فیدڵ و جیڤارا براکانی شۆڕش …. به‌شی یه‌که‌م
سه‌رهتا
کاسترۆ په‌نجا ساڵه له ده‌سه‌ڵاتدایه ، بێ دوو دڵی ئه‌م ماوه زۆره‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌کو سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت ، به درێژترین ماوه دائه‌نرێت له مێژوودا .
گابریل گارسیا مارکیز که هاوڕێیه‌کی باشی کاسترۆیه به کاسترۆ ئه‌ڵێت ( کاسترۆ کۆیله‌ی فه‌رمانه ) . قسه له‌مه سه‌رنجڕاکێشتر ئه‌وه‌یه که کاسترۆ له‌و ماوه زۆره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا زۆر که‌م باسی ئه‌و دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تیه دوانزه ساڵه‌ی خۆی و جیڤارای کردوه .
بێگومان جیڤارا جێگایه‌کی دیار‌و به‌رچاوی له شۆڕشی کوبادا هه‌یه‌و خاڵێکی به‌رزیش له شه‌ڕی ساردا. په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی ئه‌و دووانه له ماوه‌ی قۆناغێکدا گرنگترین ژیانی پێکه‌وه‌یی ئه‌و دوانه‌ی هه‌ڵگرتبو و له قۆناغێکیشدا دۆستایه‌تیه‌که‌یان کلیلی به‌شێک له ڕوداوه پڕ ماناکانی ساڵه‌کانی 1900 ئه‌شارێته‌وه . له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2007 ، له یادی چل ساڵه‌ی مردنی ( یان کوشتنی ) جیڤارا له ووڵاتی پۆلیڤیا ، کاسترۆ گه‌ڕابویه‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژه خۆش و تاڵانه‌ی که ڕۆژێک له ڕۆژان پێکه‌وه له‌گه‌ڵ جیڤارادا به‌سه‌ری بردبو .
دوو ساڵ پێش ئه‌وه‌ی جیڤارا له‌ناو بچێت ، له‌دوا ساته‌کانی به‌جێهێشتنی پۆسته وه‌زاریه‌که‌ی ( وه‌کو وه‌زیری پیشه‌سازی ) نامه‌یه‌کی به په‌له‌ی ماڵئاوایی له‌سه‌ر کاغه‌زێکی خه‌تتدار ئه‌نووسێ و بۆ کاسترۆی هاوڕێ و دۆستی ده ساڵه‌ی به‌جێدێڵێت . ئه‌م نامه نائاساییه ماڵئاواییه ئاماژه‌یه‌ک نه‌بو بۆ کۆتایی هاتنی دۆستایه‌تیه‌که‌یان ، به‌ڵکو هۆکاری نووسینی نامه‌که ڕه‌نگه کۆتایی به په‌یوه‌ندیه‌کانیان بێنێت .
کاسترۆ هه‌رگیز به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و هۆکاره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه ، ئێستاش دوای چل ساڵ ، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کانی ناو سکیه‌وه ناچار بوو واز له‌ده‌سه‌ڵات بێنێت بێده‌نگی لێ هه‌ڵبژاردوه‌و نایه‌وێت هیچ بڵێت . کاسترۆ گه‌رچی خۆی یه‌کێکه له ناسراوه‌کانی مێژوو ، هه‌روه‌ها یه‌کێکیشه له‌وانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک ڕێزی بۆ شۆڕشه‌که‌ی خۆی و هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ی تریش که کوبای پێ ئه‌ناسرێته‌وه داناوه . به‌ڵام حه‌زی له ڕووداوێک یان مێژوویه‌ک که دژ به‌خواست و ویستی خۆی بێت نیه . خه‌ڵکان به‌گشتی هه‌رچی باسی ئه‌و نامه به‌ناوبانگه‌ی جیڤارا ئه‌که‌ن که بۆ کاسترۆی به‌جێهێشتوه کاسترۆیان بیرئه‌که‌وێته‌وه ، وه‌کو بڵێی کاسترۆیان به‌و نامه‌یه‌وه گرێ داوه .
