دره‌خت … ئاڤان
Closed
کاتێ دره‌خت ئه‌دوێ
ئاسمان خامۆش
ده‌ریا ئارام
زه‌وی له‌نگه‌ر ئه‌گرێ
کاتێ دره‌خت ئه‌دوێ
له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستم
گوڵ عیشوه ده‌کا
بولبول ده‌خوێنێ و
له‌نجه‌و لاری لق و پۆپم
له‌گه‌ڵ…….. با
سه‌ما ده‌کا
چنگم له زه‌وی توند کردووه
تا زه‌مین بپارێزم
له ره‌شه‌با
به‌ڵام وه‌ختێ دهمبڕنهوه
خوێن لهقهدم
ده‌تکێ
گه‌ڵا بێ ناز
گوڵم ژاکاو
جه‌سته‌م شه‌که‌ت
چرۆی ڕۆحم
به ساوای هه‌ڵده‌وه‌رێ
گریان وهاوار
دادم نادا
په‌ل و پۆم ده‌که‌وێ
وازم لێ ناهێنن
ده‌مکه‌ن به
ته‌خته و
به‌دار
دهمکوتنهوه
به بزمار
لهسندووقی دیلی‌دا
بۆ ئه‌به‌د
کۆت و به‌ندم
ئه‌که‌ن
ده‌نگم
ناگا .. به هاوار