبه‌ته وناو نانی یاساكه به یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان و هه‌ندێ له به‌نده‌كانی بدوێ .
ڕه‌وشی زمانی كوردی پێش ده‌رچوونی یاساكه
پێش ڕاگه‌یاندنی حوكمدارییهكهی شێخ مهحمودله ژێر چاودێری وڕاسپارده‌ی ناراسته‌وخۆی فه‌رمانڕه‌وایی ئینگلیز له‌ناوچه‌كه،زمانی كوردی _زمانی ئه‌ده‌ب و خوێندنی ئایینی (حوجره)بوو _به‌ڵام كوردی زمانی كارگێڕی و حكومه‌ت نه‌بوو،هه‌ر بۆیه له ئه‌زموونی یه‌كه‌می شێخدا(1919) زمانی كوردی پرسێكی ستراتیژی حوكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود و براكه‌ی نه‌بوو. “ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌كه‌ی مێجه‌رسۆن(پێشكه‌وتن)سه‌ره‌تایه‌ك بووبۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری وحكومه‌ت به‌كاربێ . هه‌رچی ڕۆژنامه‌ی ” كوردستان” كاتی خۆی نه‌یتوانی ئه‌و ڕۆله بگێڕێ , چونكه كورد حكومه‌تی موئه‌سه‌ساتی نه‌بوو هه‌روه‌ها خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌بوو!!!له حكومه‌تی دووه‌مدا ،كه به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ قادری برای شێخ مه‌حموود بوو ،شێخ مه‌حموود خۆی وه‌كو(مه‌لیكی كوردستان)ڕگه‌یاند.ئه‌و حكومه‌ته زمانی كوردی به زمانی ڕه‌سمی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ناساند و ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژی كورستان)یشی كرده زمانی خۆی .ئه‌و كاره‌ی شێخ مه‌حمود زمانی كوردی كرده ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به جۆرێ هه‌تا ئه‌و لێژنه‌یه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه بۆ دیاری كردنی چاره‌نوسی خوارووی كورستان له عێراق و توركیا وه هاتبووه ناوچه‌كه -هه‌رچه‌نده له ژێر هه‌ژموونی ئینگلیز ناچار بوو ویلایه‌تی موسڵ به به‌رژه‌وه‌ندی (عێراق)ساخ بكاته‌وه- به‌ڵام, نكۆلی له‌وه نه‌كرد كه كورد له عه‌ره‌ب و تورك جودان و زمانی كوردیش زمانێكی ئارییه هه‌روه‌ها دوو مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و لكانه زۆر ملێ یه دانا:
یه‌كه‌م: عێراق هه‌تا 25 ساڵی تر له‌ژێر ماندێتی به‌ریتانی دابێت .
دووه‌م : داواكارییه‌كانی كورد له‌به‌رچاو بگیرێ ، به‌تایبه‌تی له دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری كورد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتی خۆیان.
زمانی كوردی زمانی دادگاوفێركردن بێ هه‌روه‌ها زمانی كوردی زمانی ڕه‌سمیی بێ له‌وێ …. ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌مه قه‌بوڵ نه‌كات ئه‌وا ئه‌وها باشه ناوچه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركی دابێ “. له‌لایه‌كی تر ، حكومه‌تی عێراق له سالی 1925 یه‌كه‌م ده‌ستوری عێراق په‌سند كرد‌و یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌له 88 ئه‌ندام پێكهاتبوون ( ته‌نها پازده‌یان كورد بوون ) له ته‌مموزی 1925 ده‌ستی به‌كۆبونه‌وه كرد . ڕاسته له‌و ده‌ستوره‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی ناسنامه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد‌و زمانه‌كه‌ی نه‌كرابوو ، به‌ڵام به‌نده‌كانی یاساكه دان به‌وه ده‌نێن كه عێراق ده‌وڵه‌تێكی فره نه‌ته‌وه‌و فره زمانه . له‌به‌ندی شه‌شه‌مدا هاتووه : عێراقییه‌كان له‌به‌رده‌م یاسا جیاوازییان نییه هه‌رچه‌نده له نه‌ته‌وه، ئایین ، زمان جیاواز بن ” هه‌روه‌ها له‌به‌ندی شازدهههمیش هاتووه : تایه‌فه جیاوازه‌كان مافی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌یان هه‌یه بۆفێركردنی منداڵه‌كانیان و هه‌ریه‌كه به زمانی خۆی .” له‌ماوه‌ی ئینتدابی به‌ریتانیدا (1921__ 1932 ) دووخولی هه‌ڵبژاردنی تر ، جگه له‌وه‌ی 1925 ، ئه‌نجامدراوه . له‌و دووخولهش ئه‌ندامه كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌سه‌ر هه‌ندێ له مه‌سه‌له نه‌ته‌وییه‌كانی كورد به‌خۆ كه‌وتن وه‌ك: مه‌سه‌له‌ی زمان و خوێندن به‌زمانی كوردی.ئه‌و نوێنه‌رانه،چه‌نده‌ها مهزبهتهیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق و كۆمیسیاری باڵای به‌ریتانیا كرد یه‌كێ له‌و مهزبهتهتانهی كه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیانناردبوولهبهشێكی داهاتوو (به‌ره‌سمی ناساندنی زمانی كوردی)یه‌كێ له خاڵه بنه‌ره‌تیه‌كانی ئه‌و داواكاریانه بوو .له‌ناوئه‌و فشارانه‌دا نوری سه‌عیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ناچار بوو گفت به كوردان بدات كه زمانی كوردی له كوردستان ده‌كاته زمانی ره‌سمی.ده‌قی ئه‌و (گفت)و بریارهرهی نوری سهعیدو ته‌لگرافی گه‌وره پیاوانی كورد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌باره‌ی زمانی كوردیه‌وه له وتارێك له لاپه‌ره .