کاسترۆش ئه‌ڵێت من باکم نیه گه‌ر خه ڵکی به‌تاوانبارم بزانن ، ڕۆژێک دێت مێژوو له‌و تاوانه م ئازاد کات . کاسترۆ له کاتێکدا ئه‌وه ئه‌ڵێت هه‌میشه‌ش ڕێگر بوه له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و لێکۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه مێژووییانه‌ی که سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی ئه‌و کرابێت ، هه‌روه‌ها هه‌میشه خۆشی له‌وه لاداوه که باسی په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی و جیڤارا بکات . جگه له چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی ده‌گمه‌ن و فشاری ناچاری ئیتر زۆر خۆپارێزانه‌و نه‌ویستانه قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه کردوه .
جیڤاراش هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌یله‌ی هه‌بوه که ڕێک‌و ڕاست نه‌چێته ناو وورده‌کاریه‌کانی ژیانی خۆیه‌وه . له یاداشته‌کانیدا که به‌هه‌موو دنیادا بڵاو بونه‌ته‌وه ، سه‌رنجگیری خاڵێک ئه‌بین که پڕۆسه‌ی شۆڕشگێڕیه‌تی چۆن کوڕێکی ته‌واو ئاسایی و ساده‌ی چینی ناوه‌ند ئه‌گۆڕێت به که‌سێکی ڕادیکاڵ .
ئه‌و که‌سه ساده‌یه گه‌شتێک به‌ناو هه‌موو به‌شه هه‌ژاره‌کانی ووڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین ( خواروو ) دا ئه‌کات . هه‌ر له‌و کاته‌ی که ئه‌م خه‌ریکی گه‌شته‌که‌یه‌تی له ناوه‌وه‌ش به ژیانی ئه‌و هه‌ژارانه سه‌رسام ئه‌بێ و ئه‌مه‌ش وای لێ ئه‌کات ڕادیکاڵ بونه‌که‌ی قوڵتر‌و قوڵتر بێته‌وه .
جیڤارا گه‌رچی یاداشته‌کانی له‌دوای ڕوداوو به‌سه‌رهاته‌کان نووسیوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌شی که نووسیویه‌تی ڕێک ئه‌وه بوه که خۆی مه‌به‌ستی بوه . ناوه‌ڕۆکی یاداشته‌کان زۆر به بایه‌خ و کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه نامه‌ی پڕ مانان ، به‌ڵام به‌و ڕاده‌یه‌ش بابه‌تی نین که ڕه‌نگه خۆی باوه‌ڕی پێی بوبێ .
جا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له مێژووی ساڵه‌کانی هه‌زارو نۆسه‌ده‌کاندا جێگای سه‌رسوڕمان نیه که بڵێین تا ماوه‌یه‌کی زۆریش جیاوازیه‌کی قووڵی ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه گرنگ و ناوداره دیار نه‌بو . گه‌رچی کتێب گه‌لێکی زۆر‌و ڕاپۆرت و نووسراوه‌ی جۆراوجۆر به قه‌باره‌ی ژوورێکی چۆڵ هه‌تا له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌شه‌وه که خۆیان له ڕووداوه‌کانی ئه‌و مێژوه دا به‌شدار بوون نوسراو خرایه ڕوو . به‌ڵام بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو هه‌شتادا بوو که یه‌که‌م بیۆگرافیای ڕاستی کاسترۆ ده‌رکه‌وت . له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌دیشدا لێشاوێک کتێب له‌سه‌ر جیڤارا بڵاوکرایه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و کتێبانه‌ش چه‌ند ده‌رگای تری بابه‌ته‌که‌یان خسته سه‌ر پشت ، جگه له‌مه‌ش به‌شێک له ئه‌رشیفی ئه‌و مێژوه سه‌رپشک کراو رێگای پێدرا که سوودی لێوه‌ربگیرێت .