(11)ی ژماره(22)ی ساڵی 1930 ی گۆڤاری (زاری كرمانجی )بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ده‌قی یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان
Local Language Law
یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان، یان رێكتر یاسای رێدان به به‌كارهێنانی زمانی كوردی له باشوری كوردستان، یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ی یاسایی یه كه حكومه‌تی عێراقی و شا فه‌یسه‌ڵی شای عێراق به ره‌سمی دان به زمانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له باشوری كوردستان ده‌نێن.
ئه‌م یاسایه ناسراوه به یاسای ژماره (74) و له ژماره (989) ی ساڵی نۆیه‌می رۆژنامه‌ی (الوقائع العراقیه) رۆژی 6/1/1931 بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م یاسایه له نۆ به‌ند پێكهاتووه و هه‌ریه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵا، نوری سه‌عیدی سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه، وه‌زیری داد، وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیری ئابوری، وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری په‌روه‌رده.
ناوه‌ڕۆكی هه‌ر نۆ به‌نده‌كه‌ی یاسایه‌كه
به‌ندی یه‌كه‌م:
مه‌رجه‌كانی ئه‌م یاسایه پێدڤیه له‌سه‌ر قه‌زاكانی ئه‌م ناوچانه‌ی له به‌ندی دووه‌م وسێیه‌می ئه‌م یاسایه‌دان په‌یڕه‌و بكرێن.
به‌ندی دووه‌م:
زمانی داگاكان له‌و قه‌زایانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ به زمانی كوردی بێت.
قه‌زاكانی لیوای موسڵا:
1- ئامێدی 2- زاخۆ 3-زێبار 4- ئاكرێ
قه‌زاكانی لیوای هه‌ولێر
1- كۆیه 2- رانیه 3- ره‌واندوز
قه‌زاكانی لیوای كه‌ركوك
1- گایل 2- چه‌مچه‌ماڵا
قه‌زاكانی لیوای سلێمانی:
1- سلێمانی 2- هه‌ڵه‌بجه 3- شارباژێر
به‌ندی سێیه‌م:
ده‌كرێ زمانی قه‌زاكانی خواره‌وه كوردی، عه‌ره‌بی یان توركی (توركمانی) بێت:
1- دهۆك و شێخان له لیوای مووسڵا.
2- هه‌ولێر و مه‌خمور له لیوای هه‌ولێر.
3- كه‌ركوك و كفری له لیوای كه‌ركوك.
لێره‌دا دادگاكان بڕیار له‌سه‌ر زمانه‌كه ده‌ده‌ن كه كوردی، عه‌ره‌بی یان توركمانی بێت.
به‌ندی چواره‌م:
كه‌سی تاوانباركراو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان وقه‌زاكانی سه‌ره‌وه.
أ. دادگایی بكرێ وئاگادار بكرێته‌وه به زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه زمانێكی باو بوو له ماڵه‌وه.
ب. هه‌موو ئیجرائاته‌كان بۆ زمانی عه‌ره‌بی، كوردی یان توركی وه‌ربگێڕدرێن هه‌روه‌ها داوای دانه‌یه‌كی وه‌رگێڕدراو به‌و زمانانه بكرێ. هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه داواكارییه‌ك، سكاڵایه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌ر دادگایه‌كی ئه‌و قه‌زایانه‌ی سه‌ره‌وه بكات یان ئاڕاسته‌ی دادگای باڵاتر بكات به زمانی عه‌ره‌بی، كوردی یان توركی.
به‌ندی پێنجه‌م:
زمانی كوردی، زمانی ره‌سمی ده‌بێ له هه‌موو ئه‌و قه‌زایانه‌ی خواره‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه نه‌بێ كه ده‌بێ به زمانی عه‌ره‌بی بێت:
یه‌كه‌م: به‌شه ته‌كنیكیه‌كان.
دووه‌م: له په‌یوه‌ندیكردنی (نووسراوی ره‌سمی) نێوان سه‌ركردایه‌تی لیواكان (دام وده‌زگای پارێزگا) له‌گه‌ڵا وه‌زیره‌كان.
سێ یه‌م: سهرلیوای موسڵا (پارێزگای مووسڵا) و قه‌زاكانی:
1- قه‌زاكانی لیوای موسڵا، ئامێدی، ئاكرێ، دهۆك، زاخۆ، زێبار.
2- قه‌زاكانی لیوای هه‌ولێر : هه‌ولێر، مهخمهور، كۆیه، رانیه، رواندز.
3- قه‌زاكانی لیوای كه‌ركوك: چه‌مچه‌مال، گایل
4- قه‌زاكانی لیوای سلێمانی: سلێمانی، هه‌له‌بجه، شارباژێر
هه‌ریه‌ك له زمانی كورد یان توركمانی ده‌كرێ له قه‌زاكانی كه‌ركوك و كفری به‌كاربێن.
به‌ندی شه‌شه‌م
له قۆناغه‌كانی به‌رایی و سه‌ره‌تایی ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كرێ زمانی خوێندن ، زمانی ماڵه‌وه، زمانی دایك بێ. ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر رێژه‌ی زۆر به‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌دا جا گرنگ نی یه زمانه‌كه عه‌ره‌بی، كوردی، یا توركمانی بێت.(به واتای رێژه‌ی زۆربه‌ی زمانه‌كه دیاری ده‌كرێت)
به‌ندی حه‌وته‌م
هه‌ركه‌سێك سكالایه‌ك یا داوایه‌ك به زمانی عه‌ره‌بی بۆ حكومه‌ت و ده‌سه‌لاتدارانی ره‌سمی) به‌رز بكاته‌وه ئه‌وه وه‌لامه‌كه‌ی هه‌ر به هه‌مان زمان هه‌بێت . هه‌ر په‌یوه‌ندی كردنێك به‌رزكردنه‌وه‌ی نوسراوێكی ره‌سمی ده‌بێت به‌و زمانه بێت كه له مه‌رجه‌كانی به‌ندی پێنجه‌می ئه‌و یاسایه ئاماژه‌ی پێكراوه و جێگیر كراوه ئه‌وه وه‌لامی ره‌زامه‌ندی ئه‌و نوسراوه هه‌ر به‌و زمانه ده‌بێت كه نوسراوه‌كه‌ی پێ نوسراوه.
به‌ندی هه‌شته‌م
له قه‌زاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك كه له‌م یاسایه ئاماژه‌ی پێكراوه “شێوه” ی زمانی كوردی ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌بێت به‌لام له قه‌زاكانی لیوای موصل كه له‌م یاسایه ئاماژه‌ی پێكراوه ئه‌وه خه‌لكی ئه‌و دهڤهرانهن ئازادن له‌وه‌ی چ “شێوه” یه‌كی زمانی كوردی به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی سالێك له جێ به‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێ.
به‌ندی نۆیه‌م
هه‌موو وه‌زیره‌كان به‌رپرسن له جێ به‌جێ كردنی برگه‌و به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ریه‌كه به گوێره‌ی ئه‌و به‌نده‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌وه‌وه.
ئه‌م یاسایه، له 23 ی ئایاری 1931 به‌رانبه‌ر شه‌شی موحه‌ره‌می ساڵی 1350 كۆچی له به‌غدا نوسراوه
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ بریاره‌كه
ئه‌و بریاره تایبه‌ته مه‌رسومێكی مه‌له‌كی بوو ،نه‌ك به‌ندێكی یان یاسایه‌كی بێ له‌ناو ده‌ستوری عێراق جێگیر كرابێ .وێرای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌وبریاره داننانێكه به ناسنامه‌یه‌كی دی عێراقی : به‌وه‌ی ئیقرار ده‌كات عیراق وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه و فره زمانه،ئه‌وه خودی بریاره‌كه بڕیارێكی سیاسی بوو.ئینگلیز و حكومه‌تی عیراقی ده‌یانویست توڕه‌یی كورد له ئاكامه‌كانی په‌یمانی به‌ریتانی- عیراقی و ڕاپه‌ڕینی شه‌شی ئه‌یلول و مهزبهتهكانی پیاوماقولانی كورد و سه‌ركردایه‌تی شۆرش” به‌یاننامه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بۆ كورد بۆ له ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی جیاببنه‌وه” كپ بكهنهوهههروهها بۆئه‌وه‌ی له ڕێگای ئه‌و بڕیاره‌وه؛ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان عیراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌ربگرێ و ئینتیدابی به‌ریتانی له سه‌ر عیراق كۆتایی پێبێ!!