به‌ڵام ئێستاش و ئه‌وساش هیچ یه‌کێک له‌و نووسراو و ڕاپۆرت و کتێبانه نه‌یانتوانی به‌شێوه‌یه‌کی قووڵ و به‌ربڵاو په‌ی به‌و په‌یوه‌ندیانه به‌رن که له‌نێوان ئه‌و دوو که‌سه‌دا هه‌بوه . زۆرێک له مێژوو نووسان قسه‌یان له‌سه‌ر ستالین کردوه‌و به ( په‌ڵه‌یه‌کی سپی ) ناوزه‌دیان کردوه ، په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کاسترۆو جیڤاراش هه‌تا له ده ساڵه‌ی هاوڕێیه‌تیه‌که‌شیاندا وه‌ک په‌ڵه سپیه‌که‌ی ستالین بێجگه له چه‌ند فلیمێکی تارمایی ئاسا ئیتر هیچ جێگه په‌نجه‌یه‌کی مێژووییان پێوه دیار نیه .
به‌ڵام له‌م کتێبه‌دا ته‌واو وێنه‌یه‌کی تر ئه‌بینین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌و دوانه له هه‌موو ئه‌و ساڵه ڕه‌خنه ئامێزانه‌دا بڕیارێکی پڕ مانا بوه بۆ هه‌ردوکیان . په‌یوه‌ندیه‌کانی فیدڵ کاسترۆو جیڤارا ئه‌کرێت له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه ئه‌قڵیه‌کانی مارکس و ئه‌نجلس به‌راوورد بکرێت ، یان وه‌کو په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو که‌سه فره زیره‌کو تێگه‌شتوه‌که ( لینین و ترۆتسکی ) سه‌یربکرێت .
وه‌کو له مێژوه‌وه وه‌رگیراوه که ئه‌م دوانه ژیانی پێکه‌وه‌یی و په‌یوه‌ندی تریشیان هه‌بوه ، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بووترێت که ته‌نیا هاوڕێ نه‌بوون ، به‌ڵکو له‌و کاته‌وه‌ی که شه‌ڕی سارد کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وان و هه‌موو ووڵاتانی تریش دانا ، ئه‌مانیش بونه دوو هاوڕێی خه‌باتگێڕیش .
په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌کانی ئه‌م دوانه له زۆربه‌ی په‌یوه‌ندیه سیاسی و خه‌باتگێڕیه‌کانی تر به‌وه جیا ئه‌کرێته‌وه که په‌یوه‌ندی ئه‌م دوانه په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌قینه بوه . شایه‌نی باسه دوو ساڵی یه‌که‌می ئه‌م هاوڕێیه‌تیه که کورت و چڕ بوه ته‌نیا هاوڕێیه‌تی بوه‌و به‌س . نووسه‌رێک له دواییدا ئه‌ڵێت هاوڕێیه‌تیه‌کی ساده ، هاوڕێیه‌تیه‌ک که له‌وه باشتر یان گه‌وره‌تر نه‌بوه .
به‌شێکی ئه‌م کتێبه‌ش باس له‌و جۆره هاوڕێیه‌تیه ئه‌کات ، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ئه‌کات که چۆن ئه‌و دوانه له‌و شوێنه بچووکه‌ی خۆیانه‌وه جیگایه‌کی گه‌وره له مێژوودا ئه‌گرن و ئه‌به‌نه‌وه . به‌سه‌رهاتی ئه‌م دوانه چه‌نده‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی له شاره‌کانی هاڤانا ، واشینگتۆن ، مۆسکۆ ، میامی ، پرینسیتۆن ، بۆستۆن ، هه‌روه‌ها له‌نده‌ن و به‌رلینیش دروست کرد . من ( نووسه‌ر ) بێجگه له‌م سه‌رچاوانه چه‌نده‌ها چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندو ئه‌کته‌ری جۆراو جۆردا کردوه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ربڵاوی تریشم به‌کارهێناوه که پێشتر له‌ژێر ده‌ستدا نه‌بوون .