جگه له‌مانه‌ش بڕیاره‌كه چه‌نده‌ها خاڵی نێگه‌تیفی له خۆگرتووه: 1_ناونیشانی یاساكه ،یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان ئیقراری ته‌واو نییه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی زمانی كوردی،به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌و دیتنی زمانی كوردییه به زمانێكی ناوچه‌یی _محلی_خۆی له خۆی دا بچووككرنهوهی زمانی كوردییه هه‌روه‌ها ئیقراركردنه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد هه‌ر زمانێكی نییه ،به‌ڵكو چه‌ند زمانێك ! ئه‌و دیتنه‌ش له ده‌قی به‌ندی هه‌شته‌مدا هاتووه:” له قه‌زاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك كه له‌م یاسایه ئاماژه‌ی پێكراوه “شێوه” ی زمانی كوردی ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌بێت به‌لام له قه‌زاكانی لیوای موصل كه له‌م یاسایه ئاماژه‌ی پێكراوه ئه‌وه خه‌لكی ئه‌و دهڤهرانهن ئازادن له‌وه‌ی چ “شێوه” یه‌كی زمانی كوردی به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی سالێك له جێ به‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێ”.
ئه‌و ده‌قه به ئاشكرا و دیماگۆژیانه
ده‌ڤه‌ری بادینان له رووی زمانه‌وه له‌به‌شه‌كانی دی كوردستان داده‌برێ” ئازادییان ” ده‌داتێ به‌وه‌ی ده‌توانن شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی زمانی كوردی به كاربهێنن.
2_به‌كارهێنانی زمانی كوردی تایبه‌ت كرد به زمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌نها چه‌ند ده‌ڤه‌رێكی كوردستان نه‌ك قۆناغه‌كانی دی خوێندن وهه‌موو كوردستان .3_ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ل ونوری سه‌عید ته‌نها بۆدهربازكردنی عێراق بوو له ئینتدابی به‌ریتانی،ئه‌گه‌ر نا هیچ ئه‌كادیمیا)و (زانكۆیه‌ك)بۆ زیارترگهشهپێدانی زمانی كوردی دروست نه‌كران, به‌ڵكو له بنه‌ره‌تدا ئه‌و بڕیاره‌ته‌نها له سلێمانی‌و به‌شێكی هه‌ولێر په‌یره‌و كرا‌و به‌شه‌كانی كوردستان خرانه ناو” پژدێنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به‌وه” ،بۆیه له‌و ساوه له ڕێگای زمانه‌وه كار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به ته‌عریبكردنی كوردستان كرا.4 _هه‌ر له رێگای ئه‌و بریاره‌وه به كارهێنانی زمانی كوردی ته‌سك كرایه‌وه زۆربه‌ی گه‌رمیان وبه‌شێك له لیوای موسڵ وه‌ك شه‌نگاڵ وده‌وروبه‌ری له به‌كارهێنانی زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌كران.
زۆر له ڕۆناكبیر و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له به‌رانبه‌ر ئه‌و یاسایه هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت به تایبه‌تی هه‌ر یه‌ك له تۆفیق وه‌هبی و محمد ئه‌مین زه‌كی!ئه‌و دووه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ژموونی شێخ مه‌حمود بوون و له دام و ده‌زگای حكومه‌ت دابوون ,به‌ڵام هه‌ردووك ده‌ركیان به مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و بڕیاره سیاسیه كردبوو.تۆفیق وه‌هبی له یاداشتێكی بۆ كۆمهلِهی گه‌لان ده‌نووسێ:”ئه‌م قانوونه ئاژاوه‌ی زمان دروست ده‌كات.” له ڕاستیدا حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان كاریان له سه‌ر ئه‌و ئاژاوه زمانییه كرد به جۆرێ هه‌تا راپه‌رینی 1991 هه‌ر ته‌نها له سلێمانی و هه‌ولێر خوێندن به كوردی بوو!!هه‌رچی محمد ئه‌مین زه‌كی بوو ئه‌وه له نامیلكه‌ی “دوو ته‌قه‌لای بێ سوود-1935” زۆر ڕه‌خنه‌ی مكوڕ له یاساكه ده‌گرێ و ئه‌و ڕه‌خنانه‌شی له یاداشتێكدا بۆ كۆمیسیاری باڵا ده‌نووسێ و ده‌ڵێ : ده‌قه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی پێچه‌وانه‌ی راسپارده‌كانی لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه هه‌روه‌ها له هه‌مووش گرنگتر ده‌ڵێ به‌ندی هه‌شته‌م ماڵی كورد په‌رت ده‌كات و یه‌كیتی زمانی كوردی وێران ده‌كات!!